شاخەوان عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پارتی، خۆی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان کاندید دەکات
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕازی نەبووە بە کاندید کردنەوەی بەرھەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆمار. باڵکێش زانیویەتی، درەنگانی شەوی ڕابردوو، پارتی بە یەکێتی ڕاگەیاندووە کە ئەوان گرفتیان نییە لەوەی پۆستی سەرۆککۆماڕ بۆ یەکێتی بێت، بەڵام با بەھەم ساڵح کاندید نەبێتەوە. باڵکێش زانیویەتی کە پارتی پێی باشە، عیماد ئەحمەد ببێتە سەرۆککۆمار.
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە پرۆژەی پێوەری زیرەكی کارەبا یەكێ لە پرۆژە گرنگ و سەركەوتووەكانی کەرتی کارەبای هەرێمە و رۆڵێکی گرنگی بۆ چارەسەركردنی گرفتی كارەبا هەیە.تا ئێستا لە79% ی پڕۆژەکە تەواو بووە و تەواوی تایبەتمەندییەکانیشی بەگەڕ نەخراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی بە رێژەیەكی بەرچاو سەرپێچی لەسەر تۆرەکانی كارەبا و زیانگەیاندن بە ئامێرەکانی کارەبا لەوانە سوتانی گۆڕەری گەڕەکەکان و ئۆڤەرلۆد بوونی فیدەرەکان کەم بکاتەوە و دادپەروەری لە دابەشکردنی كارەبا بەدی بێنێت.پێوەری زیرەک بەهۆی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی، نارازی بوونی ئەو کەسانەی لێ کەوتووەتەوە، کە ساڵانێکە لەسەر حسابی بەرژەوەندیی گشتی، بە سەرپێچی یاسایی، کارەبا دەدزن و پارەی کرێی کارەبا نادەن و مافی خەڵکی دیکەیان پێشێل دەکرد.کەمی ماوەکانی پێدانی کارەبا هیچ پەیوەندییەکی بە پێوەری زیرەکەوە نییە، بەڵکو لە پلەی یەکەمدا پەیوەندی بە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا و دواتر بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا و بەرزبوونەوەی ژمارەی هاوبەشانی کارەباوە هەیە.بەلارێدا بردنی ڕای گشتی بە ئەنقەست بێت، یان لە نەزانینەوە بێت، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە پاڵنەرانی ئەم بابەتە، هێشتا لە کار و ئەرکی پڕۆژەی پێوەری زیرەک تێنەگەیشتوون و نازانن ئەرکی ئەم پێوەرە لە کەرتی کارەبادا لەپاڵ بەشەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردن چییە.پێوەری زیرەک لەم ساتەوەختە هەستیارەدا، کە بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی و شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا نیوەی خواست لەسەر کارەبا پڕ دەکاتەوە، رۆڵێکی گرنگی لە نەهێشتنی بە فیڕۆدانی کارەبا و پاراستنی ئەم سامانە نیشتمانییە لە تێکچوون و سوتان و سەرپیچی گێڕاوە.تەنیا لە پارێزگای سلێمانی، لە ساڵی 2018 زیاتر لە 50 فیدەر ئۆڤەرلۆد بووە، 100 سەرەمحاویلە لەسەر بووە. لەساڵی 2021 بەهۆی بوونی پێوەری زیرەکەوە، بۆ 10 سەرەمحاویلە و 10 فیدەری ئۆڤەرلۆد و سوتانی تەنیا محاویلەیەک کەم بووەتەوە.پێوەری زیرەک ئاستی بەکارهێنانی کارەبای کۆنترۆڵ کردووە، بۆ ئەوەی کە هەر هاوبەشێکی کارەبا بە پێی مافی خۆی کارەبا وەربگرێت و هیچ هاوبەشێکی کارەبا بەهۆی بەکارهێنانی لەڕادەبەدەر، مافی گشتی و دراوسێکانی پێشێل نەکات. بە نەبوونی پێوەری زیرەک، دۆخی کارەبا بەهۆی لە ئاستی پێویستدا نەبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و بەرزبوونەوەی خواست و ژمارەی هاوبەشانی کارەبا و زۆربوونی سەرپێچی، زۆر خراپ دەبوو.تەواوی تایبەتمەندییەکانی پێوەری زیرەک بۆ رێکخستن و کۆنترۆڵی کارەبا، ئەو کاتە سوودەکانی بەدەر دەکەوێت کە بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئاستی پێویستدا بێت.وەزارەتی کارەبا لەگەڵ ئەوەی کە تەواوی هەوڵی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا دەدات، لە هەوڵی بەرزکردنەوە ئاستی هۆشیاری هاووڵاتیان دایە بۆ چۆنییەتی بەکارهێنانی کارەبا و ناساندنیان بە بەشە جیاوازەکانی کارەبا و ئەرکەکانی هەر یەک لەم بەشانە. لە ئەگەری هەر جۆرە زیان گەیاندنێکیش بە تۆڕ و ئامێرەکانی کارەبا، سەرەتا زیان بە کارەبای ماڵەکەی خۆی دەگەیەنێت و رێکاری یاساییش بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
سوننەکان بە فەرمی محەمەد حەلبوسی-یان وەکو کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرد.
