Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
28-10-2021

کەشناسی: باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند. بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەم، "ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری پروشکەبارانی کەم کەم لە هەندێ ناوچە هەیە". کەشوهەوای سبەینێ هەینی 29ی تشرینی یەکەم، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە کاتەکانی نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، لە ئێوارەدا لە هەندێ ناوچەی جیا جیا نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت.”

هەواڵ
28-10-2021

مەلا بەختیار ژەهرخوارد کراوە

دەزگای راگەیاندنی چاودێر-ی نزیک لە مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرلینی ئەڵمانیاوە پێیدراوە مەلا بەختیار ژەهرخوارد کراوە.  چاودێر لە فەیسبووکی خۆی بڵاوی کردووەتەوە کە "بابەتی ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیار لەلایەن پزیشکەکانەوە یەکلاکراوەتەوە و راستە، بەڵام ئێستا دۆخی تەندروستی باشە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە کوردستان".  پرسی ژەهرخواردکردنی بەرپرسانی یەکێتی لە دوای رووداوەکانی 8ی تەمموز، بووەتە رۆژەڤ، بەتایبەت دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لاهوور شیخ جەنگیی هاوسەرۆکی یەکێتی بە ژەهرخواردکردنی تۆمەتبارکرد و لە میدیاکانەوە گوتی ئەوە بەبەڵگە لەلایە و لەئایندەدا بەڵگەکانیش دەخاتەڕوو.

هەواڵ
27-10-2021

ئەو شەش منداڵەی بە سکێک لەدایکبوون گیانیان لەدەستدا

ئەو شەش منداڵەی لە ھەولێر بە سکێک لەدایکبوون، گیانیان لەدەستدا. دوێنێ سێشەممە، لەشاری ھەولێر دایکێک بە سکێک شەش منداڵی بوو، کە پێنج کوڕ و کچێک بوون. باوکی منداڵەکان، داوای ھاوکاری لە سەرۆکی حکومەت کرد و ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەردانی باوکی منداڵەکانی کرد و دیاری پێشکەش کردن. کەمێک لەمەوبەر، منداڵەکان گیانیان لەدەستدا کە بە شەش مانگی لەدایک بووبوون.

هەواڵ
27-10-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 27 ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ڕیزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە هاکان کەرەجای کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ تورکیا کرا .هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوندی هەمەلایەنە کردەوە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا .

هەواڵ
27-10-2021

مەسرور بارزانی: مافی مووچەخۆران لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە نەخوراوە

-مافی مووچەخۆر لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە نەخوارەوە، لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە راگیراوە. -لە دوو ساڵی تەمەنی ئەم كابینەیەدا، بەغداد 12 مانگ موچەی هەرێمی نەناردووە، موچەخۆران با داوای مافی خۆیان لە حكومەتی فیدراڵی بكەن، بە چ یاسایەك موچەی موچەخۆرانی هەرێمیان بڕیوە.  -لە ساڵی 2014 تاوەكو 2017 بەغداد بودجەی هەرێمی نەنارد، بۆیە حكومەتی هەرێم ناچاربوو قەرز لەو كۆمپانیایانە بكات كە نەوت دەكڕن.  -ئەو كۆمپانیایانەی كە قەرزیان بە حكومەتدا، بەو پارەیە توانرا ئەو بڕە موچەیە بدرێت.   -ئێمە نزیكەی (ملیۆنێك‌و 200 هەزار) موچەخۆرامان هەیە، بەڵام شەش ملیۆن هاوڵاتی لە كوردستان هەیە، ئایا حكومەت تەنیا حكومەتی موچەخۆرە یان حكومەتی هەموو هاوڵاتیان ؟ ئایا ئەو كەسەی كە موچە وەرناگرێت مافی بەسەر حكومەتەوە نییە كە خزمەتگوزاری رێگاوبان‌و تەندروستی‌و خوێندن‌و خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكات؟ -دەبێت حكومەتی عێراق ناچار بكرێت ئەو بڕە موچانە بۆ هەرێمی كوردستان بگەڕێنێتەوە كە پاشەكەوت كراون یاخود نەدراون.  -ئێمە ناتوانین پێنج ملیۆن كەس بكەین بە قوربانی ملیۆنێك مووچەخۆر، بەڵام سەرباری ئەمەش حكومەت زۆرترین بودجەی بۆ دابینكردنی موچە تەرخان كردووە.  -مافی مووچەخۆر لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە نەخوارەوە، لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە راگیراوە. مەسرور بارزانی - سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

