راگەیاندراوێک لە خانەی راپەڕاندنەوە وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە، هاوکات لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت. ١٣ی١٠ی٢٠٢١ رێکخەری گشتیش دەستی لەکار کێشاوەتەوە. رێکخەری گشتیعومەری سەید عەلی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕانئاسۆ رەحیمشێخ کاملد.دەربازجەمالی حاجی محەمەدبرزۆ مەجیدعومەری سەید عەلیسەفینی مەلا قەرە
سەرۆک وەزیران :• پێویستە نوێنەرانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەهەماهەنگیی و یەکڕیزی کاربکەن لە پێناو داکۆکیکردن لە شایستە و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان • ستایشی خۆڕاگری خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەین و پێویستە لە ڕێی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور، بارودۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە . ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد.سەرۆک وەزیران، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و گشت لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن کرد و سوپاسی پێشمەرگە و پۆلیس وهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بە گشتی کرد کە ئەرکی خۆیان سەرکەوتووانە بەجێگەیاند لە ڕەخساندنی زەمینەیەکی ئارام بۆ پرۆسەی دەنگدان.سەرۆک وەزیران، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە نوێنەرانی کوردستان، لێرە بەدواوە، لە پەرلەمانی عێراق، بەیەکەوە یەکگرتووانە و بەهەماهەنگیی و یەکڕیزی، کاربکەن لە پێناو داکۆکیکردن لە شایستە ومافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان، دوور لە ململانێی ناوخۆیی، دووپاتیشی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیە بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لە گەڵ نوێنەرانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە هەموو جیاوازیی وڕەنگەکانەوە، بۆ درێژەدان بە کارکردن و هەماهەنگیکردن لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی، بە ئامانجی دابینکردنی ماف وشایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان .سەرۆک وەزیران، هەروەها ستایشی خۆڕاگری خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کرد و پیرۆزبایی دەرچوونی نوێنەرانی کوردی لەو ناوچانەدا کرد و ئاماژەی بەوەدا ، کە ئەنجامی هەڵبژاردن لە ناوچە دابڕێنراوەکان، دووپاتکردنەوەی ناسنامەی کوردستانیبوونی ئەو ناوچانەیە ، جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە ، نوێنەرانی کوردستان لە ڕێی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور، کاربکەن بۆ ئەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە. پاشان کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان، ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد كە تایبەت بوو بە بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی و بەنزین، بە هەماهەنگی وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی . لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە،سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچوون عەبدولحەکیم خەسرەو، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی داهاتەکان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە چەندین ڕاسپاردەی تێدابوو بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لە پێناو بەکارهێنانەوەی بۆ خزمەتی گشتی وپڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە .لە کۆتایی کۆبوونەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی هەر یەک لە فەرسەت ئەحمەد وەزیری داد، ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بۆ سەرپەرشتی و بەداواداچوونی ئەو داوا یاساییانەی کە لە دادگای باڵای فیدرالی پەیوەندیدارن بە هەرێمی کوردستان و ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو داوایانە، بە ئاراستەی زامنکردنی ماف وشایستەکانی هەرێمی کوردستان و داکۆکیکردن بە باشترین شێواز لە ماف ودەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێم، لە ڕێگای تیمی قانونی شارەزا، لە ژێر ڕێنمایی وسەرپەرشتی ئەنجومەنی وەزیران.