رۆژنامهی "تایمز"ی بهریتانی بڵاویكردهوه، پیاوێكی خانهنشین، به ناوی "براهمهدیۆ ماندال" له هیندستان 11 ژهمی ڤاكسینی كۆرۆنا له ناسنامهی جیا جیا وهرگرتووه، پیاوهكه دوای ئاشكرا بوونی ئاماژهی بهوه كردووه، "لهگهڵ ههر ژهمێكی ڤاكسینهكه، ههستم به باش بوونی تهندروستیم كردووه". پیاوهكه تهمهنی 84 ساڵه، ههموو جار كارمهندانی تهندروستی و بنكهكانی پێدانی ڤاكسینی ههڵخهڵهتاندووه، ههر جارهی چووهته شوێنێكی جیاواز و به ناو و ناسنامهی جیاوازهوه بۆ وهرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا رۆیشتووه، ژمارهی مۆبایلی كهسه نزیكهكانی خۆی بهكارهێناوه، تا ناوی خۆی تۆمار بكات و ڤاكسینهكه وهربگرێت. فێڵی ئهو پیاوه پیره ئاشكرا نهبووه، تا بۆ جاری دوانزهههمین چووه تا ژهمێكی دیكهش ڤاكسین وهربگرێت، لهو كاتهدا دهستگیركرا، ماندال دوای ئاشكرابوونی گوتوویهتی: "ههر ویستوومه زۆرترین سوود وهربگرم، لهبهر ئهوهی حكومهت شتێكی باشی درووست كردووه، سوودی زۆرم لێبینیوه، بۆیه دووباره و چهند باره ڤاكسینهكهم وهردهگرت". ئاماژهی بهوهش كرد، "ئهو ڤاكسینه چارهسهری ئێش و ئازاری درێژخایهنی بڕبڕهی پشتی كردووم، لهوهتهی ئهو ڤاكسینهم وهرگرتووه، هیچ ههستم به سهرما نهكردووه و نهخۆش نهكهوتووم، ئێستا ههست به باشی دهكهم".
ڕۆژ بە ڕۆژ لە دانیشتنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق نزیک دەبینەوە، تا ئێستاش پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕێکنەکەوتوون.بەپێی زانیاریەکان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوو کەسی کاندید کردووە، یەکێکیان ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیە و ئەوی تریان خالید شوانی، ئەندامی سەرکردایەتییە.باڵکێش زانیویەتی، کە بەشێوەیەکی زارەکی پارتی لە بەرامبەر چەند مەرجێک ئامادەیە خالید شوانی ببێتە پارێزگاری کەرکوک.هەر بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لە ئەگەر رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو پۆستە، پارتی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم کاندید دەکات.هەرچەندە ئێستا ڕاکان جبووری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوکە. بەڵام باڵکێش زانیویەتی کە ناوبراو بە کەس و کارەکەیی وتووە، دەچێتە پەرلەمان و سوێند دەخوات و لەپێناو پەرلەمانتاری، دەستبەرداری پارێزگاری دەبێ.
بڕیارە سبەی یەک شەمە، خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق یەکەمین دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرێت، دوای ئەوەش لە دانیشتنەکانی داهاتوودا هەردوو سەرۆکایەتیەکەی دیکە هەڵبژێرێت.بەپێی ئەو زانیارییانەی کە باڵکێش لە سەرچاوەیەکی بەرپرسەوە دەستیکەوتووە، تا ئێستا هەریەکە لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە خۆیان یەکلایی کردۆتەوە بۆ ئەوەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێ کاندید بکەن.هەرچەندە تائێستا هیچ کامیان بە فەرمی ئەوەیان ڕانەگەیاندووە، بەڵام باڵکێش ئەوەی زانیوە کە سیڤییەکانیان ئامادەکردووە و بە کەسانی نزیکی خۆیانیان وتووە کە مەبەستیانە ببنە سەرۆک وەزیران.
