Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
06-10-2021

کاندیدێکی یەکێتی لە کەرکووک سزا درا

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دیلان غەفور كاندیدی یەكێتی بە 5 ملیۆن دینار سزادا لە بەرامبەر ئەو پێشێلكارییەكانی لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا کردوویەتی. کۆمسیۆن ئاگاداریشی کردووەتەوە کە ئەگەر پێشێلکارییەکان لانەبات، سزای زیاتر دەدرێ.

هەواڵ
06-10-2021

کاندیدەکانی لاهور جەنگی وەکو دوایین کارت

لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی بێ دەسەڵاتکراوی یەکێتی، لە ئێستادا کە دۆخی یەکێتی زیاتر هەستیار دەبێت لەبەر هەڵبژاردن، دەست بۆ کارتێکی دیکە دەبات بۆ ئەوەی دژی کوڕەکانی مام جەلال بەکاری بێنێت. لاهور جەنگی لەم چەند رۆژەدا دەستی بە جموجۆڵ کردوە و لە پەیجەکانیدا ڤیدیۆ بڵاودەکاتەوە و ناڕاستەوخۆش پاڵپشتی چەند کەسێک دەکات کە بەناوی بێلایەنەوە خۆیان کاندید کردووە. پەیجەکانی لاهور جەنگی دەستیان بە بانگەشە کردووە بۆ ئەو کاندیدانەی کە خۆی پاڵپشتیان دەکات، لەوانە ئاڵا تاڵەبانی، کە کاندیدی یەکێتیە، بەڵام لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی نێوانی تێکچووە. هەروەها سەرکەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ، کە دوای دەرچوونی پشتی لە حیزبەکەی کرد و خۆی دایە پاڵ لاهور جەنگی. غالیب محەمەدیش یەکێکی ترە لەو کاندیدانەی کە بەناوی سەربەخۆوە خۆی کاندید کردووە و پێشتر لەسەر حسابی گۆڕان ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پەرلەمانتاری عێراق بووە. لاهور جەنگی دەیەوێ بەم کارە هەژموونی خۆی لە سلێمانی بگەڕێنێتەوە و ئەگەر رێگەی نەدەن بگەڕێتەوە ناو یەکێتی، لە پەرلەمان چەند ئەندام پەرلەمانێکی هەبێت.

