دوێنی20/11/2021 تاوانێکی کوشتن لەگەڕەکی سێتاقان-ی شاری هەولێر ڕوویداو هاووڵاتی(شاخەوان جاسم سالم)بە چەقۆ کوژرا و تاوانبار ڕای کرد.دوای بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیمان، دوای کاتژمێرێک توانرا تاوانبار(شوان سەلمان عبدالرحیم/1985)لە سنوری بنکەی ئاسایشی کەورگۆسک دەستگیر بکرێت ورێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی.جارێکی تر هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە هەردەم ئامادەین بۆ پاراستنی سەروماڵیان.ڕاگەیاندنیبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر21/11/2021
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ خەلیفە شاهین ئەلمەرەر وەزیری دەولەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دوايين پێشهات و پهرهسهندنهكانى ناوچهكه بهگشتى و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی برەودان بە بە هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا کرا لە پێناو سەقامگیری ناوچەکە .
ماوەی چەند ڕۆژێکە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی چووەتە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر. باڵکێش دواین زانیاری لەبارەی تەندروستییەوە بڵاودەکاتەوە. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، ئێستا کۆسرەت ڕەسوڵ لە شارێکی سویسرایە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە، بەڵام لە نەخۆشخانە نییە و بەپێی ڕێنمایی پزیشکی تەنیا پشوو وەردەگرێت. کۆسرەت ڕەسوڵ ئێستا تەندروستی تا ڕادەیەک جێگیرە، بەڵام خۆی نەخۆشی لەرزۆکی هەیە و لە دوای 16ی ئۆکتۆبەریش ژەهرخوارد کراوە و کاریگەری ژەهرەکە لەسەری ماوە. ئەو هەواڵانەی لەبارەی بێهۆشبوونی بڵاو دەکرانەوە، دوورن لە ڕاستیەوە، بەڵام کێشی لەشی زۆر دابەزیوە و هێزی جارانی نەماوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان وەڵامی خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا دەداتەوە کە هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، سنوورێک نییە بە ناوی کوردستان. دەقی ڕاگەیەنراوەکە وتەكانی خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا لەمەڕ ئینكاركردنی كوردستان جێگەی سەرسوڕمانە. بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە كەسێك لە پێگەیەكی فەرمیی دەوڵەتدا ڕێگە بە خۆی بدات ئینكاری واقیعێكی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بكات كە لە ڕاستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە. ئەو بەڕێزە خۆشی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و، پێمان ناڵێ ئەو شوێنەی سەردانی كردووە كوێیە و ناوی چییە؟ ئەگەر ئەم بەڕێزە لە بوونی جیۆگرافیای كوردستان هەر گومانی هەیە با ئاوڕێك لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەكان بداتەوە ئینجا بۆی دەردەكەوێ كوردستان هەیە یان نییە. عەقلیەتی ئینكاركردنی میللەتێك و جیۆگرافیاكەی هەمیشە سەرچاوەی كێشە و گیروگرفت بووە و بە هیچ ئەنجامێك ناگات. وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 21-11-2021
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێی وایە ئەو گۆڕانکارییەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی بڕیاربەدەستی حزبەكەی دەیکات، بڕیاری سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە و یەکێتی بەھێز دەکاتەوە و دەشڵێت، ھەموو سەرکردایەتیی یەکێتی داوای سیستەمی پاداشت و سزای کردووە. ڕەوەند مەلا مەحموود، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێتی لە درێژەی كارەكانیدا چەند گۆڕانكارییەكی تازەی لە كەركووك و مەڵبەندەكانی ئەو پارێزگایەدا كردووە. لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتیشی: ھەموو حزبیکی سیاسی پێویستی بەوەیە چاکسازی بکات و بە کارەکانی خۆیدا بچێتەوە و لە کوێ پێویستی بە گۆڕانکاری بوو، گۆڕانکاری بکات، من پێم وایە ئەو گۆڕانکارییەی بافڵ تاڵەبانی دەیکات لەو سۆنگەیەوەیە یەکێتی بەھێز بکاتەوە، یان ئەگەر کەسێک نەیتوانی بەباشی کارەکانی بەڕێوە بەرێت، کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دابنێت. ڕەوەند مەلا مەحموود ئەوەشی خستە ڕوو: ''سیستەمی پاداشت و سزا سیستەمێکی حزبییە و ھەموو ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی باوەڕیان پێیەتی و ھەموو سەرکردایەتیی یەکێتیش داوای سیستەمی پاداشت و سزای کردووە، بۆیە ھەموومان پابەندی جێبەجێکردنی ئەو سیستەمە دەبین''. ئاماژەی بەوەش کرد: ''ئەو بڕیاریانەی کاک بافڵ تاڵەبانی دەری کردوون، بڕیاری کۆی گشتیی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە و لەگەڵ مەکتەبی سیاسی و دەستەی کارگێڕی کۆ بووەتەوە و ئەو بڕیارانەی داویەتی بڕیاری یەکێتییە و یەکێتی جێبەجێیان دەکات، ھەروەھا ھەموو ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پاڵپشتی لە بڕیارەکانی کاک بافڵ تاڵەبانی دەکەن''. دەربارەی ئەوەی کە ئاخۆ یەکێتی پۆستی ھاوسەرۆکایەتی ھەڵدەوەشێنێتەوە؟ ڕەوەند مەلا مەحموود گوتی: ''جارێ زووە من قسە لەسەر پۆستی ھاوسەرۆکایەتی بکەم، بەڵام پێم وایە ئەو بابەتانە، پلنیۆم یان کۆنگرە یەکلاییان دەکاتەوە، بۆیە ھەرکاتێک پێویستی کرد پلنیۆم دەبەستین، یان کۆ دەبینەوە و بڕیار لەسەر ئەو بابەتانە دەدەین''. باس نیوز
ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٤٧ سەنتە، بەڵام دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ و ٢٤ سەنت بوو. لە دوێنیوە بە -٣.٤١% نرخەکەی دابەزیوە.نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٥ دۆلار و ٦٧ سەنتە، بەڵام دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٤١ سەنت بوو. لە دوێنێوە بەرێژەی -٣.٤٩% نرخەکەی دابەزیوە.
