Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
27-11-2021

241 کەس تووشی کۆرۆنا بوون

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٤٠ ) ١. پشکنین: ( ٤٨٢٩ پشکنینی نوێ)• ( ٢٠٥٥) هەولێر• ( ١١٢٧) سلێمانی• ( ١٥١٨) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ١٢٩) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٢٤١ تووشبووی نوێ)• ( ٢٤) هەولێر• ( ٦٢) سلێمانی• ( ١٥٣) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٢) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٥٥١ چاکبوون)• ( ٢٠٠) هەولێر• ( ٧٢) سلێمانی• ( ٢٤٣) دهۆك• ( ٧) هەڵەبجە• ( ١١) گەرمیان• ( ١٨) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٣ مردن)• ( ٠) هەولێر• ( ١) سلێمانی• ( ٢) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٥١٢١٥٦ (١٢٧٩٣٥٢ هەولێر، ٨٦٠٩٢٨ سلێمانی، ١٣٤٦٥١١ دهۆك، ٢٥٣٦٥ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٧٤٤٠٨ (١١٠٩٧٧ هەولێر، ١٢٨٨٨٢ سلێمانی، ١٢٧٢٣٠ دهۆك، ٧٣١٩ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٦١٦١٩ ( ١٠٦٧٩٣ هەولێر، ١٢٤٤١٨ سلێمانی، ١٢٣٤٤٧ دهۆك، ٦٩٦١ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٥٩٤٦ (٢٢٢٦ هەولێر، ١٥٣١ سلێمانی، ٢٠٦٩ دهۆك، ١٢٠ هەڵەبجە)مردن ٦٨٤٣ (١٩٥٨ هەولێر، ٢٩٣٣ سلێمانی، ١٧١٤ دهۆك، ٢٣٨ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٧ی تشرینى دووەم ٢٠٢١

بیروڕا
27-11-2021

سەرای ئازادی، دەربڕینێکی قۆڕی موزاھەرە بێ ئەنجامەکەی حەڤدەی شوباتە

سەرای ئازادی، دەربڕینێکی قۆڕی موزاھەرە بێ ئەنجامەکەی حەڤدەی شوباتە. لە ھیچ شوێنێکی مێژوودا، ئەو مەیدانە ناوی «سەرای ئازادی» نەبووە. تەنانەت شێخ ڕەزاش لە پەسنی سلێمانی و دەورانی بابانییەکان ھەر دەیوت بەردەرکی سەرا «لە بەردەرکی سەرا صەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاھد…ھتد» بەم دەستەواژەیە، کۆمەڵێک خەڵکی پووچ و پاتاڵ کرانە فیگەری مەشھور و موقەرەر. شاریان وێران کرد و ھەرا و خوێن و ئاشوبیان نایەوە. بە خۆپیشاندانێکی تەپوتۆزاوی و فەلەستینییانە، مێژووی شارەکەیان ئاوەژوو کردەوە. مێنتەڵێتییەکەیان گۆڕی و شاریان لە پایتەخیتی ڕۆشنبیرییەوە گۆڕی بۆ میرنشینی جنێو. خۆپیشاندانێکی قوڕاوی و خوێناوی، کە ھیچ بەرھەمێکی نەدا، جگە لە ماڵوێرانی. یەک دنیا خەڵکی پووچ و پێڵاو، لات و دەمەوەر و کەمسەواد و عەشایەری لە بازاڕی شارەکە، بە نرخی ناپلیۆن و ڕۆبسپێر و ژەنراڵ دیگۆل بەسەرماندا ساغ کردەوە. لات و عەرەبانچی و بەندبێژ و مەلا تەڕەماشی سەرای ئازادی! چالاکوانی سەرای ئازادی! بۆیاخچییەکەی سەرای ئازادی! بێژەرەکەی سەرای ئازادی! ئەم ھەموو ناوبانگ و شوھرەتە قەبانەی دا بە لاتوپووتەکان. سەدان و ھەزاران کەیس و ئیقامەی پێ دروست کرا. بیرم دێت لە کاتی خۆپیشاندانەکەدا، کە خەڵکێکی زۆر جنوون و ھەیەجان بەری چاوی تاریک کردن، بەسەر بەرمیلێکەوە، لە بن ڕەسمەکەی شێخ مەحموودی حەفید، شیڕەشیڕ وەھمیان بڵاو کردەوە… دەستە و کۆمەڵە و فیدراسیۆن و ناوی جۆراوجۆری دەولی و دامەزراوەییان لە خۆیان دەنا. کابرایەک بەسەر بەرمیلەکەوە ئەیقیڕاند: ئەوە کۆمەڵەی وەستا و کرێکارانی گەچکاری کوردستان، ھاتنە ڕیزی شۆڕشەوە! ئەوە فیدراسیۆنی ھەموو فڕنەکانی صەموون ھاتنە ڕیزی گەلەوە! ئەوە ڕێکخراوی شێلمفرۆشانی نیشتمان ھاتنە بەرەی میللەتەوە! ئیدی ھەر مەجموعە بەشەرێکت دەبینی، بە خۆی و چەند لاتێکەوە دەھاتن و مایک و تریبیۆنیان دەخستە خزمەتیان. کابرا چەکوشێک بە لاقەدییەوە بوو، بە ناوی سەرۆکی کرێکارانی لەبغ وتاریدا، ھێندەی پێ نەچوو زەلامێکی تر ھات و وتی: من نوێنەری سەرجەم وەستاکانی کاشیم، دانەیەکی تر: من نوێنەری ھەویرشێلانی کوردستانم. یەکێکی تر: من وەکیلی کرێنشینانم. دانەیەکی تر: من بە نوێنەرایەتی ھەموو سەوزەفرۆشان قسە دەکەم! شار ئەگەر بە جەھل تێکدرا، دەبێت بە شەق ڕێکخرێتەوە. کە جنۆکە چووە لەشی ھەر کەس، مەلا عەلی کەڵەک دار ئەدات لە بنی پێی… بارزان عەلی حەمە