دوای ئەوەی هیچ کاندیدێکی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستی نەهێنا و هیچ نوێنەرێکیان نەناردە پەرلەمانی عێراق، داهاتووی ئەو بزوتنەوەی لێڵ بووە و ئێستا خانەی ڕاپەڕاندن لە کۆبوونەوەدایە بۆ چەند بڕیارێکی یەکلاکەرەوە. بابەکر دڕەیی، ھەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان نووسیویەتی: "سێ مەرج هەن بۆ هەستانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان: 1- دەستلەکارکێشانەوەی خانە و رێکخەر بێمەرج 2- چۆڵکردنی گردی زەرگەتە 3- دانانی گرووپی هەڵسوڕاوی رادیکاڵ بۆ قۆناغی قەیران بە بۆچوونی ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان ئەگەر ئەو سێ خاڵە جێبەجێ نەکرێت، ئەم قۆناغە دەبێتە کۆتایی هاتنی بزووتنەوەکەیان، وەک خۆی دەڵێ"گەرنا گۆڕان کۆتایی دێت". ئەمە لەکاتێکدایە جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە بۆ بڕیاردان لەبارەی داهاتووی بزووتنەوەکەیان، جگە لە پێشنیازی دەستلەکارکێشانەوەی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن، بەشێک لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان داوایان کردووە لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکان بکشێنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13 ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ ،پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.لە پەیوەندییەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی شاری کەرکووک کرا کە لە دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، لە لایەن هەندێک کەسەوە، هەوڵی نانەوەی پشێوی درا بە ئامانجی شێواندنی سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان .سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیران، هاوڕابوون لە سەر ئەوەی نابێت ڕێگە بە هیچ کەس ولایەنێک بدرێت، کە ئاژاوە و پشێوی دروست بكەن و زیان بە دانیشتووان و موڵک و ماڵی گشتی بگات ، بۆیە پێویستە بە زووترین کات، کۆتایی بەو دۆخە ئەمنییە نەخوازراوە بهێنرێت کە لە کەرکووک دروستکراوە.سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بڕیاریدا، هەموو دەستگیرکراوەکانی کەرکووک ئازاد بکات.
دوێنێ شەو هێزە عێراقییەکان لە کەرکووک، زیاتر لە 100 گەنجی کوردیان لە شارەکە دەستگیر کرد و بەردەوامیش هەڵیاندەکوتایە سەر ماڵە کوردەکانی گەڕەکی ڕەحیماوا و شۆڕجە. هێزی کۆماندۆی یەکێتیش کە بە هێزەکەی شێخ جەعفەر ناسراوە، بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشی و لە نزیک دەروازەکانی کەرکووک جێگیر کران، بە تایبەت لە شارۆچکەی قەرەهەنجیر کە بە دەست پێشمەرگەوەیە. ئەو هێزە بە دوو مەبەست جووڵەیان پێ کرابوو، یەکەم: هێزە عێراقییەکان دەیانویست لە پرۆسەی ژماردنەوەی بە دەستیی دەنگەکان، کورسیی کورد کەم بکەنەوە کە هێشتاش ئەم مەترسییە هەر ماوە. دووەم: بە مەبەستی ترساندنی هێزە عێراقییەکان کە دەیانویست ترس و تۆقاندن بڵاو بکەنەوە و لە پاڵیشیدا دەستێوەردانی سیاسی بکەن و تەرکیزی میدیاش بگۆڕن و سەرقاڵیان بکەن بەدەستگیرکردن وگرتن و بەردانی گەنجی شارەکە. شەڕەکە چۆن روویدا؟ کاتێک لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕژابوونە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی خۆشی، چەند کەسێک بە جلی مەدەنییەوە کە بەپێی زانیارییەکان لایەنگری باڵێکی یەکێتی بوون و حەشدی شەعبی جووڵاندوونی، چوونەتە شوێنی ئاهەنگەکە و تەقەیان کردووە. بەمەش بیانوویەکیان داوەتە دەست لیوای 61ی سوپای عێراق بۆ ئەوەی هەڵبکوتێتە سەر ئاهەنگەکە و ماڵە کوردەکان و زیاتر لە 100 گەنج دەستگیربکات. محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند، تا ئێستا 36 کەس لە بنکەی پۆلیسی ئازادیی کەرکووک ماون و دوو کەسیش لە بنکەی پۆلیسی رەحیماوا ماون و دەستگیرکراون. واتە 38 کەس لەلای هێزە