ئابووری

نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد

18-10-2021
نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

نرخی نەوت ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و لە دوای ساڵی 2014ەوە بۆ یەکەمجار توانی 85 دۆلار تێپەڕێنێت.

نرخی نەوتی برێنت 87 سەنت بەرزبووە و بەرمیلی بە 85 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا زیاتر لە 1 دۆلار بەرزبووەوە و هەر بەرمیل بە 83 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.