Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
12-10-2021

پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە

په‌یامی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌: هاووڵاتييانى خۆشه‌ويست، هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عیراق پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى گشتيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م. ئيتر عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ قۆناغێكى تازه‌دان‌ و ئه‌نجامه‌كانى كۆتايى هه‌ر چۆن يه‌كلايى ببنه‌وه‌، هه‌مووان براوه‌ن، هه‌موومان پێكه‌وه‌ ده‌بێ خۆمان بۆ ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش و ته‌حه‌دييه‌كانى قۆناغى داهاتوو، ئاماده‌ بكه‌ين.يه‌كڕيزى، ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى، كليلى سه‌ركه‌وتنمانه‌ كه‌ ده‌سته‌به‌رى مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ده‌سكه‌وته‌كان و سيستمى فيدراڵى و قه‌واره‌ سياسييه‌كه‌ى ده‌پارێزێت. ئه‌ركى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌ سياسييه كوردستانييه‌كانه‌ پێكه‌وه‌، ته‌با و يه‌كڕيز، كار بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق بكه‌ين، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه‌ عيراقييه‌كان هاوكار بين.ئه‌ركى هه‌موومان له‌ هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عيراق ئه‌وه‌يه‌ به‌ ڕوانگه‌ و خوێندنه‌وه‌ و تێگه‌يشتنێكى تازه‌ و واقعبينييه‌وه‌، به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموون و هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كێشه‌كانى وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ين. كار بۆ عيراقێكى سه‌قامگير و خۆشگوزه‌ران بكه‌ين كه‌ تيايدا مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر و پارێزراو بن، متمانه‌، پێكه‌وه‌يی، هاوچاره‌نووسی، هاریکاریی هاوبه‌ش، به‌رژه‌وه‌نديى گشتيى وڵات، هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌، سازان و یه‌کسانی، هه‌موومان كۆبكاته‌وه‌.سوپاسى هاووڵاتييان، هه‌موو هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منیيه‌كان، ميديا و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌م كه‌ له‌ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردندا هاوكار بوون. سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ ئه‌رك و ماندووبوونى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عيراق، بۆ چاودێرانى ناوخۆيى و بيانى و تيمه‌كانى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان به‌تایبه‌تی سه‌رۆک و تیمی یوونامی له‌ عیراق و يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و كۆمكاری عه‌ره‌بی كه‌ چاودێريى پرۆسه‌ى ده‌نگدانيان كرد و پرۆسه‌كه به‌ ئارامى به‌ڕێوه‌ چوو. ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكى گرنگه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌يه‌گى ڕاست. به‌شداريمان له‌ هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانمان له‌ به‌غدا، پابه‌نديمانه‌ به‌ بنه‌ماكانى ديموكراسييه‌وه‌.له‌ لايه‌كى ديكه‌وه‌ ڕێژه‌ى به‌شدارى له‌ ده‌نگداندا په‌يامێكى ڕوونى هاووڵاتييانه‌ كه‌ چاويان له‌ ژيان و گوزه‌ر‌ان و خزمه‌تگوزاريى زياتره و مافى خۆيانه‌‌. ئه‌مه‌ بۆ هه‌موومان له‌ حكوومه‌ت و هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ په‌ند و وانه‌يه‌ك بێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ى جددى و بنياتنانه‌وه‌ى متمانه‌، هه‌روه‌ها ببێته‌ هانده‌رى كار و خزمه‌تى زياتر.ئيتر كاتى ئه‌وه‌يه‌ پێكه‌وه‌ كار بكه‌ين بۆ دامه‌زراندنی حکوومه‌تێکی نیشتمانيی فيدراڵى که‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و‌ چاوه‌ڕوانییه‌کانی هاووڵاتی بێت، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات، دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌هێز بكات، گرووپ و هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ياسا كۆنترۆڵ بكات‌، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته‌كانى عيراق، پرۆسه‌ى سياسى ڕاست بكاته‌وه و به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هه‌مووان، وڵات به‌ڕێوه‌ ببات.هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم. نێچيرڤان بارزانىسه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان2021/10/12