هەواڵ
06-10-2021

نەتەوە یەکگرتووەکان: کارەسات بەڕێوەیە

نەتەوەیەکگرتووەکان زانیاریی نوێ لەسەر دروستبوونی قەیرانی ئاو بڵاودەکاتەوە کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و زیادبوونی رێژەی دانیشتووانی گۆی زەوی رووی لەزیادبوونە دەڵێت، زۆربەی وڵاتان بەخراپی خۆیان ئامادەکردووە رووبەڕووی ئەو قەیرانە ئاوییە ببنەوە و ئیدارەی بدەن. رێکخراوی کەشناسیی جیهانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان شەوی رابردوو راپۆرتێکی لەبارەی مەترسییە ژینگەییەکان بڵاوکردەوە، گوتی لافاو، وشکەساڵی و ئەو کارەساتانەی پەیوەندییان بە ئاوەوە هەیە، روویان لە زیادبوونە و هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایە. هاوکات زیادبوونی رێژەی دانیشتووان و کەمبوونەوەی سەرچاوەکان لە سەرتاسەری جیهان قەیرانی ئاوی لە هەندێ ناوچەکدا چەند هێندە لێکردووە. راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە 20 ئاژانسی جیهانی و دامەزراوەی زانستی لەخۆدەگرێت لە بەشێکی دەقەکەی دەڵێت، "بەڕێوەبردن، چاودێریکردن، پێشبینیکردن و هۆشدارییە سەرەتاییەکان کەموکوڕیان تێدایە و بەس نین." پیتێری تالاس، سکرتێری گشتیی ئاژانسی کەشناسیی جیهانی دەڵێت، "دەبێت هۆشیاربینەوە بەڕووی ئەو قەیرانە ئاوەی کە بەڕێوەیە." بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسەکە، ئێستا لە جیهاندا 2 ملیار کەس لەو وڵاتانە دەژین کە رووبەڕووی قەیرانی بوونەتەوە، ئاوی خواردنەوە و خۆشۆردنیان کەمە. راپۆرتە هاوبەشەکەی ئەو ئاژانسانە ناونراوە: "The State of Climate Services 2021: Water" بە واتەی: دۆخی خزمەتگوزارییەکانی کەشوهەوا لە 2021: ئاو. ئەو رێکخراوە لافاوەکانی ژاپۆن، چین، پاکستان، هەروەها ئەوانەی کە بەشی رۆژهەڵاتی کیشوەری ئەوروپای گرتەوە، بە بەڵگەی زیادبوونی ئەو قەیرانانە دەهێنێتەوە کە پەیوەندییان بە ئاوەوە هەیە. بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە ساڵی 2000ەوە ئەو کارەساتانەی کە بەهۆی لافاوەوە روودەدەن، بە رێژەی 134٪ زیادیان کردووە و زۆرترین زەرەر و زیانی گیانی و ماددیش لە ئاسیا کەوتوونەتەوە، هاوکات ئەو کارەساتە سرووشتییانەی کە پەیوەندییان بە وشکەساڵییەوە هەیە، ئەویش بە رێژەی 29٪ زیادی کردووە، زۆرترین زیانی گیانی و ماددی وشکەساڵییەکەش لە ئەفریقیا بووە. باکووری ئەفریقیا و نێوەڕاستی ئاسیا بە پلەی یەک کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی قەیرانی ئاو، کێشەی گەورەی ئەو ناوچانە کەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە و سەرچاوەی بەردەستە. لە ناوچەکانی دیکە کەشوهەوای دژوار وەکو باهۆز و گەردەلوول، رۆچوونی زەوی زیانی لە هەژمار نەهاتووی ئابوورییان لێکەوتووەتەوە. رێکخراوی کەشناسیی جیهانی و ئاژانسەکانی دیکە دەڵێن، "پێویستە دەستبەجێ کردار بنوێنین" بۆ خەرجکردنی پارە لە سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەبەرامبەر قەیرانە سرووشتییەکان، هەروەها باشترکردنی ئیدارەدانی ئاو و تێکەڵکردنی سیاسەتی کەشناسی بە پرسی ئاو. رووداو

هەواڵ
06-10-2021

نرخی نەوت ڕیکۆردی حەوت ساڵی شکاند لە بەرزبوونەوەدا

نرخی نەوتی برێنت 12 سەنت بەرزبووەوە و بە 82 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە هەمانشێوە 15 سەنت بەرزبووە و هەر بەرمیلێک بە 79 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. لە ساڵی 2014ەوە، ئەمە یەکەمجارە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە.

هەواڵ
06-10-2021

تەندروستیی چەمچەماڵ: پێنج ئەندامی خێزانێک 'سووتان'

گوتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ دەڵێت، بەهۆی تەقینی غازەوە ماڵێک گڕیگرتووە و پێنج کەس بریندار بوون کە سێیان تەندروستییان ناجێگیر بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون. شەریف رەحیم، گوتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، "کاتژمێر نۆی ئەمشەو لە گەڕەکی ئاشتی چەمچەماڵ پێنج کەس کە لەیەک خێزان بوون سووتان و هێنرانە سەنتەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو، لە پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوت کە بەهۆی گڕگرتنی غازەوە بووە". گوتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی بریندارەکان وتی، سێ لە بیرندارەکان تەندروستییان ناجێگیر بوو پاش چارەسەری سەرەتای رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران و دوو لە بریندارەکان تاوەکو ئێستا لە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ چارەسەر وەردەگرن. یەکێک لە بریندارەکان ژنێکی لەدایکبووی 1974 بووە یەکێکی دیکەیان کچێکی تەمەن 20 ساڵان و کوڕێکی تەمەن 22 ساڵان بووە، ئەوانی دیکەش دوو منداڵی پێنج و شەش ساڵانن. رووداو

هەواڵ
05-10-2021

"ده‌زانی ئێمه‌ له‌ ساڵانی ٦٤و ٦٦له‌کوێ بووین و باب و باپیرانی ئێوه‌ش ل...