هەواڵ
27-11-2021

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانی کۆدەب...

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی و ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە. بەپێی زانیارییەکان بارودۆخی سلێمانی، گرژییە ئەمنییەکان و دۆخی یەکێتی تاوتوێ دەکەن.   بەپێی زانیارییەکان، بابەتی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی سلێمانی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێت.  دوایین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە رۆژی 4ـی تشرینی دووەم بوو. رۆژێک دوای کۆبوونەوەکەش میدیای یەکێتی بەفەرمی بڵاویان کردەوە کە مەکتەبی سیاسی بە کۆی دەنگ بڕیارەکانی بافڵ جلال تاڵەبانی پەسندکردووە کە تایبەت بوو بە دەرکردنی هەریەك لە ( لاهوور جەنگی بورهان، ژینۆ محەممەد، شادمان مەلا حەسەن و ئاڵا تاڵەبانی ). هەروەها هەڵپەساردنی ئەندامێتیی ئاراس جەنگی بورهان بۆ ماوەی شەش مانگ. بڕیارێک کە لاهوور شێخ جەنگی رەتیکردنەوە. بڕیارە بەشێکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە لە دەباشان دەکرێت، تایبەت دەکرێت بە پرسە نێوخۆییەکانی یەکێتی لەوانە پرسی ژەهرخواردکردنی بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی و باسکردن لە دیاریکردنی کاتێک بۆ کۆبوونەوەی سەرکردایەتی، لەگەڵ ئەنجامی سەردانەکەی رۆژی دووشەممە 15-11-2021ی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ لای سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام و گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێکەوە. رۆژی 8ی تەممووز ناکۆکیی نێوان هاوسەرۆکانی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان گەیشتنە لووتکە، کاتێک بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی بڕیاری گۆڕینی بەرپرسانی دەزگای دژەتیرۆر و زانیاریی دا. دواتر لە رۆژی 15ی تەممووز لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆک لە لاهوور شێخ جەنگی وەرگیرانەوە. بافڵ تاڵەبانی لە رۆژی 6ـی تشرینی دووەم بە پەیامنێری رووداوی گوت، لاهوور شێخ جەنگی و سەرکردەکانی دیکەی یەکێتی "دەرکراون." دوایین پێشهات لەبارەی دۆخی سلێمانی و ناوچەکە کوشتنی فەرماندەیەکی سەربازیی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگییە بەناوی موراد کانی کوردەیی لە رانیە کە بنەماڵەکەی لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەیان کرد و ئاماژەیان بەوە کرد، ئەگەر بکوژانی دەستگیرنەکرێن، "وەڵامی تووندیان" دەبێت.  رووداو