هەواڵ
27-10-2021

چەند بڕیارێک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە

• ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە داشکاندنی ڕێژەی 15٪ ی قەرزی کرێی کارەبا وسزادانی دواکەوتن وسەرپێچی کارەبا، بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تا کۆتایی ئەمساڵ، بڕی پارەی پێویست دەدەن کە لە ئەستۆیانە. • ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد، ئاسانکاریی تەواو بکەن و مۆڵەت بدەن بە هەموو ئەو کەس و کۆمپانیایانەی، کە ئامادەن سووتەمەنی بە نرخی گونجاو، هاوردەی هەرێم بکەن، بە مەرجی پابەندبوون بە پێوەرەکانی کوالیتی سووتەمەنی هاوردەکراو و سەلامەتی و تەندروستیی گشتيی هاووڵاتیان. ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئۆکتۆبەری 2021 بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو.لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، کەمال محەمەد وەزیری کارەبا، ڕاپۆرتێکی دەربارەی هەنگاو و پڕۆژەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ ڕێکخستنەوەی کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکان خستەڕوو، هەروەها باسی لەو پڕۆژانە کرد کە تایبەتن بە هاوبەشيپێکردنی کەرتی تایبەت،لە قۆناغەکانی دابەشکردن وگواستنەوەی کارەبا و کۆکردنەوەی داهاتی کارەبا .ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای دەستخۆشی لە وەزیری کارەبا و وەزارەتەکەی بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی کەرتی کارەبا لەم کابینەیە و زیادکردنی دەمژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی بەراوورد بە ساڵانی ڕابووردو ، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی کارەبای ڕاسپارد کە ئامادەسازیی بکەن بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هاووڵاتیان لە وەرزی سەرما و کۆنتڕۆڵکردنی بەفیڕۆچوونی کارەبای بەرهەمهاتوو ، کارئاسانییەک بۆ هاووڵاتیان لە سەر پێشنیاری ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا بە داشکاندنی ڕێژەی 15٪ ی قەرزی کرێی کارەبا و سزادانی دواکەوتن وسەرپێچی کارەبا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تا رێککەوتی 2021/12/31 بڕی پارەی پێویست دەدەن کە لە ئەستۆیانە، بڕیارەکەش لە 1ی نۆڤێمبەرەوە 11/1 جێبەجێ دەکرێت.ئەنجومەنی وەزیران جەختیشی کردەوە کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کاربکات بۆ کۆتاییهێنان بە سووتاندنی ئەو غازەی کە هاوەڵی نەوتی بەرهەمهاتووە لە کێڵگە نەوتییەکان و پێویستە بەکاربهێنرێتەوە وەک سەرچاوەی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا. بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە ، بریتی بوو لە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لە لایەن سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی کە تایبەت بوو بە دوا ئامارەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و ڕێژەی کوتانی هاووڵاتییان بە ڤاکسین، بەتایبەتیش فەرمانبەران و مامۆستایان. هەروەها خستنەڕووی بڕیارەکانی دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا .لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە چاوەڕوانی هەڵکشانێکی دیکەی ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان کە شەپۆلی چوارەمە و پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتووەوە دەست پێ بکات.بۆیە ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی لە بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا دەکات و وەزارەتەکانی ڕاسپارد بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە، ئەنجومەنی وەزیران، داوا لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات، پابەند بن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان و خۆکوتاندن بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، کە تا ئێستا ڕێژەی کوتانەکە وەک پێویست نیە و دەبێت فەرمانبەران وکارمەندانی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، تا کۆتایی ئەمساڵ ، ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خۆیان بدەن و بەستنی ماسکیش لە شوێنە گشتیەکان ئیجباریی دەبێت. داواش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرا کە بەردەوام بن لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و هاندانی هاووڵاتییان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییەکان و خۆپارێزی و سەردانی بنکەکانی لێدانی ڤاکسین بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.لە بڕگەی کۆتاییدا ، کەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سروشتیەکان، باسی لە دوا هەنگاوەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان كرد بۆ چارەسەرکردنی بابەتی گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەکان لە هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لە گەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ.ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانەسروشتیەکانی ڕاسپارد، کە لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ چارەسەری ئەم بابەتە ، هەروەها وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیشی ڕاسپارد کە ئاسانکاریی تەواو بکەن و مۆڵەت بدەن بۆ ئەو کەس و کۆمپانیایانەی کە ئامادەن سووتەمەنی بە نرخی گونجاو هاوردەی هەرێم بکەن بە مەرجی پابەندبوون بە پێوەرەکانی کوالیتی سووتەمەنی هاوردەکراو وسەلامەتی و تەندروستیی گشتی هاووڵاتیان.سەبارەت بە نەوتی سپیش، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ڕاسپارد کە هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە و پەلە بکەن لە گەیاندنی نەوتی سپی بە ناوچە شاخاویی و ساردەکان پێش هاتنی سەرمای زستان و پەلەکردن لە دابەشکردنی ئەو نەوتە سپییەی ئێستا لە بەردەستی وەزارەتە و لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە کڕدراوە، ئەمە سەرەڕای هەماهەنگيكردن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی، هەروەها وەزارەتی دارایی وئابووریش ڕاسپێردرا، بۆ تەرخانکردنی پارەی پێویست، بۆ پشتیوانی دابینکردنی نەوتی سپی تا بە نرخێکی گونجاو بگاتە دەستی هاووڵاتیيان.

