لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنیەكانی هەولێر بۆ گرتنی لەشفرۆشران، چوار پاسی لەشفرۆش و سێ كچە مۆدیڵ و چەندین كوڕە بەرپرس و بازرگان لە شوێنەكە دەستگیركران دوای ئەوەی رووبەرووی هێزە ئەمنیەكان بوونەوە.بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو هێزی تایبەت لە سەر رێگای هەولێر – كەركوك شاری هەولێر هەڵدەكوتنە سەر چەند مۆتێل و نادی كلاپێك كە بەدەیان لەشفرۆش و كچە مۆدێلی تێدا بووە، هێزە ئەمنیەكان رووبەروی تەقەی ئەو كوڕە بەرپرس و بازارگانانە بوونەتەوە كە لە نادی كلاپەكەدا بوون و لەگەڵ لەشفرۆشەكان شەوە ئاهەنگیان سازكردووە، پارەیەكی زۆریان وەك شاباش بەسەر كچەكاندا كردووەو دەستبەسەر ئەو پارانەشدا گیراوە.لە ئۆپەراسیۆنەكەدا نزیكەی (80) كچە لەشفرۆش و(100) پیاو دەستگیركراوە كە لە (كورد و عەرەب و فارس)بوون و تەمەنیان لە نێوان (17 -40)ساڵی بووە، بە چەندین ئۆتۆمبێل ئەو كچانە گوزراونەتەوە.لەكاتی چوونی هێزە ئەمنیەكەدا سێ كچە مۆدێل و چەندین كوڕە بازرگان و بەرپرس و سەرمایەدار لە شوێنەكەدابوون، نرخی چونە ژوورەوە بۆ ئەو نادی كلاپانە (250 -300) دۆلار بووە، هەربۆیە هێزە ئەمنیەكان لەلایەن ئەو كوڕە سەرمایەدار و بەرپرسانەوە تەقەیان لێكراوە بەڵام توانیویانە هەموویان دەستگیر بكەن و ئەو سێ كچە مۆدیلەش كە سێ ئۆتۆمبێلی (مارسیدس جی كلاس)یان پێبووە دەستگیر بكەن و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكانیشیاندا گیراوە.
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ چوارشهممه (12ی كانوونی دووهم/ یهنایهری 2022) رایگهیاند، شهپۆڵی چوارهمی كۆرۆنا له ههرێمی كوردستان دهستی پێكردووه و ژمارهی تووشبووانی كۆرۆنا روو له زیادبوونه. به گوێرهی ئهو ئامارهی وهزارهتی تهندروستی له چهند رۆژی رابردوو بڵاویكردهوهتهوه، ژمارهتی تووشبووانی كۆرۆنا رۆژ بهرۆژ زیاتر بووه، لهگهڵ تهشهنهكردنی گۆڕاوی كۆرۆناش له جۆری ئۆمیكرۆن، له زۆربهی وڵاتانی جیهان رێژهی تووشبوون به ڤایرۆسهكه زیادی كردووه. بڕیاره دوای كهمێكی دیكه، سامان بهرزنجی، وهزیری تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان له بارهی شهپۆڵی چوارهمی كۆرۆنا پهیامێك بڵاوبكاتهوه.
تا ئێستا سێ کەس بە ڕەسمی خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کردووە و باڵکێش ناوەکانیان بڵاودەکاتەوە.باڵکێش لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیویەتی؛ هەریەکە لە دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین، ئەو دادوەرە کوردەی کە سەدامی دادگایی کرد و کوردێکی تریش بەناوی خالد شێخ سدیق خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە کاندید کردووە و هەردووکیشیان سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی نین.هەر بەپێی زانیارییەکان، کەسێکی تریش خۆی کاندید کردووە کە عەرەبی سونە مەزهەبە.بەپێی ڕێککەوتن، پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتییە، بەڵام تا ئێستا یەکێتی هیچ کاندیدێکی بە فەرمی ڕانەگەیاندووە.
بۆ هەر پرسێکی ناوخۆیی و نیشتمانیی کە پەیوەندی بە سیاسەت و ئاڕاستەی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هەبێت، و بەتایبەتی پرسی سەرۆک کۆمار و پێکھێنانی حکومەتی نوێی ئیتحادی لەعێراق، بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە تەنها لێدوان و ڕاگەیاندراوە کانی وتەبێژی ڕەسمی گوزارشت لە سیاسەتی ڕەسمی و دروستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات .
گەڕانەوەی ڕۆژنامەنوس هیوا جەمال بۆ ڕوودا شکستی هێنا و باڵکێش زانیویەتی کە هۆکارەکەی بە فشار بووە.مانگی رابردوو، وا بڵاوکرایەوە کە هیوا جەمال گەڕاوەتەوە بۆ کەناڵی ڕووداو، ئەمەش لە سۆشیال میدیا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. چونکە هیوا جەمال بۆ کەناڵێکی سەر بە لاهور جەنگی وازی لە ڕووداو هێنا بوو.بەپێی زانیاریەکان، هیوا جەمال گرێبەستی لەگەڵ ڕووداو کردبووەوەو بڕیاربوو لە سەرەتای ئەم مانگە دەوام بکات، بەڵام بە فشاری کادیر و ڕۆژنامەنووسانی نزیکی پارتی و دەربڕینی ناڕەزایەتی ئەوان، گەڕانەوەکەی ڕاگیراوە و دیارنیە ئاخۆ بە تەواوی گرێبەستەکە هەڵوەشێنراوەتەوە یان بە شێوەی کاتی ڕاگیراوە.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەندێ لێدوان و بۆچوون بڵاو كراونەتەوە كە زۆرجار وەك هەڵوێست و ڕای پارتی دیموكراتی كوردستان لێكدانەوەی بۆ كراوە.لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا و لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە و، با وەك ڕای فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار نەكرێت.تەنیا، لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان تەعبیر لە سیاسەت و هەڵوێستی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات. مسعود بارزانی١١ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢
نەھرۆ رواندزی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، مووچەی چوار ساڵی داھاتووی پەرلەمانتاری دەبەخشێتە خەڵکی ھەژار. دەقی ڕوونکردنەوەی نەھرۆ رواندزی لەوبارەیەوە سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانسڵاو لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانسڵاو لە هاونیشتمانم بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ، سوێندى یاساییمان لە نێو هۆڵی پەرلەمان خوارد و پاشان لە كەش و فەزایەکى ئازاد و دیموكراتی، دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردران كە بریتی بوون لە بەڕێزان: “محەمەد حەلبووسی” وەک سەرۆكی پەرلەمان و “حاكم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا” وەک جێگرانی یەكەم و دووەمی سەرۆكی پەرلەمان.لێرەوە لە پایتەختی عێراقی فیدڕاڵەوە بە پێویستی دەزانم پیرۆزبایی خۆم ئاراستەى دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان ـ خوولی پێنچەم و تەواوی هاووڵاتیانى خۆشەویست بكەم و بەڵێن و پەیمان دووبارە بكەمەوە بۆ جەنابی سەرۆك بارزانی و هاوونیشتمانیانم كە پێشمەرگەئاسا پارێزەری سەرسەختی مافی نەتەوەكەم و جێگەى متمانەى دەنگدەرانم بم تا وەك قوتابییەكی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی خزمەتی گەلەکەم بکەم و پەرلەمانی عێراق بكەمە سەنگەری بەرگریكردن و بەدیهێنانی مافەڕەواكانی نەتەوەكەم لە چوارچێوەی دەستوورى عێراقى فیدراڵ. لەم خوولەشدا هەروەک خوولى چوارەم، تەواوی مووچەی پەرلەمانتاریم دەبەخشمە هاووڵاتیانی كەمدەرامەتی دەڤەرە خۆشەوویستەكەم لە ڕێگەی نووسینگەی تایبەتی خۆمەوە لە دەڤەرى سۆرانى ئازیز … براتان / نهرۆ ڕواندزیئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق2022/1/10 بەغدا
بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی سەردانی سەری بڵند دەکات. تۆڕی میدیایی باڵکێش زانیویەتی، دوای ئەوەی کاندیدی پارتی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان ١٨٠ دەنگی ھێنا، یەکێتی ترسی ھەیە کە پارتی کاندیدی بۆ سەرۆککۆمار ھەبێت و دەربچێ. بۆ ڕازیکردنی پارتی، ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی سەردانی سەرۆک بارزانی کردووە و داوای لێکردووە پارتی ھاوکاریان بێت. بەڵام بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا پارتی رازی نەبووە بە کاندید کردنەوەی بەرھەم ساڵح.
