سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەکات. ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەشداری یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) کرد.
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، کوژرانی زاواکە بە دەستی کوڕە خەزووری، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە. شەوی دوو شەممە دوای ئەوەی هاوڵاتیەک بەناوی (نەبەزغازی ڕەشید) لەدایکبووی 1997 پیشەخوێندکار دانیشتووی قەزای کەلار - شەهیدان لەگەڵ هاوسەرەکەی چۆتەوە ماڵی خەزوری لەقەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە برای هاوسەرەکەی بەدەمانجە فیشەکی پێوە ناوەو هەڵاتوە. دوای ڕەوانەکردنی بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا لەئێستادا لەبنکەی پۆلیس کفری پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکە کراوەتەوەو تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو دادوەر بەپێی مادەی ( 406 ) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکردوە. مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان 2021\10\17
نرخی نەوت ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و لە دوای ساڵی 2014ەوە بۆ یەکەمجار توانی 85 دۆلار تێپەڕێنێت. نرخی نەوتی برێنت 87 سەنت بەرزبووە و بەرمیلی بە 85 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا زیاتر لە 1 دۆلار بەرزبووەوە و هەر بەرمیل بە 83 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناحیەی پیرمام دەبێتە قەزا. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی کردووە، رێکاری کارگێيڕی پێویست بگیرێنەبەر، بۆ بە قەزابوونی ناحیەی پیرمام. هه‌روه‌ها وتی: هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نووسراو بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی پێگه جوگرافییه‌كه‌ی و ژماره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه و ناحیانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی پیرمام و فراوانی رووبه‌ری سنووره‌كه، بڕیاری به قه‌زابوونی ئه‌و ناحیه‌یه پێویست بوو، كه تا ئێستا سه‌ر به قه‌زای شه‌قڵاوه‌یه. ئاشكراشیكرد، ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمه‌ڵگه و ناحیه‌كانی ده‌روبه‌ری پیرمام له‌ڕووی ئیدارییه‌وه ده‌خرێنه سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌و قه‌زایه و پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ بڕیاری به‌قه‌زابوونی ناحیه‌ی عه‌نكاوه بكرێته یه‌ك پاكێج و به زووترین كات رێكاره‌كان ته‌واو بكرێن K24
بڕیاره سبه‌ی شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆی گەڵاڵەكردنی سیاسەتێكی هاوبەش لە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ بكەن. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سبه‌ی شانده‌كه‌ی پارتی لەگەڵ هەریەک لە یەكێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆده‌بێته‌وه. شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوته‌بێژی پارتی و هه‌ریه‌ك له عەلی حوسێن، پشتیوان سادق و دڵشاد شه‌هاب ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مەبەست لە سەردانی ئەو شاندەی پارتی بۆ سلێمانی گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنی كارنامەیەكی هاوبەشی کوردستانییە بۆ بەغدا و بڕیاریشە پارتی سەردانی لایەنەکانی دیکەش بکات و لەگەڵ هەریەکی لە یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری، بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی کوردستان کۆببێته‌وه. سەردانی شاندی پارتی بۆ سلێمانی دوای ئه‌وه دێت، كه شه‌وی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی راگه‌یاند و به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه، كه هێشتا له لایه‌ن دادگای ئیتیحادییه‌وه په‌سند نه‌كراون، پارتی دیموكراتی كوردستان حزبی یه‌كه‌مه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا و توانیویه‌تی 33 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت، كۆی گشتیی كورسی لایه‌نه كوردییه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 63 كورسی. k24
بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم.ئومێدەوارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەختەروەری و بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرز و روحییەکانی ئایین، وەک لێبوردەیی و بەیەکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و دادپەروەری.یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خوای مەزن، گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی بەگشتی، لە هەموو ناخۆشی و نەهامەتییەک بپارێزێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
راگەیاندراوی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لەڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی رێکەوتی ١٠ـی ١٠ـی ٢٠٢١ ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە لە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ئەنجام درا.بەپێی یاسای کۆمسیۆن و لەپێناو سەلماندنی پاک و بێگەردی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، لەماوەیەکی دیارکراودا ھەموو لایەنێکی سیاسی بەشداربووی ھەڵبژاردنەکان مافی ئەوەیان ھەیە پەڵپ بگرن یان سکاڵا لەبەرامبەر ئەنجامەکان تۆمار بکەن. بۆیە لێرەوە داوا لەھەموو لایەنەکان دەکەین ئەوانەی تێبینیان ھەیە لەسەر ئەنجامەکان کە تەنیا ڕێککاری یاسایی و شێوازی گونجاو بگرنەبەر بۆ سەلماندنی سکاڵاکانیان دوور لەزمانی ھەڕەشە و پشێوی نانەوە کە مەترسیە و، ھەڕەشە لەئارامی وڵات دەکات، ھەروەھا داوایان لێ دەکەین دان بەخۆیان دابگرن و بەرژەوەندی گەل بخەنە سەرووی ھەموو ئیعتیبارێکەوە و، ئەگەر ھەندێک تێبینی تەکنیکیش لەسەر پڕۆسەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان ھەبووبێت بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ھەڵبژاردنەکە پڕۆسەیەکی ئازاد و پاک بوو . لێرەوە بەپێویستی دەزانین سوپاسی تەواوی ھەوڵ و ماندووبوونی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و، نێردەی «پاڵپشتی تەکنیکی» نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بکەین، ھاوکات سوپاس و پێزانینمان بۆ ھەوڵەکانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرامبەر دابینکردنی ئارامی و بارودۆخێکی ئەمنی گونجاو و سەرکەوتوو بۆ بەڕێوچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان. مەکتەبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان١٧ـی ١٠ـی ٢٠٢١
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بانبه‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن ، حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.لە خودای مەزن داواكارم ئه‌م بۆنه پیرۆزه ببێتە هۆی قووڵتربوونی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی لە سەرانسەری عێراق و ناوچەكەمان.له یه‌زدانی مه‌زن ده‌خوازین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت.والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته‌مسعود بارزانی١٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
تادێ ڕێژەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرز دەبێتەوە، هاوکات لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین هیچ شوێێک نەماوە بۆ داخڵکردنی توشبووی تازە لە نەخۆشخانەکان و سەنتەری کۆڕۆنا، بۆ ئەم مەبەستەش ئەم بڕیارانە دەرکران.1ـ سەردانیکردنی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.2ـ نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی لەگەڵ دەبێت و ڕێگە تەنها بەیەک کەس دەدرێت بۆ داخڵبون لەگەڵ نەخۆش لەناو نەخۆشخانەدا.3ـ پێویستە هەمووئەوانەی داخڵی ناو ناوەندە تەندروستیەکان دەبن پابەندی بەکارهێنانی پێداویستیە خۆپارێزیەکان بن.ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکات پابەندی بڕیاڕەکان بن و هاوکاری کارمەندانی پۆلیس بن لە نەخۆشخانەکان، دواجار داوای ئێمە بۆ پاراستنی گیانی هەموو لایەکە بۆ خۆبەدورگرتن لەو ڤایرۆسەی بۆتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر مرۆڤایەتیبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
