Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
29-11-2021

لە سلێمانی حیزبێکی دیکە دادەمەزرێت

عوسمانی حاجی مەحمود، ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان و یەکێك لە سه‌ركرده‌ و دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان، وەک یەکەمین هەنگاو بۆ راگەیاندنی ڕەوتێکی نوێ له‌ داهاتوودا ، دەزگایەکی میدیایی بەناوی متمانە دادەمەزرێنێت. عوسمانی حاجی مەحمود، وه‌ك یه‌كێك لەسەرکردە ناڕازییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا، لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە چەندین جار داوای لێکرا بگەڕێتەوە ناو بزووتنەوەی گۆڕان و پۆستی رێکخەری گشتی ئەو بزووتنەوەیە وەربگرێت، بەڵام ناوبراو، ئەو داوایانه‌ى رەتکردەوە. بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا عوسمانی حاجی مەحمود و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى دیكه‌ له‌ قۆناغى دیراسه‌كردندان بۆ راگەیاندنی ڕەوتێکی نوێ، ئەو هەوڵەی عوسمانی حاجی مەحمود درێژکراوەی هەوڵەکانی قادری حاجی عەلی، سەرکردەی کۆچکردووی بزووتنەوەی گۆڕانه‌، کە بەر لە کۆچی دوایی کردنی سەرقاڵی ئامادەکاری بوو بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌كى نوێ بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم دەنگە ناڕازییەکانی هەرێم لەدەوری خۆی. بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا وەک یەکەمین هەنگاوی راگەیاندنی ڕەوتە نوێیەکە، عوسمانی حاجی مەحمود دەزگایەکی میدیایی دادەمەزرێنێت و هەنگاوی یەکەمی ئەو دامەزراوە میدیاییەش، دروستکردنی ماڵپەرێکی ئەلیکترۆنییە. دامەزراوە میدیاییەکەی ئەو سیاسی و کارەکتەرانەیە لەدەرەوەی دەسەڵات و ھێزە سیاسیەکانی ئێستان ناوی متمانە نێتە و وا بڕیارە لەماوەی داهاتوودا دەست بەبڵاوکردنەوە و په‌خشكردنى بابەتەکانیان بكه‌ن. متمانە نێت لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك لاپەڕەیەکی نوێیان دروستکردووە و نوسیویانە: متمانە نێت... پرۆژەیەکی میدیای سیاسی ھەواڵی شیکاری گشتیە، زمانحاڵ و مینبەری بەشێکی دیاری ئەو سیاسی و کارەکتەرانەیە لەدەرەوەی دەسەڵات و ھێزە سیاسیەکانی ئێستا بە ئامانجی گەڕانەوەی ھیواو ئومێد لەھەوڵی بنیاتنانی متمانەیەکی بەردەوام دان. ژێدەر بوار نیوز

گشتی
29-11-2021

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێ

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەشدەکرێت.

