Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
13-01-2022

"هۆشیار زێباری دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق"

مەشعان جبووری رایدەگەیێنێت، دەنگ بە هۆشیار زێباری دەدەن و زێباریش دەبێتە سەرۆککۆماری چوار ساڵی داهاتووی عێراق. مەشعان جبووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تویتێکدا نووسیویەتی: "بە بەربژێرکردنی هۆشیار زێباری، دەکرێت بڵێین دڵنیاین لەوەی دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق بۆ چوار ساڵی داهاتوو". مەشعان جبووری هەروەها نووسیویەتی: "زێباری ئەو دەنگە بەدەست دەهێنێت کە محەممەد حەلبووسی بەدەستی هێنا، چونکە سەرجەم پەرلەمانتارانی هاوپەیمانیی عەزم، تەقەدووم، پارتی و رەوتی سەدر و دۆستەکانمان دەنگی بۆ دەدەن. بۆیە پشتیوانی دەبن و دەنگی پێدەدەن".

هەواڵ
13-01-2022

پۆلیسی سلێمانی باندێکی فێڵکردنی دەستگیرکرد

مه‌فره‌زه‌كانى به‌شى پۆلیسى دوكان - بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان باندێكى فیڵكردنیان ده‌ستگیركرد كه‌ پاره‌یان له‌هاوڵاتیان كۆكردبوه‌وه‌ . دواى ئه‌وه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ئاگاداركرایه‌وه‌ له‌بوونى ڕوداوێكى سوتانى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگاى دوكان - ڕانیه‌ ، پاش چوونى هێزه‌كانى پۆلیسى دوكان و به‌رگرى شارستانى بۆ شوێنى ڕوداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ئۆتۆمبێلێكى جۆرى ميتسیوبوشى ژماره‌ى نه‌ینه‌وا به‌ته‌واوه‌تى سوتاوه‌و شۆفێره‌كه‌ى به‌ناوێكى خوازراوه‌وه‌ خۆى وه‌ك پێشمه‌رگه‌ ده‌ناسێنێت و سێ كه‌سى تریش له‌شوێنى ڕوداوه‌كه‌ به‌ناوه‌كانى (ل ، ر ، م - أ ، ع ، م - ح ، م ، م ) بڕى 5 ملیۆن و 794 هه‌زار دینارى عیراقى و 320 دۆلار و 50 یۆرۆیان له‌ڕێبوارانى ئه‌و شه‌قامه‌ بۆ شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌ سوتاوه‌كه‌ كۆكردۆته‌وه‌ . بەھۆی گومانیان لەڕووداوەکە، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ى وردیان ده‌ستیپێكردوو زانرا كه‌ خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه‌ ناوى (م ، خ ، أ له‌دایكبووى 1992)دانیشتوى قه‌زاى ئاكرێیه‌و پیشه‌ى پێشمه‌رگه‌ نییه‌و به‌ناوى پیرۆزى پێشمه‌رگه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ى كردووه‌و پۆشاكى پێشمه‌رگەى له‌به‌ركردووه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه‌ پاره‌كه‌یان بۆ كۆكردۆته‌وه‌ شه‌ریكى تاوانه‌كه‌ى بوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌نرخێكى هه‌رزان كریویانه‌و خۆیان سوتاندویانه‌ . جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌م باندە چه‌ند جارێك ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ له‌به‌حركه‌و سه‌نگه‌سه‌رو چه‌ند پارێزگایه‌كى ترو له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یاندا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى - ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان

هەواڵ
13-01-2022

سەرۆک بارزانی لە رەوشی شاری ھەولێر دەکۆڵێتەوە

سەرۆک مەسعود بارزانى لە دۆخى شارى هەولێر و هاوڵاتییان دەکۆڵێتەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.1.13 سەرۆک مەسعود بارزانى لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، به‌دواداچوونى بۆ دۆخى هاوڵاتییانى شارى هەولێر و ئەو شوێنانه‌ کرد كه‌ به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بارانێكى زۆره‌وه‌ تووشى گردبوونەوەى ئاوى باران هاتن. سەرۆک بارزانى لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا هەوەرها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ له‌ زووترين كاتدا لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندار و ده‌زگاحكوومييه‌كان هه‌رچى پێويسته‌ بكرێت بۆ پاراستن و به‌هاناوەچوونى هاوڵاتییان و هاوكاريکردنیان. لای خۆییه‌وه‌ پارێزگارى هه‌ولێر ڕەوشى شارى هەولێر و ئەو شوێنانەى بە هۆى ڕێژەى زۆرى باران باراینەوە دووچارى گردبوونەوەى ئاو هاتوون ڕوون كردووە و پرۆسه‌ى فریاكه‌وتن و بەهانەوەچوونى تیمەکانى فریاگوزاریی و فەرمانگە خزمەتگوزراییەکانى بۆ سەرۆک بارزانى باس كرد، دووپاتیشی كردووە كه‌ تەواوى داموده‌زگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌ ئامادەباشیدان بۆ پاراستنى سەلامەتى سەر و ماڵ و گیانى هاوڵاتییان و له‌دواداچوونی بەردەوامن بۆ پێشهاته‌كان و هەرچى پێویست بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین.پارێزگارى هەولێر هەروەها ڕایگەیاند، کە جەنابی مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبەیانى زووەوە بەردەوام لەگەڵمان لەسەر هێڵ بووە بۆ ئەنجامدانى هەرچی پێویست بێت لە هاوکارى و یارمەتیدان و بەهانەوەچوونى هاوڵاتییان.

هەواڵ
13-01-2022

لەناو یەکێتی دوو کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کرد

لەتیف ڕەشید و بەرهەم ساڵح خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید کرد لەتیف ڕەشید و بەرهەم ساڵح خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کرد و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمرۆ سەردانی پەرلەمانی عێراقیان کردووە.

هەواڵ
13-01-2022

ڕاگەیەنراوێک لە پارێزگاری ھەولێرەوە

هاوڵاتیانی به‌ڕێزتکایه له‌ پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان و گه‌یشتنی تیمه‌کانمان بۆ شوێنی پێویست، ئه‌وه‌ی کاری زۆر گرنگی نه‌بێ، هاتوچۆتان سنورداربکه‌ن.به‌شێک له‌ شه‌قامه‌ گشتیه‌کان هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه‌.به‌پێی پشبینیه‌کان بارینی بارانی به‌ لێزمه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ.تکایه‌ هه‌وڵاتیانی به‌ڕێز بۆ هه‌ر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندی به‌ شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی و پۆلیس ونزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری بکه‌ن، ته‌واوی تیمه‌کان له‌ ئاماده‌باشی و خزمه‌تدان.هه‌موولایه‌ک ساغ و سه‌لامه‌ت بن.

هەواڵ
13-01-2022

پەروەردەی ھەولێر ئەمڕۆی کردە پشوو

بەھۆی بارانبارینی بەخوڕ، پەروەردەی ھەولێر ئەمڕۆی کردە پشوو.

هەواڵ
12-01-2022

پارتی بە فەرمی ھۆشیار زێباری کاندید کرد

پارتی دیموکراتی کوردستان، بە فەرمی ھۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید کرد. باڵکێش لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا زانیویەتی، پارتی بە فەرمی ھۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید کردووە و چاوەڕێی یەکێتی نەکردووە.

هەواڵ
12-01-2022

هەولێر.. 102 پیاو و 77ئافرەت دەستگیر کران

لە چوارچێوەی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای هەولێر بۆ ڕێکخستنی یانەکانی شەوانە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تەواو بە بوونی شوێنێک لەناو شاری هەولێر کەوا چەندین کاری نایاسایی و دوور لە ڕێنماییەکان و بەدەر لە ئادابی گشتی و پێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی تێدا ئەنجام دەدرێت،هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوێنێ درەنگانی شەو تاکو بەرەبەیان لەو شوێنە (102) پیاو و (77) ئافرەت دەستگیر کران وە هەروەها خاوەنی شوێنەکەش دەستگیر کرا.هەروەها دەست بەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کەرستەی قەدەغەکراو و جۆرەها حەبدا گیرا.پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کرایەوە و لە کاتی ئێستادا تۆمەتباران بەپێی بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و ئەم هەڵمەتەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێت.

