Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
15-01-2022

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان کرد بۆ کۆچی دوایی خاتوو فەوزیەی خوشکی.سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.وەزیری سامانە سروشتییەکان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

گشتی
15-01-2022

بۆمبێک لەناو قۆرییەکدا بە شوانێکدا تەقیەوە

داعش بۆمبێكی چێندراوی لە ناو قۆری چای دانابووه‌وه‌ بە شوانێکدا تەقییەوە، خۆشبه‌ختانه‌ زیانی گیانی لێنه‌كه‌ته‌وه‌. وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، دوای ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، لە سنووری میحوەری دووی گەرمەسێر و پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ 15ی کانوونی دووەم / یه‌نایه‌ری 2022، لەهەمان سنوور بۆمبێکی چێندراو، کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دانرا بوو، بە شوانێکدا تەقییەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و شوانەکە سەلامەتە. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دەڵێ، هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیەدا، جێگیركراون و توانیویانە، دەیان مۆڵگەی تیرۆرستان تێکبشكێنن و چەندین پاشماوەی بۆمبی چێندراو و حەشارگەی تیرۆریستان بدۆزنەوە و خاپووری بکەن.

هەواڵ
15-01-2022

کۆسرەت رەسوڵ و کوڕەکانی لە بەرهەم ساڵح تووڕەن

هەرچەندە لەدوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال و دواتر گیان لە دەستدانی، کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم سالح، وەکو دوو هاوپەیمان لەناو یەکێتی دەرکەوتن و هەر بەیەکیشەوە ناوەندی بڕیاریان ڕاگەیاند، بەڵام لەبەر چەند هەڵوێستێک ئێستا کۆسرەت رەسوڵ و کوڕەکانی لە بەرهەم ساڵح تووڕەن و پێناچێ پشتگیری بکەن بۆ ئەوەی ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار.لەکاتی کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆککۆمار لە ساڵی2018 ، کۆسرەت ڕەسوڵ بە هەموو توانای خۆی پشتگیری کرد و سەریش کەوت، بەڵام کە بەرهەم ساڵح دەسەڵاتی وەرگرت، نەک تەنیا پشتیکردە کۆسرەت ڕەسوڵ، بەڵکو لە هەندێ هەڵوێستیشدا سوکایەتی بەرامبەری کرد.دوای ئەوەی بە ڕەسمی بوە سەرۆککۆمار، بەرهەم ساڵح بە سەردان گەڕایەوە سلێمانی، لەوکاتە کۆسرەت ڕەسوڵ چەند جارێک داوای چاوپێکەوتنی لێ کردبوو، بەڵام بە بیانوی نەبونی کات ڕەتی کردبوەوە، هەر لەو ڕۆژانەدا وێنەیەکی خۆی و هەڤاڵ ئەبوبەکری بڵاوکردبوەوە کە خەریکی وەرزشکردنن.دواتر بەرهەم ساڵح لە ساڵی 2020 سەرکردەی حیزبەکانی لە مێرگەپان کۆ کردەوە، شوێنی دانیشتنی بۆ کۆسرەت رەسوڵ لە ڕیزی خوارەوە دانابوو، ئەمەش کۆسرەت ڕەسوڵ لایەنگرەکانی نیگەران کرد. تەنانەت سکرتێری ڕۆژنامەوانیەکەی، لە فەیسبووک بەرهەم ساڵحی بە کەسێکی سپڵە ناو برد.ئەم هەڵس و کەوتانەی بەرهەم ساڵح، کۆسرەت ڕەسوڵ و کوڕەکانی بە تەواوی توڕە کرد و ئێستا ئەوان پشتگیری لە بەرهەم ساڵح ناکەن.

هەواڵ
15-01-2022

بەیاننامەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پـۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

دوێنی هەینی ڕێکەوتی (٢٠٢٢/١/١٤)، دوای ئەنجامدانی تاوانێکی کوشتن لە ناو شاری هەولێر شەقامی (١٠٠) مەتری، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی تاوان و دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و وورد کرد لە لێکۆڵینەوەکان توانیان ناسنامەی کوژراو بدۆزنەوە کە تەمەنی (٣٠) ساڵە بەناوی (ناسراو سوار خورشید)، دواتر چەند تیمێک پێکهات بەمەبەستی بەدواداچوون کردن بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتبار، لەهەمان شەودا تیمەکانمان توانیان بکوژی سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکەن بەناوی تۆمەتبار (ش. و. ح.)، تەمەن (٢٨) ساڵ، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بگیرێتەبەر و دراوەتە دادگا و بەپێی ماددە ی(٤٠٦) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.

هەواڵ
15-01-2022

بەفر و باران بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنیوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاجیادا لە هەندێک ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت. لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لە هەندێک ناوچە ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.