هەواڵ
28-11-2021

عوسمانی حاجی مەحمود داوای چی لە ڕووسیا و ئۆکڕانیا کرد بوو؟

ئاسۆ جەبار، کە یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندەکەی ساڵی 2006 بوو لە سڵيمانی، دەڵێت: عوسمان حاجی مەحمود داوای کوتەک و لیس و داری کارەبایی و گازی فرمێسکڕێژی کرد بوو لە ئۆکرانیا و بولگاریا و روسیا کرد بوو. ئاسۆ جەبار جەبار دەشڵێت: لەوکاتەدا واتە ساڵە 2006 خەریکبوو جارێکی تر ببێتەوە بە دەنگەدەنگمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ عوسمان حاجی مەحمود لەسەر شاردنەوەی زیندانییەکانی لە کانی گۆمە و ئەشکەنجەدانیان، ئەو کە وتی کەس نەگیراوە هەر شێتم کرد، وتمان ئێوە لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا لە خەڵکتان داوە بە قۆناغە تفەنگ و بە کوتەک و لیس و ئیهانەی خەڵکتان کردووە، وتی وا نیە ئیمەش بە بەڵگەوە ناوی هەموو بریندار و رێفێنراوەکانمان بۆخێندەوە، عوسمان ئیمانی نەما..وتی باشە خۆم لیژنە دائەنێم و لێکۆڵینەوە دەکەم بزانم وایە… وتمان نا نا زۆر لێکۆڵینەوەو لیژنەمان بینی هەمووی درۆ بوو و تەنها بۆ شاردنەوەی راستییەکان بوو. لێکۆڵیبەوەی ناوێت ھوموو ناو شایەتحاڵ و بەڵگەکانمان لەلایە..ئیتر هیندەی تر عوسمان بێ تاقەت بوو…خواخوای بوو بڕۆین، ئێمەش فلیمان سوتانبوو، وازم نەئەهێنا، نە لەڕووی یاساییەوە دەرهەقمان دەهات نە لەڕووی مەعریفی و شارستانی و هەڵسەنگاندنی مافەکانی مرۆڤەوە دەرهەقمان دەهات.لە کۆتاییدا وتی ئێمە گۆڕانکاریمان زۆر کردووە و زۆر شتی باش بەڕێوەیە..وتم فەرموو چیتان کردووە؟عوسمان بە پیکەنین و لە خۆباییبونەوە وتی: داوای چەندین بارە تێڵا و لیس و گازی فرمێکڕێژ و داری کارەبایمان کردووە لە روسیا و ئۆکرانیا و بولگاریا و ئەم نمونانەیان بۆ ناردووین. تێڵا و لیسەکانی پیشانداین و وتی ئیتر بەم شتانە بەڕەنگاری خۆپیشاندەران دەبینەوە لە چەک و قۆناغە تفەنگ باشترە..ئاسۆ جەبار ئاماژە بەوە دەکات کە بە “عوسمان”ی وت: بەو تێڵایانە لە ئەسپ بدەن دەیکوژن بەڕاستی ئەمە ئەوپەڕی توندوتیژی و پیشلکردنی مافی مرۆڤە لەسەر شەقامەکان. عوسمان وتی نا نا براکەم وا نیە لە تفەنگ باشترە.وتمان بە داخەوە وا نیە، ئەمە ئەوپەڕی توندوتیژییەو ئێوە تەنها بیر لە داپلۆسینی خۆپیشاندەران دەکەنەوە.بوو بە موناقەشەیەکی ناخۆش، ئێمەش تا توانیمان بێتاقەتمان کرد. ئەو ویستی بە پیشاندانی ئەو تێڵاو لیس و دارە کارەبایانە ئیمە بترسێنێت، بەڵام لە کۆتاییدا پێمان وت ئێمە هەموو پێشێلکارییەکانی ئێوەو چەکدارەکانتان و وێنەی توندوتیژییەکانتانمان ناردووە بۆ ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ و رێکخراوە جیهانییەکانی مافەکانی مرۆڤ و بەداخەوە حکومەتی هەرێم بەم شێوازە لە نێو مەحفەلی دەولیدا زیاتر و زیاتر خۆی ناشرین دەکات. هەر ویستم ئەوەتان پێبڵێم ئەو تێڵا و لیس و کێبڵ و کوتەک و گازە مەترسیدارەی فرمێسکڕژێنە لە روسیا و ئۆکرانیا و بولگاریاوە ئۆردەر کراوە لەلایەن عوسمان حاجی مەحمود کە وەزیری ئەوکاتەی ناوخۆ بوو بە هەماهەنگی سەرانی یەکێتی و پارتی لە حکومەتدا..

هەواڵ
28-11-2021

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان زۆر بە داخەوە كە لە شەوی ڕابردوودا لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستیی تیرۆریستانی داعش، لە سنووری كۆلەجۆ ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان لە كاتی ئەركی پیرۆزی خۆیاندا شەهید و بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری شەهیدەكانمان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم گیانی ئەو شەهیدانە بە بەهەشتی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت و، هیوای چاكبوونەوەش بۆ بریندارن دەخوازم. شەهیدبوون و قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاك و نیشتیماندا ئەوپەڕی شانازی و سەربەرزییە. هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شەڕی دژی داعش و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان. مسعود بارزانی28ی تشرینی دووەمی 2021

هەواڵ
28-11-2021

لە هەولێر پیاوێک ژنەکەی دەداتە بەر دەستڕێژی گولـلە

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمرۆ پاش نیوەرۆ دوای بیستنی دەنگی تەقە لە گەرەکی سەرکارێز دەست بەجێ ھێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی باداوە و بنکەی پۆلیسی سەروەران گەیشتنە شوێنی مەبەست و کەسی تەقە کەریان بەناوی (ھ.ع.ق)یان دەستگیر کرد کە خێزانی خۆی بە دوو گوولە زامدار کردبوو. ئاماژەی بەوەشکرد، دەستیان بەسەر چەکی بەکار ھاتووش داگرت لە جۆری کلاشینکۆف و دەمانچە و چەقۆیەک وە خێزانەکەشی گواسترایەوە نەخۆشخانە و تۆمەتباری ناوبراویش پەراوی بۆ کراوەتەوە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی  .