هەواڵ
27-11-2021

تەنیا یەک سەرکردەی یەکێتی بەشداری لە پرسەی عەقید مورددا کردووە

دوای ئەوەی لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە لە شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو کوژرا، تا ئێستا تەنیا یەک بەرپرسی باڵای یەکێتی بەشداری لە پرسەی عەقید موراد کانی کوردەییدا کردووە. عەقید موراد کانی کوردەیی و دوو پاسەوانی، شەوی پێنجشەممەی رابردوو لە ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان لە ڕانیە کوژران. ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکێتی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکە بوو کە ئەمڕۆ بەشداری لە پرسەکەدا کرد.

هەواڵ
26-11-2021

لاهور جەنگی پەیامێکی بڵاو کردەوە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان،جەماوەری بە شەرەفی کوردستان،شاری ڕانیەی کوانووی ڕاپەڕین،شاری هەڵمەت و قوربانیی بەهێزی سەربازی تەندراو،کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، نەوەکانی پێش ئێمە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بۆ ئەوە دامەزراند کە ستەمی سیاسی لەسەر گەلی کورد لە کوردستاندا نەمێنێت، کەچی ئێستا ئیرادەی خەڵکی کوردستان لە ڕەهەندی سیاسی و ئابوورییەوە لە پێناو ئەجندای ئیقلیمی ئەوەندە زەلیل کراوە، زۆرینەی ڕەهای خەڵکی کوردستان خۆزگە بۆ سەردەمی دیکتاتۆرەکانی پێشوو دەخوازن. وابڕیار بوو مانفێستی سۆشیال دیموکراتی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی پەیڕەو بکەین لە کوردستان، کەچی لەبری ئەو مانفێستە بەرنامەی تیرۆر و تیرۆرکردنی خەڵکی کوردستان بووەتە ئەجندای ئەم(یەکێتییە نوێیەی) کە لەلایەن نەیارە سیاسییەکانمانەوە تەحەکومی پێوە دەکرێت.ڕۆژانە کادیرە هەرە پێشکەوتوو سەربازی و سیاسییەکانی خۆی دەستگیر و تیرۆر دەکات، باشە پێم ناڵێن لە کوێی مێژووی حزبایەتیدا لە سەرتاسەری ئەم جیهانەدا ڕوویداوە کە حزبێکی سۆشیال دیموکرات بە پیلان و پیلانگێڕی، لە پێناو ئەجندای ئیقلیمی و حزبی تردا، کادیری خۆی تیرۆر بکات کە سێ برای شەهیدی سەربەرزی یەکێتیی بن؟ وێڕای ئەوەی بنەماڵەکەشی خاوەن دەیان شەهیدن.دانبەخۆداگرتنی ئێمە لە ڕابردوودا، فشارهێنانمان بۆ هەڤاڵە سیاسی و سەربازییەکان لەناو یەکێتییدا بۆ ئەوەی هیچ جۆرە پەرچەکردارێکی سەربازی نەکەن، لە پێناو پاراستنی یەکێتیی و هەیبەتی شەهیدەکان و قیادەی سیاسی و حزبی یەکێتییەکەماندا بووە، لە پێناو ئەوەدا بووە کە سلێمانی و ڕانیە، شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان نەبن بە مەیدانی تەراتێنی سەربازی و ئەمنی، بۆ کێش؟ بۆ نەیارەکانی ئەم جوگرافیایە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت ئەم دانبەخۆداگرتنە تا سەر درێژە پێبدەین و قبووڵی بکەین کە ڕۆژانە بە بەرچاومانەوە هەڤاڵانی یەکێتیی وەحشیانە تیرۆر بکرێن. ئێمە تا ئێستاش ئێوەمان بە برا و هەڤاڵی خۆمان زانیوە، بەڵام بەداخەوە دیارە ئێمە هەڵە بووین، بۆیە دەمەوێت دڵنیابن ئێمە توانای ئەوەمان هەیە دەرگای دۆزەخ بەسەر نەیارەکانماندا بکەینەوە و لەناو ئاگرەکەیدا هەموو سیناریۆچییەکان و کودەتاچییەکان هەڵپڕوکێنین و بە تووڕەیی جەماوەری یەکێتیی و جەماوەری کوردستان بە شەرعیەتی کۆنگرە و بە شەرعیەتی جەماوەری و حەقانیەتی سیاسی ئاگر لەسەر پشتی ئەو خوێنڕێژانە بکەینەوە کە بەرنامە داڕێژەری شەهیدکردنی هەڤاڵ موراد و هاوڕێکانی بوون.