کەیفی هادی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 20-10-2021 شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییە کریستیانەکان کۆدەبێتەوە کە پێکهاتوون لە ئەنجوومەنی گەلی کلدانی، حیزبی بەیت نەهرێن، قەوارەی شلاما، بزوتنەوەی گردبونەوەی سریانی، رێکخراوی کلدو ئاشووری، حیزبی یەکێتیی دیموکراتی کلدانی، رابیتەی کلدانی و پارتی بەیت نەهرەینی نیشتمانی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی حاجیاوا گەڕەکی ڕاپەڕین لە بەردەم نانەواخانەیەک کەسێک بە چەکی جۆری دەمانچە بریندار کرا. بریندارەکە بەناوی (ب،ع،م) تەمەنی ٢٦ ساڵ ڕەگەزی نێر دانیشتوی حاجیاوا یەک فیشەک بەر جەستەی کەوتووە و بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە. پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێ: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
بۆ یەکەمین جار وێنەی ئەو کەسە بڵاودەکرێتەوە کە لە ساڵی 2003 بۆ ماوەی 8 مانگ سەدام حوسێنی سەرۆکی پێشووتری عێراقی لە چاڵێکدا لە باخەکەی خۆیدا حەشاردابوو، ئەوەش لە رێگەی بەڵگەفیلمێکی سینەمایی کە هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری کوردستانی - نەرویجی کاری نووسین و دەرهێنانی بۆ کردووە. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە سینەماکانی جیهان بڵادەکرێتەوە و لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش مافی بڵاوکردنەوەی تەنیا دراوەتە تۆڕی میدیایی رووداو. بۆ یەکەمین جار وێنەی ئەو پیاوە بڵاودەکرێتەوە کە بۆ ماوەی هەشت مانگ سەدام حوسێنی سەرۆکی پێشووتری عێراقی لە شارۆچکەی دۆر لە باشووری تکریت لە چاڵێکدا شاردەوە. عەلا نامیق ئەو پیاوە 50 ساڵەیە کە ساڵی 2003 بۆ ماوەی 235 رۆژ سەدام حوسێنی لە چاڵێکی ژێرزەوی لە باخەکەی خۆیدا لە دەوروبەری شاری تکریت حەشاردا پێش ئەوەی ئەمریکا لە 13 کانوونی یەکەمی 2003 بیدۆزێتەوە و لە چاڵەکەدا دەستگیری بکات. دوای نزیکەی 18 ساڵ لە رووداوەکە، بۆ یەکەمین جار رووخساری عەلا نامیق لە رێگەی بەڵگەفیلمێکی سینەماییەوە پیشانی جیهان دەدرێت. هەرچەندە ئەو پیاوە لە رابردوودا بەبێ ئەوەی هەڤپەیڤینی لەگەڵدا بکرێت، بووەتە بابەتی میدیای نێوخۆ و جیهانی، پێشتر هەرگیز رێگەی نەداوە بە وێنەیەکیش دەموچاوی ئاشکرا بکرێت. هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری کوردستانی – نەرویجی لە رێگەی بەڵگەفیلمی (شاردنەوەی سەدام حوسێن) بۆ یەکەمین جار عەلا نامیقی هێناوەتە بەردەم چاوی کامێرا بۆ ئەوەی چیرۆکی حەشاردانی سەدام حوسێن بە زمانی خۆی بگێڕێتەوە. هەڵکەوت مستەفا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رازیکردنی عەلا نامیق ئاسان نەبوو بۆ بەشداریکردن لە بەرهەمە نوێیەکەی. دەرهێنەری کوردستانی و خەڵکی شاری سلێمانی لە بارەی بیرۆکەی ئەو بەڵگەفیلمە باسی لەوە کرد کە هەمیشە چیرۆکی ئەو چاڵە بۆ ئەو جێگەی تێڕامان و سەرنج بووە و گوتی "جێگەی باوەڕکردن نەبوو کە پیاوێک بەوشێوەیە بۆ ماوەی هەشت مانگ لە چاڵێکدا بشاریتەوە"، بۆیە لەوکاتەوە دەستیکردبوو بە گەڕان بە دوای پیاوە سەرەکییەکەی پشت چیڕۆکی چاڵەکە: عەلا نامیق، تاوەکو دواتر لە سەرەتای ساڵی 2010 "لە رێگەی سیاسەتڤانێکەوە" سۆراخی پیاوە نهێنییەکەی دەستکەوت. هەڵکەوت مستەفا