ئەمڕۆ شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، گەڵ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ، وەزیری بەرگری ئەمەریکا ، بەڕێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە ڕۆڵ و پێگەی کاریگەری سەرۆک مەسعود بارزانی کرد لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هاوبەش و هاوپەیمانێکی گرنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا و دووپاتیشی کردەوە کە ئەمەریکا، بەردەوام دەبێت لە پشتگيریکردنی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەبوونی هەماهەنگیی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کردەوە . دایەلۆگی ستراتیجی ئەمەریکا و عێراق و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
ئەمڕۆ شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامە، لە گەڵ برێت مەکگورک ڕێکخهری کاروباری ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و باکوری ئەفریقا له کۆشکی سپی کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاووتوێ کرا. جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی وهاریکاری کرا لە پێناو ئارامی و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە .
یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک حزبێکی سەرەکی هەرێمی کوردستان، خاوەنی دەسەڵات و پێگەیەکی جوگرافیای هەرێمەکەیە کە بە زۆنی سەوز ناسراوە. ئەو حیزبە ماوەیەکە بەدەست کێشە نێوخۆییەکانییەوە گیرۆدەبووە، بە تایبەتی گرفتی نێوان هاوسەرۆکەکانی. هەرچەندە بڕیاری لادانی هاوسەرۆکێکیان و سێ ئەندامی سەرکردایەتی درا. بەڵام پرسیارەکە لەوەدایە، ئایا کێشەکان بەو بڕیارە کۆتاییان هاتووە؟ یەکێتی لە ئێستادا مەرجەعی بڕیارەکانی لە پافڵ تاڵەبانییەوەیە وەکو سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانییەوە وەردەگرێت. ستران عەبدوڵا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند "مەلەفی پەیوەندیدار بە هاوسەرۆکی یەکێتی لاهور تاڵەبانی و هاوەڵەکانی یەکلایی بووەتەوەو لای یەکێتی مەلەفێکی داخراوەو کۆتایی پێهاتووە، یەکێتی ناگەڕیتەوە بۆ دواوە. کۆبوونەوەکەی هەڤاڵ پافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی ساخی کردەوە کە ئێستا مەرجەعی یەکێتی نیشتیمانی دەباشانە و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتی دەکات، مەرجەعی پارتیش روونە کە بەڕێز مەسعود بارزانییە". لە دوای هەموو هەڵبژاردنێک لایەنە براوەکان لە هەوڵی دروستکردنی کابینەی حکومەتی نوێدان. لەم هەڵبژاردنەی مشتومڕلەسەرەی عێراقیشدا، پێدەچێت وەک لێدوانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق رایانگەیاندووە، لە چەند رۆژی داهاتودا دوایەمین ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنەکە رابگەیەنن. بەڵام هێشتا لایەنە ناکۆکە سیاسی و ئاینزاکانی ئەو وڵاتە رازی نین لەدەرئەنجامە بەراییەکان و رەخنەی توند دەگرن. لەم بەرنامەیەی هەلەو واشنتن ستران پێیوایە بە لای یەکێتییەوە گرنگە کورد یەک بەرە بێت بۆ خستنە رووی سەنگی کورد لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێڕاقدا، بەتایبەتی لەم هەڵبژاردنە دا کورد لیستی براوەی سێهەمە. دەشڵێت "یەکێتی دەیەوێت کورد بەیەک بەرەی پتەو بچێتە بەغدا، لە بری ئەوەی واقعی سیاسی ئەو دیوی حەمرین، رێکمان بخات. پێویستە کورد لەم دیو حەمرین، لە هەرێمەکە بەرنامەیەکی هاوبەش کۆی بکاتەوە ". پۆستی سەرۆک کۆماری عێڕاق لە رابردوودا بەشی یەکێتی نیشتیمانی بووە، سەرەڕای کەم بوونەوەی ژمارەی کورسیەکانی لە چاو پارتی دیموکرات. یەکێتییەکان ئەو پۆستە بە مافی خۆیانی دەزانن، لەو بارەیەوە ستران دەڵێت "ئەوەی بۆ یەکێتی گرنگە پۆستی سەرۆک کۆمار لەم قۆناغەدا هی یەکێتی