هەواڵ
14-01-2022

ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر

١- لە ڕۆژی شەممە رێکەوتی (١٥ی ١ ی ٢٠٢٢) وە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرزی یەکەمی گشت قۆناغەکانی خوێندن له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر بە ( پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) یشەوە ، لە کاتژمێر (٩:٣٠) خولەکی بەیانیان ئەنجامدەدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن، ئەو قوتابخانانەشی بەچەند قۆناغێک تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکان ئەنجامدەدەن پابەند دەبن بەوەی بەگوێرەی کە ماوەی ئەو کاتژمێرەی کە لە (٨:٣٠ )گۆڕدراوە بۆ (٩:٣٠) ئەوانیش کاتژمێرێک لەکاتی تاقیکردنەوەکانیان دەگۆڕدرێت لە هەمان رۆژ و رێکەوتی ئاماژەپێکراو.٢- لەحاڵەتی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی رێگاوبانەکان بەهۆی کەش و هەواوە، داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکەین کە پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە بە دڵنیایی لەکاتی گونجاو قەرەبوو دەکرێنەوە و هیچ جۆرە دڵەراوکێ و نیگەرانییەکتان لەوبارەیەوە نەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر١٤ی ١ی ٢٠٢٢

هەواڵ
14-01-2022

ڕاگەیەنراوێک لە ئاسایشی ھەولێرەوە

ئاسایشی ھەولێر دەستگیرکردنی باندێکی ڕاگەیاند. راگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر. پاش روداوی فێلکردن و دزینی هەشت ئۆتۆمبێل بە ناوی هەلی کار لە دوو ڕۆژی رابردوو لە شاری هەولێر ، تیمەکانی لێکۆلینەوەو بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و بە هاوکاری پۆلیسی هەولێر توانیان ئەمشەو ئەو باندە دەستگیر بکەن و دەدرێنە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان . ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر. ١٤-١-٢٠٢٢

هەواڵ
14-01-2022

راگەیەنراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

دووبارە رەفتاری ناڕەوا و دوور لە ئەخلاقی سیاسی و پێکەوەژیان و دژ بە یاسا بەرامبەر بارەگای پارتیمان لە بەغدا و چەند لایەنێکی سیاسی دیکە ئەنجامدرا و ھێرش کرایە سەریان. ئێمە لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتیمان و بارەگای لایەنەکانی دیکە بەکارێکی تێکدەرانە دەزانین و ئیدانەیان دەکەین و، بە ئەنجامدەران و خاوەنی ئەم جۆرە کردەوانەش دەڵێین ئەو ئسلوب و رەفتارانەتان رێگای چارەسەری کێشەکان نین بەڵکو بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.پێویستە دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی بکەری ئەم ھێرشانە بدۆزنەوە و بەگوێرەی یاسا سزا بدرێن، ھەروەھا پاراستنی بارەگا و کادیرانی حزبمان و لایەنە سیاسیەکانی دیکەشیان لەئەستۆ دایە و پێویستە بیانپارێزن. مەکتەبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان١٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵ
14-01-2022

تووشبوون بە کۆرۆنا گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 3 تووشبووی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌زار و 46 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندران. هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 5373 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، چاكبوونه‌وه‌ی 111 تووشبووی په‌تاكه‌ش راگه‌یه‌ندرا. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (688)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا:

