پاش گرژیی و ئاڵۆزییەکانی خۆپیشاندانی خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگەکانی سلێمانی و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پۆلیسێک دەرچووم. عەلی حەمە ساڵی، پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ،کە جێگری سەرۆکی حکومەت لە وەڵامی داواکارییەکەیدا پێی ڕاگەیاندووە، کە ئەو کەسەی بەشەق لە سەری خوێندکارەکە دەدات دەستگیردەکرێت و رامسپاردوون.
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا به تهرخانكردنی زهوی بۆ ١١ ههزار ١٤١ هاووڵاتی له میراتگرانی شههیدان و ئهنفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوی ئهنفال له سنووری پارێزگا و ئیداره سهربهخۆكان له ههرێمی كوردستان، ئەوەش دوای وردبینیی تهواوی ناوهكان و دڵنیابوون له بوونی مهرجهكانی تهرخانكردنی زهوی تیایاندا كه ئهمهش له ڕێگهی لیژنهیهكی پسپۆرهوه دهبێت كه بۆ ئهو مهبهسته پێكدههێنرێت و نوێنهری ههریهك له وهزارهتهكانی كاروبای شههیدان و ئهنفالكراوان و شارهوانی و گهشتوگوزاری تیا دهبێت. وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزاریش ههڵدهستێت به وردبینیكردنی لیستی ناوهكانی مامهڵهكانی تهرخانكردنی زهوی له سنووری ئیدارهی گهرمیان (كهلار و كفری) لهگهڵ دابینكردنی زهوی پێویست. فهرمانگهی میدیا و زانیاری ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٣٦ ) ١. پشکنین: ( ٥٠٥٠ پشکنینی نوێ)• ( ٢٧٨٥) هەولێر• ( ٦٣٣) سلێمانی• ( ١٤٥٦) دهۆك• ( ٢٥) هەڵەبجە• ( ١٥١) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٣٥٨ تووشبووی نوێ)• ( ١٣٥) هەولێر• ( ٧٥) سلێمانی• ( ١٢٦) دهۆك• ( ٩) هەڵەبجە• ( ١٣) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٥٣٩ چاکبوون)• ( ٢٢٠) هەولێر• ( ٨٣) سلێمانی• ( ١٩٦) دهۆك• ( ١١) هەڵەبجە• ( ١٤) گەرمیان• ( ١٥) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١٥ مردن)• ( ٤) هەولێر• ( ٢) سلێمانی• ( ٥) دهۆك• ( ٢) هەڵەبجە• ( ٢) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٤٩٠٨١٩ (١٢٦٨٥٢٤ هەولێر، ٨٥٦٦٥٦ سلێمانی، ١٣٤٠٣٤٥ دهۆك، ٢٥٢٩٤ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٧٢٩٦٣ (١١٠٥٣١ هەولێر، ١٢٨٤٨٩ سلێمانی، ١٢٦٦٣٧ دهۆك، ٧٣٠٦ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٥٩٧٣٩ ( ١٠٦٠٩٣ هەولێر، ١٢٤٠٤٠ سلێمانی، ١٢٢٦٨٢ دهۆك، ٦٩٢٤ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٦٤٢٠ (٢٤٨٥ هەولێر، ١٥٣٦ سلێمانی، ٢٢٥٤ دهۆك، ١٤٥ هەڵەبجە)مردن ٦٨٠٤ (١٩٥٣ هەولێر، ٢٩١٣ سلێمانی، ١٧٠١ دهۆك، ٢٣٧ هەڵەبجە)
یوتیوبەر، گۆرانیبێژ و یەکێک لە رێبەرەکانی خۆپیشاندانەکانی ناسریە، بەهۆی شووکردنی خۆشەویستەکەیەوە خۆی کوشت. کەسێکی نزیکی دەڵێت: "چەند جارێک چووە خوازبێنیی کچەکە، بەڵام کەسوکاری کچەکە رازی نەبوون". شەوی دووشەممە 22-11-2021، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ، بەناوی حەموودی ئەلمەولا، دانیشتووی شاری ناسریە، لە نێو ماڵەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ئەو گەنجە رێبەرێکی دیاری خۆپێشاندانەکانی ناسریە بووە، لە هەمانکاتدا بە بۆنە و بێ بۆنە بەبێ بەکارهێنانی ئامێری میوزیک، بە تایبەتی لە کاتی خۆپێشاندانەکان گۆرانی دەگوت. عەلی ناشی، کە کەسێکی نزیکی حەموودییە، ئەمڕۆ سێشەممە، 23-11-2021 وتی: "حەموودی گەنجێکی رووح سووک و خوێنشیرین بوو، بەگۆرانییەکانی لەخۆپیشاندانەکانی تشرین زیاتر جێی لەدڵی خەڵکدا کردبووەوە و ناسراو بوو". سەبارەت بەهۆکاری خۆکوشتنەکەشی روونیکردەوە: "حەموودی حەزی لە کچێک دەکرد، چەندینجار چووبووە خوازبێنی، بەڵام هەموو جارێک بەرەتکردنەوە لەلایەن ماڵی کچەکەوە وەڵام دراوەتەوە، ئەمەش ئەوەی تووشی بارێکی ناخۆشکردبوو و دوێنێ شەو بەهۆی بێ ئومێدبوونییەوە خۆی کوشت". حەموودی چەندین ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و یوتیوب بڵاوە و لە زۆر شوێنیشدا لەگەڵ هاوڕێیەکانی دەردەکەوێت گۆرانی نیشتیمانی و خۆشەویستی دەڵێت. رووداو
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، 10 کەسیان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە. بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێ: لە رێککەوتی 23.11.2021 لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەناو شاری هەولێر و دەوروبەری، توانرا 10 تۆمەتبار دەستگیربکرێت لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی بڕێک ماددەی هۆشبەر. دەست بەسەردا گیراوەکان 952گرام تلیاک 300گرام کریستاڵ 210گرام حەشیش 26گرام جامیکا 104شیت ترامادۆڵ 18دانە حەبی کۆداین چوار دانە پایپ 1000یۆرۆی ساختە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراون.
