Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
گشتی
17-10-2021

کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرکرا

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧-١٠-٢٠٢١ لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابورى ، وەزیرى دارایى و ئابورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبۆوە . لە کۆبوونەوەیەکدا، هەر سێ لا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت. لە کۆتایى کۆبوونەوەکە، بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بدرێت، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەرى بکرێت.

گشتی
17-10-2021

نرخی زێڕ و دراو لە هەرێمی کوردستان

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لەبازاڕە کانی هەرێمی کوردستان. يه ك ئۆنسى زێڕ جيهانى =  1767$ به رامبه ر =31,100 غرام نرخى دۆلار =148,500$ زێڕعيار   24 (420,000) زێڕ عيار  22(386,000)           زێڕ عيار  21(370,000) زێڕعيار   18(315,000)

هەواڵ
17-10-2021

نێچيرڤان بارزانى و سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆبوونەوە

نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی قەتەر و لەگەڵ شێخ خالید بن خەلیفە، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە کۆبوونەوە. دوای ئەو کۆبوونەوەیە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر کۆدەبێتەوە.

هەواڵ
16-10-2021

دوایین ئەنجام؛ کورد پێنج کورسی زیادکرد

بەپێی ڕاگەیاندنی دوایین ئەنجامی نافەرمی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراقەوە، کورد توانیویەتی 63 کورسی بباتەوە. پارتی 33 کورسی هاوپەیمانی (یەکێتی) 16 کورسی نەوەی نوێ 9 کورسی یەکگرتوو 4 کورسی کۆمەڵی دادگەری 1 کورسی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا، کورد 58 کورسی هەبوو، واتە لەم خولەدا 5 کورسی زیادیکردووە.

هەواڵ
16-10-2021

لە نەینەوا پارتی کورسییەکی زیاد کرد و یەکێتی کورسییەکی کەمکرد

بەپێی دوایین ئەنجامی ڕاگەیەنراوی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، پارتی دیموکراتی کوردستان کورسییەکی دیکەی لە نەینەوا بردووەتەوە و ژمارەی کورسییەکانی گەیاندووەتە 10 کورسی لەو پارێزگایە. بەپێی ئەو ئەنجامە، ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەی کورسییەکانی گەیاندۆتە 33 کورسی و هاوپەیمانی کوردستانیش ( یەکێتی ) ژمارەی کورسییەکانی کەمبووەوە بۆ 16 کورسی.

هەواڵ
16-10-2021

‌کۆمسیۆن ئەنجام ڕادەگەیەنێت و هێزە عێراقییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشی...

