راگهیهنراوێك لهبهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییهوه: ماوهی دوو ڕۆژه خوێندكارانی زانكۆ گردبوونهوهو خۆپیشاندانی ناڕهزایی ئهنجام دهدهن بۆ داواكردنی دهرماڵه، وهك ئهركی سهرشانی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیس بۆ پاراستنی گیانی خوێندكارهكانمان و هێمنیو ئاسایشی خۆپیشاندانهكه بهردهوام بووین لهپارێزگاری لێ كردنیان.بهڵام بهداخهوه ئهمڕۆ ههندێك لهئامادهبووانی خۆپیشاندانهكه كه بهپێی زانیارییهكانی بهدهست ئێمه گهیشتوهو بهڵگهی تهواومان لایه كه خوێندكار نین، دهستیانكرد به بهرد هاویشتن بهئاراستهی هێزی چالاكی مهدهنیو هێرشكردنه سهریان بهچهقۆو بۆكس خهنجهر، دهرئهنجامی ئهم كاره گرژیو ئاڵۆزیی دروست بوو چهند ئهفسهرو كارمهندێك و چهند خوێندكارێك بریندار بوون به بهردو دار، بریندارهكان چارهسهری پزیشكیان بۆ ئهنجامدراوهو باری تهندروستیان جێگیره.وهك بهڕێوهبهرایهتی پۆلیس دهرگامان كراوهیه بۆ خوشكو برا خوێندكارهكانمان بۆ ههر تێبینیو گلهییو گازهندهیهك لهسهر بهڕێوهبهرایهتیمان.داواكارین لایهنه پهیوهندیدارهكان بهدهم داواكارییو دابینكردنی دهرماڵهی خوێندكارانهوه بچن، لهههمانكاتیشدا داوا لهخوشكو برا خوێنكارهكانمان دهكهین كه گردبونهوهو كۆبونهوهكانیان بهشێوازی هێمنانهو شارستانیانه ئهنجام بدهنو نههێڵن خهڵكانی گومانلێكراو چالاكییه شارستانییهكهیان لێ تێكبدهن.
پۆلیسی پۆڵەندا ڕایگەیاند، لە ئۆتۆمبێلێکدا 29 کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کردووە کە ژمارەیەکیان کوردن. پاش ئەوەی پۆلیسی پۆلەندا پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلێک دەکات کە 29 کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتووە، دەستبەجێ کۆچبەرەکان دەستگیر دەکرێن و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیر دەکرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی پۆڵەندا نزیکەی 20 هەزار سەربازی لە خاڵە سنوورییەکانی خۆی لە گەڵ وڵاتی بێلاڕووسیا جێگیر کردووە و نزیکەی 3 هەزار کۆچبەری کورد و عێراقیش لە کەمپەکانی بیڵارووسیا ماونەتەوە و داوا دەکەن وڵاتانی ئەوروپا وەریان بگرێت.
وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان، کار و پلانی باشتر بۆ چاككردنی دۆخی کارەبا لە وەرزی زستان دهخاته روو. راگهیاندنی وهزارهتی كارهبا رایگهیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بە سەرپەرشتی کەمال محمد ساڵح ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران: -تەواويی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنتڕۆڵی ناوەندی وەزارەت دەبن. -ئامادەکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دابەشکردنی کارەبا بۆ وەرزی زستان لە مانگەکانی (2,1,12) دەکرێت. -ڕاپۆرتی (داهاتی کارەبای شارەکان و سەرپێچییەکان) ئامادە دەکرێت. -هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بەردەوام دەبێت و ڕێکكاریی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر. -بە کەمکردنەوەی رۆتین و دابینکردنی پێداویستییەکانی، پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت. -لیژنەکانی پێوەری زیرەک لە پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ناوەندی پێوەری زیرەک، کێشەی دانانی پێوەری زیرەک بۆ ئەو هابەشانەی کارەبا چارەسەر دەکەن کە ستوونی کارەبایان نییە. K24