گوتیشی، دروستکردنی ئەم بەڵگەفیلمە کارێکی زحمەت و پڕلە ئاستەنگ و بەربەست بوو، هەر بۆیە ئامادەکردنی ماوەی 10 ساڵی خایاندووە. گوتیشی "مەرجی من بۆ عەلا ئەوەبوو کە یان هیچ نەڵێت، یانیش هەمووشتێک وەک خۆی و بەبێ فیلتەر باس بکات." هەڵکەوت مستەفا ئەوەشی بۆ رووداو روونکردەوە کە لە ساڵی 2010، لە رێگەی تەلەفۆنەوە، بۆ یەکەمین جار قسەی لەگەڵ عەلا نامیق کردووە؛ لە 2013 چاوی پێکەوتووە، بەڵام ساڵێکی پێچووە تاوەکو رازیبووە قسە بکات و دوای ئەوەش سێ ساڵی دیکەی خایاندووە تاوەکو هەموو وردەکارییەکانی لە بارەی ژیانی خۆی لە ماوەی حەشاردانی سەدام حوسێندا باسکردووە. لەبەر هۆکاری ئەمنی و سەلامەتیی عەلا نامیق، دەرهێنەر بە باشی زانی شوێنی چاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ عەلا نامیق بە نهێنی بهێڵێتەوە. باسیشی لەوە کرد کە "ئەم فیلمە چیرۆکی پیاوێک دەگێڕێتەوە کە هەموو شتێک بووە بۆ سەدام و باس لە ژیانی تایبەتی خۆی لەگەڵیدا دەکات. ئەم پیاوە شوفێر، پاسەوان، سەرتاش، پزیشک، و هاوڕێی سەدام بووە." بەڵگە فیلمەکە، کە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای (هێنێ فیلمز)ی نەرویجییە و حکومەتی ئەو وڵاتە پاڵپشتیی دارایی بۆ دابینکردووە، یەکێک لە زەحمەتییەکانی ئەوەبووە کە پێویستبووە هەموو کارەکانی بە نهێنی بکرێن، ئەوە بە گوێرەی دەرهێنەرە خەڵاتبەرەکە. بە گوێرەی هەڵکەوت مستەفا، تەنانەت وێنەگرەکان و خەڵکی ئەو شوێنەی کە دیمەنەکانیشی لێ تۆمارکراون، نەیانزانیوە بەڵگە فیلمەکە لەسەر چی بووە و باس لە چی دەکات، هۆکاری ئەوەش پاراستنی تایبەتمەندیی و سەلامەتیی ژیانی کارەکتەری سەرەکیی بەڵگەفیلمەکە بووە کە میدیای جیهانی و عێراقی بەردەوام بە دوایەوە بوون بۆ ئەوەی پیشانی وەرگرەکانیانی بدەن. بەڵگە فیلمەکە 95 خولەکە، لە ساڵی 2020 تاوەکو 2021 کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە سینەماکانی جیهان بخرێتەڕوو. دەرهێنەر ئامادەنەبوو دەستبەجێ شوێنی تۆمارکردنی دیمەنەکان ئاشکرا بکات، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە زۆربەی ئەو شوێنانەی لە دیمەنەکاندا دەردەکەون شوێنی راستەقینەن، تەنیا چەند دیمەنێک نەبن کە لە شوێنی دیکە تۆمارکراون، بەڵام ئەو شوێنانەش هاوشێوەی شوێنە راستەقینەکان دیزاین و دروستکراونەتەوە. هەڵکەوت مستەفا گوتیشی، "چێژم لە دروستکردنی ئەم فیلمە بینی و وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە لە مێشکمدا هەبوون، لە رێگەی ئەم بەڵگە فیلەمەوە دۆزینەوە"، گوتیشی "بڕوام وایە خەڵک چێژێکی تایبەتی لێ ببینن، کاتێکی خۆشی لەگەڵدا بەسەرببەن و هەست بە بینینی چیڕۆکێکی نەبیراو بکەن." هەڵکەوت مستەفا، لە ساڵی 1985 لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان لەدایکبووە. پێشتر هەڵکەوت مستەفا بە فیلمی سینەمایی (کلاسیکۆ) توانی سەرنجی جیهان بۆ خۆی رابکێشێت کە لە 56 وڵاتی جیهان بڵاوکرایەوە کە شەش خەڵاتی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا و بۆ 7ی دیکەش بەربژێرکرا. لە کوردستانیش لەلایەن رووداوەوە سپۆنسەری میدیایی بۆکرا. دوو لە بەرهەمە هەرە دیارەکانی دیکەی ئەو دەرهێنەر کوردە بریتین لە بەڵگەفیلمێک بە ناوی (ئەو ژنانەی داعش لێیان دەترسێت) (2015) و فیلمی سینەمایی (دڵی سوور) (2011) کە بۆ هەموویان