ئەمڕۆ شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا پەیوەندییە مێژووییەکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا. جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربری. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی شا عەبدوڵڵا و ئوردنی کرد و جەختی لە گرنگیی فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ ئوردن کردەوە.
كهمێك پێش ئێسته، له میانهی بهشداریكردنی له كۆڕبهندی دایهلۆگی مهنامه 2021، كۆبوونهوهی نێوان مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و میگێل بیرگهر، وهزیری دهوڵهت بۆ كاروباری دهرهوهی ئهڵمانیا كۆبووهوه. دوێنێ هەینی 19/11/2021، مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به یاوهری شاندێکی حکوومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە 2021) کە ڕۆژانی 19 تا 21/11/2021، بە ئامادەبوونی چەندان سیاسەتکار و بیرمەند و خاوەنکار و کەسایەتيی ناسراوی جیهانی بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەکرێت.
كچێكی تەمەن 13 ساڵ لە قەزای كۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە ماڵ چووەتە دەرەوە و ماوەی چوار ڕۆژە نەگەڕاوەتەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە ڕای گەیاند لە هەوڵی دۆزینەوەیدان. عەلی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە ڕایگەیاند، ماوەی چوار ڕۆژە كچێكی تەمەن 13 ساڵ بە ناوی شەیما محەمەد بێسەروشوێنە و هێزەكانی پۆلیس لە هەوڵی گەڕاندان بۆ دۆزینەوەی ئەو كچە. باوك و دایكی كچەكە بانگەوازیان كردووە كە كچەكەیان چووەتە دەرەوە بەنیازی ئەوەی بچێت بۆ لای هاوڕێیەكی وانە بخوێنێت، بەڵام نەهاتووەتەوە و ڕفێندراوە، بەڵام نازانن لە كوێیە و سكاڵایان لای پۆلیسی ئازادی تۆمار كردووە.
جۆ بایدن کە تەمەنی ٧٩ ساڵە، بۆ چارەسەری پزیشکیگواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی و چارەسەرەکەی پێویستی بە بێھۆشکردنی تەواوەتییە. بۆیە ئەمڕۆ ھەینی ١٩-١١-٢٠٢١ ھەموو دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی ڕادەستی کامالا ھێرسی جێگری کرد.
لاھور جەنگی بورھان، ئەمڕۆ لە پێشانگای کتێب لە سلێمانی، چوار کتێبی ئاینیی کڕی، ئەوانیش کتێبەکانی: قورئان، سونەتەکانی ڕۆژانە، فیقھ و پاککردنەوەی دڵ و دەروون. فۆتۆ: کارزان ڕەشید
بەریتانیا بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی خستە لیستی تیرۆرەوە.ئەو بزوتنەوەیە دەسەڵاتداری بەشێک لە ناوچەکانی فەلەستینە بە تایبەت غەززە.لە ساڵی ٢٠٠١وە باڵی سەربازیی حەماس لە لیستی تیرۆری بەریتانیادایە، بڕیاریداوە باڵە سیاسییەکەیشی بخاتە لیستی تیرۆر و چالاکییەکانیان لە وڵاتەکەیدا قەدەغە بکات.
ئێوارە ئەمڕۆ هەینی 19ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لە گەڵ سێر ستیفن لەڤگرۆڤ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا و جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە .چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٣٢ ) ١. پشکنین: ( ٥٦٥٦ پشکنینی نوێ)• ( ٢٩٤٤) هەولێر• ( ٧١١) سلێمانی• ( ١٨٤٢) دهۆك• ( ٣٢) هەڵەبجە• ( ١٢٧) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٣٦٢ تووشبووی نوێ)• ( ١٦١) هەولێر• ( ٥٧) سلێمانی• ( ١٢٤) دهۆك• ( ٢) هەڵەبجە• ( ١٨) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٦٣٢ چاکبوون)• ( ١٨٠) هەولێر• ( ١٤٦) سلێمانی• ( ٢٣٩) دهۆك• ( ١٠) هەڵەبجە• ( ٢٢) گەرمیان• ( ٣٥) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١٧ مردن)• ( ٥) هەولێر• ( ٤) سلێمانی• ( ٤) دهۆك• ( ٢) هەڵەبجە• ( ١) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٤٧٠٠٩٠ (١٢٥٨٠٦٢ هەولێر، ٨٥٢٠٣٤ سلێمانی، ١٣٣٤٧٩٣ دهۆك، ٢٥٢٠١ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٧١٤٧٧ (١٠٩٩٩٣ هەولێر، ١٢٨٠٢٣ سلێمانی، ١٢٦١٧٣ دهۆك، ٧٢٨٨ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٥٧٧٣٥ ( ١٠٥٤١٣ هەولێر، ١٢٣٥٦٠ سلێمانی، ١٢١٨٧٥ دهۆك، ٦٨٨٧ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٦٩٩٦ (٢٦٤٤ هەولێر، ١٥٧٣ سلێمانی، ٢٦١٣ دهۆك، ١٦٦ هەڵەبجە)مردن ٦٧٤٦ (١٩٣٦ هەولێر، ٢٨٩٠ سلێمانی، ١٦٨٥ دهۆك، ٢٣٥ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٩ی تشرینى دووەم ٢٠٢١
