ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

حەلبوسی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرایەوە

09-01-2022
حەلبوسی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە پەرلەمانی عێراق پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پێنجەمین خولی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا محەممەد حەلبووسی توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و ببێتەوە سەرۆکی پەرلەمان.

لە پرۆسەی دەنگدانەکەدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق 228 پەرلەمانتار دەنگیان داوە، لەو ژمارەیەش 200 پەرلەمانتار دەنگیان بۆ محەممەد حەلبووسی و 14 پەرلەمانتار دەنگیان بۆ مەحموود مەشهەدانی داوە و 14 دەنگیش پووچەڵ بوون.