کاری دەرهێنانی کردووە. لەبارەی سەدام حوسێن: کاتێک کە ئەمریکا لە ئاداری ساڵی 2003 هێرشیکردە سەر بەغدا، سەدام حوسێن، سەرۆکی ئەوکاتی عێراق لەگەڵ خێزانەکەی لە شارەکە هەڵاتن و خۆیان ونکرد. ئەوەش وایکرد کە ئەمریکا گەورەترین ئۆپەراسیۆنی گەڕان دەستپێبکات کە 150 هەزار سەربازی ئەمریکی تێیدا بەشداربوون، تاوەکو لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ئەو ساڵە، لە ژوورێکی ژێرزەوی، لە گوندێکی دەوروبەری شاری تکریتی شوێنی لەدایکبوونی، دۆزرایەوە و لەگەڵ عەلا نامیق دەستگیرکرا. سەرچاوە: رووداو
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٠١ ) ١. پشکنین: ( ٦٩٤١ پشکنینی نوێ)• ( ٣١١٦) هەولێر• ( ٩٤٢) سلێمانی• ( ٢٣٧٠) دهۆك• ( ١٢٢) هەڵەبجە• ( ١٥٤) گەرمیان• ( ٢٣٧) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ١١٥٤ تووشبووی نوێ)• ( ٤٢١) هەولێر• ( ٢٣٢) سلێمانی• ( ٣٦٠) دهۆك• ( ٥٦) هەڵەبجە• ( ١٥) گەرمیان• ( ٧٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ١٤٧٥ چاکبوون)• ( ٥٦٠) هەولێر• ( ٥٠٧) سلێمانی• ( ٣٢٢) دهۆك• ( ٣٣) هەڵەبجە• ( ٣٥) گەرمیان• ( ١٨) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١٧ مردن)• ( ١٠) هەولێر• ( ٤) سلێمانی• ( ٢) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٢٦٦٩٧٩ (١١٥٦٨٤٠ هەولێر، ٨٠٩٩٠٠ سلێمانی، ١٢٧٦٩١٥ دهۆك، ٢٣٣٢٤ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٥٢١٤١ (١٠٢٥١٢ هەولێر، ١٢٢٨٧٣ سلێمانی، ١١٩٩٢٧ دهۆك، ٦٨٢٩ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٢٧٩٦٠ ( ٩٤٥١٦ هەولێر، ١١٣٢٤٦ سلێمانی، ١١٤٠٠٣ دهۆك، ٦١٩٥ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٨٠٠٥ (٦٢٢٦ هەولێر، ٦٩٧٧ سلێمانی، ٤٣٧٣ دهۆك، ٤٢٩ هەڵەبجە)مردن ٦١٧٦ (١٧٧٠ هەولێر، ٢٦٥٠ سلێمانی، ١٥٥١ دهۆك، ٢٠٥ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٩ی تشرینى یهكهم ٢٠٢١
دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە کە تێیدا باسی کۆمەڵی دادگەری دەکات، ئەو حیزبە لە قسەکانی مەلا بەختیار و فازڵ میران نیگەران بوون و مەلا بەختیاریش داوای لێبووردن دەکات. مەلا بەختیار دەڵێ" بە ئاستەم بەرێزانی کۆمەڵ، نیگەران بوون، داوای لێبووردنیان لێدەکەم. دڵنیاشم ئەگەر باش گوێیان لە قسەکان گرتبێ، بەرپرسانە رای خۆمان وتووە". دەقی پەیامەکەی مەلا بەختیار داوای لێبوردن لە سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری دانیشتنی دۆستانەی بەندە و برایانی پارتی، بەهۆی ئاخاوتنی وتەبێژی کۆمەڵەی دادگەرییەوە کە فەرمویەتی، بەشداری لە حکومەتی عێراقدا ناکەین. لە چرکەساتێکدا بەبێ مەرام باسکرا. بەئاسایش لەکاتی باسکردنەکەدا، پێکەنین. بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاوکرایەوە و ئەمانەتی میدیایی تیایدا نەپارێزراوە، بەندە بەرۆشنی گوتومە: کۆمەڵی دادگەری بڕیارێکی واقیعی داوە. خوانەخواستە هیچ مەبەستێکم بۆ کەمکردنەوەی پێگەی کۆمەڵ. لە قسەکانمدا نەبووە. وادیارە، هەندێك لە بەرپرسانی کۆمەڵی دادگەری، لەبەر ئەو بارەدەرونیەی سەرەنجامی هەڵبژاردن، ئەم بە ناشەرعی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان، پێ ناخۆش بووە و، رەخنەیان لێگرتووین. لێرەدا، بەش بە حاڵی خۆم، دەڵێم: ئەگەر بە ئاستەم بەرێزانی کۆمەڵ، نیگەران بوون، داوای لێبووردنیان لێدەکەم. دڵنیاشم ئەگەر باش گوێیان لە قسەکان گرتبێ، بەرپرسانە رای خۆمان وتووە. لەگەڵ رێزم.. مەلا بەختیار