ئەمڕۆ هەینی 19-11-2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی حکومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرێن بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی "دایەلۆگی مەنامە 2021" کە رۆژانی 19-21ی تشرینی دووەم بە ئامادەبوونی چەندین سیاسەتمەدار، بیرمەند، خاوەنکار و کەسایەتيی ناسراوی جیهان بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەکرێت. بەپێی راگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا چەندین کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکی، ئەوروپی و وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەگشتی ئەنجام بدات. شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە؛ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئێوارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ماتێیۆش مۆراڤیتسکی سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا پێگەیشت.لە پەیوەندییەکەدا دۆخی کۆچبەرانی سەرسنووری بێلارووس و پۆڵەندا تاووتوێ کرا.سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربارەی رەوشی ناهەمواری ئەو کۆچبەرانەی هەرێمی کوردستان دەربڕی کە لەنێویاندا منداڵیش هە ن و لە سەر سنووری بێلارووس و پۆڵەندان و لە بارودۆخێکی سەختدان.سەرۆکی حکومەت، هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهاناوەچوونی ئەو کۆچبەرانە وباشترکردنی بارودۆخیان و سەلامەتییان دووپاتکردەوە. سەرۆکی حکومەت گوتیشی بەداخەوە ئەو کۆچبەرانە، بووونەتە قوربانی دەستی بازرگانانی مرۆڤ و قاچاخچییەکان و ناکۆکی نێوان بێلارووس و یەکێتیی ئەوروپا. ئاماژەی بەوەشدا کە هەرێمی کوردستان، ئێستا پەناگەیەکی ئارامە بۆ نزیکەی ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر.سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا ، گفتوگۆیان دەربارەی ڕێگەکانی چارەسەرکردنی کێشەی ئەو کۆچبەرانە کرد. هەردوولا هاوڕابوون کە کۆچبەران، لە لایەن قاچاخچییەکانەوە هەڵخەڵەتێنراون و بوونەتە قوربانی تاوانێکی ڕێکخراو. سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا، ستایشی ئەو ڕێکارانەی کرد کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گیراونەتەبەر بەرامبەر ئەو تاوانبارانەی، بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن ، هەروەها گرتنەبەری پشکنین و ڕێکاری توند وپێویست لە فرۆکەخانەکان و خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی ئەو کارە نایاساییانە ئەنجام دەدەن. هەروەها گفتوگۆ دەربارەی هەماهەنگیکردن لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و هاوبەشەکانی دیکە کرا، بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانیی لە پێناو گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران کە بڕیارە ئەمڕۆ لە یەکەم گەشتدا بگەنەوە بەغدا و هەولێر. سەرۆکی حکومەت، خۆشحاڵی خۆی بۆ پێکهێنانی تیمێکی تەکنیکی هاوبەش دەربڕی بۆ دەستنیشانکردنی ئەو ڕێکارانەی پێویستن بۆ ڕێگریکردن و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە بێلارووس و پۆڵەندا و یەکێتی ئەوروپا، ئەرک و پابەندبوونی نێودەوڵەتیی خۆیان لە ڕێگەدان بە کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور بۆ گەیاندنی هاوکاری بەپەلە و بەهاناوەچوونی کۆچبەران جێبەجێ بکەن.هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندیی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بۆچوونی پارتی ئەوەیە لەوادەی خۆیدا بەبێ دواکەوتن ئەنجامبدرێت. وتەبێژەکەی فراکسیۆنی پارتی وتی” :هەڵبژاردن بە یەک بازنە بێت و لیستی کراوە بێت، هەروەها یاسای هەڵبژاردن بێ کێشەیەو پێویستی بەهەمووار نییە”. ئاماژەی بەوەشدا، بەنسبەت دەستوور خواستی پارتییە لەم خولەی پەرلەمان ئەم پرسە یەکلا ببێتەوەو هەموو لایەنەکان تێیدا کۆدەنگی دروستبکەن و دەستورێک بنووسرێتەوە هەموو تاکێکی ئەم وڵاتە لەهەر نەتەوەو ئاینێک خۆی تێدا ببینێتەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، شەوی رابردوو ژن و مێردێک لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی شۆراوی کەرکووک کوژراون. رائید عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند " رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە، بەڵام کەمێک بەر لە ئێستا هێزەکانمان ئاگادارکراونەتەوە، هەردووکیان لەنێو ماڵەکەیاندا کوژراون." بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە چەند کەسێک بوون و پارەیان دزیوە و ئۆتۆمبێلێکیشیان دزیی بوو بەڵام ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە. رووداو