Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
30-10-2021

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

چەند رۆژێکە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی دیاریکراو ھەواڵێکی دوور لە راستی بڵاودەکەنەوە لەبارەی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕکردن لە ھەڤاڵانی بەرپرسی ئۆڕگانەکانی پارتیمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی و، ھەندێ شوێنی دیکە بەگشتی.لە رێگای ئەم رونکردنەوەیەمانەوە رایدەگەیەنین کە ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی بۆ نیە و تاکو ئێستا بڕیاری ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەک نەدراوە، باشتروایە ئەو سایت و ناوەندە راگەیاندنانە لەخەمی راستگۆیی کەناڵەکانیان بن و ھەواڵی دوور لە راستی بڵاونەکەنەوە.مەحمود محەمەدگوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان٣٠ـی ١٠ـی ٢٠٢١

هەواڵ
30-10-2021

حەسیبە گەردی: پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن قسەیان بۆ جەلال پەرێشان هەڵبەستوە

حەسیبە گەردی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگی ئەمریکا: ئۆپۆزسیۆنێكی ناتەندروست، ئۆپۆزسیۆنێكی رەشبین هەیە دژ بەهەموو پیرۆزیەكان هەیە بەداخەوە ئۆپۆزسیۆن وێنەیەكی ئەوەندە خراپی پەرلەمانی پیشانداوە خەڵكی هەر حەزناكات سەیری دانیشتنەكانیش بكات سێ ساڵە پشودرێژی هەڵدەبژێرین، هێرش دەكرێتە سەرمان قسەناكەین بێدەنگدەبین، بۆیە ئێمە مەرجەعیەت و پیرۆزیمان هەیەو هێڵی سورە. دەستپێكی هەر دانیشتنێكی پەرلەمان بە ئاژاوە دەستپێدەكات. ئۆپۆزسیۆن ئەو قسەیەی بەدەم جەلال پەرێشانەوە هەڵبەستووەو راست نیە، ئایا ئێمە ئۆپۆزسیۆنێكی هێندە شەریفمان هەیە ئەو قسەیەیان لەناو هۆڵی پەرلەمان گوێ لێبوبێت و بە بێ فیكە لێدان و تەپڵ لێدان هاشوهوش پەرلەمان بەجێبهێڵێت. سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی داوای لێبوردنی لە جەماوەری پارتی و گەلی كوردستان كردووە نەك لە ئۆپۆزسیۆن ئۆپۆزسیۆن دەیەوێت ئیستغلالی رێزگرتنی ئێمە بكەن، كە ئێمە مەرجەعیەتمان هەیەو پەیوەستین پێیەوە. هەر رۆژێك پەرلەمان بابەتێكی گرنگی هەبێت، ئەوا ئۆپۆزسیۆن ئاژاوەیەك درووست دەكات حەسیبە گەردی - پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی بۆ دەنگی ئەمریكا

هەواڵ
29-10-2021

خێزانی کاندیدێکی سەرکەوتوو بۆ پەرلەمانی عێراق ژەھرخوارد دەکرێن

یاسر حوسەینی، وەک کاندیدێکی سەربەخۆی توانی لە باکووری بابل 10 ھەزار دەنگ بەدەست بھێنێت و ببێتە پەرلەمانتار بۆ خولی نوێی پەرلەمانی عێراق. شەوی ڕابردوو تەواوی خێزانەکەی ژەھرخوارد کراون و بەھۆیەوە منداڵێکی گیانی لەدەست داوە و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی لە ژێر چاودێری پزیشکیدان. ئەوەی تاوەکو ئێستا لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکردوەتەوە باس لە ژەھرخواردکردنی خێزانەکەی یاسر حوسەینی دەکەن و تا ئێستاش تۆمەتباری ڕووداوەکە نەزانرون.. ھۆکاری سەرەکی ژەھرخواردنەکەش بۆ ئەو سەرکەوتنەی یاسر حوسەینی دەگەڕێتەوە کە وەک کاندیدێکی سەربەخۆ سەرکەوتنی بەدەستھێناوە.

