Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
10-01-2022

بکوژی پشیلەیەک بە یەک ملیۆن دینار سزادرا

بكوژی پشیلەی(كاڕاكاڵ)به بڕی(١،٠٠٠،٠٠٠)یەك ملیۆن دیناری عیراقی سزادەدرێت.  دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠٢٢/١/٩) لەدڕێژەی کاروچاڵاکییەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەك له تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك وە ئاگادار كراینەوەلەلایەن ڕێکخراوێکی ژینگەیی،وەك كاری ھەمیشەیمان نوێنەری یاسایی فەرمانگەكەمان به دواداچونی کرد بۆ كەیسەكە و سەردانی ناحیەی کەڵەكی كرد و سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبار تۆمار كرا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەبات. بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەدژی ئەو کەسەی کە هەڵسابوو بەکوشتنی پشیلەیەکی کێوی له جۆری(کاڕاکاڵ)، كە راوكردنیان قەدەغەیە چونكە ئاژەڵی کێوی سامانێکی سروشتی و نیشتیمانیە وە ڕاوکردنیان یان کوشتنیان دەچێتە چوارچێوەی تاوانی ژینگەیی به یاسا ڕێکخراوە و کەسی ڕاوچی یان سەرپێچی کار سزاده درێت به (حبس )کردن یان سزای پێبژاردن پاڵپشت بەپێی جێبەجێ كردنی ڕێنمای ژماره (١)ی ساڵی (٢٠١٥)ی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی ھەرێم،کە تایبەتە بە ڕاوکردن و پاراستنی ئاژەڵی کێویی و باڵندەکان کە سزای ڕاوکردن یان کوشتنی ئەم جۆره ئاژەڵە دیاری کراوە کە بڕەکەی(١،٠٠٠،٠٠٠)یەك ملیۆن دیناری عیراقییە، بۆیە داوا لەھاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین خۆیان بەدوور بگرن لە کوشتن و ڕاوکردنی  ئاژەڵ و باڵندەی کێوی بۆ مەبەستی پاراستنی ھاوسەنگی ژینگە..

گشتی
10-01-2022

نرخی زێڕ و دراو لە هەرێمی کوردستان

100 دۆلاری : 148,250 100 یۆرۆ : 168,264 100 پاو‌ەند: 200,879 100 لیرەی توركی: 11,223 100 هەزار تمەن :5,589 100 پاوەند : 135.5 100 یۆرۆ : .113.5 يه ك ئۆنسى زێڕ جيهانى 1793$ به رامبه ر =31,100 غرام نرخى دۆلار =148,250$ نرخى زێڕ عەيار 24 (426,000)نرخى زێڕ عەيار 22(390,000) نرخى زێڕ عيار 21(375,000)نرخى زێڕ عەيار 18(320,000)

هەواڵ
09-01-2022

پەیامێکی پیرۆزبایی پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانییەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 9 ی کانوونی دووەم ( یەنایەر)ی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ محەمەد حەلبوسی خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو خزمەتکردنی گشت هاووڵاتییانی عێراق.سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.سەرۆکی حکومەت هەروەها پیرۆزبایی لە حاکم ئەلزاملی و شاخەوان عەبدوڵلا دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنیان بە جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.

هەواڵ
09-01-2022

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوو جێگرەكەی هەنگاوێكی گرنگی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق بوو و، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزان محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و حاكم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا دەكەم. پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەنگدەران و هاووڵاتیان دەكەم. ئەم هەنگاوە دەستپێكێكی زۆر باشە بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی و بنەمایەكیشە بۆ دامەزراندنی داهاتوویەكی گەش و سەقامگیر و پتەوتركردنی دیموكراسی و شەراكەت لە عێراقدا. لێرەدا سوپاسی هەموو ئەو دۆست و لایەنە سیاسییانە دەكەم كە پابەندی بەڵێنی خۆیان بوون و بوونە هۆكاری سەركەوتنی پڕۆسەكە. بە دڵنیاییەوە ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرفەتێك دەبێت بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزی و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی تازە و تێپەڕاندنی تەحەددیات و لێكتێنەگەییشتنەكان. دەروازەیەكیش دەبێت بۆ دروستبوونی متمانەی نێوان پێكهاتەكان و ڕەگداكوتانی دەوڵەتی موئەسەسات. مسعود بارزانی٩ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵ
09-01-2022

شاخەوان عەبدوڵڵا بووە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان

شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی پارتی بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، بە کۆی 180 دەنگ، بووە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان. لە بەرامبەردا سروە عەبدولواحید، تەنیا 33 دەنگی بەدەستهێنا.