لە ئێستاشدا داوا لە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدەکان دەکەم دانبەخۆیاندا بگرن و هیچ پەرچەکردارێک نەنوێنن تا ئەوکاتەی دڵنیادەبنەوە کە لێکۆڵینەوە ناکرێت و ئەنجامدەرانی ئەم کارە دەستگیر ناکرێن و یاسا لەم کەیسەدا پشتگوێ دەخرێت.بەندە وەک هاوسەرۆکی شەرعی و دەنگی یەکەمی کۆنگرە ئامۆژگاری هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەکەم خۆیان بە دوور بگرن لەم جۆرە تاوانانە، چونکە هەر کەسێک تاوانی کوشتن و تیرۆرکردنی خەڵکی لە ئەستۆ بگرێت لە هەر پلە و پۆستێکی حزبی و حکومیدا بێت، بە تایبەت لە تیرۆرکردنەوە تێوەگلابێت ئەوا باجەکەی لە ڕووی قانونییەوە زۆر قورس دەبێت و سزاکەی مەرگی ڕاستەقینەی عەدالەت دەبێت.ڕێگە بە خۆتان مەدەن بەکار بهێنرێن و پیلانی گڵاوی نەیارانی یەکێتیی و وڵاتانی ئیقلیمتان پێ جێبەجێ بکرێت، ئەم دۆخە دەگەڕێتەوە بۆ جێگەی خۆی و ڕووداوەکان بە زەبری شەرعیەتی سیاسی و پاڵپشت بە زەبری هێزە سەربازیی و ئەمنییەکانی ناو یەکێتیی و ئیرادەی پۆڵایینی خەڵکی کوردستان، پیلانی ئینقیلابچییەکان و سیناریۆی ژەهرخواردنەکان تێک دەشکێندرێت و یەکێتیی و هەڤاڵەکانی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی حزبە ڕەسەنەکەی خۆیان لە پاشکۆیەتی و لە زەلیلی و پرۆکسیبوونی وڵاتانی ئیقلیمی و پاشکۆی حزبی قائیدی وەهمی و مەرجەعی وەهمی ڕزگار دەکەن، بەڵێنیش بە ڕۆحی شەهیدە قارەمانەکان (موراد کانی کوردەیی) و شەهیدانی هاوڕێی (خۆشناو وەیسی) و (هاوکار نازم) و شەهید (شامیل زرار)دەدەین، کە دەستی ئەو بە کرێگیراوانەی کە بونە مایەی شەهیدکردنیان، ئەیخەینە بەر زەبری مقەستی قانون و دادگایەکی عادیلانەوە. لە هەمان کاتدا دەبێت سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی باش ئەوە بزانن کە لە ژێر تاقیکردنەوە و بەپرسیاریەتییەکی قورس و مێژوویی دان، چونکە بە بەرچاوی ئەوانەوە و بە پشتیوانیی لایەنێکی نەیار کە دەزگای حکومیشیان خستووەتە گەڕ بۆ پاڵپشتی و جێبەجێکردنی پیلانەکان و توانەوەی یەکێتیی، ئەم تاوانانە دژ بە هەڤاڵەکانیان ئەنجام دەدرێت و ئەوانیش بێدەنگن و هیچ هەڵوێستێکیان نییە، ئەمەش بۆتە جێگەی پرسیاری جدی کادرانی یەکێتیی و گەر بەو جۆرەش بمێننەوە دەکەونە بەر نەفرەتی کادران و جەماوەری یەکێتیی، چونکە لە مێژوودا حزبەکە قۆناغی وای بەخۆیەوە نەبینیوە.جەماوەری سەربەرزی کوردستان و رۆحی شەهیدەکانیشمان دڵنیا دەکەینەوە کە وەکو کێوەکانی کوردستان ئێمە ڕادەوەستین و تەحەدا دەکەین. هەرشاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن لاهور شێخ جەنگیهاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