ئومێد خۆشناو بە قوباد تاڵەبانی دەڵێت: (ئومێد خۆشناو) چه‌ند ڕۆژێکه قوباد تاڵه‌بانی وه‌ک ئه‌وه‌ی داهێنان بکات، ده‌یه‌وێ به‌زمانی جه‌ماعه‌ت قسه‌بکات.له‌تازه‌ترین داهێنان، ده‌ڵێ له‌ هه‌ولێر کێشه‌ی خزمه‌تگوزاری هه‌یه‌.!سوپاس بۆ خودا ئێستا زانیت، ئه‌ی چه‌ند ساڵه‌ له‌کوێ بووی؟. منیش وه‌ک کوڕێکی هه‌ولێر ده‌ڵێم، له‌ هه‌ولێر هه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێ فره‌ کێخوایی و بێساحێبی ومافیاو جوێن و فرت و فێڵ و قۆڵبرین نیه‌و نابێ، چونکه هه‌ولێر خودانی هه‌یه‌ خودان. کاک قوباد ده‌زانی ئه‌وکاته‌ی ، حزبه‌که‌ی تۆ هه‌ولێری داگیرکردبوو، جڕو جامشته‌کانی چه‌قۆ وه‌شێنی حزبه‌که‌ت، له هه‌ولێر کلیان له‌چاوان ده‌دزی کل!.فه‌رموو بڕۆ لە کۆڵانەکانی هه‌ولێر پرسیاربکه‌، ئه‌وسا تێده‌گه‌ی چی گوزه‌راوه‌و پاش ئازادکردنیش هه‌ولێر به‌کوێ گه‌یشت.ئه‌و هه‌ولێره‌ی ئێوه‌ به‌ گوندێکی گه‌وره‌تان ده‌شوبهاند، به‌ دووساڵ حوکمی خۆسه‌پاندن واتان لێکرد، به‌بیست ساڵ ئینجا توانیمان بیکه‌ینه‌وه‌ شاری شاران و شه‌کره‌شار، ده‌مێکه‌ ئێمه و ئێوه‌و خه‌ڵکی هه‌ولێر یه‌کتر ده‌ناسین و وویژدانی زیندووی هه‌ولێرێ، سه‌نگی مه‌حه‌که‌و ئیتر واباشه‌ به‌قسه‌مان نه‌هێنی، ئه‌گینا به‌قسه‌بێین، تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووش قسه‌مان خڵاس نابێ، ئه‌وکات قه‌یسه‌ریت لێده‌که‌ین به‌کونه‌مشک و که‌س به‌ هانات ناێت.!کاک قوباد ئێمه‌ش ده‌پرسین و ده‌زانین ئێمه له‌ کوێ هاتووین و بۆچی هاتووین و باشیش ده‌زانین ئاینده‌مان چۆنه‌.به‌ڵام له‌ به‌ڕێزت ده‌پرسم ئه‌رێ ده‌زانی ساڵانی ٦٤و ٦٦ ئێمه له‌ کوێ بووین و باب و باپیرانی ئێوه‌ش له‌ کوێ بوون؟. حه‌ق نیه‌ ئێوه‌ جورئه‌ت بکه‌ن باسی هه‌ولێر بکه‌ن، به‌ڵام ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه‌ ئێمه ڕووی قسه‌مان له‌ خه‌ڵکی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان بێ و پێیان بڵێین کاتی هاتوه‌ بۆ ده‌رچوون له‌ ناخۆشیه‌کان ئه‌و جاره‌ ده‌نگ به‌ ئێمه‌ بده‌ن تا بۆ هه‌میشه‌ وه‌ک هه‌ولێر و دهۆک ئارام و خۆشگوزه‌ران بن. که‌وابێت ده‌ست به‌ کڵاوی خۆت بگره‌ با بانه‌یبات، بیریشت دێنمه‌وه‌، زۆری له‌تۆ زاناتر له‌ ئاشووب و خیانه‌ت و چی و چی هاتن، له‌به‌رامبه‌ر ئێمه بایان هه‌ڵکرد،که‌چی ڕه‌شه‌بایان دووریه‌وه‌.ده‌ی ده‌ی چنیه‌ ڕۆژی ده‌ی ده‌ یه‌کتر ده‌بینینه‌وه‌.بۆ تۆ باشه‌ بێده‌نگ بیت!…

هەواڵ
05-10-2021

كرێكاری باخچەیەكی ئاژەڵان لەلایەن ورچێكەوە كوژرا

كارمەندێكی پاككردنەوە لە باخچەیەكی ئاژەڵاندا لە بەغدا، لەلایەن ورچێكەوە هێرشی كراوەتە سەر و گیانی لەدەست داوە. بەپێی میدیاكانی عێراق، كرێكارەكە لە كاتی كاركردندا، هەوڵی پاككردنەوەی شوێنی ورچێكی باخچەكەی داوە، بەڵام لەو كاتەدا ورچەكە لەوێ بووە و پەلاماری كرێكارەكەی داوە و كوشتوویەتی.