هەواڵ
27-10-2021

کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەرکرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 27/10/2021 ، بەئیمزای ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری، رێنمایی دارایی بۆ کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و چارەسەکردنی کێشەکانیان دەرچوو. رێنماییە داراییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کە بە ژمارە (14) دەرچوە، ئاراستەی گشت وەزارەتەکان و دەستەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوەو تیایدا هاتووە، پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران و کۆنووسی کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە لە 19/10/2021 ، شەش رێنمایی بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچووە کە تایبەتە بە دیاریکردنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوند و شارەدێ و سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە. ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم رێنماییە داراییە لە 1/9/2021ەوە جێبەجیدەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە. پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابوری لەهەوڵی بەردەوامدا بو بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانى وانەبێژو بۆ ئەو مەبەستەش، ١٧-١٠-٢٠٢١ لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابورى ، وەزیرى دارایى و ئابورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبۆوە.

هەواڵ
27-10-2021

مەسرور بارزانی بەشداری لە دیداری مێری دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئۆکتۆبەری 2021 کاتژمێر 4:30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە دوا پانێلی ديدارێکی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە( MERI - مێری) دەکات بەناوونیشانی ( حكومەتی هەرێم روو بەرەو ئایندە: ستراتیژەكان، بەربەست و دەرفەتەكان).

هەواڵ
27-10-2021

نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕی هەرێمی کوردستان

بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 147400 دیناری عێراقی 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 171000 دیناری عێراقی    100  پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 202000 دیناری عێراقی 100 لیرەی تورکی بەرامبەر بە 15700 دیناری عێراقی 100 ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 5500 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2010 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 428000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 377000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 320000 دیناری عێراقی

هەواڵ
27-10-2021

مەسرور بارزانی هاوكاریی ئه‌و خێزانه‌ ده‌كا كه‌ به‌ جارێك شه‌ش منداڵیان...

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوكاریی ئه‌و خێزانه‌ ده‌كا كه‌ دوێنێ له‌ هه‌ولێر به‌ جارێك شه‌ش منداڵیان بوو و داوای هاوكارییان كردبوو. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، به‌ نوێنه‌رایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوكاریی سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێشكه‌شی ئه‌و خێزانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ دوێنێ له‌ هه‌ولێر شه‌ش منداڵیان به‌ جارێك بوو. دوێنێ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی هه‌ولێر، ژنێك به‌ جارێك شه‌ش منداڵی بوو، ئه‌و خێزانه‌ داوایان كرد كه‌ هاوكاری بكرێن و ئه‌مڕۆش هاوكاریی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان پێ ده‌درێ.