هەواڵ
28-11-2021

نەخۆشییەکی مەترسیدار لە سلێمانی بڵاودەبێتەوە

لێپرسراوی هۆبەی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ئاشكراكردنی حاڵەتێكی مەترسیداری بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێـت: حاڵەتێكی مەترسیدار دەست نیشان كرا كە لە ئاژەڵی گەورەدا ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. د.شاڵاو عارف لێپرسراوی هۆبەی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بڵاویكردەوە: حاڵەتێكی مەترسیدار لەلایەن ستافی پزیشكی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانیەوە دەست نیشان كرا كە كەیسەكە ناسراوە بەنەخۆشی Sarcocystosis لە ئاژەڵی گەورەدا كە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. ئەوەشی خستەڕوو: هۆی ئەم نەخۆشیە مشەخۆری Sarcocystis hominis، مەترسی ئەم نەخۆشیە لەوەدایە كە هەندێ جار زۆر بە سەختی تەشەنە دەكات لە مرۆڤدا بە جۆرێك تەواوی جەستەی دەگرێتەوە و لە هەندێ حاڵەتدا بە گومانی شێرپەنجە نەخۆش بۆ ماوەیەكی زۆر چارەسەری كیمیایی وەرگرتووە، بەڵام تەندروستی خراپتر بووە تا دوا جار پاش پشكنینی وورد و بە PCR دەستنیشان كراوە.

هەواڵ
28-11-2021

هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی داعش بۆ سەر پێشمەرگە

کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، "بە توندی ئیدانەی پەلاماری تیرۆرستیی ترسنۆکانەی داعش دەکەین کە دوێنێ ئەنجامیاندا بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ لە ناوچەی گەرمیان". ڕاشیگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداگرە لە پشتیوانیەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیە عێراقیەکان و پشتیوانی لە هەوڵەکانیان بۆ دڵنیاییدان لە بەردەوامیی شکستی داعش. ئەوپەڕی سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو پێشمەرگە ئازایانە دەکەین کە گیانیان سپارد و برینداربوون لە پەلامارەکەدا.

هەواڵ
28-11-2021

پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە

سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵم پێشكەش بە خانەوادەی ئەو شەهیدە قارەمانانەی شەوی ڕابردوو دەكەم كە لە كاتی بەهانەوەچوونی هاوسەنگەرانی پێشمەرگەیاندا لە سنووری كوڵەجۆ، شەهید بوون و گیانیان بەخشی. لە خوای مەزن داواكارم گیانیان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزیان ببەخشێت. هیوای زووچاكبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەكان دەخوازم. فراوانبوون و بەردەوامیی پەلامار و هێرەشەكانی داعش، پەیامی جددیی ترسناكن و هەڕەشە و مەترسییەكی ڕاستەقینە لە ناوچەكە دەهێنێتەوە ئاراوە. بۆیە هاریكاری و هەماهەنگیی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق بە پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، پێویستییەكی بەپەلەی هەنووكەیی و لەپێشینەیە. داوا دەكەین میكانیزمی ئەو هەماهەنگییە لەنێوان لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالی عیراقدا بە هاوبەشی و پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كاراتر و فراونتر بكرێت و پێكەوە بە هەموو هێز و توانایەكەوە بەرەنگاری تیرۆرستانی داعش و هەڕەشە و مەترسییەكانی ببینەوە. نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان 2021/11/28

هەواڵ
28-11-2021

وێنە.. لە کوڵەجۆ پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون

شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری تریش برینداربوون. تەقینەوەی بۆمبەکە لەکاتێکدا بووە کە ئەو ئۆتۆمبێلەی پێشمەرگە بە هانای سەنگەری پێشەوەی پێشمەرگە چووە، کاتێک بۆمبەکە پێیدا تەقیوەتەوە، چەکدارانی داعش چوونەتە شوێنەکە و پێشمەرگەکانیان بە برینداری شەهید کردووە، بەڵام یەکێک لە پێشمەرگەکان بە برینداری خۆی رزگارکردووە.

هەواڵ
27-11-2021

ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشەکەی داعش

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی  هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای ٥ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆ دا. بەداخەوە، چوار پێشمەرگە  بریندار بوون، هێزەکانی پێشمەرگە، بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوەو چەکداران و تیرۆریستانی داعش ـ یان ڕاوناوە، لەئێستادا  بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی  پێشمەرگە دایە.

هەواڵ
27-11-2021

پۆلیس: کەسێک هێرشی کردۆتەسەر فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کوژراوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان، ئەوانیش رووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.  دەقی روونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئێواره‌ی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢١/١١/٢٧كاتژمێر ٦ی ئێوارە کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان ، ئەوانیش ڕووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە. هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و تەرمی کوژراوەکه‌ بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستەوە. لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە.

هەواڵ
27-11-2021

پاسەوانێکی دیکەی عەقید موردا گیانی لەدەستدا

یەکێکی دیکە لە پاسەوانەکانی عەقید موراد کانی کوردەیی گیانی لەدەستدا کە لە شەڕەکەی شەوی پێنجشەمەی رابردوودا بریندار بووبوو. پاسەوانەکە ناوی سەرکار خەتی-یە و باوکی کە ناوی فاخیرە، ئەفسەرە لە هێزەکانی یەکێتی. تەمەنی نزیکەی 30 ساڵانە و دوو رۆژە لە نەخۆشخانەیە. بەڵام کەمێک لەمەوبەر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

1 2 ... 695 696 697 ... 1148 1149