هەندێ جار وا پێویست دەکات ئاوڕێ لە ڕابردوو بدەینەوە، تاوەکو بۆ ئێستا‌و داهاتومان سودی لێوەربگرین، بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کێ لاپەڕە ڕەشەکانی خۆی هەڵدەداتەوەو شانازی بە تاوانە قێزەونەکانیەوە دەکات، ئەویش (عەبادی مجریم) ە یادی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر دەکاتەوەو وەک پاڵەوانی عەرەب، خۆی نیشان دەدات بە شانازیەوه باسی دەکات. له دوای ڕوخاندنی ڕژێمی سەدام حسێن (عەبادی) عیراقی لەبەریەک هەڵوەشاند و وەجاخی عەلی حەسەن مەجید و سەدام ی روشن کردەوە، گەوڕەتڕین تاوانێک لە دوای رژێمەکانی عیراقەوە ئەنجام درابێ عەبادی پەروەردەی دەستی ئینگلیزەکان و بەریتانیا، ڕووی تاوان بارانی سەرانی یەک لە دوای یەکی عیراق یان سپی کردووە و پەلاماری هەرێمی کوردستانیان دا‌و دەیان پێشمەرگەیان شەهید و بریندار کرد، بە چەک و تانک و زرێ پۆش و هەمەڕی ئەمریکی پەلاماری کەرکوک و داقوقیان دا‌و سەدان خانویان له دوز خورماتو لەگەڵ خاک تەخت کرد، مزگەوت و نەخۆشخانە و جێگا پیروزەکانیان وێران کرد و ڕوی تاوان بارانی مێژوویان سپی کردەوە. دوای چوار ساڵ عەبادی مجریم به سەرکەوتن قارەمانێتی بۆ خۆی وەسفی ئەکات، بۆیە ئێمەش وەبیریان ئەهێنینەوە ئەو ڕژێمانەی پێش ئەوان سەرۆکەکانی عیڕاق چیان بەسەر هاتوە، چارەنوسی عەبادی و ئەوانەی وەک ئەو مجریمەش چارەنوسیان لەوان باشتر نابێت هەر بۆیە خەڵکی عێراق سزای عەبادیان دا، چون سیاسەتی کوشتن و بڕینیان ڕەد کردەوە، خەڵکی عێراق ساڵەهای ساڵە تینوی ئازادی و دیموکراتی و پێکەوە ژیانی سیاسین نەک بەکارهێنانی هێز بۆ شەڕو کوشتار. من پیشتریش باسم کردوە نەئەبوو تاوانبارێک کە دەستی به خوێنی کورد سوره به تایبەتی مجریمێکی وەک عەبادی له دوای تاوانەکان، ڕێگای بدرێ برینەکان کە ساڕ‌ێژ نەبووە بیکولێنێتەوە، مێژوو بۆ سەدانی وەک عبادی سەلماندووە، هەر کاروانێک بۆ ئازادی بڕوانێ کەم بن یان زۆر هەر دەگەن بەخۆر، مێژووش لەسەرەنوێلکی مێژوودا فڕێیان دەدات. محەمەد حاجی مەحمود۲٠۲۱/۱٠/۱۷هەولێر
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 17ی تشرینی یەکەمی 2021، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر، بەجیا لەگەڵ هەر یەک لە شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر و شێخ خالد بن خه‌ليفه بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سانى، سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى ناوخۆى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.سەرۆکی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وەی لەگەڵ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئەو پرسانەی جێی بایەخی هاوبەش بوون لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوو کرد. لای خۆیەوە میری قەتەر دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ڕوانێت و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقى به‌لاوه گرنگه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى ئابوورى و بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا ده‌ربڕى.هاوکات هەر ئەمڕۆ، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شێخ خالد بن خه‌ليفه بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سانى، سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى ناوخۆى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و پێشبنييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و كشتو‌كاڵى و گه‌شتياريدا، په‌تاى كۆڤيد_19، لێكه‌وته‌كانى و پرۆسه‌ى كوتان به ڤاكسينى دژى په‌تاكه له عێراق و قه‌ته‌ر، گه‌شته راسته‌وخۆكانى هێڵى ئاسمانيى قه‌ته‌رى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر لە هەولێر، هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش، رێگه و شێوازه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و بير‌ى توندڕه‌وى، تاوتوو كران.
ڕۆژی یەكشەممە ١٧ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم كرد. لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كرا و، ڕۆشنایی خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان و هەردوولا هیوایان خواست كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهاتنی سەقامگیری و ڕاستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسیی عێراق.