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامی کۆتایی پەسەند نەکراوی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیەنێت و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، هێزە ئەمنیەکان دەخاتە ئامادەباشییەوە. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ڕایگەیاند، دڵنیایی دەدەین کە بەیەک شێواز لە هەموو لایەنەکانەوە دوورین. بەپێی ئەنجامەکان کە ئەمشەو 17-10-2021 بڵاوکرایەوە، لە بازنەی 1ی پارێزگای هەولێر کە چوار کورسییە و یەکێک لە کورسییەکان بۆ کۆتای ئافرتان دەبێت، دەنگەکان بەمشێوەیەن: نەهرۆ مەحموود- پارتی: 44928 دەنگ سیپان عەزیز- پارتی: 37099دەنگ محەممەد سدیق- پارتی: 33656 دەنگ جوان عەبدوڵڵا عومەر (پارتی - هەولێر) 12843 دەنگ *فەیسەڵ کەریم خان دەرنەچووە، 27604 دەنگی هێناوە، بەڵام جوان بە کۆتا دەرچووە بەپێی ئەنجامەکان، لە بازنەی دووی پارێزگای هەولێر کە چوار کورسییە و یەکێک لە کورسییەکان بۆ کۆتای ئافرتان دەبێت، دەنگەکان بەمشێوەیەن: خدر عەلی مەنتک (پارتی – هەولێر) 25373 دەنگ وەزیرە ئەحمەد (نەوەی نوێ – هەولێر)  24626 دەنگ ئامانج مەحموود هەرکی (پارتی – هەولێر) 23632 دەنگ کوردۆ عومەر (یەکێتی – هەولێر) 18370 دەنگ بازنەی 3 رێبوار هادی (پارتی – هەولێر): 23093 دەنگ ڤیان عەبدولعەزیز (نەوەی نوێ – هەولێر) 14168 دەنگ لەیلا ئەکرەم سەعید (پارتی – هەولێر) 9306 دەنگ بازنەی 4 محەممەد ئیسماعیل (نەوەی نوێ) 24217 دەنگ مەریوان قەرەنی (پارتی – هەولێر) 20384 دەنگ سەباح سوبحی (پارتی – هەولێر)  : 16962 دەنگ نەهلە قادر (پارتی – هەولێر) 13872 دەنگ کۆمیسیۆن ئەنجامی دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە بەپێی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لە پارێزگای سلێمانی ئەم بەربژێرانە زۆرترین دەنگیان هێناوە و بەشێکیشیان بە کورسیی کۆتای ئافرەتان دەبنە ئەندامی پەرلەمانی عێراق. بازنەی یەک: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، ناوەندەکانی 1 و 2 و 3 و 4 و 5 لە سەنتەری شار – ناوەندی شارباژێر 1 – ناوەندەکانی شارباژێری نوێ: رێبوار ئەوڕەحمان (نەوەی نوێ – سلێمانی) 18640 دەنگ یادگار مەحموود (پارتی – سلێمانی) 9477 دەنگ نەرمین مەعرووف (یەکێتی – سلێمانی) 8433 دەنگ دارا حەمە ئەحمەد (یەکگرتوو – سلێمانی) 8157 دەنگ بازنەی دوو: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، ناوەندەکانی 6 و 7 و 8 و 9 و 10 و 11 لە سەنتەری شار – بازیان - قەرەداخ بەدریە ئیبراهیم رەشید (نەوەی نوێ – سلێمانی) 25022 دەنگ بڕیار رەشید (یەکێتی – سلێمانی) 14780 دەنگ ئاسۆ فەرەیدوون (یەکێتی – سلێمانی) 11765 دەنگ بازنەی سێ: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، هەڵەبجەی نوێ – هەڵەبجەی شەهید – وارماوە – پێنجوێن – سەید سادق – ناوەندی شارباژێر 2 چرۆ حەمەشەریف (یەکێتی – هەڵەبجە) 15952 دەنگ موسەننا ئەمین (یەکگرتوو – هەڵەبجە) 14719 دەنگ ئاریان عەزیز ئەحمەد (نەوەی نوی – هەڵەبجە) 12082 دەنگ بازنەی چوار: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، دووکان – چوارقوڕنە – حاجیاوا – رانیە – بێتواتە – قەڵادزێ سروە عەبدولواحید (نەوەی نوێ – سلێمانی) 28987 دەنگ سۆران عومەر سەعید (کۆمەڵ – سلێمانی) 25116 دەنگ غەریب ئەحمەد مستەفا (یەکێتی – سلێمانی) 19714 دەنگ بەدریە حوسێن عەزیز، هاوپەیمانی کوردستان: 17307 دەنگ بازنەی پێنج: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، دەربەندیخان – کەلار – سموود – کفری – شۆڕش - سەنگاو – چەمچەماڵ مەوفەق حوسێن قادر (نەوەی نوێ – گەرمیان) 21587 دەنگ شوان محەممەد روستەم (پارتی – گەرمیان) 9521 دەنگ سروە محەممەد رەشید (یەکێتی – گەرمیان) 7851 دەنگ کاروان عەلی یاروەیس (یەکێتی - گەرمیان) 7504 دەنگ پارێزگای هەڵەبجە سەر بە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانییە کە سێ کورسیی پەرلەمانی عێراقی بۆ دابینکراوە و یەکێکیان بۆ کۆتای ئافرەتان دەبێت. ئەو بازنەیەی پارێزگای سلێمانی ئەم شار و ناوچانە دەگرێتەوە: هەڵەبجەی شەهید، هەڵەبجەی نوێ، وارماوە، پێنجوێن و سەیدسادق.  