هەواڵ
26-11-2021

یەکێتی بەرپرسێکی بۆ شەش مانگ هەڵپەسارد

بەپێی بڕیارێک کە وێنەیەکی دەست باڵکێش کەوتووە، کە واژۆی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، سەپەرشتیاری مەڵبەندی (١)ی ڕێکخستنی سلێمانی لەسەرە، سالار ڕەفیق حەسەن، جێگری مەڵبەندی بۆ ماوەی شەش مانگ هەڵپەسارد.

هەواڵ
26-11-2021

لە ترسی هێرشکردنە سەری لاهور بەشداری بەخاکسپاردنی موڕاد کانی کوردەیی ن...

بوارنیوز، تایبەت لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی بەشداری مەراسیمی بەخاكسپاردنی موراد كانی كوردەیی نەكرد، كە لەشاری كۆیە بەخاك سپێرا.بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادارو نزیك لەنووسینگەی لاهور شێخ جەنگی، بەهۆی مەترسی هێرشكردنە سەری‌و ئەگەری دەستگیركردنی ناوبراو نەچووەتە پرسەی موراد كانی كوردەیی.هەر بەپێی زانیارییەكان، لاهور شێخ جەنگی خواستی هەبووە بەشداری مەراسیمەكە بكات، بەڵام نزیكەكانی رێگەیان پێنەداوە، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر دروست نەبێت.موراد كانی كوردەیی، یەكێك بوو لەفەرماندە سەربازییەكانی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 25ی تشرینی دووەم لەناو شاری رانییە تەقەی لێكراو خۆی دوو پاسەوانی بەهۆی ئەو تەقەكردنەوە كوژران.تەرمی موراد كانی كوردەیی بەیانی رۆژی هەینی 26ی تشرینی دووەم بەئامادەبوونی ژمارەیەك زۆر لەخزم‌و كەسوكاری‌و خەڵكی لەگۆڕستانی شەهیدان لەشاری كۆیە بەخاكسپێرا.