یەکێتی قوتابیانی پارتی: پشتگیری لە تەواوی ماف و داخوازییەكانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكەین لە داواكردنی دەرماڵە.داواكارین لە دەزگاكانی ئاسایشی ناوخۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی، بەرپرسیارانە و دوور لە توندوتیژی مامەڵە بكەن و ئەركی خۆیان لە پاراستنی قوتابیان جێبەجێبكەن. بە توندی ئیدانەی ھەر ھەوڵێكی كەسیی یان حزبی دەكەین بۆ بە سیاسیكردنی ئەم پرسە، یان بە كەرەستەكردنی ئەم پرسە یان ھەر پرسێكی تری پەیوەست بە قوتابیان بۆ مەرامی تر. داواكارین قوتابیان ھێمنانە و دوور لە پەنابردن بۆ ھەر كردەوەیەكی ناشیاو كە دوورە لە بەرزی ئاستی توێژی قوتابیان، داواكارییەكانیان بخەنەڕوو. داواكارین حكومەت بە پێی توانای دارایی خۆی، بڕیاری پێویست بدات لە بارەی داواكاری قوتابیان بدات
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 25/11/2021 موچەی وەزارەتی تەندروستی بە بێ لێبڕین دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
سەرۆك مەسعود بارزانی، ئهمڕۆ سێشەممە (23ی تشرینی دووەم/ نۆڤهمبهری 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە خاتوو "ئان لیندا"، وەزیری دەرەوەی سوید و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عیراق و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڕەشەی تیرۆر و هزری توندرهوی و بابەتی پەرەپێدانی کولتووری دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ تاووتوێ کران. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوولا وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و گەلی سوید، بوونی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیی کورد و رەوەندی کوردی لە وڵاتی سویدیان وەک پردێکی بەهێز بۆ فراوانکردنی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەردوو گەل هەژمار کرد. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی سوید پیزانینی بۆ خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگە هەبوو لە تێکشکاندنی تیرۆرستانی داعش و هەوڵەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان و پێکەوەژیان و بەهێزکردنی رۆڵی ئافرەت لە ژیانی گشتیدا بەرزنرخاند. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی وڵاتی سویدی کرد، کە لە رۆژانی تەنگانەدا هەمیشە پاڵپشتی گەلی کوردستان بووە، هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی لەمەڕ خەباتی گەلی کوردستان هەبووە. هەروەها سوپاسی حکومەتی سویدی کرد، کە لە شەڕی تیرۆرستانی داعشدا پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە و داواشی کرد دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و سوید پەرەی زیاتری پێبدرێت.
بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان. رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۲۳-١١-٢٠٢١ ( نەوزاد شێخ کامیل) بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان و پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕیەکان تەواو دەبێت لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەکانی هەرێم، چەکە بانکیەکان بە برا جوتیارەکان دەدرێت و بە زووترین کات لە بانکی شارەکان وەریدەگرن، بڕە پارەی هاتوو بەم شێوەی لای خوارەوەیە:- سڵێمانی:- یەک ملیارو چوارسەد ملیۆن دینار هەولێر:- نۆسەدو بیست وسێ ملیۆن دینار دهۆک: سەدوچل ملیۆن دینار
ژمارەیەک پەرلەمانتاری سنوری سلێمانی، بۆ بێدەنگ بوون لە کەم و کوڕی و کێشەکانی پارێزگای سلێمانی، بەرتیلیان لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەرگرتووە. بەپێی زانیارییەکانی بەرتیلەکە شوقە و ڤێلایە و لە بەرامبەریشدا بەڵێنیان لێ وەرگیراوە کە لەبەرامبەر ڕووداو و کەم و کوڕییەکان بێدەنگی هەڵبژێرن. لەبارەی ئەو بابەتە، ئەمڕۆ لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش بۆ ئەو مەبەستە پێک دەهێنێت.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێت لە رێگەی "گەمەی سیاسی"یەوە، دوو کورسیی پەرلەمانی حیزبەکەی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەلایەن دەستەی دادوەری لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رەتکراونەتەوە. هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: "دەستەی دادوەری لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021ی عێراق بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی بەربژێرانی سەربەخۆی عێراقی و 2 لە کورسی بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەویش لە رێگەی گەمەی سیاسی". زێباری هەر لە تویتەکەیدا هەروەها نووسیویەتی: "بەلاڕێدابردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان شتێكی بێهیواکەر بوو. هەڵبژاردنەکان دادوەرانە و پاک بوون، بەڵام ئەنجامەکەی ناداپەروەرانە و ستەمکارانە بوو". رووداو
بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی پارێزگای ههولێر له روونكردنهوهیهك تایبهت به وێنهیهك كه له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان بڵاو بووهتهوه رایگهیاند. دهقی روونكردنهوهكه: ڕوونکردنەوەیەک لە بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی هەولێرەوە چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی هێمایەکی هاتوچۆ بڵاوکراوەتەوە کە ئاماژە بۆئاڕاستە بەرەو هەولێر دەکات، وهها نیشاندراوە ئەمە شاری هەولێرە. ئێمە بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کە ئەو شوێنە هەولێر نییه، ئەو هێمایە لە شاری کەرکووک دانراوە بە ئاراستەی شاری هەولێر، بۆیە ئێمە لە هەڵە و شێوازی دانانی هێمایەکە بەرپرسیار نین. بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی هەولێر