کۆمیسیۆن ئەنجامی دەنگەکانی دهۆک بڵاودەکاتەوە بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دەنگەکانی پارێزگای دهۆک بەمشێوەیەن: بازنەی 1 دهۆک: جەمال ئەحمەد کۆچەر (یەکگرتوو – دهۆک) 56702 دەنگ خالید سەلیم (پارتی – دهۆک) 29083 دەنگ خەلیل غازی (پارتی – دهۆک) 26487 دەنگ  ئەڤین سەلیم (پارتی – دهۆک) 19265 دەنگ بازنەی 2 دهۆک: سەگڤان یوسف (پارتی – دهۆک) 28003دەنگ عومەر ساڵح کۆچەر (یەکگرتوو – دهۆک) 24442 دەنگ زۆزان عەلی (پارتی – دهۆک) 21457 دەنگ بازنەی 3 دهۆک: مەوفەق شەهاب (پارتی – دهۆک) 29990 دەنگ چیای تەیموور (پارتی – دهۆک) 25846 دەنگ ئیمان عەبدولڕەزاق (یەکێتی – دهۆک) 18695 دەنگ ڤیان سەبری (پارتی – دهۆک) 18502 کۆمیسیۆن ئەنجامی کەرکووک بڵاودەکاتەوە دەنگ بازنەی یەکی کەرکووک شاخەوان عەبدوڵڵا ئەحمەد، پارتی 37744 دەنگ ئومێد محەممەد ئەحمەد غەفوور، نەوەی نوێ 23090 دەنگ ديلان غەفوور ساڵح سەمین زەنگەنە، هاوپەیمانی کوردستان 21510 دەنگ سەباح حەبیب قادر وەهاب، هاوپەیمانی کوردستان 15708 موهەیمەن عەلی حوسێن حەمدانی 14358 بازنەی دووی کەرکووک ئەرشەد رەشاد فەتحوڵڵا ساڵحی، بەرەی تورکمان 23060 دەنگ گەیلان قادر عەلی عومەر ، هاوپەیمانی کوردستان 13239 دەنگ نەجوە حەمید کاکەیی، پارتی 11887 دەنگ غەريب عەسكەر ئەلمورادلی، فەتح 7729 دەنگ بازنەی سێی کەرکووک محەممەد عەلی محەممەد تەميم، تەقەدووم 24390 دەنگ راكان سەعيد عەلی جبووری، هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکووک 14682 دەنگ مونا محەممەد خەلەف سەبيل جبووری، هاوپەیمانی عەقدی نیشتمانی 9964 دەنگ کۆمیسیۆن دەنگەکانی پارێزگای نەینەوا بڵاودەکاتەوە بەپێی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەنگەکانی پارێزگای نەینەوا بەمشێوەیەن: لە بازنەی یەکی پارێزگای نەینەوا کە سێ کورسی هەیە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون: ئیخڵاس دلێمی- پارتی: 16408 دەنگ توعمە لهێبی- پارتی: 13321 دەنگ ئەحلام رەمەزان- هاوپەیمانیی کوردستان: 7135 دەنگ لە بازنەی دووی نەینەوا، چوار کورسی هەیە و ئەم بەربژێرانە دەرچوون: کاڤین سەعید- پارتی: 15625 دەنگ شەریف سلێمان- پارتی: 14691 دەنگ شێروان دووبەردانی- پارتی: 11895 دەنگ عەبدولسەلام شەعبان محەممەد 8671 دەنگ لە بازنەی سێی نەینەوا کە سێ کورسییە و یەکێکیان بۆ کۆتای ئافرەتە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون: مەحما خەلیل- پارتی: 17790 دەنگ ڤیان دەخیل- پارتی: 11938 دەنگ ماجید خەلف – پارتی: 8556 دەنگ لە بازنەی چواری نەینەوا کە چوار کورسی هەیە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون: نایف شەممەری- سەربەخۆ: 17197 دەنگ ئیبراهیم قەبۆ- پارتی: 16419 دەنگ محەممەد فەرمان- سەربەخۆ: 15358 دەنگ زولەیخا ئەلیاس قلی 4919 دەنگ  لە بازنەی پێنجی نەینەوا کە پێنج کورسی هەیە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون: فەلاح لهێبی- تەقەدووم: 12071 دەنگ عەبدولڕەحیم موتلەگ - عەقدی وەتەنی: 11432 دەنگ مەنسوور جبووری- عەقد: 9749 دەنگ ئەحمەد جبووری- حەسم: 6242 دەنگ رەحیمە جبووری- جەماهیری نیشتمانی: 5040 دەنگ لە بازنەی شەشی نەینەوا کە پێنج کورسی هەیە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون: سابت محەممەد- حەسم: 9983 دەنگ قەتبان جەمیل- تەقەدووم: 5548 دەنگ محەممەد نووری ئەحمەد- عەزم: 5179 دەنگ خالید سوڵتان هاشم- پرۆژەی نیشتمانی: 5149 دەنگ تاڵب عەبدولکەریم مەحموود 4879 دەنگ مەحاسن دللی- تەقەدووم: 4543 دەنگ لە بازنەی حەوتی نەینەوا کە سێ کورسی هەیە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون: موزاحم قاسم- تەقەدووم: 12742 دەنگ مونتەها عەبدولوەهاب- هاوپەیمانیی فەتح: 7465 دەنگ لوقمان نەجم- تەقەدووم: 5680 دەنگ لە بازنەی هەشتی نەینەوا کە چوار کورسی هەیە، ئەمە بەربژێرانە دەرچوون: یوسف سەبعاوی- تەقەدووم: 8305 دەنگ جەمیل عەبد- سەربەخۆ 6874 دەنگ لەتیف مستەفا- تەقەدووم: 6390 دەنگ بەسمە محەممەد بەسیم 4926 دەنگ