هەواڵ
27-10-2021

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و فەرمانگەی میدیا و زانیارییش دەڵێ:" خستنەڕووی بابەتی گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەکان لە هەرێمی کوردستان و دوا هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروسشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە بەشێکی کۆبوونەوەکە دەبێت". ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/١٠/٢٧ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: یەکەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی کارەبا، سەبارەت بە هەنگاو و پڕۆژەکانی وەزارەت لە بواری رێکخستنەوەی کەرتی کارەبای نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان (بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکان)، و پڕۆژەی تایبەت بە هاوبەشیپێکردنی کەرتی تایبەت لە قۆناخەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا و کۆکردنەوەی داهاتی کارەبا. دووەم: خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دوا ئامارەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و رێژەی کوتانی هاووڵاتییان بە ڤاکسین بە تایبەتیش فەرمانبەران و مامۆستایان، لەگەڵ خستنەڕووی بڕیارەکانی دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا. سێیەم: خستنەڕووی بابەتی گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەکان لە هەرێمی کوردستان و دوا هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروسشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ لەم بوارە.

هەواڵ
27-10-2021

ناوی ئەو بەرپرسانەی یەکێتی کە ژەهرخوارد کراون ئاشکرا کرا

له‌ دواى رووداوى 8ى ته‌مموزى 2021، زۆرێک له‌سه‌رکرده‌ کۆنه‌کانى یه‌کێتیى به‌ گومانى ژه‌هر خواردنیان پشکنینى پزیشکیان ئه‌نجامداوه‌. به‌پێى ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیش زۆربه‌ى مه‌کته‌ب سیاسییه‌ کۆنه‌کان ژه‌هر خوارد کراون. هه‌ر به‌پێى راپۆرته‌ پزیشکییه‌کان، مادده‌ى به‌کارهاتوو بۆ ژه‌هر خواردکردنه‌که‌ش له‌ یه‌ک جۆره‌و کاریگه‌رى ژه‌هره‌که‌ش له‌سه‌ر کۆئه‌ندامى هه‌رس و مێشکى ئه‌و که‌سانه‌ بوه. ئه‌و سه‌رکردانه‌ى که‌ گومانى ژه‌هرخواردن کردنیان لێده‌کرێت بریتین له‌: هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، کۆسره‌ت ره‌سوڵ، بافڵ تاڵه‌بانى، مه‌لا به‌ختیار، وه‌ستا حه‌سه‌ن، ئاسۆ مامه‌ند، عه‌تا سه‌ره‌واى، شێخ جه‌عفه‌ر، حاکم قادر، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کى دیکه. بەپێی زانیارییەکان، جۆری ئەو ژەهرەی بەکارهاتووە، کاریگەرییەکانی لەماوەیەکی درێژخایەندا دەردەکەون و هێواش هێواش ئەو کەسەی ژەهرخوارکراوە هەست بەکاریگەرییەکانی دەکات. بەشێک لەو سەرکردانەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان کاریگەری ئەو ژەهرە لەجەستەیاندا هەیە، دەبێت زوو زوو سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکەن و لەژێر چاودێری پزیشکیدا بن بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەر وەربگرن. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەچەندین وێستگەدا ڕوبەڕوی ململانێی ناوخۆیی بووەتەوەو بەچەندین شێواز باڵە نەیارەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕوبەڕوی یەکتر بونەتەوە، بەڵام یەکەمجارە بەو شێوە فراوانە باڵە نەیارەکان لەساخکردنەوەی کێشەکانیان پەنا بۆ ژەهرخوارکردنی یەکتری ببەن. بەپێی زانیارییەکان، سەرەداوی ژەهرخواردکردنی ئەو بەرپرسانەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەدوای روداوەکانی 8ی تەموز لەو کاتەی بافڵ تاڵەبانی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ژەهرخوارکراوە، ئەو کەسەی کە مەلا بەخیتاری ژەهرخوارد کردووە، بە خواستی خۆی و بەبێ لێکۆڵینەوە ئیعترافی لەسەر کارەکەی کردوەو وتویەتی: مەلا بەختیارمان ژەهر خوارد کردوە با فریای خۆی بکەوێت. لای خۆشییەوە مەلا بەختیار، وەستا حەسەنی بەڕێوەبەری ئاسایش ئاگادار دەکاتەوەو پێی دەڵێت کە پشکنین بکات، چونکە زانیاری هەیە زۆرێکیان ژەهر خوارد کرابن. بەپێی زانیارییەکان، زۆربەی پشکنینەکانی بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەوڵاتی ئەڵمانیاو عەممانی پایتەختی ئوردن ئەنجامدراون. ژێدەر بوار نیوز

1 2 ... 716 717 718 ... 1148 1149