ئەمنییەکان ماونەتەوە. عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، ئەوانەی بەبۆنەی سەرکەوتنی چەند بەربژێرێکەوە ئاهەنگیان گێڕاوە، رێگرییان کردووە و هێرشیانکردووەتە سەر هێزی ئەمنی و خەڵکیش. عامر شوانی وتی "باشترە لایەنگرانی حیزبەکان ئاهەنگەکان ببەنە شوێنی تایبەت و ئێمەش دەیانپارێزین، ناکرێ بەناوی ئاهەنگەوە رێگە بگرن و هێرشبکەنە سەر خەڵک، چەند لایەنێک دەیانەوێ پشێوی دروستبکەن، تەنانەت هێرشیانکردووەتە سەر ئامبوڵانس و ئۆتۆمبێلی پۆلیس، بۆیە ئەمەش قابیلی قبووڵ نییە". بەڵام کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی "لیوای 61 بە ھێزێکی زۆرەوە چوونەتە گەڕەکی شۆڕجە و 35 گەنجی کوردی بێتاوانیان دەستگیر کردووە و لە رەحیماواش 29 کەسیان دەستگیرکردووە و مۆبایلەکانیان پشکنیوە". لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەھۆی ئەو شکستەی تووشی بوونە کە چەند کورسیەکیان لەدەستدا، چەند کەسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووک، تەقەیان بەسەر سوپا و ئاھەنگێڕاندا کردووە و کە بووە ھۆی ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی و پۆلیس، بە ناھەق لەگەڵ چەند گەنجێکی دڵسۆز بە دەست و بە قۆناخە تفەنگ رووبەرووی یەک ببنەوە، لە ئەنجامدا لە لایەن ژمارەیەکی کەسی کورد وەڵام درانەوە، پاشان سوپا و پۆلیسی ئیتحادی ژمارەیەك کەسی بێتاوانیان لەو گەنجانە دەستگیر کرد". کەمال کەرکووکی راشیگەیاند: "داوا لە فەرماندەی عەملیات و سوپای عێراق و پۆلیسی محەلی کەرکوك دەکەین، بە ھێمنی و ئارامی بە ئەرکی خۆیان وەکو پێش ھەڵبژاردنەکان ھەڵسن. بەم شێوەی ئێستا و تێکدانی ئارامی لە ھاوڵاتیانی کوردی شارەکە ، رێگای چارەسەر نیە و بە پێچەوانەوە دەبێتە ھۆی ئاڵۆزی زیاتر". یەکێتی: ئەو رەشبگیرییەی کەرکووک لە هیچ لایەنێک قبووڵناکەین مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی دۆخی کەرکووک رایگەیاند، بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی كەركووك دەڕوانێت كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا دروستكراوە، "لە ھیچ لایەنێكی قبووڵ ناكات درێژە بەم جۆرە رەشبگیرییە بدات". ئەمڕۆ چوارشەممە 13-10-2021 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمایی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەكێتی پەیوەندی بە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کردووە و لە پەلاماردانی ماڵی كورد و پێشێلكاریی ھێزە ئەمنییەكان و دەستگیركردنی گەنجانی کورد ئاگاداری كردووەتەوە و "دووپاتیكردووەتەوە ئەو دۆخە دروستكراوە جێگەی قبووڵكردن نییە". شەوی دووشەممە 11-10-2021 لیوای 61 چوونە گەڕەکی رەحیماوا و 10 کەسیان دەستگیر کرد و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران، بەڵام لە بەیانیی رۆژی سێشەممە 12-10-2021 لە فولکەی ئیخوان بڵاوەیان بە هێز کرد و شەقامە سەرەکییەکەیان داخست. هەروەها دواتریش لە ئێوارەی هەمان رۆژ چەند بازگەیەکیان دانا و 71 گەنجیان دەستگیر کرد و مۆبایلیان لە بەشێکی خەڵکیش وەرگرتووە. لە راگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسی هاتووە، "یەكێتی ھێزی بەرپرسیارە و پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێكەوەژیان و ئاشتییانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێكەوەژیانەی كەركووك دەكات، ھاوكات پارێزەری ماف و خاك و كوردستانی بوونی شارەكە دەكاتەوە و بەم ستراتیژە كاردەكات". لیوای 61 هێزێکی تایبەتە کە دوای هێرشەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر و، کشانەوەی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە کەرکووک، ئەو هێزە بوونە جێگرەوەی دژە تیرۆر. لیوای 61 سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، بارەگای سەرەکییان لە نێو کەرکووکە و هەر چوار دەروازە سەرەکییەکەی کەرکووک لە دەست ئەواندایە.