نیشتمانییە، چونکە پۆستەکان لە کوردستان لای پارتییە". بەڵام بەرپرسەکانی پارتی دیموکرات لەهەمبەر پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی، داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەن. لەو بارەیەوە ستران پێیوایە پارتی وەک حزبێکی براوەی هەڵبژاردن مافی خۆیەتی داوای هەر پۆستێک بکات؛ بەڵام باشترە پاریزگاری کەرکوک بۆ یەکێتی بێت. لەو بارەیەوە دەڵێت " بۆیە داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەین، چونکە زۆرینەی کوردی شاری کەرکوک یەکێتین، بۆ چارەسەری ئەو گرفتەی ئێستا کە ئیدارەی شارەکە بە دەست عەرەبێکی شۆڤێنییەوەیە، هەروەها ئیرادەی خەڵکەکەش، ئەو پۆستە لای یەکێتی بێت باشترە، بۆئەوەی ئیدارەی شارەکە و ئیرادەی خەڵکەکەی رێک بخەینەوە". رۆڵی وڵاتانی هەرێمی و زلهێزەکان لە دیمەنی سیاسی عێڕاقدا نادیدە ناکرێت، ستران عەبدوڵا لەسەر ئەو بۆچوونە کۆک بوو. ئەو باس لەوەش دەکات کە هەژموونی وڵاتانی دراوسێ بەسەر حکومەتی عێراقەوە هەیە و ئەو رۆڵە ئیقلیمییە لە کوردستانیشدا بوونی هەیە. سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی عێڕاقی ئایندە کە بەشی کوردە وەکو نەتەوە، بەپێی زانیارییەکان ئێرانیش رەزامەندی دەربڕیوە کە یەکێتی ئەو پۆستە وەربگرێتەوە و دەبێت پارتیش بەو بەربژێرەی یەکێتی رازی بێت. بەڵام لە ناو یەکێتیدا باس لە چەند کاندیدێک دەکرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار. هەرچەندە لە زۆربەی میدیاکانەوە سەردانی چەند رۆژی رابردووی سەرۆک کۆماری ئێستای عێڕاق بەرهەم ساڵح بۆ لای هەریەک لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی خوێندنەوەی ئەوەی بۆ دەکرا کە بەرهەم ساڵح بەدوای رەزامەندی پارتیشدا دەگەڕێت بۆ وەرگرتنەوەی گەڕێکی دی خولی سەرۆکایەتی. لەو بارەیەوە ستران دەڵێت "لە رابردووشدا پارتی وەک حزبێکی گەورەو هاوبەشی حوکمڕانی رەزامەند بووە لەسەر بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، دەربارەی بەربژێری یەکێتیش بۆ ئەو پۆستە، هێشتا روون نەبۆتەوە کام کەسایەتی دەبێتە بەربژێری یەکێتی نیشتیمانی. پاشان بەربژێری نەتەوەی کورد، دواجار پافڵ تاڵەبانی وەکو سەرۆکی یەکێتی، بڕیار لەسەر کاندیدی هەموو یەکێتییەکان دەدات".
بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى پارێزگاى ههولێر له ڕاگهیاندراوێكدا ئاماژه بهوه دهدات، له شهڕی نێوان دوو هاوڕێدا كهسێكیان چهقۆى بهركهوت و گیانى لهدهست دا. ئهمڕۆ شهممه 20/11/2021، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى پارێزگاى ههولێر، ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی شەڕکردن لە گەڕەکی سێتاقان ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کە دوو هاوڕێ بووهتە شەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ص) چەقۆی بەرکەوتووە و گیانی لەدەست داوە". ئهوهش خراوهته ڕوو، ئێستا هێزهكانى بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى پارێزگاى ههولێر لە حاڵەتی لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی بکەری سەرەکیی تاوانەکە دەستگیر بکرێت و بدرێتە دادگا.
کتێبی شەڕەکان و نهێنییەکانی، کە نووسەرەکەی تاوانبار سوڵتان هاشمە، کە وەزیری پێشووی بەرگری عێراق بووە و یەکێک بووە لە تاوانبارانی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی فرۆشرا، بەڵام دواتر کتێبەکەیان کشاندەوە. بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی فرۆشتنی کتێبەکە ناڕەزایەتی لێ کەوتۆتەوە، وەزارەتی رۆشنبیری بڕیاریداوە کتێبەکە لاببرێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە چەند ناوچەیەک ئەگەری بارینی نمە باران هەیە. لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمە باران هەیە.