فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی بارینی بەفرەوە ژمارەیەك لەگەشتەكان دواكەوتن و دەستیان بەپاكردنەوەی فڕگەی فڕۆكەخانەو بەشەكانی تری ناو فڕۆكەخانە كردوە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لە نزیكترین كاتدا.فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردەوە: دوای ئەو شەپۆلە بەفرە كە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو بوە هۆكاری دواكەوتنی ژمارەیەك لە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ 20ی 1ی 2022 بەسەرپەرشتی ئەندازیار تاهیر عەبدوڵڵا قادر بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەڕێوەبەری تەكنیكی فڕۆكەخانە سەرقاڵی پاكردنەوەی فڕگەی فڕۆكەخانەو بەشەكانی تری ناو فڕۆكەخانە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لە نزیكترین كاتدا.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین بەفر لە سنووری کێلێ و کەمترینیش لە قەزای بەردەڕەش باریوە. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، وەک ئەوەی کە پێشبینییان بۆ کردبوو بەفر لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باریوە، زۆرترین رێژەی بەفر بارین لە سنووری کێلێ بووە کە 90 سانتیمەتر بووە و کەمترینیش لە بەردەڕەش بووە کە تەنیا 1 سانتیمەتر بووە. بەگوتەی کەشناسی زۆرترین بەفر کە لە 24 کاتژمێری رابردوودا لەنێو سەنتەری شارەکان باری بێت، لە شاری سلێمانی بووە کە 13 سانتیمەتر بووە، دوای ئەوە دهۆک 7 سانتیمەتر و هەولێر 4 سانتیمەتر. بەفر بارینى 24 کاتژمێری رابردوو تاوەکو کاژێر 9ـى بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە بەم شێوەیە بوو: سنووری کێڵێ 90 سانتیمەترهەڵشۆ 60 سانتیمەترسیدەکان 50 سانتیمەترناحیەى هێرۆ 45 سانتیمەترپیرمام 42 سانتیمەترحاجى ئۆمەران 40 سانتیمەتریاخسەمەر 40 سانتیمەتردینارتە 40 سانتیمەترئامێدى 39 سانتیمەترسەرسەنگ 38 سانتیمەترکانى ماسێ 38 سانتیمەترشقلاوە 32 سانتیمەترئاکرێ 27 سانتیمەترباتێڵ 27 سانتیمەترتەوێڵە 26 سانتیمەتررواندز 22 سانتیمەترهیران 22 سانتیمەترچوارتا 20 سانتیمەترقەڵادزە 20 سانتیمەترقەرەداع 17 سانتیمەتربیارە 15 سانتیمەتربەرزنجە 15 سانتیمەترسلێمانى 13 سانتیمەترسەرکەپکان 11 سانتیمەترقەسرۆک 11 سانتیمەترئاخجەلەر 9 سانتیمەترچەمچەماڵ 9 سانتیمەتردهۆک 7 سانتیمەترگردەسێن 7 سانتیمەترسەنگاو 5.5 سانتیمەترشوان 5 سانتیمەترزاخۆ 4 سانتیمەترهەولێر 4 سانتیمەترکۆیە 4 سانتیمەتردارەشەکران 3 سانتیمەترچوارقڕنە 3 سانتیمەترڕانیە 2 سانتیمەتربەردەڕەش 1 سانتیمەتر
بڕیارەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی بەفر و سەرماکەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کارەبا لەم وەرزە سەرمایەدا کرد، کە بەهۆی شەپۆلی نوێی سەرما و سۆلەوە، خواست لەسەر کارەبا بۆ 7000 مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرهەمهێنانیش 3500 مێگاواتە.لە پێناو زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران. ڕاگرتن و کەمکردنەوەی کارەبای کارگە گەورەکانی کوردستان و پێدانی بە هاووڵاتییان.سنووردارکردنی پێوەری زیرەکی سنگل فەیز بۆ 30 ئەمپێر و سرێ فەیز بۆ 60 ئەمپێر تا کۆتایی مانگی شوبات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادای سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکات کە لە ئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و شۆفێریکردن مەترسیدارە و ئەگەری رووداوی هاتووچۆ زیاترە.بۆیە تکاو داوامان وایە ئەگەر کارێکی زۆر پێویستتان نییە تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان.
ڕاگەیەندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیە دەكەین كە ئەمشەو كراوەتە سەر نووسینگەی هەڤاڵ(شاخەوان عەبدوڵڵا) جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری كەركووك. داوا دەكەین لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدواداچوونی ئەم كردەوە تیرۆریستییە بكەن و بكەرانی ئاشكرا و، بە سزای كارە تێكدەرانەكەیان بگەیێنن. تیرۆر هەرگیز ناتوانێ بەسەر ئیرادەی ئازادیخوازی و پێكەوەژیاندا زاڵ ببێت. بارەگای بارزانی١٩ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئەمشەو ماڵی شاخەوان عبدالله جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، لە گەڕەکی رەحیماوەی پارێزگای کەرکووک کرایە ئامانج. بەپێی زانیارییەکان سەرەتاییەکان، ئەمشەو، لەلایەن چەند کەسێکەوە بەنارنجۆک هێرش کراوەتە سەرماڵی شاخەوان عبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان. لەبارەی زیانەکان تا ئێستە وردەکاری بڵاو نەکراوەتەوە و هیچ لایەنەک روونکردنەوەیان لەبارەی رووداوەکە نەداوە. ماوە چەند رۆژێکە لە عێراق هێرش و پەلاماردانی بۆسەر بارەگا حزبی و کەسایەتییەکانی عێراق دەستی پێکردوە.پێشتری عەلی عەسکەری فەرماندەیەکی حزب لله عێراق، لە رێی تویتەرەوە ئاماژەی بەوە کرد بوو کە رۆژانێکی سەخت چاوەڕێی عێراقە، لەدوای ئەوە هێرش بۆسەر بارەگای حزب و کەسایتییەکان دەستی پێکرد.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی خستەڕوو تایبەت بە ڕێکخستنەوەی بابەتەکانی رۆزنامەی کشتوکاڵی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی کشتوکاڵی و پیشەسازی، بەجۆرێک کە ڕێگەبگیرێت لە سوودمەندبوونی ناڕەوا و لە بەرژەوەندیی کەرتی تایبەتی خۆماڵیی و جووتیاران و خاوەن پڕۆژە کشتوکاڵیی و پیشەسازییەکان ڕێکبخرێتەوە، هەروەها پێداچوونەوە بە لێخۆشبوونی گومرگی پڕۆژەکان و بەدواداچوونی کاری دەروازە سنوورییەکان لە هەرێمی کوردستان و ڕێکخستنەوەیان لە چوارچێوەیەکی یاساییدا بە ئاراستەی برەودان بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتە فیدڕاڵییەکان لەم بوارانە، لە چوارچێوەی دەستوور و بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولا و خزمەتی هاووڵاتیيان و پشتیوانی کەرتی تایبەت و هاندانی وەبەرهێنان. لە دوای گفتوگۆ کردن، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکانی لیژنە وەزارییەکەی پەسەندکرد بە ڕاسپاردنی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ گەڵاڵەکردنی چارەسەرەکان کە هەر وەزارەتێک لەگەڵ هاوتا فیدڕاڵيیەکەی لە پەیوەندی و کۆبوونەوە بن تاوەکو بڕیارەکانی تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕۆزنامەی کشتوکاڵی و لێخۆشبوونە گومرگییەکان بە هەماهەنگی دەربچن دوای پەسەندکردنیان لە ئەنجومەنی وەزیران، بەجۆرێک هەموو لایەک پێیانەوە پابەند بن بە ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەردوو لا لە چوارچێوەی دەسەڵاتە دەستووریەکان. لە بڕگەی دووەمدا ئەنجومەنی وەزیران ئەو پێشنیارانەی پەسەند کرد کە خرانەڕوو بۆ ئاسانکاریکردن بۆ هاووڵاتیان لە دانەوەی ئەو پابەندییە داراییانەی لە ئەستۆیانە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری، تا وەک داهاتی گشتی جارێکی دیکە خەرجبکرێتەوە بۆ خەرجییە گشتیەکان و بەرژەوەندیی هاووڵاتیيان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، کە پێشنیارەکان بریتی بوون لە داشکاندنی ڕێژەی ١٥٪ لەو پێشینانەی حکومەت کە لە لای هاووڵاتییانە وەک پێشینە خانووبەرە و و سندوقی نیشتەجێبوون و پێشینەی هاوسەرگیریی و قەرزی بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری بە مەرجێک هاووڵاتییان ئامادەبن تا ٩٠ ڕۆژی کار لە ڕێکەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی پێشینەکانی بۆ حکومەت بگەڕێنێتەوە، ئەم داشکاندنە بە ڕێژەی ١٥٪ پابەندی دارایی کەڵەکەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ( شارەوانییەکان، گەشتوگوزار، ئاو) و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە، هەروەها لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواکەوتن و سوود لە سەر باج و ڕەسمی کەڵەکەبوو بەمەرجێک تەواوی باج و ڕەسم بدرێت بە حکومەت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی سەرەوە. هەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بە پێدان و فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی وەزیری دارایی و ئابووری بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە ئاسانکارییەک لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان بە شێوازی قیستیشەوە بۆ پێدانی باج و ڕەسمی کەڵەکەبوو، بە مەرجێک داواکاریی بۆ سوودمەندبوون لەو ئاسانکارییە پێشکەش بکرێت لە ماوەی دەستنیشانکراو. لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان وردەکاری پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان خستەڕوو - له چوارچێوهی ههوڵهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی نهوتی سپی، ئاماژەیدا بەوەی کە وەزارەتەکەیان بە هەماهەنگيی لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بهردهوامن له دابهشكردنی نهوت بهسهر سهرجهم هاووڵاتیاندا و تاكو ئێستاش نزیکەی ٦٧,٢٤٨,٩٨ ملیۆن لیتری دابین كردووه، و تا ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بڕی (٢٨,٢٣٢,١٢٦) ملیۆن لیتر بۆ هەولێر دابین کراوە و لهو بڕهش (٢٣,٦٩٠,٨٠٠) ملیۆن لیتر بهسهر ناوچه شاخاوییهكانی (چۆمان، ڕواندز، سۆران، مێرگهسۆر، شهقڵاوه) دابهشكراوه و ههروهها بڕی (٥,٨٢٧,٨٠٠) ملیۆن لیتر بهسهر دهورووبهر (واتە خهبات و بنهسڵاوه) دابهش كراوه، بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە تاكو ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بڕی (١٨,٢٥٣,٠٩٦) ملیۆن لیتر دابینکراوە و لهو بڕهش (٨,٠٤٤,٠٠٠) ملیۆن لیتر بهسهر ناوچه شاخاوییهكانی پێنجوێن، قهڵادزێ، هێرۆ، ههڵشۆ، شارباژێڕ، قهرهداغ و دوكان دابهش كراوه و ( ٦,٨٢٦,٠٠٠) ملیۆن لیتر له سهنتهری شار دابهشكراوه و (١,٨٥٢,٠٠٠) ملیۆن لیتر له ناوچه شاخاوییهكانی پارێزگای ههڵهبجەش دابهشکراوه. لە پارێزگای دهۆكیش تاکو ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بڕی (١٩,٢٤٨,٧٨٠) ملیۆن لیتر دابینکراوە و لهو بڕهش (١٣,٣٧٨,٤٠٠) ملیۆن له ناوچه شاخاوییهكانی ئامێدی، زاخۆ، ئاكرێ، دهۆك و شێخان دابهش كراوه و له دهورووبهریش واتە (ئاكرێ، سێمێل، بهردهڕهش و شێخان) بڕی ٦,٠٢١،٢٠٠ ملیۆن لیتر دابهش كراوه. بەپێی خشتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ههر خێزانێك ٢٠٠ لیتری پێ دهدرێت به نرخی ٥٥ ههزار دینار کە ئەو بڕە نەوتەش لەلایەن حكومهتی ههرێمی كوردستانەوە دابین دەکرێت و نهوتهكهش له بهرزترین ئاستی كواڵێتیدایه. ئەنجومەنی وەزیران سەرەڕای دەستخۆشی لە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان، جەختی کردەوە لە وەزارەت کە پەلە بکەن لە گەیاندنی ئەو نەوتەی کە لە عەمبارەکاندایە بە هاووڵاتیان بە پێی ژمارەی دانیشتووان و شایستەبوونی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، هەروەها لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵیی لە پەیوەندی بەردەوام بن بۆ دابینکردنی نەوتی سپی.
بەهۆى پێشبینیەکانى کەشناسى و گۆڕانى کەش و هەوا و دابەزینى پلەى گەرمى، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەى بەڕێز پارێزگارى هەولێر لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزیرى پەروردە گەیشتنە ئەم بڕیارانەى لاى خوارەوە:- یەکەم/ بەیانى ڕۆژى پێنجشەممە 2022.1.20، لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومى و ئەهلیەکان) پشووى فەرمى دەبێت. دووەم/ لهبهر ئهوهى وەزارەتى دارایی لە پڕۆسەى دابەشکردنى مووچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان پشوو نابێت و دەوامى فەرمییە. سێیەم/ ئهم بڕیارانە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ناگرێتەوە. نووسینگەى پارێزگارى هەولێر2022.1.19
وەفدەکان بۆ گۆڕانکاری لەپۆستی سەرۆکوەزیران، بەردەوامن لە چوون و هاتنەوە بۆ لای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، بۆئەوەی رازی بکەن بەگۆڕانکاری لەپۆستی سەرۆک وەزیران، بەهێزترین کاندیدی سەدر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئێستەی عێراقە. جوڵە سیاسییەکان لە عێراق، لە زستانێکی سارد و بەفراویدا، بەگەرمی بەردەوامیان هەیە، ململانێی پۆستی سەرۆکوەزیران لەنێوان گۆڕانکاری و مانەوەی وەک خۆی، کۆبوونەوەکانی زیاتر کردوە. بەپێی زانیارییەکان، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی قوسی سوپای پاسدارانی ئێران، دووجار لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆبووبووەتەوە بۆ ئەوەی موقتەدا سەدر رازی بەوە رازی بێت گۆڕانکاری لە پۆستی سەرۆک وەزیران بکرێت، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییەی دراوە بەباڵکێش، موقتەدا سەدر رازی نییە بە گۆرانکاری لەو پۆستە. د.سەباح سوبحی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ باڵکێش رای دەگەیەنێت، کۆمەڵێک ناو لە راگەیاندنەکان باس دەکرێن، بەڵام بەفەرمی لایەنی شیعە ناوی کەسیان بە ئێمە نەداوە. هەڵبژاردنەکەی ١٠/١٠/٢٠٢١ عێراق، کە هەر یەک لە رەوتی سەدر بە ٧٣ کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ٣١ کورسی و هاوپمانی تەقەدوم بە ٣٧ کورسی. گۆڕانکاری تەواوی بەسەر پڕۆسەی سیاسی لە عێراق دا هێناوە، بەجۆرێک ئەو سێ لایەنە بڕیار بەدەستن بۆ یەکلا کردنەوەی پۆستەکان، بۆ ئەمجارە پۆستی سەرۆک وەزیران خودی موقتەدا سەدر یەکلایدەکاتەوە کە کێی ئەو پۆستە وەردەگرێت. بەهێزترین کاندیدی موقتەدا سەدر بۆ ئێستە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران کاربەڕێکەرە، هەروەها لەدوای ئەو محەمەد تۆفیق عەلاوییە ناوبراو لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ راسپێردار بوو بۆ پێکهێنانی کابینە حکوومەت، بەڵام نەیتوانی کابینەی پێکبهێنت. لەبەرانبەردا چوارچێوەی هاوهانگی کاندیدی خۆیان پێشکەش کردوە کە ئەویش حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقە. بەپێی مادەی ٧٦ی دەستووری عێراق، لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆکۆمار ئەوا سەرۆککۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆن رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لوکاس گاسەر باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا. باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن، سوپاسی هاریکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ باڵیۆزخانە کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و ھاندانی ھاتنی کۆمپانیاکانی سویسرا بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی .سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی وڵاتی سویسرا کرد بۆ پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی سبەی بڵاوکردەوە. بەپێی خشتەکە سبەی مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانە دابەش دەکرێ کە تاوەکوو ئێستا مووچەی مانگی 12ی2021یان وەرنەگرتووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی دۆخی کەشوهەوا لە ئیدارەی زاخۆ رۆژی پێنجشەممە 19-01-2022 کرایە پشووی فەرمی. لە ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "بەھۆی بارودۆخی کەشوھەوا و بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، رۆژی پێنجشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2022، دەوامی قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رادەگیرێت و پشووی فەرمی دەبێت". هەروەها، بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەی گەرما، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە بکاتە پشووی ڕەسمی.