لە کەرکووک تاوەکو ئێستا دەیان گەنجی کورد دەستگیرکراون و بەشێکیان ئازادکراون، بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە کەرکووک دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کردووە و داوای کردووە دۆخەکە ئاساییبکرێتەوە. پۆلیسی کەرکووکیش دەڵێت، گەنجەکان ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن. بەشێك لەو گەنجانەی دەستگیرکرابوون ئازادکراون، د. محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 36 کەس لە بنکەی پۆلیسی ئازادیی کەرکووک ماون و دوو کەسیش لە بنکەی پۆلیسی رەحیماوا ماون و دەستگیرکراون. واتە 38 کەس لەلای هێزە ئەمنییەکان ماونەتەوە. گەنجەکان بە ماددەی 240 دەستگیرکراون. د.محەممەد خورشید دەشڵێت، "باری سەربازیی بەسەر کەرکووکدا سەپێنراوە و دەسەڵاتەکان بە مەدەنی نەسپێردراوە، بەداخەوە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر دەسەڵات بە سەرباز سپێردراوە." بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە کەرکووک دەڵێت، لە هەوڵی جیدیدان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوێنێ و پێرێوە لەسەر هێڵن و سەرکردایەتیی پارتی و وەزیری ناوخۆ و هەموو لایەنەکان لەسەر خەتن بۆ ئازادکردنی ئەوانەی دەستگیرکراون. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا محەممەد خورشید ئاماژەی بەوەدا، جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەت و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەسەر خەت بوون و راگەیێندراویان لەو بارەوە دەبێت. عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، ئەوانەی بەبۆنەی سەرکەوتنی چەند بەربژێرێکەوە ئاهەنگیان گێڕاوە، رێگرییان کردووە و هێرشیانکردووەتە سەر هێزی ئەمنی و خەڵکیش. عامر شوانی گوتی، "باشترە لایەنگرانی حیزبەکان ئاهەنگەکان ببەنە شوێنی تایبەت و ئێمەش دەیانپارێزین، ناکرێ بەناوی ئاهەنگەوە رێگە بگرن و هێرشبکەنە سەر خەڵک، چەند لایەنێک دەیانەوێ پشێوی دروستبکەن، تەنانەت هێرشیانکردووەتە سەر ئامبوڵانس و ئۆتۆمبێلی پۆلیس، بۆیە ئەمەش قابیلی قبووڵ نییە". لەبارەی دەستگیرکراوەکانیشەوە، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتی:" ئەمڕۆ هەموویان ئازاد دەکرێن، تەنیا ئەوانەی لەلایەن هاونیشتمانییانەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە دەدرێنە دادگا". لەبارەی ئەو هێزانەی کە گەنجەکانی دەستگیرکردووە، کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان رایگەیاند، "لیوای 61 بە ھێزێکی زۆرەوە چوونەتە گەڕەکی شۆڕجە و 35 گەنجی کوردی بێتاوانیان دەستگیر کردووە و لە رەحیماواش 29 کەسیان دەستگیرکردووە و مۆبایلەکانیان پشکنیوە". کەمال کەرکووکی دەڵێ، "داوا لە گشت بەرپرس، کادر، ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان و گشت دانیشتووانی دڵسۆز و کوردە سەربەرزەکانی شاری کەرکووك و گەرمیان بە ھەموو توانایان ئارامی بپارێزن و چاوکراوە بن، نەبادا تێکدەران فیتنەكەیان سەربگرێت و ھەموو لایەك تێدا تووشی زیانبن، هەروەها داوا لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و سوپای عێراق و پۆلیسی خۆجێیی کەرکووك دەکەین بە ھێمنی و ئارامی بە ئەرکی خۆیان وەکو پێش ھەڵبژاردنەکان ھەستن". سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک ئاماژە بەوەش دەکات، بەمشێوەی