هەواڵ
29-10-2021

راگەیەنراوێک لەبارەی تەندروستی مەلا بەختیارەوە

ووتەبێژی یەکێتی رایگەیاند :باری تەندروستی مەلا بەختیار باش نیەو هەموان چاوەڕیی پشکنینەکانینن و وتیشی: پەنا بۆ یاسا دەبەین دوای یەکلا بونەوەی پشکنینەکانی مەلا بەختیار و رێز لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە یاساییەکان دەگرین. ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند : مەلا بەختیار سەرکردەی ناسراوی یەکێتی و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی ژەهرخوارد کراوەو رەوانەی دەروەی وڵات کراوە بۆ چارەسەر و دڵنیا بونەوە لە ژەهر خواردنەکە ، لەوەڵامی ئەوەی کە دەوترێت ئەم هەوڵی ژەهرخواردنە لە ئەنجامی کێشە ناوخۆیەکانی یەکێتیە ئەمین بابە شێخ رایگەیاند : باشترە چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینە تەندروستیەکان و لێکۆڵینەوە یاساییەکان بکەین ،راشیگەیاند. باری تەندروستی مەلا بەختیار باش نیەو هەموان چاوەڕیی پشکنینەکانینن و چاوەڕی یاساین پشت راستی بکاتەوە هەوڵی لەناوبردنە بە ژەهر یان نا ، لەبەر ئەوەی هەنێ ئاماژەی تر هەن بۆ ژەهر خواردن کردنی چەند کەسێک لە ئاسایشی سلێمانی، هەر لەوەڵامی ئەوەی ئایا پێشبینی رو بەروبونەوی چەکداری دەکرێت لەنێوان سەرکردەکانی یەکێتی وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند : ئەوانە هەمووی دورن لەراستیەوە و ئێمە لە شارێک دەژین یاسا تێدا پارێزراوەو هەموان رێز لە یاساو ئاسایش دەگرین

هەواڵ
29-10-2021

21 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦١١ ) ١. پشکنین: ( ٨٩٠١ پشکنینی نوێ)• ( ٤٥٤٩) هەولێر• ( ١٢٩٨) سلێمانی• ( ٢٥٧٦) دهۆك• ( ٩٩) هەڵەبجە• ( ١٤٣) گەرمیان• ( ٢٣٦) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٨٤٩ تووشبووی نوێ)• ( ٣٢١) هەولێر• ( ١٣٣) سلێمانی• ( ٢٩٠) دهۆك• ( ٣١) هەڵەبجە• ( ٢١) گەرمیان• ( ٥٣) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ١٣٥٨ چاکبوون)• ( ٤٥٠) هەولێر• ( ٤٣١) سلێمانی• ( ٣٦٤) دهۆك• ( ٢٦) هەڵەبجە• ( ٢٤) گەرمیان• ( ٦٣) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٢١ مردن)• ( ٦) هەولێر• ( ٥) سلێمانی• ( ٥) دهۆك• ( ١) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٤) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٣٤٢٣٤١ (١١٩٤٤١٣ هەولێر، ٨٢٥٩٩٦ سلێمانی، ١٢٩٧٨٤٢ دهۆك، ٢٤٠٩٠ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٦٠٥٩٥ (١٠٥٨٥٠ هەولێر، ١٢٥٤٢٠ سلێمانی، ١٢٢٢٦٧ دهۆك، ٧٠٥٨ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٤١٢٧١ ( ٩٩٠٤٦ هەولێر، ١١٨٨١١ سلێمانی، ١١٦٩٣٥ دهۆك، ٦٤٧٩ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٢٩٢٩ (٤٩٦٧ هەولێر، ٣٨٦٥ سلێمانی، ٣٧٣٢ دهۆك، ٣٦٥ هەڵەبجە)مردن ٦٣٩٥ (١٨٣٧ هەولێر، ٢٧٤٤ سلێمانی، ١٦٠٠ دهۆك، ٢١٤ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٩ی تشرینى یه‌كه‌م ٢٠٢١