هەواڵ
12-10-2021

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

بە بۆنەی سەرکەوتنی بەرچاوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک بارزانی، سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و هەمو خەڵکی کوردستان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی نوێنەرانی کورد لە کەرکووکی دڵی کوردستان دەکەم کە جارێکی تر سەلماندیان پێناسەی کەرکووک کوردستانیە. سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی لە کەرکووک بەو ڕێژە بەرزە، ئاماژەیە بۆ وەفاداری خەڵکی کەرکووک بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بەرخودان و کوردایەتی. سوپاسی خوشک وبرایانی ئێزیدی دەکەم کە لە ناوچەکانیان و بەتایبەتی لە دەڤەری شنگال، پشتیوانی بەهێزی خۆیان بۆ پارتی دووپات کردەوە کە بە دڵنیاییەوە، پارتیش وەک هەمیشە، بەرگریکاری بەهێزی مافەکانیان دەبێت.  هەروەها پیرۆزبایی لە لایەنە براوەکانی دیکەی ئەم هەڵبژاردنەش دەکەم و هیوادارم، هەموومان پێکەوە، بتوانین لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیمان کار بکەین بۆ جێبەجێکردنی تەواوی دەستوور و بە دیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و شەراکەتی ڕاستەقینە لە سەر ئاستی عێراقدا، بە ئامانجی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی. مەسرور بارزانی 12ی ئۆکتۆبەری 2021

هەواڵ
12-10-2021

حەشد و بەشێکی شیعەکان ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە

به‌شێك له‌هێزه‌ سیاسیه‌ شیعیه‌كان‌و به‌شێك له‌ گرووپه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ڕایانگه‌یاند، تانه‌ له‌ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ڕۆژى 10 ئۆكتۆبه‌ر ده‌ده‌ن‌و به‌ته‌واوى ڕه‌تىده‌كه‌نه‌وه‌. له‌به‌یاننامه‌كه‌دا دەڵێن، پێویسته‌ كۆمسیۆن به‌شێوه‌یه‌كى كرداریى كار له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كان بكات‌و وه‌ڵامى سه‌رجه‌م تانه‌كان بداته‌وه‌. هێزه‌ سیاسیه‌كان هێما به‌وه‌شده‌كه‌ن، یارى به‌ده‌نگى ده‌نگده‌رانه‌وه‌ كراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازى نین به‌و ئه‌نجامانه‌. ئه‌و هێزانه‌ى كه‌ ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ حه‌كیم‌و عه‌بادى‌و مالیكى‌و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق‌و حزبوڵڵاو ژماره‌یه‌ك هێزى ترن له‌نێویاندا هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ 4 كورسیه‌وه‌ ڕێژه‌ى كورسیه‌كانى دابه‌زیوه‌ بۆ 14 كورسى.

هەواڵ
12-10-2021

لە ھەولێر شۆفێرێک لەسەر کرێ نەفەرەکەی دەکوژێ

ڕوونکردنەوە لە بارەی کوژرانی هاوڵاتیەک لە بنەصلاوە. بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن، دەسبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کەوا هاوڵاتیەک بەناوی (بارزان نصرالله احمد) دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەگەڵ شوفێری تاکسیەک لە سەر کرێی گواستنەوە شوفێرەکە گوللـەیەک لەسەری ناوبراوی سەرەوە دەدات و گیان لەدەست دەدات، تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداو ڕادەکات.دۆسیەی لێکۆڵینەوه بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکات.

هەواڵ
11-10-2021

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

پەیامی سەرۆك بارزانی لەبارەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بە بۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەو هەڵبژاردنەدا پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی لە كادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەم كە توانیان لە كێبڕكێیەكی مەدەنی و ئارامدا سەركەوتنێكی گەورە بۆ پارتی و ڕێبازەكەیان مسۆگەر بكەن و ڕۆحی شەهیدان ئاسوودە بكەن. سەركەوتنی پارتی لەو هەڵبژاردنەدا بە مانای سەركەوتنی پڕەنسیب و بەها و ئەو بنەمایانەیە كە خەباتی گەلی كوردستانی لەسەر وەستاوە و، پەیامێكە بۆ هەموو لایەك كە گەلی كوردستان لە هیچ بارودۆخێكدا دەستبەرداری مێژوو و بەهاكانی نابێت. پێویستە ئەو سەركەوتنەی پارتی ببێتە هۆی ئەوەی بەرپرس و كادیر و ئەندامانی پارتی زیاتر خزمەتی خەڵك بكەن و، هەمیشە ئەو ئامۆژگارییە بە نرخەی بارزانیان لەبیر بێت، "لە سەركەوتندا مەغروور نەبن و لە شكست نائومێد نەبن". هەر بەم بۆنەیەوە سوپاسی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دەزگا ئەمنییەكان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ دەكەم كە بە شەونخونی و ماندووبوونیان بوونە هۆی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستخۆشیان لێ دەكەم. هەروەها ڕۆڵی بەڕێز مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان بەرز دەنرخێنین. سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن سەركەوتنی ئیرادەی گەل و سەركەوتنی دیموكراسیە. هەر بۆیەش هیوادارم لە دوای ئەم هەڵبژاردنە لایەنە كوردستانییەكان یەكڕیز و تەواوكاری یەكتری بن. هیوادارم هەموو لایەنەكان بەیەكەوە و بۆ یەك ئامانجی هاوبەش و لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان و بەرگریكردن لە ماف و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان كار بكەن و، لەسەر بنەمای شەراكەتی ڕاستەقینە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ بنیات بنێنەوە. جارێكی تر سوپاس بۆ گەلی كوردستان و سوپاسی تایبەتیش بۆ خوشك و برایانی خۆڕاگر و خاوەن بیروباوەڕ لە كەركووكی دڵی كوردستان. مسعود بارزانی 11ی تشرینی یەكەمی 2021