هەواڵ
12-01-2022

روونکردنەوەی پۆلیسی هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی باندە لەشفرۆشەکە

پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستگیرکردنی باندێکی لەشفرۆشی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو شوێنەی پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەری، چەندین کاری نایاسایی و دوور لە رێنماییەکان و بەدەر لە ئادابی گشتی و پێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی تێدا ئەنجام دەدرێت.پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێ، لە چوارچێوەی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای هەولێر بۆ رێکخستنی یانەکانی شەوانە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تەواو بە بوونی شوێنێک لەناو شاری هەولێر، کەوا چەندین کاری نایاسایی، دوور لە رێنماییەکان، بەدەر لە ئادابی گشتی، پێچەوانەی یاسا و رێساکانی تێدا ئەنجام دەدرێت، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوێنێ درەنگانی شەو تاوەکو بەرەبەیان لەو شوێنە (102) پیاو و (77) ئافرەتیان دەستگیرکرد و هەروەها خاوەنی شوێنەکەش دەستگیرکرا.پۆلیس هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، دەست بەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کەرستەی قەدەغەکراو و جۆرەها حەبدا گیراوە.پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و تۆمەتباران بەپێی بڕیاری دادوەر راگیراون و ئەم هەڵمەتەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بەردەوام دەبێت.

هەواڵ
12-01-2022

لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پارتی وەڵامی یەکێتی دایەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی داوەتەوە و ڕایگەیاندوە، ئەگەر ئەوان سوربن لەسەر کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح، بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، پارتیش کاندیدی دەبێ.زانیویەتی، کە تا ئێستا، پارتی ئامادە نییە بەرهەم ساڵح وەکو کاندیدی کورد قبوڵ بکات و داوای لە یەکێتی کردووە بیگۆڕن بۆ کەسێکی تر.پارتی ئەوەشی بە یەکێتی وتووە، کە کاندیدەکەی ئەوان بەهێزەو دەنگی پێویست دەهێنێت.

هەواڵ
12-01-2022

چەند بڕیارێک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێکیان دەربارەی دوا هەنگاوەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە و پلانی هاوبەشی ڕووبەڕووبونەوەی هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش خستەڕوو.وەزیری پێشمەرگە باسی لە بەرەوپێشچوونەکانی گواستنەوەی هێزەکانی پشتیوانیی و یەکەکانی دیکەی هێزەکانی پێشمەرگەی بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە کرد، ئەنجومەنی وەزیران سەرەڕای دەستخۆشی لە هەردوو وەزارەت، جەختی کردەوە لە سەر بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی زیاتری هەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵیی وتۆکمەکردنی ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە و بەردەوامی ڕێکخستنەوەی گشت یەکەکانی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا. باشان سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و هەروەها وەزیری ناوخۆ باسیان لە ئامادەکارییەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرد دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەتایبەتی دوای دەرکەوتنی چەند کەیسێکی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە دهۆک، ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەکانی دوا کۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنای پەسەند کرد و جەختیش لەسەر برەودان بە هەڵمەتەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لە وادەی دەستنیشانکراو و بایەخی بەستنی ماسک لە لایەن هاووڵاتییانەوە کرایەوە بە تایبەتی لە شوێنە گشتی وخزمەتگوزارییەکان لە پێناوی پاراستنی تەندروستی گشتی وبەرگرتن لە تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. ئینجا خالد چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان ، ڕاپۆرتێکی دەربارەی بەرەوپێشچوون و دەرئەنجامی کاری تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدرال وحکومەتی هەرێم سەبارەت بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ وهەرێم بە گوێرەی یاسای بودجەی عێراقی فیدرال بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران سەرەڕای دەستخۆشی لە هەوڵەکانی دیوانی چاودێریی دارایی، وەزیرەکانی ڕاسپارد کە برەو بدەن بە هەماهەنگیی وپەیوەندی لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵی وداواشیان لێکرا پەلە بکەن لە جێبەجێکردنی گشتاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئامادەکردنی میزانی پێداچوونەوەی سەرتاسەریی گشت یەکە ژمێریاریەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2021 لە ماوەیەکی دیاریکراودا تا بخرێتە بەردەم تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی بە جۆرێک شەفافانە داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستانی لەخۆگرتبێت،پێویستە وەزارەتەکان لەمبارەیەوە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن وهاوکاریی وهەماهەنگیی تەواو لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی بکەن.لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی وئابووری ڕاسپارد بە هەماهەنگیی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم، پێداچوونەوە بکەن بە یاسا و ڕێنمایی و پسووڵە وئيستیمارە وبەڵگەنامەکانی دیکەی کارپێکراو لە بواری دارایی وژمێریاریی گشتی و نوێکردنەوەیان بە پێی پێوەرە هاوچەرخەکانی ئەو بوارە، تا هاوتابێت لەگەڵ سیستمی دارایی کارپێکراو لە حکومەتی فیدڕاڵیی بە ڕەچاوکردنی دەسەڵاتە دەستووریەکان، لە هەمانکاتیشدا بواری پڕۆسە ومامەڵە داراییەکان بە شێوەیەکی هاوچەرخانە ڕێکبخرێنەوە، دوور لە ڕووتین و بە فیڕۆدانی کات و توانا، وەک هەنگاوێکیش بۆ برەودان بە شەفافیەت لە بواری دارایی گشتی و سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆجیا لە ڕاییکردنی مامەڵە داراییەکان و دوورکەوتنەوە لە شێوازە کلاسیکیە کارپێکراوەکان.بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی پێشنیاری وەزارەتی کارەبا تایبەت بە درێژکردنەوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( 117 ) لە ڕێکەوتی 2021/10/27 سەبارەت بە داشکاندنی ڕێژەی %15 لە قەرزی کرێی کارەبا و سزاکانی دواکەوتن و سەرپێچی کارەبا بۆ سەرجەم هاوبەشانی تۆڕی نیشتمانیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە گشت سێکتەر و بوارەکاندا کە لە لایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا خرایەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری وەزارەتی کارەبای پەسەند کرد کە ڕێژەی داشکاندنی %15 تا کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵ درێژ بکرێتەوە.پاشان ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری پەسەند کرد بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە لێخۆشبوونی ڕێژەی %15 بۆ هاوبەشانی خزمەتگوزاریی ئاو لە هەرێمی کوردستان، بە مەرجێک تەواوی قەرزی کەڵەکەبووی پێشوو بدەن و ئەم بڕیارەش تا کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ کاری پێ دەکرێت. لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران گشت وەزارەتەکانی ڕاسپارد کە بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو، پێشنیارەکانی خۆیان ئامادە بکەن بۆ هەموو ئەو ئاسانکارییانەی کە لە ڕووی یاساییەوە دەتوانرێت پێشکەش بکرێت بۆ هاندان و ئاسانکاریی بۆ هاووڵاتیان بۆ گەڕانەوەی ئەو پابەندییە داراییانەی لە ئەستۆيانە بەرامبەر بە حکومەت.لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری ئەنجومەنی باڵای خانمانی سەبارەت بە گۆڕینی ناوی ئەنجومەنەکە بۆ ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان پەسەند کرد.