گشتی
29-10-2021

چارەسەرێکی نوێ بۆ شێرپەنجەی مەمک دۆزرایەوە

لە داهێنانێکى بێ وێنەدا.. زانا ئيسرائیلییەکان دەستیان کرد بە لەتکردنى گرێی خانە شێرپەنجەییەکان و رێگریکردن لە گەشەکردنى بەپێی ماڵپەڕى "News Max" زانا ئیسرائیلییەکان لە دۆزینەوەیەکى بێ وێنەدا لە بوارى شێرپەنجەى مەمک، لە پەیمانگاى تێکنیۆنى ئیسرائیلی بۆ تەکنەلۆجیا کاریان لەسەر رێگەیەکى داهێنەرانە کردووە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوە و ساڕێژکردنى شێرپەنجەى مەمک. ماوەی چەند ساڵێکە تیمێک لەو پەیمانگەیە خەریکی ئەو توێژینەوەن. بەم دواییەش رێگەچارەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ رێگریگرتن لە گەشەکردن و سەرهەڵدانى گرێی شێرپەنجەى مەمک لە رێگەى لەتکردنی بە دوو بەشەوە. بۆ ئەم مەبەستەش زاناکان دەستیان کرد بە تێکردنى Nanoparticles کە پەیوەستە بە بنبڕکردنى ئازار بەشێوەیەکى راستەخۆ بۆ ناو خانە شێرپەنجەییەکان کە لەناو گرێکەدان. بۆ تاقیکردنەوەى ئەم داهێنانە نوێیەش زانا ئیسرائیلییەکان دەستیان کرد بە تێکردنى Nanoparticles بۆ ناو خوێنى چەند مشکێک. هەروەها ئاڕاستەکردنى لە رێگەى بەکارهێنانى سیستەمى "GPS" تایبەت بەخۆیەوە. بەم شێوەیەش توانیویەتى رێگەى خۆى بدۆزێتەوە بەرەو گرێکە. دواتریش بووەتە هۆى دروستبوونی پەیوەندى لەنێوان شێرپەنجەکە و خانەکان، دەرئەنجامیش نەک تەنها بووەتە هۆکارى خاوکردنەوەى گرێکە بەڵکوو بووەتە ھۆکاری قورسکردنى بڵاوبوونەوە و سەرهەڵدانیشی. پەیجی دژەتیرۆر

هەواڵ
29-10-2021

کێشەی ئەو دەرچووانەی کۆنمرەیان لە پۆلی 12 بەرزە چارەسەرکرا

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد کە کێشەی وەرنەگیرانی دەرچووانی کۆنمرە بەرزەکان لە کۆلێژەکانی پزیشکی چارەسەرکرا و دابەش دەکرێن بەسەر کۆلیژە پزیشکییەکانی کوردستاندا. عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمان باسمان کرد و دواتر لە پەیوەندی بەردەوام بووین و ئەمڕۆش لەکۆبوونەوەیەکی ئۆنڵاین لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا، سەرجەم ئەو قوتابیانەی کە نمرەکانیان لە 99 بەسەرەوەبوو بەھۆی کەمی ژمارەی پلانەوە لە کۆلیژی پزیشکی گشتی ناویان نەھاتبوەوە چارەسەر کران و دابەش دەکرێن بەسەر کۆلیژە پزیشکییەکانی کوردستاندا". سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەشی بەوەداوە کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشیان لەسەر پڕۆسەی وەرگرتنی قوتابیان و گرفتەکان دەبێت.

هەواڵ
28-10-2021

عەلی باپیر لە سەنتەرێکی هۆڵیودسمایل دەرکەوت

عەلی باپیر لە سەنتەرێکی هۆڵیودسمایل لەگەڵ پزیشکێکی جوانکاری دەردەکەوێت و گومان وایە ددانەکانی هۆڵیود سمایل بکات. هۆڵیودسمایل شێوازێکی ڕێخستنی ددانە کە زۆرێک لە ئەکتەر و کەسە ناودارەکان بۆ بەخشینی ڕووخسارێکی جیاوازتر پەنای بۆ دەبەن. عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانە و هێشتا زۆرێک لە ئەندامانی حیزبەکەی، باوەڕیان وایە جوانکارییەکانی ڕووخساری مرۆڤ، لە ڕووی ئاینییەوە ڕێگە پێنەدراوە. تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی ئەو حیزبە ڕوونکردنەوەی لەسەر وێنەکەی ناوبراو نەداوە

هەواڵ
28-10-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی دەک...