هەواڵ
11-10-2021

كۆمه‌ڵی دادگه‌ری داوای لێبووردنی كرد

محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ په‌یامێكدا داوای لێبوردن له‌ كادیران و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات. محه‌مه‌د حه‌كیم له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت،"به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ داوای لێبوردن له‌ هه‌موو كادیر و ئه‌ندامانمان ده‌كه‌ین، كه‌ نه‌مانتوانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌ده‌ستبهێنین كه‌ له‌به‌رچاومانگرتبوو". وتەبێژی کۆمەڵ لە بەشێکى پەیامەکەیدا سووپاس و پێزانینى ئاڕاستەی دەنگدەران و کاندیدەکان و ئۆرگانەکانى کۆمەڵ کرد. له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌شیدا وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م دۆخه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن. محه‌مه‌د حه‌كیم رایشیگه‌یاند،"هه‌ر له‌ سبه‌ینێوه‌ به‌به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه‌ خۆمان بۆ هەڵبژاردنی کوردستان ئامادە دەکەین" و هەنگاوەکانمان بە ئاراستەی چارەسەری دۆخەکە دەستپێدەکەین، کۆمەڵ دۆخی زۆر سەختتر لەمەشی تێپەڕاندووە.

هەواڵ
11-10-2021

مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆککۆماری عێراق پێگەیشت

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێگەیشت .لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک کۆماری عێراق، بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەلبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد و هەڵبژاردنی بە پرۆسەیەکی سەرکەوتوو ناوبرد، هەروەها سەرۆک کۆمار ، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ ئەو ئەنجامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەستی هێناوە.هەردوو لا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە گشت لایەنەکان، هەرچی زووتر بکەونە گفتوگۆ و بە هاوکاری و هەماهەنگی کار بکەن بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بخەنە خزمەت بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق و خزمەتێکی شایستەی سەرجەم گەلانی عێراق بکرێت.

هەواڵ
11-10-2021

گۆڕان تەقەی تێکەوت؛ چیا نەوشیروان مستەفا داوای چۆڵکردنی گردەکە دەکات

گرژی لەنێوان چیا نەوشیروان مستەفاو عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دروست بووە و گرژییەکانیش بەردەوامە. بەپێی زانیارییەکان، نیوەڕۆی رۆژی 11ی تشیرینی یەکەم، چیا نەوشیروان مستەفا سکرتێرەکەی ناردووەتە سەر عومەر سەید عەلی ‌و داوای چۆڵکردن ‌و دەستلەکارکێشانەوەی لێکردووە. هەر بەپێی زانیارییەکان، لەدوای ئەوەی سکرتێرەکەی چیا چووەتە ژوورەکەی عومەری سەید عەلی‌و پاسەوانەکانی هەوڵی دوور خستنەوەیانداوە گرژی دروست بووە و سکرتێرەکەی چیا چەندین جنێوی ناشیرینی بە رێکخەری گۆڕانداوە. زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، دوای ئەوەی گرژییەکان زیادبوون، چەند بەرپرسێکی گۆڕان نێوەندگیرییان کردووە و سکرتێرەکەی چیایان دوورخستووەتەوە، بەڵام گرژییەکان بەردەوامە. ئەمە لەکاتێکدایە، کە فشارێکی زۆر لەسەر رێکخەرو ئەندامانی خانەی راپەڕاندن‌و چیا نەوشیروان مستەفا هەیە، ئەوەش بەهۆی ئەو ئەنجامانەی بزووتنەوەی گۆڕان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆماریکردووە. زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، ئێستا دۆخێک لەناو گۆڕان دروست بووە، کە هەر یەکەو دەیەوێت ئەنجامی شکستەکە بخاتە ئەستۆی ئەوی ترو کەس ئامادەنییە بەرپرسیاری ئەو دۆخە هەڵبگرێت. رۆژی 10ی تشیرینی دووەم، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنەکەش، بزووتنەوەی گۆڕان هیچ کورسییەکی پەرلەمانی نەبردووەتەوە، ئەوەش کاردانەوەی زۆری ناوخۆیی لەناو بزووتنەوەکە دروست کردووە. سەرچاوە بوار نیوز