هەواڵ
05-10-2021

بومەلەرزەیەک لە سنوری هەولێر روویدا

بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٤ پلەی ڕێختەر لە سنوری پارێزگای هەولێر ڕوویدا. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" کاتژمێر ٢:٣٦ خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزایی کۆیە و دەوروبەری بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٤ پلەی ڕێختەر روویدا". بەپێی راگەیەندراوەکە، بومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر و بە دووری ٣٤ کیلۆمەتر لە قەزای کۆیە روویداوە.

هەواڵ
05-10-2021

مەلا نیازی لە یەکێتی توڕەیە و دەڵێ: جارێ دەنگ مەدەن تا هەڵوێستی خۆم ڕا...

لە نووسراوێکدا، نیازی هەورامانی، جێگری مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە، بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگرێت و گوێی لێنەگیرێت ئازاد دەبێت لەگەڵ کێدا کاردەکات. دەشڵێت "لەگەڵ کاک بافڵ و کاک قوباد کۆدەبمەوە و پاشان بڕیار دەدەم." نووسراوەکەی نیازی هەورامانی بەرواری دووشەممە 4-10-2021ی لەسەرە و ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە کە ئاراستەی خزم و دۆستانی خۆی کردووە، تێیدا هاتووە، "لە ماوەی ئەم 14ی ساڵەی لە سلێمانی پێکەوە کارمان کردووە خەڵکە موسڵمان و نوێژخوێنەکەی ناو یەکێتی، تاوەکو ئەمڕۆ هەرچیم پێکرابێت لە کاتە جیاوازەکان بۆ خزمەتی یەکێتی و خوێنی شەهیدە سەربەرزەکان درێخیم نەکردووە. دڵنیاشم ئێستا بەگوێم دەکەن. رێکخراوەکەم لەو حیزبە بچووکانە گەورەترە کە یەکێتی پێشوازییان لێدەکات و دەرگەی بۆ کردوونەتەوە. لە ئەمڕۆوە من وەکو مامۆستا نیازی هەورامانی بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگرم و داواتان لێدەکەم کە دانبەخۆتاندا بگرن دەنگ نەدەن تا لەم چەند رۆژەدا کۆتا هەڵوێستی خۆم رادەگەیێنم." نیازی هەورامانیی باسی لەو پۆستانە کردووە کە لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ لەنێو یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وەریگرتوون و راشیگەیاندووە، "ئەگەر سەرۆک حیزب و سەرۆک لیست و سەرپەرشتیاری مەڵبەند کاتتان هەبوو هۆکارەکەی دەڵێم بۆ بایکۆیتی هەڵبژاردن دەکەم. ئەگەر کاتتان نەبوو بۆ گوێگرتن، لە رۆژی ماڵئاوایی پێش هەڵبژاردن هەموو شت رووندەکەمەوە و داوای گەردن ئازادیتان لێدەکەم و ئازاد دەبم لە کوێ کار دەکەم." لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو نووسراوە، نیازی هەورامانی، قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی کرد و راگەیاند، نایەوێت دەربارەی هۆکاری راگرتنی بانگەشەکانی هەڵبژاردن روونکردنەوەی زیاتر لەسەر نووسراوەکە بدات. گوتیشی: "بڕیارە لەگەڵ کاک بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی و کاک قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان کۆببمەوە." نیازی هەورامانی ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای کۆبوونەوەکە یان ماڵئاوایی لە یەکێتیی دەکەم، یانیش دەگەڕێمەوە نێو کارەکانم." نیازیی هەورامانیی وەک خۆی دەڵێت، لە دوایین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بە 313 دەنگ بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی.