بیروڕا
12-01-2022

سەرۆک بارزانی لە پانتایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دونیا، دوران کاڵکانیش لە...

لە کایەی سیاسیدا.. سەرۆک بارزانی لە پانتایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دونیا، دوران کاڵکانیش لە کوون و ئەشکەوتەکان پیاوێکی "سیخوڕ" هەیە بەناوی دۆران کاڵکان کە تەنانەت هەڤاڵەکانی خۆشی هێشتا لێی بێخەم نین لەناو پەکەکەدا. ئەم پیاوە کە بە داوێنپیسی ناوی چووە، ناوەناوە چنگی چڵکنی لە دەرقاچەی شەرواڵە خاکییەکەی سەرۆک بارزانی گیر دەکات و هێرشی بێ بنەماو بچووکی دەکاتە سەر. کاڵکان، لە وتارێکیدا خەباتی گەریلا خاکی و بێخەبەرەکان لە پلانی شوومی سەرکردایەتییەکەیان دەکاتە بیانوویێک بۆ هێرشکردنە سەر سەرۆک بارزانی. مێژوو و ناوی بارزانی پێناسەو تەعریفی ناوێ، هەروەک چۆن کاڵکان و ئەو یەک دوو کەسەی گەریلاکان دەخەنە بەردەم درۆن بەهەمان شێوە پێناسەیان ناوێت. هەردوو تەرەف ناسراون:یەکیان بە خەبات و ڕزگارکردنی گەلەکەیان.ئەویتریشیان بە هێنانی نەهامەتی و شەهیدکردنی کوڕان و کچانی پارچەکانی تر و خیانەتکردن لە دۆزی میللەتی کورد لە باکوور. لە چەند ساڵی ڕابردوو و لای هەمووان ڕوون بووەتەوە کە کاڵکان و ئەو چەند کەسەی نێو سەرکردایەتی پەکەکە هۆکارن بۆ پاشەکشەکردنی دۆزی کورد لە باکوری کوردستان و بوونە شێرپەنجەی خەبات لە پارچەکانی تر کە خۆیان لە وڵاتانی تر و لە نێو ناز و نیعمەتی ئەرەستۆکراتیانە دەژین و گەریلاکانیش لە دۆخێکی خراپ و تۆقێنەر. پێشەوا هەورامانی

1 2 ... 670 671 672 ... 1148 1149