هەواڵ
09-01-2022

پەیامێکی پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانییەوە

بەبۆنەی بوونەوەی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی محەممەد حەلبووسی کرد و دەڵێت، "گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم". بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناخی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن و لەسەر دەستی ئێوە و خەمخۆرانی عێراقی فیدراڵ، پەیوەندیی باشتر لەنێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن بنیادبنرێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و وڵات و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و ریشەکێشکردنی گەندەڵی". دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ محەممەد حەلبووسی: بەڕێز محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەدەستھێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم. ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانیی و چارەنووسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن و لەسەر دەستی ئێوە و خەمخۆرانی عێراقی فیدڕاڵ، پەیوەندی باشتر لەنێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن بنیادبنرێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و وڵات و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و ریشەکێشکردنی گەندەڵی. کە ئەمە ئامانجێکی باڵایە و ئەبێت ھەموومان پێکەوە ھاوکاربین و لە پێناویدا خەبات بکەین. ھەر شاد سەربەرز و سەرکەوتووبن. دڵسۆزتان بافڵ جەلال تاڵەبانی

هەواڵ
09-01-2022

حەلبوسی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرایەوە

لە پەرلەمانی عێراق پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پێنجەمین خولی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا محەممەد حەلبووسی توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و ببێتەوە سەرۆکی پەرلەمان.لە پرۆسەی دەنگدانەکەدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق 228 پەرلەمانتار دەنگیان داوە، لەو ژمارەیەش 200 پەرلەمانتار دەنگیان بۆ محەممەد حەلبووسی و 14 پەرلەمانتار دەنگیان بۆ مەحموود مەشهەدانی داوە و 14 دەنگیش پووچەڵ بوون.

هەواڵ
09-01-2022

دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق گرژی تێکەوت

لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراقدا گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.گرژییەکە لەنێوان فراکسیۆنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدرە، چونکە چوارچێوەی هەماهەنگی خۆی وەکو گەورەترین کوتلە ناساندووە و ئیمزای 88 پەرلەمانتاری کۆکردۆتەوە.مەحمود مەشهەدانی کە سەرۆکایەتی دانیشتنەکە دەکات، کۆبوونەوەکەی بۆ راوێژکاری و گفتوگۆ گۆڕی.

هەواڵ
09-01-2022

دەرگای خۆ کاندید کردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرایەوە

یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکردووە و پەرلەمانتارانی سوێندی یاساییان خوارد. هەروەها دەرگای خۆ پاڵاوتنیش بۆ دەستەی سەرۆکایەتی کراوەتەوە.لەگەڵ دەستپێکردنی خۆ پاڵاوتن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی، پەخشی گواستنەوەی دانیشتنەکە ڕاگیرا.بەپێی زانیاریەکان، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا لە کۆی 329 پەرلەمانتار، 325 پەرلەمانتار ئامادە بوون و ئێستاش سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان، دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ دەستەی سەرۆکایەتی کردووەتەوە.

هەواڵ
09-01-2022

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا گەیشتە ھەولێر

کریستینا لامبغێشت، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە ھەولێر. بڕیارە لامبغێشت لەگەڵ نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

هەواڵ
09-01-2022

زەنگی دانیشتی پەرلەمان لێدرا

زەنگی یەکەمین دانیشتی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق لێدرا.

هەواڵ
09-01-2022

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا

یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق دواخرا. بڕیاربوو دانیشتنەکە لە کاتژمێر ١١:٠٠ بەڕێوەبچێ، بەڵام بەھۆی کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکان و ھەوڵدان بۆ ڕێکەوتن، بۆ کاتژمێر ٣:٠٠ دواخرا.

1 2 ... 672 673 674 ... 1148 1149