هەواڵ
11-10-2021

ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لە پارێزگای کەرکووک شەش کاندیدی کورد دەرچوون کە چواریان لە بازنەی یەک و دوویان لە بازنەی دوون، سێیان هاوپەیمانی کوردستان و دوویان پارتی و یەکێکیان نەوەی نوێیە. دەنگەکان بەمشێوەیەن: شاخەوان عەبدوڵڵا پارتی: 31548 دەنگ  ئومێد محەممەد، نەوەی نوێ: 19489 دەنگ  دیلان غەفوور- هاوپەیمانی کوردستان: 18173 دەنگ  سەباح حەبیب، هاوپەیمانی کوردستان: 13243 دەنگ  بازنەی دووی کەرکووک: ئەرشەد رەشاد، بەرەی تورکمانی: 19583 گەیلان قادر، هاوپەیمانی کوردستان: 11232 نەجوا حەمید، پارتی: 10018 بەپێی ئەنجامەکان، لە بازنەی یەکی پارێزگای هەولێر کە چوار کورسییە و یەکێک لە کورسییەکان بۆ کۆتای ئافرتان دەبێت، دەنگەکان بەمشێوەیەن: نەهرۆ مەحموود- پارتی: 29649 دەنگ محەممەد سدیق- پارتی: 24128 دەنگ سیپان عەزیز- پارتی: 25233 دەنگ جوان عەبدوڵلا- پارتی: 9174 دەنگ بەپێی ئەنجامەکان، لە بازنەی دووی پارێزگای هەولێر کە چوار کورسییە و یەکێک لە کورسییەکان بۆ کۆتای ئافرتان دەبێت، دەنگەکان بەمشێوەیەن: وەزیرە ئەحمەد (نەوەی نوێ – هەولێر)  18459 دەنگ خدر عەلی مەنتک (پارتی – هەولێر) 17992 دەنگ ئامانج مەحمود هەرکی (پارتی – هەولێر) 15882 دەنگ کوردۆ عومەر (یەکێتی – هەولێر) 13846 دەنگ بازنەی 3 رێبوار هادی (پارتی – هەولێر): 17202 دەنگ ڤیان عەبدولعەزیز (نەوەی نوێ – هەولێر) 11063 دەنگ لەیلا ئەکرەم سەعید (پارتی – هەولێر) 7078 دەنگ بازنەی 4 محەممەد ئیسماعیل (نەوەی نوێ) 17913 دەنگ مەریوان قەرەنی (پارتی – هەولێر) 15118 دەنگ سەباح سوبحی (پارتی – هەولێر)  : 12404 دەنگ نەهلە قادر (پارتی – هەولێر) 9995 دەنگ دهۆک بازنەی یەک ئەڤین سەلیم نووری 15 هەزار و 506 دەنگ پەروین بایەزید 470 دەنگ ریمان زوهێر 3هەزار و 31 دەنگ جەمال ئەحمەد محەممەد 45هەزار و 79 دەنگ جومعە محەممەد عەلی 410 دەنگ خالید سەلیم ئەمین 22هەزار و 223 دەنگ خەلیل غازی حەسەن 20هەزار و 592 دەنگ سەباح عەبدولعەزیز 4هەزار و 950 دەنگ فەهمی سەلمان حەسەن 17هەزار و 969 دەنگ دهۆک بازنەی 2 سالم عەلی شاباز 343 دەنگ سەگڤان یوسف 19هەزار و 430 دەنگ جاسم هاشم 570 دەنگ عەبدولواحید ئەحمەد 16هەزار و 766 دەنگ سەوسەن شاهین 4هەزار و 447 دەنگ زۆزان عەلی 16هەزار و 590 دەنگ عومەر ساڵح 17 هەزار و 171 دەنگ فارووق عومەر محەممەد 2 هەزار و 913 دەنگ بازنەی 3 دهۆک مەوفەق شەهاب 22147 چیایی تەیموور 18436 ئیمان عەبدولرەزاق 14164 ڤیان سەبری 13867