ئێستا و تێکدانی ئارامی لە هاونیشتمانیانی کوردی شارەکە، رێگەی چارەسەر نییە و بە پێچەوانەوە دەبێتە ھۆی ئاڵۆزی زیاتر، "داوا لە پارتییە دڵسۆزەکان و خەڵکی بە شەرەفی شاری کەرکووک دەکەین ھێمنی بپارێزن و دان بەخۆیاندا بگرن و ھاوکار بن بۆ پاراستنی ئارامی". لیوای 61 هێزێکی تایبەتە کە دوای هێرشەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر و، کشانەوەی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە کەرکووک، ئەو هێزە بوونە جێگرەوەی دژە تیرۆر. لیوای 61 سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، بارەگای سەرەکییان لە نێو کەرکووکن و هەر چوار دەروازە سەرەکییەکەی کەرکووک لە دەست ئەواندایە ئاڵۆزییەکانی کەرکووک دوای ئەوە دروستبوو کە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان دەرکەوت کە لایەنە کوردستانییەکان شەش کورسییان لە پارێزگاکە بەدەستهێناوە و لە بەشێک لە گەڕەکە کوردنشینەکانی کەرکووک لایەنگرانی پارتی کۆبوونەوە و دەستیان بە ئاهەنگگێڕان کرد. شەوی دووشەممە 11-10-2021 لیوای 61 چوونە گەڕەکی رەحیماوا و 10 کەسیان دەستگیر کرد و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران، بەڵام لە بەیانیی رۆژی سێشەممە 12-10-2021 لە فولکەی ئیخوان بڵاوەیان بە هێز کرد و شەقامە سەرەکییەکەیان داخست. هەروەها دواتریش لە ئێوارەی هەمان رۆژ چەند بازگەیەکیان دانا و 71 گەنجیان دەستگیر کرد و مۆبایلیان لە بەشێکی خەڵکیش وەرگرتووە. رووداو
بەپێی دواین ئەنجام کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ڕایگەیاندووە، ژمارەی کورسیەکان گۆرانکاری بەسەردا هاتووە و کورسییەکانی ڕەوتی سەدر کەمیان کردوە و پارتیش زیاد. بەپێی نوێترین زانیاری کە لە کۆمسیۆنی باڵاوە دەستکەوتووە، ژمارەی کورسییەکانی پارتی بۆ 34 کورسی زیادیکردووە، هاوکات ژمارەی کورسییەکانی رەوتی سەدر لە 73 کورسییەوە کەمیکردووە بۆ 69 کورسی. هەروەها کورسیەکانی دەوڵەتی یاسا لە 37ەوە بۆ 42 زیادیانکردووە و هاوپەیمانی فەتحیش لە 14ەوە بۆ 21 . بەپێی زانیاریەکان، یەکێک لە کورسییەکانی پارتی لە بازنەی دهۆکە و بەوپێیە بێت، کورسیەکی یەکگرتوو کەمدەکات کە ڕاگەیەنرابوو عومەر کۆچەر دەرچووە.
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، بەشێک لە لایەنە شیعەکان، ئەوانەی دەنگیان کەم ھێناوە، ئەنجامەکە رەتدەکەنەوە. فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانیش لە بەغدایە بۆ ئەو مەبەستە.دەستەی هاوئاهەنگیی بەرگریی "مقاوەمە"ی عێراقی لەبارەی ئەنجامە راگەیێندراوەکەی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا باس لەوە دەکات، کە ئەنجامەکانی دەستکاری کراوە و پووچەڵە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بەرگریی (مقاوەمە)ی عێراقی کە رەوایی خۆی لە فتوای زانایان و ئیرادەی گەل بەدەستهێناوە، لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ پارێزگاریکردن لە دەوڵەت و پرۆسەی سیاسی بۆ ئەوەی شکۆی گەل و سەروەریی عێراقی بە پارێزراوی بمێنێتەوە". موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت، گوشارخستنە سەر کۆمیسیۆن کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەبێت. موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، گەلی عێراق لە ناکۆکیی سیاسیی سەر سندووقەکانی دەنگدان زیانمەند دەبن. هەروەها بەبێ ناونهێنانی هیچ لایەنێک دەڵێت، کارێک مەکەن کە دواتر پەشیمانی بەدوادا بێت.کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دوای کەمتر لە 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەنجامەکان لایەنە نزیکەکانی حەشدی شەعبی ژمارەی کورسییەکانیان کەمیکردووە، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە رۆشنایی ئەو پێشهاتە مەترسیدارانەی روویانداوە، لە دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و دەرکەوتنی بەڵگەی حاشاهەڵنەگر لە ساختەکردنی، بە راشکاوی دەریدەخات کۆمیسیۆنی ئێستای هەڵبژاردنەکان لە کارەکانیان شکستخواردوون و پیشەگەرانە کاریان نەکردووە و هەرچییەکیان لە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە راگەیاندبێت، پووچەڵە". دەستەی هاوئاهەنگیی بەرگریی "مقاوەمە"ی عێراقی لە راگەیێندراوەکەدا دەشڵێت، "خۆیان بۆ عێراق و سەروەرییەکەی بەختکردووە، بەهیچ شێوەیەک بۆ پرۆژە چەپەڵەکان سەر دانانەوێن کە هەوڵی تێکەڵکردن و هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەدەن. ئەم پرۆژەیە تەنیا خزمەت بە داگیرکاریی ئەمریکی دەگەیێنێت. لە کاتێکدا ئەم بابەتە، مەرجەعە مەزنەکانمان هەمیشە سەرکەوتووبن، لەمبارەیەوە هۆشداری و فەتوای حەڕامکردنیانداوە". لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بەرەنگاربوونەوەی ئەم پرۆژانە کە ئازادییە کەسییەکان لەباردەبەن و ئازادیی رادەربڕین و راوبۆچوونی جیاواز دەچەوسێننەوە و دادگە شەرعییە نابووتەکان دەکەنە ئەڵتەرناتیڤی دادوەریی، پێویستە ئازادیخوازانی گەلەکەمان هەڵوەستەی لەسەر بکەن و دژی سەرجەم ئەم هەوڵانە بوەستنەوە و رێگری بکەن لە بەجێگەیاندنی ئەم مەرامە گەنیوانە".
لایەنگرانی پارتی ھێزە ئەمنییەکانی کەرکووک لە گەڕەکی ڕەحیماوا وەدەر دەنێن لینکی ڤیدیۆ: https://fb.watch/8BAovnZiwR/
شیرین فواد مەعسوم، کچی فواد مەعسوم سەرۆککۆماری پێشووی عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکەی: پیرۆزتان بێت ئەی کورد پەروەران و خۆنەچەمێنەکانسەرەتا، پێویستمان بە مەلایەکه بۆ چاککردنەوەی تەڵاقێک و سوێندێک کە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراق گرەو لەسەر کەمکردنەوەی کورسییەکانی حزبەکەی سەرۆک کرا.ئێستە ڕوون بووەوە حزبەکەی سەرۆک بارزانی و کورد و کوردستان بووەوە بە حاکمی هەرێم و بەغدایش.ئیتر هۆش بێننەوە بەر خۆتان سیاسەت بە هەموو کەس ناکرێت و هەموو کەس شایەنی ئەوە نییە ببێتە نوێنەری کورد لە بەغدا.
ئاری محەمەد هەرسین هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ پاڕلەمانی عێراق سەرباری کەموکوڕی لە شێوازەکەی و، نیگەرانی هەندێک لایەنی سیاسی لە سیستەمی بەرتەسککردنەوەی دەنگدان لە شێوازی بازنەکان کۆتایی پێهات. ئێمە یەکەم بوین و بردمانەوە. بردنەوەیەک کە بەئاستێکی بەرز ووزە بەخشە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتومان. هەر بژین و پایەدار بن هەڤاڵانمان لە ئۆرگانەکانی حیزب. بنکەکان و ڕێکخراوەکان و ناوچەکان زۆرترین قورسایی بانگەشەی هەڵبژاردنیان لە ئەستۆ گرت و پێشمەرگە ئاسا نەسرەوتن لە ئیشکردنی جددی و شەونخونی. دە ستی یەک بە یەکیان ماچ ئە کەین و هەمیشە پایەدار بن و لە بەڵا بەدوور بن. هەڤاڵانی بارەگای لقەکان ماندوو نەناسانە بە تەواجودی خۆیان لە بارەگای لقەکان و سەرپەرشتی