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی کرد.سەرۆکی حکومەت، سوپاسی ڕێکخراوی LDSی کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانیی، چەندین پڕۆژەی هاوبەشیان بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت لە کوردستان، ئەنجام داوە.شاندی ڕێکخراوی LDS ، ستایشی هەرێمی کوردستانیان کرد کە وێڕای دۆخی سەختی ئابووری، بەردەوامە لە میوانداریکردنی زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکاندا .لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی هاوکاریکردن و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ شوێنەکانیان کرایەوە.

هەواڵ
28-10-2021

کێ مەلا بەختیاری ژەهرخواردکردووە؟

دوای ئەوەی ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیار پشتڕاست بووەوە، کەسێکی نزیکی خۆی کە گومان لێکراوە، دەخرێتە ژێر چاودێرییەوە. ماوەیەک لەمەوبەر، مەلا بەختیار کەسێکی نزیکی خۆی بە ناوی (ش) لە کارەکەی دوور دەخاتەوە، کە گومانی ئەوەی لێکردووە کار بۆ لاهور جەنگی بکات، بەڵام دواتر رۆژ بە رۆژ مەلا بەختیار تەندروستی بەرەو خراپی دەڕوات و پزیشکەکانیش ناتوانن نەخۆشییەکەی بدۆزنەوە، بە ناچاری پێشنیازی چوونە دەرەوەی بۆ دەکەن. دوای ئەوەی دەردەکەوێ کە مەلا بەختیار ژەهرخوارد کراوە، لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی کەسێکی نزیکی خۆی پێکدەهێنێت و سکرتێرە دەرکراوەکەی دەخەنە ژێر چاودێرییەوە. گومانەکە لەوە تۆختر دەبێتەوە، کە دوای ئەوەی مەلا بەختیار سکرتێرەکەی دەردەکات، بە فەرمانی لاهور جەنگی، پۆستێکی لەناو یەکێتی پێ دەدرێ. ئێستا مەلا بەختیار لە ئەڵمانیایە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە. سکرتێرەکەی پێشووشی خراوەتە ژێر چاودێرییەوە و رێگەی چوونەدەرەوەی لێ گیراوە.

هەواڵ
28-10-2021

بەرپرسێکی دیکەی یەکێتی ژەهرخوارد کرا

بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی، یەكێكی دیكەیە لە قوربانیانی ئەو ژەهرەی كە بە نێو سەركردە باڵاكانی یەكێتیدا بڵاو كراوەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ١٠ی ٢٠٢١ لە میدیاكانەوە بڵاو كرایەوە كە وەستا حەسەن، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی لە ١ی ١٠ی ٢٠٢١ سەردانی ئەڵمانیای كردووە و لە پشكنینەكەیدا دەركەوتووە ژەهرخوارد كراوە. ئەمە لە كاتێكدایە كە شەوی رابردووش پەیجی ماڵپەڕی (چاودێر)ی مەلا بەختیار بە فەرمی رایگەیاند كە پزیشكەكان یەكلایان كردۆتەوە، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، ژەهرخوارد كراوە. تا ئێستا جگە لە وەستا حەسەن، چەندان سەركردەی باڵای یەكێتی، لە نێویاندا بافڵ تاڵەبانی و مەلا بەختیار و عەتا سەراوی، هەروەها تەیمووری ئەنفال كە كەسێكی نزیكی ماڵی مام جەلالە، ژەهرخواردكردنیان پشتڕاست كراوەتەوە و بافڵ تاڵەبانیش بە فەرمی لاهوور جەنگی لەمبارەیەوە تۆمەتبار كردووە.

هەواڵ
28-10-2021

نرخی دراوەکان لە هەرێمی کوردستان

100 دۆلاری ئەمریکی = 147.750 دینار 100 یۆرۆ = 171.000 دینار 100 پاوەند = 202.000 دینار 100 ھەزار تومەن = 5.500 دینار 100 لیرەی تورکی = 15.500 دینار

1 2 ... 715 716 717 ... 1148 1149