بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، زیاتر لە ٤٠ کەس کە پشکنینی کۆرۆنایان کردووە، دەرکەوتووە کە ھەڵگری ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنن.
رۆژی چوارشەم دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق کۆدەبێتەوە، بۆ یەکلا کردنەوەی ئەو تانانەی لەبارەی نادەستووری بوونی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رادەستی دادگا کراون. چوارچێوەی هاوهانگی داوای گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان دەکات، سەرکردەیەکی سوننەش دەڵێت، “ تاکە کاندیدی ئێمە محەمەد حەلبووسیە”. بڕیارە رۆژی چوارشەم دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، دانیشتێنکی تایبەت لەبارەی ئەو تانەی لەلایەن لەلایەن چوارچێوەی هاوهانگی لەبارەی نادەستووری بوونی کۆبوونەوەی یەکەم دانشتنی پەرلەمان خوولی نوێ بەڕێوەچوو بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجام بدات. لایەنەکانی چوارچێوەی هاوهانگی داوای گۆڕینی سەرۆکی هەڵبژێردراوی پەرلەمان دەکەن. دوای ئەوەی تانەکان رادەستی دادگا کران، داگای فیدڕاڵی باڵا، کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی نوێ پەرلەمان راگرت تا یەکلابوونەوەی تانەکان. لەوکاتەوە تا کەمێک پێش ئێستە سوننەکان بەردەوامن لە کۆبوونەوە، بۆ یەکخستنی هەڵوێستی خۆیان لەئەگەری گۆڕینی محەمەد حەلبووسی، دوا زانیاری کە دراوە بە باڵکێش تاکە کاندیدی سوننەکان محەمەد حەلبووسییە. سەرکردەیەکی هاوپمانی تەقدوم و عزم کە محەمەد، کەناوەکەی لای بە باڵکێشی پارێزراوە گوتی، لەئەگەری رەتکردنەوەی دەستەی هەڵبژێردراوی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەوا تاکە کاندیدی ئێمە لەناو سوننەکان محەمەد حەلبووسییە، بۆ خاتری کەس نایگۆڕین. هاوکات دکتۆر سۆران عەلی پسۆڕی دەستووری، بۆ باڵکێش دەڵێت، رووی كرده‌یی و واقعبینی و روحی ئه‌ركی پێ‌سپێردراوی دادگای باڵای فیدرالی كه یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كێشه ده‌ستورییه‌كانه، ئه‌وه نابینرێت كه دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، و كۆی پرۆسه‌ی ده‌ستوری بگه‌رێنێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه تا بڕیاری دادگا ده‌رده‌چێت رێكارییه‌كانی هه‌لبژاردنی سه‌رۆكی كۆماریش كۆتای پێبهێنرێت، كه‌واته به‌دوور ده‌زانرێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی كۆمار و راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. رۆژی یه‌كشه‌م نۆی كانوونی یه‌كه‌م ٢٠٢٢، په‌رله‌مانی عێراق له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌میدا، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ته‌مه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی كرد، دواتر به‌هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی له نێوان چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی شیعه و ڕه‌وتی سه‌در، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی بوورایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی خالید ده‌ڕاجی دووه‌م به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق، ته‌واو كرا. ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژارد، محه‌مه‌د حه‌لبووسی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان به 200 ده‌نگ پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه، حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به 182 ده‌نگ پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت، كوردیش كاندیده‌كه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا بوو به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به 180 ده‌نگ. لە عێراق، سێ سەرۆکایەتییەکان بەپێی عورفی سیاسی دابەشکراوە بەسەر پێکهێنەرەکانی حکوومەت. سەرۆک کۆمار بۆ کورد، پەرلەمان بۆ سوننەکان و سەرۆک وەزیران بۆ شیعەکانە.
لەنێوان سێ پۆستە سەرەکییەکەی عێراق، “کۆمار، پەرلەمان و حکوومەت” تەنیا پۆستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان یەکلا بووەوتەوە. مەشعان جبووری پەرلەمانتاری عێراق، دەلێت” پۆستی سەرۆککۆمار بۆ هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکلا دەبێتەوە و ٢٠٠ دەنگی جێگیر هەیە”. گفتوگۆی پێهێنانی حکوومەت و یەکلاکردنەوەی پۆستەکان لەعێراق، بەردەوامیان هەیە. لەو بارەیەوە ئەمڕۆ سێشەم ١٨ی کانوونی دووەم ٢٠٢٢، مەشعان جبووری ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لەهەژماری خۆی لەتویتەری رای گەیاندوە، گێمی یەکەم بە هەڵبژاردنی دەستەی نوێ سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆتایی هات. روونی کردوەتەوە کە لە گێمی دووەم بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بۆ هۆشیار زێباری ئەو پۆستە یەکلا دەبێتەوە و ئەوەی تا ئێستە دەنگی ٢٠٠ ئەندامی پەرلەمان بە جێگیر ماوەتەوە. لەبارەی پۆستی سەرۆکوەزیران نووسیوویەتی، سەرۆکوەزیران لە سەدرییەکان دەبێت و ئەو بەرنامەیە جێبەجێ دەکات کە هاوپمانییەکەی سێ قوڵییەکەی لەسەر پێکهێنراوە. هەر سێ لایەنی براوەی سەرەکی هەڵبژاردنەکەی ١٠/١٠/٢٠٢١ عێراق، کە هەر یەک لە رەوتی سەدر بە ٧٣ کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ٣١ کورسی و هاوپمانی تەقەدوم بە ٣٧ کورسی، لێک تێگەیشتن و هەندێک زانیاری باس لە رێککەوتنی نووسراوی دەکەن پێکیانهێناوە. بۆ پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە وەک ئەوەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت: ” حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی”. هاوکات ماوەی چەند رۆژێکە هەر یەک لە ئیسماعیل قائانی فارماندەی فەیلەقی سوپای قودسی ئێران و محەمەد کەوسەرانی بەرپرسی حزب لله لبنانی و بەرپرسی دۆسەی شیعەکانی عێراق، لە بەغدان بۆ یەکخستنی نێوماڵی شیعە کە بەسەر بەرەی سەدر و چواچێوەی هاوهانگی دابەش بوون. بەڵام تا ئێستە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، سوورە لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی.
سەرچاوەیەک لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە کە باس لە گۆڕینی لێپرسراوی دەزگاکە دەکات.لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: بۆ ھەموو لایەکی رووندەکەینەوە ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامە و لەخەمی بەرقەراکردنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستاندایە، ھەموو ئەو ھەواڵە بێبنەمایانەی بڵاوبوونەتەوە ناڕاستن.ئاماژە بەوەش کراوە، لە ڕێگای یاساوە سکاڵا لەسەر ھەموو ئەو میدیا و کەناڵانە تۆمار دەکەین کە ھەواڵی بێبنەمای لەو شێوە بڵاو دەکەنەوە، هەموو ئەو كەس و لايەن و پەيجانە راپێچی بەردەم ياسا دەكەين.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوا بەدوای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ بە قەزابوونی ھەردوو ناحیەی عنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێ كردنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارئاسانی کاروباری هاووڵاتیانی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان.. فەرمانگەی میدیا و زانیاری١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى زانیاریی یه‌كێتى ده‌ستبه‌سه‌ركراو شارپرێس زانیاریی ورد له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دوو بژارده خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌ژى ئه‌مین". به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، ئه‌ژى ئه‌مین سەرۆکى ده‌زگاى ئاژانسى پاراستن‌و زانیارى/ زانیارى به‌فه‌رمانى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه كێشه له‌نێوان ئه‌ژى ئه‌مین‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستاندا دروستبوه‌و دوو داواكاریی‌و بژارده‌ش خراوه‌ته به‌رده‌مى، به‌ڵام به‌هیچیان ڕازیی نه‌بوه. سەرچاوەیەک لەنێو یەکێتییەوە ڕایگەیاندووە، تاڵه‌بانى داوای له‌ئه‌ژى ئه‌مین كردوه گواستنه‌وه‌ى بۆ یه‌كێك له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى قبوڵبكات یان ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌هیچیان ڕازیی نه‌بوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى بۆ ده‌ركراوه‌و ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ره.ئەو سەرچاوەیە وتی، "ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئه‌ژى ئه‌مین په‌یوه‌ندى به‌دۆسیه‌یه‌كى ئه‌منی ناو یه‌كێتیه‌وه هه‌یه".وتیشی:"ناتوانین هیچ زانیاریه‌كى دیكه له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرابكه‌ین، چونكه وه‌كو ئاماژه‌م پێكرد كێشه‌یه‌كى ئه‌منیی ناوخۆى حزبه".سه‌ره‌تاى ئه‌م كێشه‌یه‌ى نێوان تاڵه‌بانى ئه‌ژى ئه‌مین بۆ كێشه‌یه‌كى نێوان ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دژه‌ى تیرۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه. لەدوای ڕوداوەکانی هەشتی تەمموزى ساڵى 2021ى ناو یه‌كێتى، ئەژی ئەمین یەکێک لەو کاراکتەرە سەرەکیانەبوو کە لەڕوداوەکاندا ڕۆڵی بینیوەو به‌کەسێکی زۆر نزیکی بافڵ تاڵەبانی ناسراوەو سه‌ره‌تاى کێشەو دواتریش گۆڕانکاریەکان له‌دەزگای زانیارییەوە سەریهەڵداو دواتریش ناوبراو کرایە بەرپرسی دەزگاکە. ژێدەرشارپرێس
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌هۆی به‌فر بارینه‌وه زیاتر لە 100 فیدەرى دابەشکردنى کارەباى سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیانی پێگه‌یشتووه، كه تەنیا لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى 67 فیدەر زیانى به‌ركه‌وتووه و 7 محەویلەى کارەباش سووتاوە. ئەندازیار ئەنوەر حه‌مە سه‌عید، لێپرسراوى بەشى پلان لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى رایگەیاند، بەفربارین زیانى بە 67 فیدەرى کارەباى سنوورى بەرێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى گەیاندوە و هەر دوێنێش 50 فیدەریان چاککراوەتەوە و کارەباى بۆ گەڕاوەتەوە، 10 فیدەریان ماوە ئەمڕۆ چاک دەکرێنەوە. سەبارە بەهۆى لە کارکەوتنى فیدەرەکان، گوتیشی: زۆربەى کێشەکان بەهۆى درەختى سەر شەقامەکان بووە، كه بوونه‌ته هۆى دروستبوونى شۆرتى کارەبا و کەوتنى فیدەرەکان، به‌ڵام بەشى باخچەکان هاوکارمان نین لە هەڵپاچینى درەختەکان و دورخستنەوەیان لە تۆڕەکانى کارەبا، ئەوەش لە وەرزى زستاندا کێشە بۆ تۆڕەکانى دابەشکردنى کارەبا دروست دەکەن. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، لە دەرەوەى شارى سلێمانى، ئیدارەى راپەڕین، دوکان و چەمچەماڵ، ژمارەیه‌ك فیدەرى کارەبا کێشەیان بۆ دروست بوو، تیمەکانى چاکسازیی تۆڕەکانى توانیان زۆربەیان چارەسەر بکەن و کارەبایان بۆ بگێڕنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جەنەرال کارل هاریس جێگری فەماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر تاووتوێ کرا.جێگری فەماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانانی بۆ هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە داعش هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سوریا.سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی بەهێزکردن و بەردەوامبوونی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کردەوە بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ کۆتاییهێنانی بە هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش لە ڕێگەی کاراکردنی سەنتەرەکانی هەماهەنکیی ئەمنی هاوبەش و نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانەدا .لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی پرۆسەی چاکسازی و هەوڵەکانی ڕێکخستنەوە و یەکخستنی یەکەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کرا.
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی مامۆستایەک لە سۆشیال میدیا، کە دەنگدانەیەوەیەکی زۆری بەدوایدا خۆیدا هێناوە و کۆمەڵێک دەزگای فەڕمیی میدیایش بابەتەکەیان کردە مانشێتی هەواڵەکانیان، باڵکێش وەک یەکەمین میدیا بەدواداچوونی بۆ ڕاستی و دروستی بابەتەکە کرد. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەو کەسەی کۆچی دوایی کردووە، ئەو مامۆستایە نییە کە لە خۆپیشاندانەکانی پار ساڵ لە هەولێر «شەقی تێهەڵدراوە»، بەڵکو هاوڵاتییەکی دیکەیە بەناوی مامۆستا “نەجمەندین عومەر”. دوای بەدواداچوونەکەی باڵکێش، چەند دەزگایەکی فەرمیی کەوتنە سڕینەوەی هەواڵە نادروستەکەیان. عەبدوڵباری کە برای مامۆستا نەجمەدینە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕوونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە بڵاو دەکاتەوە. دەقی ڕوونکردنەوەکەی: روونکردنەوەبەداخەوە لەکاتێکدا ئێمە پشتمان شکاوە بە مەرگی لەناکاوی براکەمان ، نازانین چۆن هەواڵی جوانە مەرگ بە پیرەداکی جەرگ سوتاومان بڵێن ، هەندێک خەڵک و پەیچ لە سۆشیاڵ میدیا زۆر نا ئەخلاقیانە بۆ ئەکتیف بوون و ناوبانگیان ، روداوی شەق هەڵدان لە مامۆستا خانەنشینە بەتەمەنەکەی ساڵی 2018 یان داوەتە پاڵ م نەجمەدینی برامان کە هیچ پەیوەندی پێوە نەبوە.
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەرێزلەشاری سلێمانی دەکات کەلەئێستادا کۆی گشتی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود - ٦٠مەتری - وسەرجەم سەرپردەکان بەستەڵەک بووە وشۆفێری کردن تیایدا مەترسیدارە وئەگەری کەوتنەوەی رووداوی مەترسیداری ھاتوچۆیی لێ دەکەوێتەوە .. تکا وداوامان لەھەمووان ئەوەیە ئەمشەو و سەرلەبەیانی شۆفێری نەکەن و سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەنلەبەرسەلامەتی گشتی ڕێپێدراوی هاتووچۆ: هێمن سالار
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هادي عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد.لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاووتوێ کرا و جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا، بە ئاراستەی پێکهێنانی حکومەتێک کە مافی گشت هاووڵاتییانی عێراق بپارێزێت و ببێتە هۆی هێنانەدی سەقامگیریی و شەراکەتی ڕاستەقینەی نێوان پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی کیشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.
رۆژی دووشەممە ١٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح کرد.لە دیدارەکەدا بیڕورا لەبارەی دوا ھەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و پێک‌ھێنانی حکومەتی تازە و ھەماھەنگی نێوان پێکھاتەکانی عێراق ئاڵوگۆرکران.