پێشوازییەکی گەرم لە بڕیاری یەکێتی ئەوروپا دەکەم بۆ لابردنی عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە مەترسی زۆری سپیکردنەوەی پارەیان لە سەرە. لەم ساڵانەی دواییدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەبەغدا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، پێکەوە کاریان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی باربووکردنی دارایی تیرۆر و تۆڕەکانی تاوان، لە نێویشیاندا ئەنجامدانی زیادکردنی ئاشکرا و ئاڵۆگۆڕ و کاروباری نایاسایی بە دراو.چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری دارایی گشتی و شێوازەکانی ئەنجامدانی گرێبەست و ڕێکارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەوازە سنوورییەکان و فرۆشتنی نەوت بە شێوەیەکی ڕوون و شەفاف کە لەلایەن کۆمپانیای دیلۆیتەوە وردبینی بۆ دەکرێت، بوونەتە هۆی ئەوەی ئێمە بەهێزتر شەڕی گەندەڵی بکەین و هەروەها توانیومانە بە شێوەیەکی باشتر، چاودێری داهاتەکانمان بکەین لە ڕێگەی بەستنەوەی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سیستەمی بانکی جیهانی . ئێستاش لە ڕێگەی برەودان بە هەماهەنگیی دارایی و وەبەرهێنان لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا، ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتی بانکی ئاسانتر دەبێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا. بۆ ئێمە لە کوردستان، ئەم بڕیارەی یەکێتی ئەوروپا، هەنگاوێکی تایبەتییە، داعش هەوڵیدا و شکستی هێنا لە تێکدانی ژیانمان. بۆیە ئێمە لەسەنگەری پێشەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانین بۆ پەکخستن و ڕیشەکێشکردنی هەوڵەکانی بەدەستهێنانی پشتیوانی دارایی و خۆپارەدارکردن لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ( گرووپی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی پارەدارکردنی داعش) . ئێمە ئەم گۆڕانکاریانەمان لە پێناو باشترکردنی داهاتووی خۆمان ئەنجام داوە، چونکە ئەگەر ئێمە ئەم چاکسازییە ئابووری و خۆڕێکخستنەوەمان نەکردایە و ڕووبەڕووی کێشەی بازرگانی نایاسایی نەبووبوونایەتەوە، ئێستا ئەو دەرفەتەمان بۆ نەدەڕەخسا بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانمان لە ئەوروپا هەماهەنگیی بکەین. ئەم سەرکەوتنەی ئەمڕۆ ئێمە بەدەستمانهێناوە، هاوکات لە گەڵ داننانی ئەوروپا بە هەوڵە هاوبەشەکانی هەولێر و بەغدا، پێویستە هاندەرێکی زیاتر بێت بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوانمان لە پێناو دابینکردنی ئایندەیەکی گەشی ئابووری بۆ نەوەکانمان.من دڵنیام ئەمە دەبێتە وەرچەرخانێک لە هەنگاونانی کوردستان بەرەو دواڕۆژێکی جیهانیی و ئاسوودە و ئارام بۆ خەڵکی کوردستان. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە 591 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 86 كەسیش چاكبوونەتەوە و 3 مردنیش هەبووە.
هەرچەندە تا ئێستا کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی نەبۆتەوە، بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستەکە. بەپێی زانیاریەکان، پارتیش هیچ لاریەکی نییە، بەڵام بەو مەرجەی بۆ بەرهەم ساڵح نەبێتەوە. بەپێی بەدواداچوونێکی باڵکێش، پۆستی سەرۆکی کۆمار، چەندین دەستکەوتی دارایی هەیە کە گرنگترینیان ئاشکرا دەکەین. موچەی فەرمی سەرۆک کۆماری عێراق، 100 ملیۆن دینارە و یەک لیوا پاسەوانی تایبەتیشی هەیە کە مووچەیان لەسەر حکومەتە و نەسریەشیان کراوەیە. هەروەها، مینحەیەکی 5 ملیۆن دۆلاری بۆ سەرۆک کۆمار دیاریکراوە بۆ بەخشین و خەرجی و ئۆتۆمبێل و فڕۆکەی تایبەتیش بە گەشتەکان ئامادەن. هەروەها ستافێکی تایبەتی پزیشکی بۆ سەرۆک کۆمار و خانەوادەکەی دیاریکراوە و دەیان خزمەتکاریش لە ماڵ و کۆشکەکەیدا هەن.
هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی کەسێکیان دەستگیر کردووە کە 3 کەسی بریندار کردووە. بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی "مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەشاخی ئەزمەڕ تەقەی کردبوو، سێ هاووڵاتى بریندار کردبوو".