هەواڵ
13-01-2022

ئەمشەو لە ھەندێ شوێن بارانی بەلێزمە دەبارێت

پێشبینى دەکرێ ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو بێتبۆ شارى هەولێر: باران بارین لە درەنگانى شەو دەست پێدەکات باران بارینەکە بە شێوەى نمە باران بۆ بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت لە دوای نیوە شەو تابەرەبەیان وە پێشبینى دەکرێ (12-16)ملم ببارێت پاشان باران بارین و هەورە تریشقە بۆ سبەى ڕۆژی هەینى بەردەوامی دەبێتبۆ شارى سلێمانى: باران بارین کە جار جار هەورە بروسکەشى لە گەڵ دەبێت لە دوای نیوە شەو دەست پێدەکات بە شێوەى نمە باران و بارانى مام ناوەند تا بەرەبەیان و پێشبینى دەکرێ (15-20) ملم ببارێت پاشان بۆ ڕۆژی هەینى باران و هەورە بروسکە بەردوام دەبێت بە شێوە بچڕ بچڕ تا ئێوارەبۆ شارى دهۆک: باران بارین لە دوای نیوە شەو دەست پێدەکات بەشێوەى نمە باران بارانى مام ناوەند پێشبینى دەکرێ (8-10)ملم ببارێت تا بەرەبەیان پاشان باران بارین بۆ ڕۆژی هەینى تا ئێوارە بەردەوام دەبێت بە شێوەى بچڕ بچڕبۆ شاری هەڵەبجە: باران بارین دەستى پێکردوە وە پێشبینىش دەکرێ لە دوای نیوە شەو بارانى بە لێزمەو هەورە بروسکەش دەست پێ بکات (14-18) ملم ببارێت تا بەرەبەیان پاشان باران بارین بۆ ڕۆژی هەینیش بەردەوام دەبێت بە شێوەى بچڕ بچڕ تا ئێوارەبۆ شارى کەرکوک: لە دوای نیوە شە باران بارین و هەورە تریشقە دەست پێدەکات پێشبینیش دەکرێ (10-12)ملم ببارێت پاشان بەردەوام دەبێت بۆ ڕۆژی هەینى بە شێوەى بچڕ بچڕ تا ئێوارەبۆ ناوچەکان گەرمیان :باران بارین لە هەندێ ناوچە دەستى پێکردوە پێشبینیش دەکرێ لە دوای نیوە شەو دەست پێبکاتەوە بە شیوەى باران بە لێزمە و هەورە تریشقە بە تایبەت لە مەیدان و خورماتوو وە بۆ رؤژی هەینیش بەردەوام دەبێت.بۆ ناوچەکان ڕاپەڕین: باران بارین و هەورە بروسکە دست پێدەکات لەدوای نیوە شەو و بەردەوام دەبێت تا بەرەبەیان پاشان تا ئێوارەی هەینى بە شێوە بچڕ بچڕ هەندێک ناوچە وەکو بەردەڕەش ئاکرێ و دەورو بەرى ئەگەری باران و هەورە تریشقەى هەیە لە بەرەبەیاندالە سەرجەم ناوچەکانى باکور و ڕۆژهەڵات باران بارینى مام ناوەند دەبارێت و بەفری لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت و تەم مژ دروست دەبێت مەودای بینین کەم دەبێتەوە تێبینى: بۆ ئەو ناوچانەى بارانى بەلێزمە وهەورە تریشقەى خێراو کورت خایەنى لێ دەبارێبەرزبوونەوەى ئاستى ئاو مسۆگەرە ! ئەمەش بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمسلێمانى 24.8 ملمچەمچمەاڵ 3.6 ملمئاکرێ 2.0ملمبارزان 20.0 ملمبازیان 9.2 ملمدەبەندیخان 3.0 ملمدوکان 1.0 ملمحاجى ئۆمەران 8.2 ملمهەڵەبجە 12 ملمهەڵشۆ 3.2 ملمکەلار 1.2 ملممەیدان 4.2 ملمسۆران 2.0 ملمپێنجوێن 20.6 ملمماوەت 6.4 ملمقەڵادزێ 14.6 ملمسمێلان 2.0 ملممێرگەسور 13.4ملمسیدەکان 3.4 ملمچۆمان 6.2 ملمکەرکوک 3.5 ملمخورماتوو 2.5 ملمخانقین 0.5 ملم

هەواڵ
13-01-2022

هێرشێكی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا

له‌ به‌غدا هێرشێكی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر بینای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا. سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌، سیستمی به‌رگری مووشه‌كی باڵیۆزخانه‌كه‌ به‌رپه‌رچی سێ مووشه‌كیان داوه‌ته‌وه‌. هاوكات زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێدراوه‌. به‌ گوته‌ی كه‌سانی نزیك له‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ ده‌نگی سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بیستراون. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌، سیستمی به‌رگری ئاسمانی "سی رام"ی سه‌ر به‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ توانیویه‌تی سێ مووشه‌ك بته‌قێنێته‌وه‌ و نه‌هێڵێت زیان به‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ بگه‌یه‌نن. زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و مووشه‌كانه‌ له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ی باشووری به‌غداوه‌ ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراون.

هەواڵ
13-01-2022

لە پارێزگای سلێمانی 11 کەس گومانی ئەوەیان لێدەکرێت تووشی ئۆمیکرۆن بووب...

ته‌ندروستى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرایده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچى تائێستا به‌فه‌رمى هیچ حاڵه‌تێكى ئۆمیكرۆن تۆمارنه‌كراوه‌، به‌ڵام 11 حاڵه‌تى گوماناویان تۆماركردوه‌و بۆ پشكنینیش ڕه‌وانه‌ى به‌غدا كراون. د.سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له‌په‌یامێكدا له‌فه‌یسبوكى خۆیه‌وه‌ نوسیویه‌تى:"تائێستا هیچ حاڵەتێکی ئۆمیکرۆن لەسلێمانی تۆمارنەکراوە، به‌ڵام 10 حاڵەتی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆنمان ڕەوانەی تاقیگەی مەرکەزی لەبەغدا کردوە، ھەفتەی داھاتوش ئەنجامی پشکنینەکان لەبەغداوه‌ دەگەڕێنەوە". له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی وەفا له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ کە تایبەتە بەتوشبوانی کۆرۆنا ئاشكرایكردوه‌، یەکێک لەنه‌خۆشه‌كانیان ھەموو نیشانەکانی ئۆمیکرۆنی ھەیەو پشکنینەکەی نێردراوە بۆ بەغدا؟ ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ سامان بەرزنجی وەزیری تەنردوستی حكومەتی هەرێم لەپەیجی خۆی بڵایكرده‌وه‌، سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێزو خێرا لەبڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆناو زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەستیپێکردوە.

1 2 ... 669 670 671 ... 1148 1149