دهقی راگهیهندراوهكه راگهیهندراوێك له دامهزراوهی كوردستان24 ـهوه بۆ رای گشتی وهرگرانی ئازیزی پهیامه میدیاییهكانی كوردستان24 بهكارهێنهرانی تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان به ههموو پلاتفۆرمه جیاوازهكانهوه: دڵسۆزانی پهیامی كوردستانیانه: دامهزراوهی كوردستان24 كهوتووهته بەر پهلاماری ئهلیكترۆنی و ههوڵێكی چڕ خراوەتەگەڕ بۆ رێگرتن له گهیشتنی پهیامهكانی دامهزراوهكه به وهرگرانی، بەڵام ههموو لایهك دڵنیا دهكهینهوه، ئێمه سوورین لهسهر پابهندییه نیشتمانیی و پیشهییهكانمان و لە سەری بهردهوام دهبین. بهڕێزان.. كوردستان24 لە سەرەتای دامهزراندنییهوه به هۆی ستراتیژی نیشتمانیانهی كاركردنی و مۆركی كوردستانیانهی پهیامهكانی به بهردهوامی رووبهڕووی فشار و تیرۆری فیكری له ناوخۆ و دهرهوه بووهتهوه. تیمی تهكنیكی و شارهزایانی بواری ئایتی دامهزراوهكه و تیمی راوێژكاره هاوبهشه تایبهتمهندهكانی بواری ئایتی له دهرهوهی وڵات، ماوهی چهند مانگێكه، تێبینی ئهوهیان كردووه، پهلاماره ئهلیكترۆنییهكان بۆ سهر یهكه ئهلیكترۆنییهكان و وێبسایت و پلاتفۆرمهكانی سۆشیالمیدیای کوردستان24 چڕتر بوونەتەوە. ههروهها تێبینی ئهوهشكراوه، ئهو پهلامارانه رێكخراون و له ههوڵی تاكهكهسی دهرچوونه و مۆركی كاری دهزگا و تاقمی رێكخراوی هاككهرانییان وهرگرتووه کە سەرچاوەی هێرشەکان عێراق و وڵاتانی دەوروبەرە. ئامانجی سهرهكیشیان سڕینهوهی پلاتفۆرمهكانی كوردستان24 و درووستكردنی بهربهسته له بهردهم گهیاندنی پهیامه نیشتمانییهكانمان و كپكردنی دهنگی پهیامی دامهزراوهكهیه. وهرگرانی ئازیزی كوردستان24 دوای بهدواداچوونی ورد، دامهزراوهی كوردستان24 زانیاری له بارهی سهرچاوهی ئهو پهلاماره ئهلیكترۆنیانه كۆكردووهتهوه و له ئاستی ناوخۆ و دهرهوهدا، لایهنه تایبهتمهندهكانی لێ ئاگادار كردووهتهوه، بهو پێیهی دوایین پهلاماری ئهو تاقم و گرووپانه بووه هۆی له كۆنترۆڵ دهرچوونی رووپهڕی وێبسایتی كوردستان24 و بهو هۆیهوه بۆ ماوهی چەند كاتژمێر وهرگرانمان له ناوخۆ و دهرهوهی كوردستان نهیانتوانی دهستیان به خزمهتگوزارییهكانمان رابگات، بهڵام خۆشبهختانه بەهۆی ئەو پارێزبەندییە سایبەریانەی، کە هەبووە نەتوانراوە زیان بە داتاسەنتەری سەرەکی بگات و ھەموو زانیارییەكان و خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەكانمان بەردەوام بەردەست بوونە بۆ ھاونیشتمانیان و توانراوە هەموو ئەو ههوڵانە بێ ئاكام بكرێن و دووباره وهشانی وێبسایتهكه بێ هیچ زیانێك دهستپێبكاتهوه. هاووڵاتیانی ئازیز و بهكارهێنهرانی بهڕێزی سۆشیالمیدیا.. كوردستان24 لهسهر بنهمای پابهندییه پیشهیی و ئیتیكی و نیشتمانییهكانی دامهزراوه و سووره لهسهر جێبهجێكردنیان و له هێڵی پیشهیی و كوردستانییانهی خۆی لانادات و ئهو فشار و پهلاماره ئهلیكترۆنیانه، ههوڵی زۆر لهوه بچووكترن ببنه بهربهست لهبهردهمماندا و بهردهوام دهبین له پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری میدیایی بۆ وهرگرانی ئازیزمان له ههر كوێیهكی جیهان بن. لەمەودواش هاوشان لەگەڵ دۆمهینەکانی دیکەمان، دەتوانن لە رێگەی دۆمەینی www.24.krd/ckb وێبسایتی كوردستان24 بکەنەوە و كاركردن بۆ بەکارخستنەوەی دۆمەینی kurdistan24.net بەردەوامە ، بەو هیوایەی بەم نزیکانە بکەوێتەوەکار. بەڕێوەبەرایەتی دامهزراوهی كوردستان24 ههولێر،7ی كانوونی دووهم/ یهنایری 2022
دانا غازی، کوڕی غازی کەرکووکی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: درەنگانی شەوی رابردوو باوکم لەلایەن هێزێکی یەکێتی رفێندرا.
هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وەک زەروورەت و پێویستیەکی سیاسی و مێژوویی پێکهات. رۆژنامەنووس کوردستان ئەحمەد بە باڵکێشی ڕاگەیاند، پاش دوو مانگ کۆبوونەوەی هێز و لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نووسینەوە و داڕشتنی دەستوور و بەرنامە و پێڕەوی هاوپەیمانی، توانرا هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان HSK پێک بێ و بڕیارە لە ڕێکەوتی ٩ی ژانویەی ٢٠٢٢ی زایینی کاتژمێر ١٧ بە کاتی ئورووپای ناوەندی بە شێوەی ئانلاین بە ڕەسمی و بە بەشداریی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کورد و بیانی و هەروەها بە بەشداریی میدیاکار و ڕۆژنامە نووسان کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی و راگەیاندنی هاوپەیمانی بەڕێوە بچێ. کوردستان ئەحمەد وتی: لەو هاوپەیمانییە دا بڕیار دراوە کاری هاوبەش(سیاسی،نیزامی، ئەمنیەتی، میدیایی)، بەیان و گوتاری هاوبەش، پێوەندی و لۆبیگەریی هاوبەش و کار بۆ پڕۆژەی هاوبەش بکرێ. ئاماژەی بەوەشکرد کە پێکهێنەرانی هاوپەیمانی لەو باوەڕە دان کە بەم چەشنە دەتوانن ببین بە ئادرەسێکی بە هێزی سەربەخۆییخوازی چ لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات و کوردستان ، چ لە ئاستی دەرەوە بۆ دیالۆگ و لۆبیگەری و تەنانەت دانیشتن لە گەڵ دژبەرانی ڕژیمی ئێرانی و هەروەها هەوڵدان بۆ پێکهێنانی بەرە لە گەڵ سەرجەم هێز و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. حیزب و لایەنەکانی پێکهێنەری ئەو هاوپەیمانییە بریتین لەم چوار لایەنە:١ ڕێکخراوی یارسانیی یاری کورد٢ یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان٣ تەڤگەری ڕزگاریخوازانەی دێموکراتیکی کوردستان٤ بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پاش پێکهێنانی هاوپەیمانی لە لایەن ئەندامانی ئەو چوار لایەنە لە ڕێگەی دەنگدان و هەڵبژاردنەوە ١٧ کەس وەک ئەندامی ڕێبەریی گشتی هەڵبژێردران .دواتر لە کۆبوونەوەی ڕێبەریی گشتی دا ٥ کەس وەک دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردران کە بریتین لەو کەسانە:ڕۆستەم ئەڵماسیمێهران میرزاییعەلی فەزڵیجەماڵ پوورکەریمسەردار وەلەدبەیگیپاشان لە لایەن دەستەی سەرۆکایەتییەوە بە کۆی دەنگ جەماڵ پوورکەریم وەک سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ ماوەی یەک ساڵ هەڵبژێردرا.
تەنیا دوو ڕۆژ ماوە بۆ یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق، تا ئێستا بە فەرمی کاندیدەکانی سەرۆکایەتییەکانی عێراق ئاشکرا نەکراون، بەڵام باڵکێش لە ڕێگەی سەرچاوەیەکەوە ناوی کاندیدەکان بڵاو دەکاتەوە. بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی ئێران، یەکێتی سێ کەسی کاندید کردووە، ئامانج لەوەش ڕاگرتنی دڵی پارتییە کە تا ئێستا بە دووبارە کاندید کردنەوەی بەرھەم ساڵح ڕازی نییە. باڵکێش لە ڕێگەی سەرچاوەیەکی باڵای ناو یەکێتییەوە زانیویەتی، ھەریەکە لە خەسرەو گۆڵ محەمەد و عیماد ئەحمەد و بەرھەم ساڵح کاندیدن و بەپێی زانیارییەکان، خەسرەو گوڵ بەھێزترینیانە. یەکێتی ئامانجیەتی ئێران و لایەنە شیعییەکان کاندیدەکانی پەسەند بکەن، لەبەرئەوە ھەریەکە لە خەسرەو گوڵ و عیماد ئەحمەدی کاندید کردووە کە کوردی شیعە مەزھەبن. لە ئەگەری بوونی خەسرەو گوڵ بە سەرۆک کۆمار و دووبارە بوونەوەی مستەفا کازمی بە سەرۆک کۆمار، عێراق دەکەوێتە دەست دوو کەسی ئەمنی، خەسرەو گوڵ سەرۆکی پێشووی دەزگای زانیاری یەکێتی و مستەفا کازمی، سەرۆکی پێشووی ھەواڵگری عێراق.
