بەگوێرەى راگەیەنراوێکی وەزارەتى دارایی، ئەمڕۆ دووشەممە لە دیوانی وەزارەت، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەكانی باجەكان و خانوبەری میری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەسەر نەبوونی سیولەی سنوورەكە كۆبووەوە. وەک لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە، سەرەتا ئاوات جەناب نوری باسی لە كێشەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كرد كە وەكو پێویست ناتوانن داهاتی باج كۆبكەنەوە ئەمەش بۆتە گرفتێك بۆ نەبوونی سیولە(پارەی نەختێنە) ئەمەش وایكردووە هەندێك لە فەرمانگەكان مووچەكانیان درەنگتر وەربگرن. ئاماژە بەوەشکراوە: "هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەی نییە خۆی لە باجدان بدزێتەوە لە هەمان كاتدا دەبێت فەرمانبەر بزانێت ئەركی خۆی لە خزمەتكردنی وڵات و نەتەوەكەی چییە."
لیژنهی باڵای بهرهنگابوونهوهی كۆرۆنا له ههرێمی كوردستان كۆبووهوه و چهند بڕیارێكی له چوارچێوهی ڕێكارهكانی خۆپارێزی له كۆرۆنا دا. ئهمڕۆ دووشهممه 25/10/2021، لیژنهی باڵای بهرهنگابوونهوهی كۆرۆنا له ههرێمی كوردستان كۆبووهوه و چهند بڕیارێكی له چوارچێوهی ڕێكارهكانی خۆپارێزی له كۆرۆنا دا و بڕیاری بهردهوامیی پرۆسهی خوێندنی له ناوهندهكانی خوێندنی سهر به وهزارهتی پهروهرده و خوێندنی باڵا درا. دهقی بڕیارهكان 1- بەستنی ماسک بۆ ھەموو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لە شوێنە داخراوەکان، دەبێتە ناچاری 2-ھەموو فەرمانبەرانی حکومەت بە ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە لەماوەی دوو مانگدا ڤاکسین وەربگرن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. 3- ھەموو ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، پێویستە کارتی ڤاکسینیان ھەبێت 4 - مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان، ههروهها ئەو قوتابیانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە، دەبێت تاوەکو 1-12-2021 ڤاکسینیان وەربگرێت. 5- پرسەدانان بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیه 6- پێویستە مامۆستایانی ئایینی ھاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و رێنمایی تەندروستی. 7 - دایکان و باوکان دەتوانن تاوەکو 31-10-2021 بڕیار بدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن. 8- لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەبێت بەشداربووان کارتی ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت. 9- پێویستە پۆلیسی ھاتووچۆ رێکارەکانی تایبەت بە شۆفێر و سەرنشینەکان جێبەجێ بکەن.
سبەى ئاسمانى هەرێم لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و پاشان بۆ نیمچە هەور لە ماوەى ئەم هەفتەى داهاتوو بەردەوام نیمچە هەور دەبێت ئێوارەى رۆژى سێشەممە بارستە هەواییەکى نیمچە سارد لە ناوچە سنوورییە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر نزیک دەبێتەوە لەگەڵ هاتنى ئەو بارستە هەوایە ساردە بە ئەگەرێکى لاواز پێشبینى نمە باران یان بەفرێکى زۆرکەم لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنووریەکان هەیە لە کاتى هاتنى ئەو بارستە ساردە. رۆژى چوارشەممە بەردەوام ئاسمان نیمچە هەورى دەبێت . رۆژى پێنج شەممە ئاسمان پەڵە هەور نیمچە هەورو پاشان هەندێ کات هەورى تەواو دەبێت ئەگەرى پروشکە بارانى پچڕ پچڕ هەیە لە ناوچەى جیا جیا و لە هەندێ کاتدا . رۆژى هەینى ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت لە ئەگەرى دروست نەبوونى گۆڕانکارى نمە بارانى کەم کەم لە هەندێ ناوچەى جیاجیا دەبارێت , سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئاستى بارانى کەمێک زیاتر دەبێت وە باران لە سەنتەرى پارێزگاکان بە شێوەى نمە باران دەبێت . لەم ماوەیەدا پلەکانى گەرما گۆڕانکارییەکى ئەوتۆى بەسەر نایەت تا ڕادەیەک جێگیرە خێراى با لە نێوان (10-15)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت . بەشى پێشبینى /25-10-2021
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكان دزیبوو. دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی پێنجوێن ئاگاداركرایەوە لەڕوداوی دزینی ئۆتۆمبێلێك، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیسی پێنجوێن گەران و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانرا لەکاتی دانانی بازگەیەكدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا كە دزیبوویان و بەنیاز بوون بیھێننە ناوشاری سلێمانی و ساغی بكەنەوە. لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ش ، ك ، م تەمەن 23 ساڵ و د.ب.م تەمەن 24 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. جێی ئاماژەیە تۆمەتباران لەدوای دزینی ئۆتۆمبێلەكەو لەژێر كاریگەری ماددە كحولییەكاندا توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوبون. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکەم وەجبەی بەنزین لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان. جوتیار عادل ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەم مانگە، ڕۆژانە 540 هەزار لیتر بەنزین دەگاتە هەرێمی کوردستان و لە مانگی داهاتووەوە دەبێتە یەک ملیۆن. ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەوڵی ئەوەدان نرخی بەنزین جێگیر بکەن.
دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشكەوتنەوە، بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان. دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە کۆسرەت رەسوڵ ژەهرخوارد کرابێ. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشییەوە، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، بەبێ هۆشی برایە دەرەوەی وڵات و دواتر دەنگۆ کۆچی دوایی کردنی بڵاوبووەوە، بەڵا زوو ئەوە رەتکرایەوە. بەپێی زانیارییەکان، کۆسرەت رەسوڵ ئێستا لە ژیاندایە، بەڵام تەندروستی جێگیر نییە و لەژێر چاودێری چڕدایە. ئەمە لەکاتێکدایە کە مەلا بەختیاریش، بەهۆی نەخۆشییەوە چووەتە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ چارەسەر و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدیش، تەندرستی جێگیر نییە. دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەم بەرپرسانەی ناو یەکێتی لەلایەن تاقمەکەی سەر بە لاهور جەنگیەوە و بە فەرمانی ئەو ژەهرخوارد کرابن. بەڵام تا ئێستا تەنیا ژەهرخواردنکردنی بافڵ تاڵەبانی پشتڕاستکراوەتەوە کە خۆی ئاشکرای کرد.
سهرجهم قوتابیانی دهرچووى قۆناغى 12ى ئامادهیی، دهتوانن لهڕێگهى ئهم لینكهوه بزانن لەکام زانکۆو پەیمانگهى ههرێم وەرگیراون.. www.regayzanko.com
ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێک لەبارەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەدات. کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەبێت و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی ڕەوشی کۆرۆنا دەخەنەڕوو. چاوەڕوان دەکرێ، لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک بدرێ، لەوانە کوتانی مامۆستا و فەرمانبەران و بەستنی ماسک بکرێنە ناچاری.
وەزارەتی راگەیاندنی سوودان لە راگەیاندراوێکدا فەرمیدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کودەتای سەربازی لە سوودان روویدا و هێزیکی سەربازیی زۆربەی وەزیرانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرەوەی سوودانیان دەستگیر کرد و عەبدوڵلا حەمدۆک، سەرۆکوەزیرانی سوودان لە ماڵکەی خۆیدا دەستبەسەرە. بەپێی ماڵپەڕی "ئەلعەرەبییە"، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و تەلەفۆن لە خەرتوومی پایتەخت پچڕاوە و، ژمارەیەک لە پرد و رێگای سەرەکی لەو شارە بەتەواوەتی داخراوە و، ژمارەیەک زۆر لە خەڵکی گردبوونەوە و دەستیان کرد بە خۆپیشاندان و رژانە سەر شەقامەکان لە دژی ئەو کودەتایە.
پێشبینیەکانی من لە ئێستادا بۆ زۆربەتان خەون و خەیاڵە ، بەڵام لە داهاتوو کە ڕوویدا بەشێکتان خۆتان دەکەن بە خاوەنی و بەشێکیش دەڵێن ئێمەش دەمانزانی ، من ئەوە دەڵێم و دەیخەمە ڕوو کە هەرگیز لە ئێستادا باوەر ناکرێ . پێشبینیم وایە لە ماوەی ( ۹ ) ساڵی داهاتوو واتە لەئێستادا تاکو ( ۹ ) ساڵی داهاتوو لەبارەی عیراق و ئێمەی کوردەوە لەوانەیە ئەمانە ڕووبدەن ۱/ کوردستان سەربەخۆیی تەواو بەدەست دێنێت ٢/ کورد بە فەرمی قبول دەکرێت وەك ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ۳/ دەوڵەتی عیراق دابەش دەبێت بە شێوەی دابەشکاری فدراڵی ٤/ نوری مالکی وەك پێشتر پێشبینیمان بۆ کردووە کە ئەگەر لە ژیان بمێێ جارێکی تر دێتەوە دەسەڵات و بەڵام بۆ ماوەیەکی کورت لە دەسەڵات دەمێنێتەوە ٥/ پارێزگایەکی تری عیراق دەبێتە هەرێمی سەربەخۆ بۆ نمونە ( انبار ) دوا بەدوای ئەو ، پارێزگای تریش ئەو داوایە دەکەن ،کەئەمەیان ڕەنگە ماوەیەکی کەمی مابێت و لەوانەیە لە ساڵیداهاتوو ڕووبدات . پێشینیەکانمان بۆ ساڵی ۲۰۲۲ زۆرن بەم نزیکانە ٳن شاءاللە بڵاوی دەکەینەوە …. ڕێبەر ڕۆستەم
د.جوتیار عادل وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، بهنزین لهدهرهوهی ههرێم نرخی زۆر بهرزهو وهك حكومهت پاڵپشتی ههر بازرگانێك دهكهین كه بهنزین بهێنێتو بیهوێت بهنرخی 500 دینار بۆ ههر لیترێك دابهشی بكات، ئهو بازرگانهی بهنزین به 500 دینار بداته هاوڵاتیان لهگومرگ دهیبهخشنو سوپاسیشی دهكهنو هیچ گومرگو باجێكی لێوهرناگرین.
دەنگۆی کۆچی دوایی کۆسرەت رەسوڵ، بڵادەبێتەوە، بەڵام ھەواڵەکە دوورە لە راستی.بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، کۆسرەت رەسوڵ لە ژیاندا ماوە، بەڵام تەندروستی جێگیر نییە و بێھۆشە ئێستا، کۆسرەت رەسوڵ، بۆ چارەسەر، براوەتە دەرەوەی وڵات