دوای چەند دانیشتنێکی دادگای تاوانی هەولێر، بڕیاردرا مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکی ساڵێک زیندانی بکرێن بەپێی ماددەی 222 لە یاسای سزادانی عێراقی. هەرچەندە حوکمەکەیان ماوەی ساڵێکە، بەڵام بەهۆی زۆر مانەوەیان لە زیندان بە راگیراوی، دوای چەند ڕۆژێکی تر ئازاد دەکرێن. عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان ڕایگەیاند، دڵخۆشن بەو بڕیارەی دادگای تاوانی هەولێر.
يه ك ئۆنسى زێڕ جيهانى = 1778$ به رامبه ر =31,100 غرام نرخى دۆلار =148,500$ نرخى زێڕعيار 24 (424,000) نرخى زێڕ عيار 22(388,000) نرخى زێڕ عيار 21(375,000) نرخى زێڕعيار 18(318,000)
لەگەڵ دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شەڕی کاندیدیی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتوو لەناو یەکێتی نیشتمانی دەستیپێکردووەو تائێستا چەند کەسێک رکابەری دەکەن بۆ ئەو پۆستە. بەپێی عورفی سیاسی لەدوای ساڵی 2005ەوە، پۆستی سەرۆک کۆمار لەعێراق بۆ کورد بووە، لەناو کوردیش ئەو پۆستە پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە، تائێستا لەو حیزبە سێ کەسی جیاواز (جەلال تاڵەبانی، فوئاد مەعسوم، بەرهەم ساڵح) ئەو پۆستەیان وەرگرتووە. لەئێستاشدا دوای دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە لە 10ی تشیرینی یەکەمی رابردوو بەرێوەچوو، یەکێتی نیشتمانی بە 16 کورسی پەرلەمانییەوە دەیەوێت جارێکی تر ئەو پۆستە وەربگرێتەوە. لەگەڵ ئەوەی یەکێتی نیشتمانی چاوی لەو پۆستەیە، پارتی دیموکراتیش، کە هێزی یەکەمی هەرێمی کوردستانەو خاوەنی 33 کورسی پەرلەمانی عێراقه، چاوی لەوەیە لەم خولە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وەربگرێت. هەرچەندە پارتی چاوی لەوەیە، پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت، بەڵام ئەگەر هەیە بە کۆمەڵێک مەرجی تایبەتی خۆی، کە بۆ یەکێتی نیشتمانی دایدەنێت، دەستبەرداری ئەو خواستەی ببێت. زانیارییە نا فەرمییەکان باس لەوە دەکەن، پێشتر لەناو پارتی باسی ئەوە کراوە، نێچیرڤان بارزانی پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت، بەڵام ناوبراو ئامادەنییە لەئێستادا ئەو پۆستە وەربگرێت. دوای ئەویش لەناو پارتی ناوی هۆشیار زێباری دەهێنرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی زێباری کەسێکی خوازراو نییە لەلای شیعەکانی عێراق، بۆیە چانسی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ ناوبراویش تارادەیەک قورسە. بەو هۆیەوە پارتی لەئێستادا بیر لەوە دەکاتەوە، دەستبەرداری ئەو خواستەی ببێت، کە ئەو پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت، بەڵام لەگەڵ دەستبەرداربوونیشی، دەیەوێت کۆمەڵێک مەرج بەسەر یەکێتی بسەپێنێت. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، پارتی دەیەوێت پۆستی سەرۆک کۆمار بخاتە بەرانبەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بەشێوەیەک ئەگەر ئەو پۆستە بۆ یەکێتی بێت، ئەوە دەبێت یەکێتی رازی بێت بەوەی کاندیدی پارتی پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێت. هەروەها پارتی دەیەوێت یەکێتی نیشتمانی کەسێک کاندید بکات، کە خواستی ئەوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لەداهاتوو سەرۆک کۆمار نەبێتە رێگری بەردەم جێبەجێکردنی بەرنامەکانی پارتی لەبەغدا. کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆمار لەناو یەکێتی مشتومڕەکان بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار بەرەو گەرمبوون دەچێت، ماوەیەکیشە ناوی هەریەکە لە بەرهەم ساڵحو مەلا بەختیار دەهێنرێت، ئەمە جگە لەوەی ناوی چەند کەسێکی تریش دێت، لەوانە لەتیف رەشید. بەرهەم ساڵح چانس لەدەست دەدات بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لەپێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، چەند جارێک جەختیکردەوە، وەک یەکێتی کار دەکەن بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار وەرگرنەوەو باسی لەوەش کرد، بەرهەم ساڵح کاندیدی حیزبەکەی دەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار. هەرچەند هاوسەرۆکی یەکێتی بەرهەم ساڵحی کاندید کردووە، بەڵام تائێستا کاندیدی فەرمی ئەو حیزبە نییە، رەنگە گۆڕانکاریش بەسەر ئەو قسەی بافڵ تاڵەبانی بێت، بەتایبەتی ئەگەر بەرهەم ساڵح پشتگیری ناوخۆییو دەرەکی نەبێت. لەئێستادا زۆرێک لەلایەنە شیعەکان، بەتایبەتی ئەو لایەنانەی نزیکن لەئێران نیگەرانن لەهەڵوێستەکانی بەرهەم ساڵح، بۆیە ئەستەمە جارێکی تر بهێڵن ئەو پۆستە وەربگرێتەوە. بەرهەم ساڵح، کە ئێستا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییەو لەساڵی 2018ەوە سەرۆک کۆماری عێراقە، یەکێکە لەو کەسانەی ناوی دەهێنرێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری. لایەنە شیعەکان پێیانوایە لەسێ ساڵی رابردوو بەرهەم ساڵح وەک پێویست کاری نەکردووەو لەپرسە سیاسییەکان لایەنداری کردووە، هەروەها پێیانوایە، ئەو عەرابی کەوتنیان بووە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. بەرهەم ساڵح، لەساڵی 2018 دوای رکابەرییەکی زۆر لەگەڵ کاندیدی پارتی، کە فوئاد حوسێن بوو پۆستی سەرۆک کۆماری وەرگرت، پارتی بەهۆی ئەوەی لەگەڵ کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح نەبوو، بۆیە کاندیدی لەبەرانبەر دانا، بەڵام بەهۆی پشتگیری لایەنە شیعەکان بەرهەم ساڵح براوە بوو. ئەم هەڵوێستە پارتی تووڕەکردو تائێستاش لەدەرفەتێک دەگەڕێت تۆڵەی لێبکاتەوە، بۆیە پارتی یەکێکی تر دەبێت لەو لایەنانەی، کە پشتگیری بەرهەم ساڵح ناکات بۆ ئەوەی خولێکی تریش پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت. لایەنی ئێرانیش، کە رۆڵی یەکلاکەرەوە دەبینێت لەگۆڕەپانی سیاسی عێراقی، بۆ ئەم جارە پشتگیری بەرهەم ساڵح ناکاتو بەپێی زانیارییەکان، ئەو پەیامەشیان بەیەکێتی داوە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوە نین بەرهەم ساڵح کاندیدی سەرۆک کۆمار بێت. ئێران پێی وایە لەسێ ساڵی رابردوو بەرهەم ساڵح بەربەستی گەورەی بەردەم خواستەکانیان بووە لەعێراقو لەزۆربەی ململانێکان پشتگیری خواستی دژە ئێرانی کردووە. ئەم هۆکارانە ئەوە دەردەخەن، بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح هەموو چانسەکانی لەدەستداوە، تەنیا ئەوە نەبێت ئەمریکییەکان بەکاندیدکردنەوەی رازی بنو پشتگیرییەکی توندی بکەن، کە ئەمەش بەدوور دەزانرێت. مەلا بەختیار دێتەوە ململانێکە مەلا بەختیار، ئێستا ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیو بەرژەوەندییەکانی یەکێتییە، یەکێکی ترە لەو کەسانەی ناوی دەهێنرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق. مەلا بەختیار لەساڵی 2018 خواستی ئەوەی هەبوو پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت، ململانێیەکی بەهێزیشی لەگەڵ بەرهەم ساڵح کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرکردایەتی یەکێتی نەیکردە کاندیدی فەرمی حیزبەکە، لەململانێکە کشایەوە. ئێستا جارێکی تر مەلا بەختیار گەڕاوەتەوە کێبرکێو ململانێ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارو بەپێی زانیارییەکان مەلا بەختیار کار بۆ ئەوە دەکات، بەفەرمی کاندیدی حیزبەکەی بێت بۆ ئەو پۆستە. هەر بەپێی زانیارییەکان، مەلا بەختیار خواستو پشتگیری ناوخۆیی بەشێکی زۆر لەیەکێتیو تەنانەت پارتی دیموکراتیشی هەیە بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت، ئەمە جگە لەبوونی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ لایەنە شیعەکانی عێراق. ئەمانە هۆکارن بۆ ئەوەی بوترێت، رەنگە مەلا بەختیار کاندیدێکی بەهێز بێت بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت، هەرچەندە وەرگرتنی پۆستەکەش بۆی ئاسان نابێتو رەنگە بەربەستی بۆ دروست بێت. بوار نیوز
وتهبێژی كۆمهڵی دادگهری كوردستان رایگەیاند، بەشداری هیچ گفتوگۆیەك بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتووی عێراق ناكەین. محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایگەیاند: “ئێمه له كۆمهڵی دادگهریی كوردستان، بهشداری هیچ گفتوگۆ و هاوپهیمانییهك بۆ پێكهێنانی كابینهی داهاتووی حكومهتی عێراق ناكهین.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە خانەوادەی (ھەڤاڵ محەمەد کاکە خان)، کارمەندی سیكیوریتی یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە ناحەق کوژرا. لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ خانەوادەی کۆچکردوو پێیڕاگەیاندن ئەم رووداوە دڵتەزێنە مایەی نیگەرانی قوڵی بووە، چونکە گەنجێک لەپێناو بژێوی ژیانی ئەرکی سەرشانی خۆی بەجێدەگەیاند و بەشداربووە لەپاراستنی ئارامی شار، بەڵام بەداخەوە بەوشێوە نامرۆڤانەیە ژیانی گەنجێک کە لەسەرەتای تەمەنیدابوو کوژێنرایەوە و دڵنیایکردنەوە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بەھیچ شێوەیەک مایەی لێخۆشبوون نین. بافڵ تاڵەبانی روونیشیکردەوە پشتگیری لەھیچ تۆمەتبارێک ناکات و رێگاش نادات یاساشکێنان بەناوی ھەر پاساوێکەوە داڵدەبدرێن، لە یەکێتیش ھەر کەسێک لە ھەر پلەو پۆست و بەرپرسیارێتییەکدا بێت و تێوەگلابێت بە یاساشکێنی، بەتوندترین شێوە رووبەڕووی دەبینەوە و راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکەین، چونکە ھیچ کەسێک نابێت لەسەروو یاساوە بێت و ئەم ئارامییەی ھەیە پارێزگاری لێدەکەین و بە کردەوەش سەلماندوومانە ئارامی و ئاسایش لامان ھێڵی سوورە. بافڵ تاڵەبانی وتیشی لەمەودوا یەکێتی پارێزەری پاراستنی مافخوراوان دەبێت و داکۆکیکاری سەرسەختی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاکانیش دەبین و ئەم نیەتە ئەرکی ئێمەیە وە جێبەجێی دەکەین.
کۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە تەمەنی 84 ساڵیدا بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد. کۆڵن پاوڵ، لە شەڕی ئازادی عێراقدا لە ساڵی 2003 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو لە ولایەتی بۆشی کوڕدا.
ئەمڕۆ شاندێکی پارتی سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوە و تاوتوێی پرسی دوای هەڵبژاردنیان کرد. بەپێی ڕاگەیەنراوێک، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر یەکدەنگی هەردوولا لە بەغداد بەتایبەت لەسەر پرسە نیشتمانییەکان. لە دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش رێکخراو گوتەبێژی پارتی مەحموود محەمەد و گوتەبێژی یەکێتی، ئەمین بابەشێخ باسیان لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە کرد. سەرەتا مەحموود محەمەد گوتی: ''سەردانەکەمان بۆ رەوینەوەی "نیگەرانی" بووە، ئەگەر لە هەڵمەتی بانگەشەکاندا دروست بووبێت و سەردانی لایەنەکانی دیکەش دەکەین. ئێمە دەمانەوێت پێکەوە بچینە بەغدا و ئەو مافانەی لە دەستووردا هەمانە، بیانپارێزین و ئەوەشی بەدەستمان نەهێناوە، بەدەستی بهێنین". دەربارەی دۆخی کەرکووکیش، مەحمود محەمەد لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا گوتی: "لیژنەی هاوبەش بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقدا هەیە و گەیشتوونەتە خاڵی باش، بەڵام ئاستەنگی هاتووەتە پێش، هاوشێوەی رێککەوتنی شنگال". لە بارەی پۆستی سەرکۆماریشەوە مەحمود محەمەد ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکەدا بە هیچ شێوەیەک باسی پۆستی سەرکۆماریان نەکردووە و گوتی: "راستە پۆستێکە بۆ کورد، بەڵام ناتوانین بڵێین تایبەتە بە لایەنێکی سیاسیی". وەک وەڵامدانەوەیەکیش بۆ ئەو گوتانەی مەحمود محەمەد، گوتەبێژی یەکێتی، ئەمین بابەشێخ گوتی: ''باسی ئەوەمان کرد چۆن پێکەوە نوێنەرایەتی گەلەکەمان لە بەغدا بکەین؛ ئەوە بۆ ئێمە گرنگە نەک پۆستەکان. پۆستی سەرکۆمار پۆستی کوردە و هیچ ناکۆکییەکمان نییە و نەریتێک هەیە بۆ یەکێتی بێت". لەبارەی پەیوەندی پارتی و لایەنە عێراقییەکان، مەحمود محەمەد گوتی: ''لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەکان کۆبووینەتەوە و کێ لە کارنامەی پارتی و مافەکانمانەوە نزیک بێت، هاوئاهەنگی لەگەڵ دەکەین. لەگەڵ سەدر نزیکتربووین لە هەموو لایەنەکان، بەڵام هیچ رێککەوتنێکی نووسراومان نییە". لای خۆیەوە گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمین بابەشێخ، ئاماژەی بەوەدا کە هەموو هەوڵێک دەدەن لە بەغدا و هەرێمی کوردستانیش یەکدەنگ بن. شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێكهاتووە لە سكرتێری مەکتەبی سیاسی، فازڵ میرانی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی مەحمود محەمەد و عارف تەیفور و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی عەلی حوسێن و دڵشاد شەهاب، هەروەها وەفدی یەکێتیش بە سەرۆکایەتیی هاوسەرۆكی یەكێتی، بافڵ تاڵەبانی، پێکهاتووە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی، شاڵاو عەلی عەسکەری، ئاسۆ مامەند، بورهان سەعید سۆفی.