لەم دوو سێ ڕۆژەدا کە ڕێککەوتی کوشتنی«قاسم سڵێمانی»بوو، دەیان وتارم بینیوە بەسەر شان و باڵی سڵێمانیدا نووسرابوون، سەرداری شەھید، شەھیدی ئاشتی، سەربازی ئیسلام و…ھتد، ھەموو ئەوانەش نووسەرەکانیان خۆیان بە نوخبە و ڕۆشنبیری کۆمەڵگە دەزانن، کەچی ئەگەر نووسەرێکی کوردپەروەر بە جۆرێک لە جۆرەکان، بە یەک دێڕیش ڕێزی لە تێکۆشانی سەرۆک بارزانی گرتبێت خراوەتە بەر ڕەحمەتی جنێو و تەشھیری جاشپاسدارەکان، خۆیان دەیان وێنەیان لەگەڵ قاسم سڵێمانی و مەھدی موھەندیس و عامری و فەییاز و نازانم کێ چرکاندووە و بە شانازیشەوە لە واڵی خۆیان لە فەیسبوک دایانناوە، بەڵام ئەگەر فەرماندە یان پێشمەرگەیەکی ماندو، کادرێک، لایەنگرێکی پارتی، سەربەخۆخوازێک یان ھاووڵاتییەکی کوردپەروەر وێنەیەک لەگەڵ یەکێک لە ماڵەبارزان گرتبێ و لە فەیسبوکی خۆی پۆستی کردبێت، یەکسەر ھەموویان بە یەک ئاواز پیایدا ڕشاونەتەوە و بە کۆیلە و عەوام و گەندەڵیان کردووە. ئەمە کاریگەری چەکی نووسین و ڕاگەیاندنە، وێنەکانی ئەوان یادگارین لەگەڵ پیاوی گەورە و شۆڕشگێڕ! وتارەکانی ئەوان قسەی سەردەم و دنیای ڕۆشنگەرین، بەڵام وێنە و وتار و دەرکەوتن و حەماسی خەڵک بۆ کوردایەتی و پارتی و ماڵەبارزان عەیبەن و نیشانەی کەم سەوادین! ئەھا لە مناوەرەی نووسین و ڕاگەیاندندا جاڕی حەق و نەزاھەت لای ئەوانە، کێیان بوێت دەیکەنە شۆڕشگێڕ و فریادڕەس و پیاوی ئەڵڵا، کێشیان بوێت دەیکەنە کۆیلە و بێسەواد، کێ دەمەوەرتر بوو شۆڕشگێڕ و ڕۆشنبیر ئەوە، کێ وشەباز و دەملووستر بوو حەق و دادپەروەری ھەر لای ئەوە. دەوترێت ژمارەیەک شوێنکەوتەی ئایینی«جوو»بە(فرۆید)یان وتووە: دەڵێی چی ھەوڵ بدەین منداڵەکانمان لەسەر ئەوە ڕابێنین چیدی وابەستەی جووایەتی نەبن و، بەدوای خۆیاندا بگەڕێن؟ لە وەڵامدا وتوویەتی«شتی وا نەکەن، دنیا بە جووایەتی جوان دەبێت». چۆن نووسەر و ڕووناکبیرەکانی جوو ھەوڵیاندا خەڵک لە ڕۆژئاوا دوور بکەونەوە لە کەنیسە تا، جێکردنەوەی دەستەڵاتی خۆیان لە دنیا لە بەردەم جووەکاندا ئاسان ببێت، ئاواش ئەمانە بە ڕێگای نووسین و کاریگەری ڕاگەیاندنەوە بابەتی کوردبوون لای کۆمەڵگە بە گشتی و گەنج بە تایبەتی ناشیرین بکەن تا، جاشایەتی ببێتە پڕۆسە و شتێکی عەقڵانی و ئاسایی، بۆ ئەوەی چیدی بە موڕتاحی خەریکی گەوجاندنی خەڵک و چنینەوەی پارە و مەنسەبی خۆیان بن. لوقمان بیارەیی