و چاودێری کردن لەگەڵ ناوچەکان مەبدەئیەتی حیزبایەتی بە تیمیان جێبەجێکرد. ئیتر هەر لە ئەندام و کادرێکی بارەگای لقەوە بگرە هەتا دەگاتە ئەندام مەکتەب و کارگێڕەکان. دەستی یەک بە یەکی ئەوانیش ماچ ئە کەین. لە لایەکی ترەوە بەرپرسانی لق بە ڕابەرایەتیەکی دروست و متەوازیع هاوسەنگیان لە نێوان دیسپلین و ئیبداعی تاکە کەسی و ئازادی جموجۆڵی حیزبایەتی ڕەخساند. دەستی یەک بە یەکی ئەوانیش ماچ ئەکەین. لەسەروو هەموو ئەمانەشەوە دەستی بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگەی دێرین و ئێستا ماچ ئەکەین و ئەوان هەمیشە سەروەری ئێمەن. ئیتر گرنگ نیە کاندیدی سنوری چ لقێک دەرچوە یان دەر نەچوە. گرنگ ئەوەیە ئێمە پێکەوە سەرکەوتین و، سەرکەوتنەکەش سەرکەوتنی هەموو لقەکانمانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە. هیچمان بەتەنیا سۆپەرمان نین، بەڵام پێکەوە موعجیزە ئەخوڵقێنین. بەم سەرکەوتنە، لە سنوری ئەم دیو دێگەڵە، ڕ ێکخستنەکانی ئێمە مەسجێکی ڕونیان ڕەوانەی سەرتاسەری هەرمێی کوردستان کرد. مەسجێک کە سەلماندنی وتە بەپێزەکەی جێگری سەرۆکی پارتیمان هەڤاڵ نێچیرڤان بارزانی بوو کە لە سلێمانی ووتی: `` ئەو سەردە مە بەسەرچو هەندێک لایەن و کەس لەسەر حسابی ناشرین کردنی ئێمە دەنگ بۆخۆیان کۆ بکەنەوە``. هەگبەی بەتاڵیش بە قسەی بەتاڵ و بێ ناوە ڕۆک و پووچ پڕ ناکرێت. ئیرهابی فکری لە سلێمانی لە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڤایرۆسێک و تەلیسمێکی دزێو بو. ڤایرۆسەکە مەفعولی نەما و، تەلیسمەکەش شکاو بوو بە هەزار پارچەوەو خورد و هاش بو. ئەم سەرکەوتنە بۆ ئێمەی پارتی سەرەتایەکە بۆ دەسپێکی داهاتویەکی گەش پێکەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانیتر. دوای ئەم سەرکەوتنە پێویستمان بە گفتوگۆ و لێک تێگەیشتنە. نابێت لێک دوور کەوینەوە. نابێت لەسەر بنەمای مفاوەزەکانی ڕابوردو قسە لەگەڵ یەکتر بکەین. چونکە لە دونیای سیاسەتدا هە موو مفاوەزەیەک وەک ئەوە وایە بۆ یەکەم جار مفاوەزات بکەین. لوت بەرزی و ڕق و کینە نامانگەیەنێتە هیچ شوێنێک. ئێمەی پارتی بەم بردنەوەیە نە لە خۆمان گۆڕاوین و نە لوتیشمان بەرز بۆتەوە. ئێمە بردنەوەی پارتی بە بردنەوەی کوردستان ئەزانین، بۆیە هەمومان براوە ین. دواجار سوپاس بۆ سەرۆکایەتی حەکیمانە ی ئەزیزم سەرۆک مەسعود بارزانی کە ئیلهام بەخشی کوردایەتی و مەبدە ئی بۆ کوردستان ژیانە و دەستی جەنابی بەڕێزیان ماچ ئەکەین. سوپاس بۆ برای ئازیزمان کاک مەسرور بارزانی و تیمەکەی لە ئەنجومونی وەزیران کە جگە لە ئاسانکاری و خزمەتگوزاری هیچ تەداخولێکیان لە پڕۆسەکی هەڵبژاردندا نەکرد. خوایە خاکی پیرۆزی کوردستان هەر ئاوەدان بێت…
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەی چاکسازی لە كێڵگەی كۆرمۆڵ لە لایەن کۆمپانیای داناگازەوە بە هاوکاری لەگەڵ تیمی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بەرەوە تەواوبوون دەچێت و دۆخی کارەبا بەر لە کاتی دیاریکراودا، لە کاتژمێر 7:00 ئێوارە بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.وتیشی: کۆمپانیای داناگاز لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆڵ کرد، کە بەهۆیەوە ناردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبووەوە و لە ئەنجامدا کاریگەری بەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبوو.