ئەمڕۆ دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گابريێليوس لاندسبێرگيس وهزيرى دهرهوهى لێتوانيا كرد.لە کۆبوونوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و کێشەی کۆچبەران لە ئەوروپا کرا.سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هەماهەنگییەکی پێویست لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران دووپاتکردەوە و جەختی لە گرنگیی ڕێگریکردن لە کۆچکردنی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ڕووەوە ڕێکاری توند و پێویستی گرتووەتەبەر .وەزیری دەرەوەی لێتوانیا سوپاسی هەماهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە گەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆچبەران و ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لە سەر سنوورەکانی بێلاروس و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان.وەزیری دەرەوەی لێتوانیا هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بوارانەی جێی بایەخی هاوبەشن ، بەتایبەتی لە بواری خوێندن و پەروەردە .
ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانێتی فەتح گەیشتە ھەولێر بڕیارە عامری لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە جیا کۆببێتەوە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرقاڵی خۆ یەکلایی کردنەوەیە بۆ ئەوەی یەک کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق هەبێ و بۆ ئەو مەبەستەش، ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی داوایان کردووە بەرهەم ساڵح لە ململانێکان بکشێنرێتەوە.باڵکێش زانیویەتی، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا، زیاتر لە نیوەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ ئەوەدا بوون کە بەرهەم ساڵح بکشێنرێتەوە و لەتیف ڕەشید تاکە کاندید بێت.یەکێتی دەیەوێ لەبەرامبەر کشاندنەوەی بەرهەم ساڵحدا، پارتیش هۆشیار زێباری بکشێنێتەوە، چونکە پارتی بەڵێنی ئەوەی پێداوە.باڵکێش زانیویەتی، ژمارەیەکی کەم لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ ئەوەدان بەرهەم ساڵح کاندیدی حیزبەکەیان بێت، لەوانە مەحمود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی مینا.
کەمێک بەر لە ئێستا دوو تەقینەوە لە گەڕەکی کەڕادە لە ناوەڕاستی بەغدا روویاندا، تا ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراون. بەپێی زانیارییەکان چەند کەسێک بریندار بوون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیش سووتاون؛ باس لەوە دەکرێت کە دووکانی مەیفرۆشی لە هێرشەکەدا بەئامانج گیراون.
بە بڕیاری شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بەماددەی(چواردە) لە سیستەمی ژمارە (٦) ساڵی ٢٠١١ و پەیڕەو (نیزامی) راژە و خانەنشینی پێشمەرگە، تایبەت بە یاسای ژمارە (٣٨) ساڵی (٢٠٠٧)، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە (٦٠٣٣) لە ٤/١٢/٢٠١١، تایبەت بە ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان. بڕیار درا، بە بەرزکردنەوەی پلەی (٥٧٨٧)، پلەدار و پێشمەگەی سەر بەدیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە دووخشتەی جیاواز بۆ ئەیلولی ٢٠٢١.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .لە کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاووتوێ کرا .هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێک کردەوە کە خزمەتی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراق بکات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بابەتی کۆچبەران کرا و ئاماژە بە گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا درا، بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و ڕێگریکردن لە کۆچکردن بە ڕێگەی نایاسایی.چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێناندا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەمەریكی بۆ ئازادیی ئاینی دەكات، پێزانینیان بۆ سیاسەتی سەرۆك بارزانی و ڕۆڵی مێژوویی ماڵباتی بارزانی، لە قووڵكردنەوەی پێكەوەژیانی ئاینی و پاراستنی ئازادیی نەتەوەیی و ئاینی لە كوردستان هەبوو. ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی كانوونی دووەم، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە خاتوو نادین مەینزە سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەمەریكی بۆ ئازادیی ئاینی كرد. لە دیدارەكەدا سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەمەریكی بۆ ئازادیی ئاینی، پێزانینی بۆ سیاسەتی سەرۆك بارزانی و ڕۆڵی مێژوویی ماڵباتی بارزانی لە قووڵكردنەوەی پێكەوەژیانی ئاینی و پاراستنی ئازادیی نەتەوەیی و ئاینی لە كوردستان هەبوو. هەروەها قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی داعش و میوانداریی خەڵكی كوردستان و حەواندنەوەی سەتان هەزار ئاوارە، بەرز نرخاند. لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی رەوشی ئاینەكان و پێكەوەژیانی پێكهاتەكان لە كوردستان و بەردەوامبوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان ئاڵوگۆڕ كران. بارودۆخی سیاسیی سووریا و گوزەرانی خەڵك و پێوەندیی نێوان لایەنە سیاسییە كوردییەكانی سووریا، تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداڕایگەیاند:" ئەمڕۆ گابریلیوس لاندسبیرگیس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە."
هاتوچۆی ههولێر، سهرجهم شۆفێران له داخستنی ڕێگهیهكی نزیكی ههولێر بههۆی بهفر و كهمبوونهوهی مهودای بینین ئاگهدار دهكاتهوه. ئهمڕۆ یهكشهممه 16/1/2022، بهڕێوهبهرایهتیی هاتوچۆی ههولێر بڵاوی كردهوه: بەهۆی دابارینی بەفرێکی زۆر، ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت، لەبەر چڕیی بەفرەکە لەسەر ڕێگا و کەمبوونەوەی مەودای بینینیش بۆ چەند مەترێک، شوفێران لەکاتی ئێستا وەکوو جێگرهوه دەتوانن ڕێگای هەولێر - شەقڵاوە - هیران) بەکار بێنن،کە لە کاتی ئێستا هاتووچۆ تیایدا ئاساییە، لەهەمان کاتیش داوایان لێدەکەین کەوا هاتووچۆیان سنوردار بکەن.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی لە کۆبوونەوەدایە و وەفدەکەیان لە بەغداوە گەڕاوەتەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار.بەپێی زانیاریەکان، مەکتەبی سیاسی یەکێتی دابەشی دوو بەرە بون، بەشێکیان پێداگرن لەسەر کاندید کردنەوەی بەرهەم سالح و بەشەکەی تریش دژی ئەوەن بەرهەم ساڵح کاندید بێت و پێیان وایە لە بەرامبەر هۆشیار زێباریدا دەدۆڕێت.باڵکێش زانیویەتی، بەر لە کۆبوونەوەکەی دەباشان، پارتی دوا پەیامی خۆی بۆ یەکێتی ناردووە و پێی ڕاگەیاندوو کە ئەگەر بەرهەم ساڵح بکێشننەوە، ئەوانیش هۆشیار زێباری دەکشێننەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 15-1-2022 "تەقینەوەیەکی گەورە" لە وێستگەی کارەبای ABB لە دووکان روویدا، قایمقامی دووکان دەڵێت، بەهۆیەوە هێڵێکی کارەبا بەتەواوی پچڕاوە و چەند ناوچەیەک بێ کارەبا دەبن، بەڵام بەزوویی هەوڵی چاککردنی دەدەن. سیروان سەرحەد، قایمقامی دووکان رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە "بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو." ئاگرەکەش لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵکراوە. لەبارەی ئەو شوێنانەی بێ کارەبا دەبن، قایمقامی دووکان رایگەیاند، بریتین لە: "ناوەندی دووکان، خەلەکان و تاسڵوجە." هۆکاری دروستبوونی ئاگر و تەقینەوەکە بە گوتەی قایمقامی دووکان بەهۆی "گوشاری زۆر"ـەوە بووە لەسەر هێڵەکە کە پچڕاوە و کەوتووەتە سەر زەوی. تیمە تەکنیکییەکان لە کارەبای سلێمانی لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە، قایمقامی دووکان گوتی، "هەوڵدەدەین لە نزیکترین کاتدا کارەبا بگەیێنینە هاونیشتمانییان،" بەڵام گوتی بەتەواوی ناتوانن کاتەکەی دیاری بکەن. ژێدەررووداو
دوو تاوەری نوێی گواستنەوەی کارەبا لە چین ڕیکۆردی جیهانی دەشکێننئەم پڕۆژەیە ساڵانە 28.9 ملیار کیلۆوات کارەبا بۆ 8 ملیۆن ماڵ دابیندەکات. ڕۆژی چوارشەممە دوو تاوەری هێڵی گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای جیانگسوی ڕۆژهەڵاتی چین دامەزران، ئەمەش ڕیکۆردی جیهانی بۆ بەرزبوونەوە شکاند. تاوەرەکان لە هەردوو لای ڕووباری یانگتسی، درێژترین ڕووباری چین، لە جیانگسو دروستکراون. 385 مەتر بەرزن، ئەو تۆمارە 380 مەتریە تێکدەشکێنن کە لە لایەن تاوەری هێڵی گواستنەوەی هێزەوە دانراوە کە لە پارێزگای ژیجیانگ لە ساڵی 2018 دروست کراوە. تاوەرە دووانەکانی جیانگسو 2.6 کم لە یەکتر دوورن، هێڵەکانی کارەبا هەڵدەگرن، "تاوەرەکان کێشی نزیکەی 13 هەزار تەنیان هەیە" پێشبینی دەکرێت ئەم پڕۆژەیە ساڵانە 28.9 ملیار کیلۆوات کارەبا لە باکوور و باشووری ڕووباری یانگتسەوە بگوازێتەوە، بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ 8 ملیۆن ماڵ. سەرچاوە: چین بە کوردی