هەواڵ
16-10-2021

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی کۆمەڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی...

كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە هەڵبژاردنی 10/10/2021 كورسیەكی كەمكرد بە بەراوورد بە هەڵبژاردنی رابردوو ، ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ له‌ سلێمانی كۆبووه‌وه‌. ئه‌نجوومه‌نی باڵا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی خسته‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بەڵام له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ ڕه‌ت كرایه‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ كۆنگره‌ كراوه‌ و هێشتا پێكهێنانی ئۆرگانه‌كان ته‌واو نه‌بووه‌.

هەواڵ
16-10-2021

پەیامێک لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ هاوپەیمانێتی نەسر

هاوپەیمانیی نه‌سڕ له‌ راگه‌یانراوێكدا ئەو بڕیارانە بەبیردەهێنێتەوە کە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە بە لووتبەرزییەوە دژ بە چه‌مكه‌كانی دیموكراتی و هاوبه‌شی دەریکردبوون، ئەمەش بۆ شاردنه‌وه‌ و داپۆشینی شكسته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانیه‌تی كه‌ دواهه‌مینیان ئه‌و شكسته‌ی بوو کە له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا تووشی ھات.گه‌لی عێراق ڕاستییەکانی بۆ ڕوون بووەوە و هه‌ڵبژارده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی پێكا و ئەوەی سەلماند کە ئەو سیاسه‌تە سه‌ركه‌شانه‌یە زۆر ناخایەنێت. هەروەها هه‌وڵ و خواسته‌ سه‌ركوتكارانه‌كه‌ی شكست پێهێنا و ره‌واندییه‌وه‌. مێژوو به‌ درێژاییی سه‌رده‌مه‌كان، ڕاستیی شكستهێنانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ بۆ تێکدانی یه‌كڕیزیی عێراق و لە پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و هه‌نووکەیی گیراونه‌ته‌ به‌ر.حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خواستی بونیاتنانی ئایینده‌یه‌كی ڕۆشن و سه‌قامگیری هەیە كه‌ هه‌موو پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مەزهەبییەکان به‌ ئاسووده‌یی له‌ خۆی بگرێت. هه‌روه‌ها حکومەتی هەرێم، تاكڕه‌وی و دەستبەسەرداگرتن و سیاسه‌تی مل پێ کەچکردن لە ژێر ناوونیشانی زه‌ق و بریقەداردا - كه‌ تەنانەت خاوەن بەیانەکەش باوه‌ڕی پێ نییه‌- ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌. عێراقی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو كات زیاتر پێویستیی به‌ سیاسه‌تێكی عه‌قڵانی و حەکیمانەیە كه‌ له‌ خۆسه‌پاندن و لایه‌نگیری و زێده‌ڕۆیی لە بەکارهێنانی هێز بە دوور بێت و ڕێگریی لە دەرکەوتنی خواستی دەمارگیرانە بکات. د.جوتیار عادلوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١