هەواڵ
26-11-2021

راگەیاندراوێک لە بنەماڵەی عەمید موراد کانی کوردەییەوە

وەک ئاشکرایە ئێوارەی دوێنی پێنج شەممە٢٦ی ١١ی ٢٠٢١، عەمید( موراد عەبدولرەحمان عەوڵا ) ناسراو بە ( موراد کانی کوردەیی ) و دوو لە پاسەوانەکانی بە ناوەکانی ( خۆشناو وەیسی و هاوکار نازم ) لە کردەوەیەکی تیرۆریستی و ترسنۆکانەدا و بە پیلانێکی هاوبەش و نەخشە بۆ دارێژراوی دوو دەزگای ئەمنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە شەهیدکران و پاسەوانێکیشی بەناوی ( سەرکار فاخیر ) بریندارکراوە و یەکێک لە هاورێکانیشی بەناوی ( فرسەت قادر ئەحمەد ) فرێندراوە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە. لێرەوە بە رایگشتی رادەگەیەنین:- ١- ( عەمید موراد کانی کوردەیی ) پلەی سەربازیی هەبوە و بەرێوەبەری فەرمانگەی یاسایی پۆلیسی ڕاپەڕین بووە، دوێنێ دەوامی رەسمی خۆی کردوە، هەر داوا و سکاڵایەکی یاسای لەسەر بووبێت، دەکرا بەشێوەیەکی یاسایی و بە رێکار و عورفی سەربازیی ئاگادار بکرایەتەوە، هەر بۆیە هەموو ئەو تۆمەتە بێبنەما و چەواشەکارییانەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بە تووندی رەت دەکەینەوە و رایدەگەیەنین ئەوتۆمەتە بۆ داپۆشینی کارە قێزەونەکەیانە و دەیانەوێت کەیسەکە بەلارێداببەن، لەکاتێکدا خوێن لە جەستەی عەمید موراد دەچۆڕا جارێکیتر بەم تۆمەتە دووجار شەهیدیان کرد و رق و توڕیی بنەماڵەکەشیان زیاتر کرد. ٢-عەمید موراد بە برینداری لە لایەن چەکدارەکانەوە رفێندراوە و دوای شەش کاتژمێر پەیوەندی بە کەس و کارەکەیەوە کراوە و پێیان وتوون برۆن تەرمەکەی لە پزیشکی دادی لە شاری سلێمانی وەرگرنەوە، دوای وەرگرتنەوەی تەرمەکەی و توێکاری پزیشکی، دەرکەوتوە کە عەمید موراد فیشەک بەرقاچی کەتوە و نەمردوە بەڵکو دوای قۆڵبەستکردنی بە برینداری بردویانە و دواتر لەژێر ئەشکەنجەدانێکی زۆر دڕندانە گیانی سپاردوە، بەپێی راپۆرتی زارەکی پزیشکی دادی کە لە کۆیە دووبارە بۆی ئەنجام درایەوە، دەرکەوتوە کە شوێنی لێدانی کارەبا لەسەر دڵی و شوێنی چەقۆ و برینەکانی سەر جەستەی بەتایبەت بە پشت و ملیەوە وهەڵواسینی هەردوو دەستی بە روونی دەرکەوتووە کە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی سپاردوە. لەلایەکیترەوە هەموو ئەو تۆمەتانەش رەتدەکەینەوە کە باس لەوە دەکرێت، کارمەندێکی ئەمنی کە ماوەی دوومانگە لە دەزگای زانیاری بە شێوەی گرێبەست کاردەکات و ( بێ ئەوەی هیچ جۆرە مەشق و راهێنانی سەربازی کردبێت و بە ئەزمونێکی کەمەوە )، لەو رووداوەدا کوژرابێت، کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە کراوە و پێیان وتراوە کە فیشەکی لەدەست دەرچوە و دوای برینداربونی گیانی سپاردوە، دواتر بە ئەمبوڵانسێک تەرمەکەیان ناردۆتەوە، بۆیە هەر لێرەشەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزان و خانەوادەی سەربەرز و تێکۆشەری ئەو کارمەندە دەکەین و داواش دەکەین رێگەنەدەن راستیەکانی مەرگی رۆڵەکەیان بەلارێدا ببرێت و تێکەڵ بەو پیلانە نەگریسەی دەزگای زانیاری بکرێت. ٣- هاورێیەکی عەمید موردا بەناوی ( فرسەت قادر ئەحمەد ) کە لەوکاتەدا لەگەڵیدابوە، لەلایەن چەکدارەکانەوە رفێندراوە، هەرچەندە شوێنی پەلاماردانەکە لە شوێنێکی دیاری ناو شاری رانیە بووە، بەڵام بۆ داپۆشین و شاردنەوەی راستیەکان، ئاسایش دەستبەجێ هەموو کامێراکانی ئەو ناوچەیەی هەڵگرتۆتەوە، بۆیە نازاندرێت بەرەوکوێ براوە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە. ٤- ئێمە وەک بنەماڵەی قوربانیان، کە بەخوێن پشتیوانیمان لە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کردوە و دەیان شەهیدمان لە پێناو گەل و خاکی کوردستان بەخشیوەو قوربانیمانداوە، شەهیدبوونی بەناهەقی رۆڵەکانمان بەدەستی ئەنقەستی دەزگا ئەمنیەکانی حزبەکەمان بە توندی ئیدانە و شەرمەزار و رسوا دەکەین، لە هەمانکاتدا بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە تا ئەوکاتەی بڕیاردەر و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە ئاشکرا نەکرێن و رادەستی یاسا نەکرێن، پرسە بۆ شەهیدەکانمان دانانێین و ئەگەر لە ماوەیەکی زۆر کەمیشدا تاوانباران دەستگیر نەکرێن و نەخرێنە قەفەسی زیندانەوە، بە پێچەوانەوە پەتی دانبەخۆداگرتنمان دەپچڕێت و وەڵامی توندمان دەبێت بەرامبەر ئەو تاوانەی دەزگای زانیاری کە دەرهەق بەرۆڵەکانی ئێمە ئەنجامیداوە. لەهەمانکاتدا داوا لە ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژوەندیەکان و سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتیی و سەرجەم ئەندام و کادر و لایەنگرانی یەکێتیی دەکەین کە هەڵوێستی جدییان هەبێت لەسەر رووداوەکانی ئەمدوایەی ناو یەکێتیی و ئەو ڕەشبگیریەی کە ئێستا بەرامبەر بە کادرانی یەکێتیی ئەنجام دەرێت و رێگەنەدەن چیتر دەستە و گروپێکی ئەمنی کە بەفەرمانی راستەوخۆی بافڵ تاڵەبانی و بەناوی (یەکێتیی نوێ) وە بڕیاردەدەن، یاری بە چارەنوسی یەکێتیی یەوە بکەن و هەرکەسێک بەخواست و ڕەزامەندی ئەوان نەبوو، دۆسیەیەکی بۆ دابتاشن و بەعس ئاسا هەڵبکوتنە سەری و شەهیدی بکەن، داواش دەکەین ئەو ڕەشبگیریەی دەستیانداوەتێ کۆتایی پێبهنێندرێت و چیتر ناو و ناوبانگی حزبی شەهیدان لەکەدار نەکەن و خۆیان نەخەنە بەر توڕەیی و ڕاماڵینی جەماوەری یەکێتیی. لەگەڵ ڕێزدابنەماڵەی شەهید عەمید موراد کانی کوردەیی