هەواڵ
11-10-2021

ڕاگەیەنراوێک لە خانەی ڕاپەڕاندی گۆڕانەوە لەبارەی هەڵبژاردن

ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.. ‎گۆڕانخوازان .. ‎ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەری خست؛ کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەکەوتون. ‎لێرەوە، دوای سوپاس و پێزانینمان بۆ بانگەشەکاران و ھەڵسوڕاوانی دڵسۆز، داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین و، دان بەوەدا دەنێین کە ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بوە کە سەرەڕای هەلومەرجە بابەتیەکان بۆیە متمانەی خەڵکمان بەدەستنەھێناوە. ‎بە راشکاوی دەڵێین کە پێویستمان بە گۆڕانکاری و بەخۆداچونەوەی ریشەیی بزوتنەوەکە و سیاسەتەکانی ھەیە، چونکە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتوە و زۆرینەیان بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردوە، وەکچۆن زۆرینەی ھاوڵاتیان ھەمان شتیان کردوە. ‎ئەم واقعە تاڵەش، پێویستی بە بڕیار و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتیە، ئێمە ئامادەین ئەو بەرپرسیارێتیە لەئەستۆ بگرین و، لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری ریشەیی دەکەین. ‎خانەی راپەراندن ١١ی١٠ی