هەواڵ
16-10-2021

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە قەتەر

کەمێک پێش ئێستا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە قەتەر.سەردانەکەی بارزانی لەسەر بانگێشتی میری قەتەرە و بڕیارە لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمد ئال سانی، میری قەتەر و شێخ خالد بن خەلیفە ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆببێتەوە.

هەواڵ
16-10-2021

نێچیرڤان بارزانی سەردانی قەتەر دەکات

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/10/16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت. له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى ديكه‌ى قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كرێن.

هەواڵ
16-10-2021

مەسرور بارزانی مووچەیەكی بۆ ڕزگاربووانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بڕییەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بڕینەوەی مووچەیەك بە بڕی (ملیۆنێك و 200 هەزار دینار) بۆ ڕزگاربوانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان.لە نووسراوێکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیراندا کە واژۆی ئومێد سەباحی لەسەرە هاتوو "ڕەزامەندی رێزدار جەنابی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیرا لەسەر ناوەڕۆکی نووسراوران سەبارەت بە خەرجکردنی مینحەیەکی تایبەت بە بڕی 1200000 یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار دینا بە دوومانگ جارێک بۆ ئەو بەڕێزانەی ڕزگاربووی گۆڕە بە کۆمەڵەکانن".

هەواڵ
16-10-2021

ئومێد خۆشناو: 16ی ئۆکتۆبه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی خیانه‌ت وه‌ک باران به‌سه‌رمان...

له‌ 16ی ئۆکتۆبه‌ر پێكدادانی ئەقڵییەتە نەزۆكەكان لەلایه‌ن گروپێک تۆختربۆوه‌، بۆیە مافی هەر تاكێكی كوردە پرسیار بكات كە ئەم چەشنە لەسیاسەتی خیانەتكردنی تاقمێک.بۆ چی، بۆ كێ‌ و بەرەو كوێیە؟ئەگەر ئامانجی سیاسەت بەلای ئەوانەوە خۆفرۆشی نییەو كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە كەرامەت و غیرەتی هەیە، واتە وەك ئەوان بێ كەرامەت و بێ غیرەت نییە و نابێ، ئەگەریش رەفاهیەتی كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە دووركەوتنەوە لە نەهامەتییەكان‌ و نزیكبوونەوە لەخۆشییەكانی مەبەستە، نەوەك داگیركاری و ستەم و بێگانه‌ په‌رستی…؟!! بێشک (خیانەت ) دواین پلەی نائەخلاقیە، ئیتر لە دوای داستانی سیحێلا و پردێ و محمودیه‌و مه‌خمور بۆ خۆفرۆشان مەعلوم بوو كە هیچ ئیردایەكی خۆسه‌پێن بوونی نیە بتوانێ بە زۆرە ملێ و ملهوری تاقمێكی هەرزەكار ناسنامەی كوردستانیەتی كەركوک بسڕێتەوە ، ئیدی پێشمەرگە و خه‌ڵکی کوردستان ئامادە نین سەر بۆ هیچ هێزێك بچەمەێنن، ته‌نها ئه‌و مرۆڤه‌ موتووربه‌کراوه‌نه‌ی په‌روه‌رده‌ی خیانه‌ت نه‌بێ که‌، هه‌رده‌م ئاماده‌ی خۆفرۆشی و خیانه‌ت و خۆ چه‌ماندنن.به‌نه‌فره‌ت بێ ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ خیانه‌ت وه‌ک باران به‌سه‌رمان داباری و فوو له‌ چرای هیوای گه‌لێک کرا، ڕوو ڕه‌شی هه‌میشه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌رو بکه‌رانی خیانه‌ت. ئومێد خۆشناو

1 2 ... 724 725 726 ... 1148 1149