هەواڵ
26-11-2021

بۆچی موراد کانی کوردەیی کوژرا؟

شەوی رابردوو، ھێزێکی ئەمنی لە شاری ڕانیە، تەقەی لە ئۆتۆمبێلی عەقید موراد کانی کوردەیی کرد و کوشتی. بەپێی زانیارییەکان، موراد کەسێکی نزیکی لاھور جەنگی بووە و بەھۆی ململانێ ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە، فەرمانی گواستنەوەی بۆ دەرچووە، بەڵام ناوبرا نەچووەتە ژێر باری ئەو بڕیارە. لە ڕووداوەکەی شەوی رابردوودا، دوو پاسەوانی دیکەی ئەو بەرپرسە سەربازییە بە ناوەکانی خۆشناو وەیسە و ھاوکار نازم کوژراون. کەسوکاری کانی کوردەیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ھۆکاری رووداوەکەیان خستە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و بڕیاریاندا تا تۆڵەی نەکەنەوە، پرسە دانەنێن. موراد کانی کوردەیی، پێنج جار ھاوسەرگیری کردووە و باوکی ٣١ منداڵە کە ٢٧ کوڕ و ٤ کچن.

هەواڵ
25-11-2021

تەرمی موڕاد کانی کوردەیی گەیەندرایە پزیشکی دادوەری

تەرمی موڕاد کانی کوردەیی گەیەندرایە پزیشکی دادوەری و بە خانەوادەکەی راگەیاندرا کە گیانی لەدەست داوە. زانیاریی زیاتر…

هەواڵ
25-11-2021

روونکردنەوەیەک لەسەر کوژرانی موڕاد کانی کوردەیی

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ٢٥ی ١١ی ٢٠٢١ ھێزێکی فەرمی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و سەروەریی یاسا بۆ دەستگیرکردنی داواکراو (موراد کانی کوردەیی) لە شاری رانیە بەشێوەیەکی مەدەنی و یاسایی ئەرکی دەستگیرکردنی ناوبراویان پێسپێردرا، لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی کە لەگەڵیدا بوون رووبەڕووی ھێزەکە دەبنەوە کە لەکاتی ئەرکدا بوون بۆ جێبەجێکردنی سەروەری یاسا، کارمەندێکی ئەمنی بە ناوی (شامل زرار ئیسماعیل) شەھید دەکەن و سێ کەسی تریش بریندار دەکەن.لەئەنجامی وەڵام و دەستپێشخەری یاساشکێنان و ھەڵھاتوان موراد کانی کوردەیی و دوو لە پاسەوانەکانی دەکوژرێن.لێرەوە بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچوون دەکەن بۆ دەستگیرکردنی ھەموو ئەو تۆمەتبارانەی پەیوەستن بەم رووداوەوە و لەدادگا ھەڵھاتوون و سەرجەم تۆمەتباران راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن

هەواڵ
25-11-2021

ئەنجوومنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

پاش کەمێکی دیكه‌ ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەک بۆ رایگشتی بڵاودەکاتەوە

1 2 ... 696 697 698 ... 1148 1149