هەواڵ
11-10-2021

ناوی هەموو کاندیدە دەرچووەکان لە باڵکێش بخوێنەوە

تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی گشتییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، كه‌ توانیویه‌تی 32 كورسی مسۆگه‌ر بكات و كورسی 33یه‌میش هێشتا ماوه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و حزبه‌ یه‌كلا ببێته‌وه‌. به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌، كه‌ هێشتا 82%ی ده‌نگه‌كانه‌، پارتی توانیویه‌تی به‌ ته‌نیا هێنده‌ی هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌نگ و كورسی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانیش كاندیده‌ ده‌رچووه‌كان و ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كان، به‌مجۆره‌یه‌: هه‌ولێر/ پارتی 11 كورسی، نه‌وه‌ی نوێ 3 كورسی، هاوپه‌یمانی كوردستان 1 كورسی: نه‌هرۆ مه‌حمود/ پارتی سیپان عه‌زیز/ پارتی محه‌مه‌د سدیق/ پارتی جوان عه‌بدوڵڵا/ پارتی خدر عه‌لی مه‌نتك/ پارتی ئامانج مه‌حمود هه‌ركی/ پارتی رێبوار هادی/ پارتی له‌یلا ئه‌كره‌م/ پارتی مه‌ریوان قه‌ره‌نی/ پارتی سه‌باح سوبحی/ پارتی نه‌هله‌ قادر/ پارتی وه‌زیره‌ ئه‌حمه‌د/ نه‌وه‌ی نوێ ڤیان عه‌بدولعه‌زیز/ نه‌وه‌ی نوێ مه‌حمود ئیسماعیل/ نه‌وه‌ی نوێ كوردۆ عومه‌ر/ هاوپه‌یمانی كوردستان دهۆك/ پارتی 8 كورسی، هاوپه‌یمانی كوردستان 1 كورسی، یه‌كگرتوو 1 كورسی: خالید سه‌لیم/ پارتی خه‌لیل غازی/ پارتی ئه‌ڤین سه‌لیم/ پارتی سه‌گڤان یوسف/ پارتی زۆزان عه‌لی/ پارتی مۆفه‌ق شه‌هاب/ پارتی چیایی ته‌یموور/ پارتی ڤیان سه‌بری/ پارتی جه‌مال كۆچه‌ر/ یه‌كگرتوو ئیمان عه‌بدولڕه‌زاق/ هاوپه‌یمانی كوردستان سلێمانی/ پارتی 3 كورسی، هاوپه‌یمانی كوردستان 6 كورسی، نه‌وه‌ی نوێ 5 كورسی، یه‌كگرتوو 2 كورسی، كۆمه‌ڵ 1 كورسی: ناسكه‌ عه‌بدوڵڵا/ پارتی (له‌ 82%ی جیاكراوه‌ ده‌رچووه‌)  شوان محه‌مه‌د/ پارتی یادگار مه‌حمود/ پارتی بڕیار ره‌شید/ هاوپه‌یمانی كوردستان ئاسۆ فه‌ره‌یدون/ هاوپه‌یمانی كوردستان چرۆ حه‌مه‌ شه‌ریف/ هاوپه‌یمانی كوردستان غه‌ریب ئه‌حمه‌د/ هاوپه‌یمانی كوردستان سروه‌ محه‌مه‌د/ هاوپه‌یمانی كوردستان كاروان عه‌لی/ هاوپه‌یمانی كوردستان رێبوار عه‌بدولڕه‌حمان/ نه‌وه‌ی نوێ سروه‌ عه‌بدولواحید/ نه‌وه‌ی نوێ به‌دریه‌ ئیبراهیم: نه‌وه‌ی نوێ ئاریان عه‌زیز/ نه‌وه‌ی نوێ مۆفه‌ق حوسێن/ نه‌وه‌ی نوێ دارا سێكانیانی/ یه‌كگرتوو موسه‌ننا ئه‌مین/ یه‌كگرتوو سۆران عومه‌ر/ كۆمه‌ڵ كه‌ركووك/ پارتی 2 كورسی، هاوپه‌یمانی كوردستان 3 كورسی، نه‌وه‌ی نوێ 1 كورسی، به‌ره‌ی توركمانی 1 كورسی، فه‌تح 1 كورسی: شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا/ پارتی نه‌جوا حه‌مید/ پارتی دیلان غه‌فور/ هاوپه‌یمانی كوردستان سه‌باح حه‌بیب/ هاوپه‌یمانی كوردستان گه‌یلان عه‌لی/ هاوپه‌یمانی كوردستان ئه‌رشه‌د ساڵحی/ به‌ره‌ی توركمانی ئومێد محه‌مه‌د/ نه‌وه‌ی نوێ غه‌ریب عه‌سكه‌ر/ فه‌تح نه‌ینه‌وا/ پارتی 9 كورسی، هاوپه‌یمانی كوردستان 1 كورسی: ئیخلاس دلێمی/ پارتی توعمه‌ عه‌بدوڵڵا/ پارتی كاڤین سه‌عید/ پارتی شه‌ریف سلێمان/ پارتی شێروان جه‌مال دوبه‌ردانی/ پارتی مه‌حما خه‌لیل/ پارتی ڤیان ده‌خیل/ پارتی ماجد حه‌مۆ شنگالی/ پارتی ئیبراهیم محه‌مه‌د قه‌بو/ پارتی ئه‌حلام ئیحسان/ هاوپه‌یمانی كوردستان دیاله‌ هومام مه‌هدی/ فه‌تح سه‌ڵاح مه‌هدی/ عه‌ره‌بی سووننه‌ میرفه‌ت ئه‌حمه‌د/ پارتی (ئه‌گه‌ری زۆره‌ ده‌ربچێت و هێشتا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌). سۆزان مه‌نسوور/ هاوپه‌یمانی كوردستان K24

هەواڵ
11-10-2021

کوردستان زیاتر لە 60 پەرلەمانتار دەنێرێتە بەغدا

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری نەینەوا 9 کورسی مسۆگەرکردووە و چاوەڕێی دەیەمیشە. هەروەها هاوپەیمانی کوردستانیش لە نەینەوا چاوەڕێی کورسییەک دەکات و لە سەلاحەدین و دیالەش دوو کورسی مسۆگەر کردووە. کورد لە کەرکووک شەش کورسی مسۆگەر کردوە و چاوی لە حەوتەمە. تا ئێستا هاوپەیمانی کوردستان سێ کورسی، مسۆگەر کردووە و چاوی لە چوارەمە، پارتی دیموکراتی کوردستانیش دوو کورسی مسۆگەر کردووە و نەوەی نوێش کورسییەک. ئەنجامی گشتی بەمجۆرەیە، بەڵام ئەگەری زیادووبی ژمارەی کورسییەکان هەیە. پارتی 32 کورسی هاوپەیمانی کوردستان 15 کورسی نەوەی نوێ 9 کورسی یەکگرتوو 3 کورسی کۆمەڵ 1 کورسی

1 2 ... 727 728 729 ... 1148 1149