هەواڵ
05-10-2021

وێنە.. عەریزە نووسیک 30هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە

عەریزە نووسێکی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر نزیکەی 30 هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی ئیبراهیم حوسێن حموش، ناوی ئەو عەریزە نووسەیە کە زیاتر لە 33 ساڵە لەنێو سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کاری عەریزە نووسی دەکات، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 5/10/2021 نزیکەی 30 هەزار دۆلار لە نێو سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەدۆزێتەوە و دەیگەیەنێتە لای سەرۆکی شارەوانی هەولێر بۆ گەڕاندنەوە بۆ خاوەنەکەی. ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، وێڕای دڵخۆشی، دەستخۆشی زۆری لە مام ئیبراهیم کرد کە بە پارێزراوی پارە دۆزراوەکانی گەڕاندەووە بۆ خاوەنەکەی. خاوەنی پارەکە وێڕای دڵخۆشی بە دۆزینەوەی پارەکەی زۆر سوپاسی مام ئیبراهیم و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری کرد لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی پارەکەی. ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

هەواڵ
05-10-2021

لاهور شێخ جەنگی چۆن گەیشتە سەر گۆڕی مام جەلال؟

رۆژی 3102021 لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەسەر مەزاری مام جەلال سکرتێری پێشووی حیزبەکەی دەرکەوت، ئەو رۆژە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی. بەپێی ئەو زانیارییەکان، بە درێژایی رۆژی سێی مانگ، لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی یەکێتی گفتوگۆی کردووە، لەدیارترینیان عومەر فەتاح‌و فوئاد مەعسوم‌و چەند سەرکردەیەکی تر. هەر بەپێی زانیارییەکان، گفتوگۆکان بۆ ئەوە بووە، کە ئەو سەرکردانەی یەکێتی قسە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بکەن، تا رازی بێت لەساڵرۆژی کۆچی دوایی مام جەلال رێگری لەسەردانی لاهور شێخ جەنگی نەکات. زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، دوای گفتوگۆیەکی زۆری ئەو سەرکردانەی یەکێتی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی‌و ئەندامانی تری بنەماڵەی مام جەلال، رازی بوون بەسەردانی لاهور شێخ جەنگی بۆ سەر گۆڕی مام جەلال، بەڵام چەند مەرجێکیان داناوە. مەرجەکانی بافڵ تاڵەبانی ئەوە بووە، وەک کەسێکی ئاسایی سەردانەکەی بکات‌و میدیاکان ئاگادارنەکاتەوە لە سەردانەکەی‌و دوای سەردانەکەشی هیچ لێدوانێکی رۆژنامەوانی نەبێت، هەروەها نابێت ئەو سەردانەش وەک بانگەشەیەک بۆ خۆی بەکاریبهێنێت. لەرۆژی 8ی تەمووزی رابردووەوە، کێشەکانی لاهور شێخ جەنگی‌و بافڵ تاڵەبانی تەقینەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەوەی بافڵ تاڵەبانی بانگەشەی ئەوەی کرد لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە ژەهرخوارد کراوە. لەو وادەوە رۆژ بەڕۆژ کێشەکانی یەکێتی روو لەزیادبوون دەکەن، بەو هۆیەشەوە بافڵ تاڵەبانی هەموو دەسەڵاتەکانی لە لاهور شێخ جەنگی سەندووەتەوە. لەبەرانبەر تۆمەتبارکردنی، لاهور شێخ جەنگی هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوەو بەردەوام باس لەوە دەکات، ئەوەی بەرانبەری کراوە کودەتایەو کودەتاکەش لەناوخۆی یەکێتی لەیەلایەن پارتی‌و تورکیاوە بەرانبەری کراوە. جەلال تاڵەبانی رۆژی 310/2017 لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، ئەوەش دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، دواتر تەرمەکەی هێنرایەوە هەرێمی کوردستان‌و لەگردی دەباشان لەنزیک ماڵەکەی خۆی بەخاک سپێراو ساڵانە لەو رۆژەدا یادی کۆچکردنەکەی دەکرێتەوەو ئەندامان‌و لایەنگران‌و سەرکردەکانی یەکێتی سەردانی گۆڕەکەی دەکەن‌و تاجە گوڵینەی لەسەر دادەنێن. بوار نیوز

هەواڵ
04-10-2021

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی گرووپێك لەژێر ناوی (CTS)...

پاش کەمێکی تر، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی گرووپێك لەژێر ناوی (CTS) بڵاو دەکاتەوە بە سەرپەرشتی کەسێك بە ناوی گۆڤەند، کە کاریان بریتی بووە لە دروستکردنی تۆڕی بەرفراوان و مەترسیدار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ خەڵەتاندنی گەنجانی شارەکانی هەرێمی کوردستان.

1 2 ... 733 734 735 ... 1148 1149