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی دەڵێت: مێژووی کورد لە کەرکووک 70 ساڵ تێپەڕناکات و کەرکوک لەلایەن عوسمانییەکانەوە لە گوندەوە بووە بە شار و لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکیشەوە بە میرات دراوە بە ئێمە (تورکمان) شاخەوان عەبدوڵا ، کاندیدی دەرچووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وەڵامی ئەرشەد ساڵحی دەڵێت: ئێمە بە تووندی قسەکانی ساڵحی رەتدەکەینەوە، هەرچەندە ئەو دوای دەرچوونی بۆ پەرلەمان، بەڵێنیدا واز لەو جۆرە قسانە بێنێ، بەڵام بەڵێنەکانی شکاند، ئەو قسانەی ئەرشەد ساڵحی لە تورکیا کردویەتی، بۆ دڵخۆشکردنی خۆیەتی، بەڵام دەبێ رێزی هەموو پێکهاتەکان بگرێت و دەستووری عێراق داهاتووی کەرکوک یەکلایی دەکاتەوە، کە ئێمە رێزی دەگرین، بۆ رێگریکردن لەو جۆرە لێدوان و قسانەش، لەگەڵ پێکهاتەی تورکمانی کەرکووک لەسەر هێڵین رەوەند مەلا مەحمود، بەرپرسی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ساڵحی نووسیوە: ئەگەر ساڵحی خۆی بە پیاوی توركیا و ئەتاتورك دەزانێت، با له توركیا بمێنێتهوه و لهوێ بژی ئهو بهرپرسه توركمانه هیچكات چاوهڕێى قسهى باشى لێناكرێت و لهههر كوێ بازاڕى گهرم بێت، قسهى خۆى فڕێدهدات، ئهوهش جۆرێكه له پهیداكردنى بازاڕ بۆ خۆی
چەند رۆژێکە چەند کەسێکی دەرکراو و جیابووەوە لە حیزبەکانیان، سەرقاڵی کۆبوونەوەن بۆ ڕاگەیاندنی حیزبێکی نوێ، سەرۆکایەتی ئەو حیزبەش لاهور جەنگی بورهان، هاوسەرۆکی دەرکراوی یەکێتی دەیکات. ئەو کەسانەی بە نیازی دروستکردنی حیزبن دیارترینیان ئەمانەن ( لاهور جەنگی، عەبدوڵای مەلا نوری، یوسف محەمەد، سۆران عومەر و مەسعود عەبدولخالق )، بەپێی زانیارییەکان، بە نیازن لاهور جەنگی بکەن بە سەرۆک و عەبدولای مەلا نوریش بکرێتە جێگر و ئەوانی تریش وەکو ئەنجومەنی سیاسی کار بکەن. بەڵام تائێستا هیچ کەسێکی سنوری بادینانیان لەگەڵ نییە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێ ئەگەریش سەرکەوتووبن، حیزبێکی لۆکاڵی دەربچێت. هەرچەندە لاهور جەنگی بە ڕەسمی لە یەکێتی دەرکراوە، بەڵام تا ئێستا خۆی بە هاوسەرۆکی یەکێتی دەزانێت، هاوکات کاریش دەکات بۆ دروستکردنی حیزبێک لە ئەگەری بێئومێد بوونی لە یەکێتی. لاهور جەنگی و ئەو چەند کەسە، ڕۆژانە لە سلێمانی و لە هۆتێل لالەزار کۆبوونەوە دەکەن و پلان دادەڕێژن. بەڵام پێناچێت بتوانن لاهور جەنگی بکەن بە کەسی یەکەم. چونکە بەپێی یاسا کەسانی تۆمەتبار و دەرکراو لە نێو حیزب، ناتوانن حیزبی دیکە دروستبکەن تاوەکو ئەستۆ پاکی نەسەلمێنن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێگەیشت.لە پەیوەندییەکەدا، دۆخی کۆچبەرانی سەرسنووری بێلارووس و پۆڵەندا و بەشداریی و مانەوەی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست تاووتوێ کرا.لە بارەی دۆخی کۆچبەرانەوە هەردوولا هاوڕابوون کە ئەوان بوونەتە قوربانی دەستی بازرگانانی مرۆڤ و قاچاخچییەکان و گەمەیەکی سیاسی .سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە گەڕانەوەی سەدان کۆچبەردا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی، بۆ هەر هاریکاری و هەماهەنگییەکی پێویست لە پێناو گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو کۆچبەرانەی ماون دەربڕی، هەروەها داواشی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد کە ڕۆڵی خۆیان،لە گەیاندنی فریاگوزاری بەو کۆچبەرانەی گیریان خواردووە بگێڕێت.وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بە پێزانینەوە باسی لەو ڕێکارانە کرد کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گیراونەتەبەر بەرامبەر ئەو تاوانبارانەی، بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن ، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە بە پەلە لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، هەماهەنگییان کرد و هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیان دا .سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ڕێککەوتن لە سەر ئەوەی تیمێکی تەکنیکی، لە پاریسەوە سەردانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بکات، بۆ بەدواداچوون و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندیی و هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولادا.
لە بەرنامەی (ئەلمیزان) کە لەسەر شاشەی کەناڵی (ئەلئەخباریە ئەلعراقیە) پەخش دەکرێ، دکتۆر ئەحمەد عەبادی، پسپۆڕی یاسایی، باسی لە فرۆشتنی گون لەلایەن گەنجانی عێراقی کرد بە کارەسات ناوی برد و و ئاماژەی بەوە کرد، ئەو ئەندامەی گەنجان لە لایەن بازرگانانی مرۆڤەوە دەبرێتە دەرەوەی عێراق. دکتۆر ئەحمەد عەبادی داوای لە بەرپرسانی عێراقی کرد، گرنگیی بەم دیاردە ترسناکە نامۆیە بە کۆمەڵگای عێراقی بدەن، چونکە دەرهاویشتەی ترسناکی بەسەر چارەنووسی ئەو گەنجاوە دەبێ، کە رازین لەبەرامبەر بە پارە کاری وا نەشیاو بکەن. باسیشی لەوە كرد كە جگە لەوەی گەنجان بۆ بازرگانیكردن بە گونەكانیان هان دەدرێن، پارەیەكی زۆریشیان پێ دەدەن، گوتیشی: ”وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگ دەبێ لەگەڵ هەواڵگری بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە، بێگومان ئەوان تاوانبارانیان دەستگیر کردوون کە تاوانبارن بە بازرگانیکردن بە گون،- چونکە ئەوان بڕە پارەیەکی زۆر بۆ خەڵک پێشنیار دەکەن و بۆ ئەم کارە هانیان دەدەن. بۆ ئەم بابەتە پێویستە وەزارەتی ناوخۆ و تەواوی کۆمەڵگای عێراقی ئاگایان لەم خاڵە بێ، چونکە ئەمە جگە لەوەی تاوانە، شەرمەزاریشە بەرامبەر بە گەلی عێراق“. باسنیوز
١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠ دینار ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار و ٢٥٠ دینار ١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزار و ٥٠٠ دینار ١ ملیۆن لیرەی سووری بە ٤١٩ هەزار دینار ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٣ هەزار و٣٠٠ دینار ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٢٩٥ دینار
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە21ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی کۆڕبەندی( دایەلۆگی مەنامە2021) کە بە بەشداری بەرپرسانی باڵای جیهانی، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین سازکرابوو ، گەڕایەوە هەولێر.لە رۆژی یەکەمی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکومەت بەشداری پانێلێکی گفتوگۆکردنی کرد لەبارەی گۆڕانکاریی و پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە.سەرۆکی حکومەت، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی عەڕەبی ئەنجامدا ، وەک پاشای بەحرەین، جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین ، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەمینداری گشتيی کۆمکاری عەرەبی، وەزیری بەرگری ئەمەریکا و ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقا، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگری سینگاپور، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیماراتی، وەزیری دەرەوەی یۆنان و وەزیری دەرەوەی بەحرەین.لەدیدارەکاندا، تاووتوێی پرسەکانی ناوچەکە کران، لە نێویشیاندا دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندیی و ھەماھەنگیی لە سەرجەم بوارەکاندا.
ڕاگەیەندراوێک لە پۆلیسی هەولێر: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، لە نزیک گوندی لوبنانی تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ر. ع. ع) تەمەن (٢٩ساڵ) پیشە (کاسب)، بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کلایزەر - ژمارە/ بەغدا) دەستگیر کرد. تۆمەتباری ناوبراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و دەمانچەیەکدا گیرا، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٢٤٠) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.
دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە بیست رۆژی ئەمرۆ دووەمین عومرەکاڕی کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد ئەو عومڕەکارە ناوی عارف محمد عارف زاخۆییە و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆیە و بەر لە ماوەیەک گەشتی عومڕەی کردووە و دوای مانەوەشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککەی پیرۆز ئەمرۆ لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو عومڕەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات. شایانی باسە دوای کردنەوەی دەرگای عومڕەکاران لە سعوودیە بەڕووی جیهاندا لە کوردستانیش رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئەنجام گەیاندنی سونەتی عومڕە سەردانی وڵاتی سعوودیە دەکەن و بەر لە ماوەیەکیش لە سعوودیە یەکەمین عومڕەکاری کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کردبوو بەم پێیەیش تاوەکوو ئێستا ئەوە دووەمین عومڕەکاری هەرێمی کوردستانە کە لە سعوودیە کۆچی دوایی بکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان تاووتوی کرا. چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان ، ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش ، گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور،بارودۆخی سوریا و ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.