Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
24-01-2022

وەڵامێک لە پارتییەوە بۆ یەکێتی

ڕاگەیەندراوێك لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بەیاننامەكەی ڕۆژی یەكشەممە (٢٣ـی كانوونی دووەم)ی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەبارەی پارتیمان و ڕەوشی سیاسیی و پرسی سەرۆككۆمار هەندێ بەلاڕێدابردن و بێ ئینسافی تێدا بوو. بۆیە بە باشی دەزانین ڕای گشتیی كوردستان لە ڕاستی و دروستیی بابەتەكان ئاگادار بكەینەوە. دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆك بارزانی شاندێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە مەبەستی گەڵاڵەكردنی هەڵوێستێكی هاوبەش و یەكخستنی ناوماڵی كوردی و دروستكردنی شاندێكی هاوبەش بۆ بەغدا و لەپێناو چەسپاندنی داوا ڕەواكانی گەلی كوردستان، سەردانی هەموو لایەنە كوردستانییەكانی كرد. هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بوو كۆبوونەوەی نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی بەسترا و لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بافل تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كرد. ئامانجی سەرەكیی ئەو كۆبوونەوانە ئامادەكردنی بەرنامەیەكی كوردستانی بۆ دیدی هاوبەش بەرانبەر داهاتووی عێراق و داوا ڕەواكانی گەلی كوردستان و تێكڕای پڕۆسەی سیاسی بوو.ئێمە مەبەستمان بوو شاندێكی هاوبەشی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پێكبهێندرێت بەڵام بەداخەوە ئەوە سەری نەگرت و، لەپێناو بەدیهاتنی یەكڕیزی لەسەر پێكهاتنی شاندێكی هاوبەشی نێوان پارتی و یەكێتی ڕێككەوتین بۆ ئەوەی لێكتێگەیشتنە سەرەتاییەكان بگەنە قۆناغی ڕێككەوتنی سیاسی. بۆیەش شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی بە سەرۆكایەتیی عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی سەردانی بەغدایان كرد و زنجیرەیەك كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی ئەنجام دا. بەڵام بە داخەوە بۆمان ڕوون بووەوە كە نوێنەرانی یەكێتیی بەشدار لە شاندە هاوبەشەكە ڕوانگەیەكی ڕوونیان نییە و توانای بڕیاردانیشیان لەمەڕ پرسەكان نەبوو. جگە لەوەش بە بێ ئاگاداركردنەوەی پارتی لە شاندە هاوبەشەكە كشانەوە.لەبارەی دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش كە پێویست بوو هەموو لایەك پابەندی هەنگاوە دەستوورییەكان بن، فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانی سەرباری ئامادەبوونی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان، دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی جێ هێشت. هەر ئەوەش یەكەم هەنگاوی فراكسیۆنی یەكێتی بوو بۆ تێكدانی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. لەبارەی بابەتی سەرۆككۆماریش دووپاتی دەكەینەوە كە ئەو پۆستە ئیستحقاقی گەلی كوردستانە و تەنیا موڵكی لایەنێك یان كەسێكی دیاریكراو نییە. هەر بەپێی ئەو بنەمایەش دەبێ تەنیا كاندیدێك دیاری بكرێت كە ڕەزامەندی و پاڵپشتیی هەموو لایەنە كوردستانییەكانی لەسەر بێت بەڵام یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان بەردەوام بوو لەسەر پێداگریی خۆی بۆ كاندیدكردنی كەسێك ئەویش لە دەرەوەی ڕەزامەندیی ناوماڵی كوردیی و پۆستی سەرۆككۆماریشی وەك ئیستحقاقێکی تەواو حزبی سەیر كردووە و لە ڕوانگەیەكی تەواو حزبیانە كاری بۆ كردووە نەك نیشتیمانیانە. پێویست بوو یەكێتی نیشتیمانی لەبارەی بابەتی سەرۆككۆمار و یەكڕیزیی ناوماڵی كوردیی وردتر و نیشتیمانیتر هەڵسوكەوتی كردبا و، دەبێ بەرپرسیارێتیی دۆخی ئێستا و دواتری ئەو لێكترازانەی هاتۆتە كایەوە لە ئەستۆبگرێت. مەحموود محەمەدگوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان٢٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵ
24-01-2022

دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەستپێدەکات

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە باڵکێشی راگەیاند، رۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/١/٢٥ مووچەی وەزارەتی تەندروستی بۆ مانگی ٢٠٢٢/١ دابەشدەکرێت.

هەواڵ
23-01-2022

یەکێتی لەبارەی بەرهەم ساڵحەوە بڕیاری کۆتایی دا

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٣/١/٢٠٢٢ لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن لە شاری سلێمانی، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی خۆی بەست. كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی عێراق و ئیستیحقاقە دەستوورییەكان لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق. كۆبوونەوەكە هەڵوەستەی جددی لەسەر ئەو پرسە كرد و پێی وابوو كە پارتی دیموكراتی كوردستان تاكڕەوانە و لە دەرەوەی ویست و ئیرادەی یەكڕیزی گەلی كورد و هێزە سیاسییەكانی كوردستان هەنگاویناوە و رێککەوتنیان لەگەڵ هەنديک لایەنی سیاسی واژۆ کردووە و لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەیان كاندیدێكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشكەشكردووە. لەوبارەیەوە بافڵ تاڵەبانی، بەووردی رووناكی خستەسەر پێشهاتەكانی ئێستا و جەختیکردەوە کە مادەم لایەنی دیکە، دوور لە پرینسیپی تەوافق کاندیدی خۆیان پێشکەش دەکەن، یەکێتیش مافی خۆیەتی كە پۆستی سەرۆككۆمار بە ئیستیحقاقی كورد و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بزانێت، بۆیە داكۆكی لە مافی خۆی دەکات و سازشی لەسەر ناکات. هەروەها ئەو قسەوباسانەی کە دەگوترا پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها کێشەی لەگەڵ کاندیدی یەکێتی هەبوو و ئەگەر ئاڵوگۆر بەو کاندیدە بکرایا پارتیش کاندیدی خۆی دەکشاندەوە دووربوون لە راستییەوە، دەریشكەوت ئەمە تەنیا بۆ چاوبەستەكی بووە و ئامانجی سەرەكی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆككۆمارە، دوور لە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە كوردستانییەكان بەتایبەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لە چوارچێوەی رێكکەوتنیان لەگەڵ هەندێک لە لایەنەكانی تری عێراق. ئەنجومەنی سەركردایەتی بەقووڵی بژاردەكانی بەردەم یەكێتی بۆ خاڵە گرنگەکانی بەرنامەی حکومەتی داهاتووی عێراق و پۆستی سەرۆككۆمار تاوتوێ كرد و جەختیکردەوە كە لەم قۆناغەدا پێویستە داكۆكی تەواو لەم ئیستیحقاقەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکرێت و بپارێزرێت. لەمبارەیەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی، بڕیاریدا کە پشتگیری تەواو بکات بۆ سەرخستنی كاندیدی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە، كە هەڤاڵ دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح-ە. هەروەها كۆبوونەوەکە جەختیکردەوە لەسەر یەكدەستی یەكێتی بۆ سەرخستنی ئەركەكانی داهاتوو.

هەواڵ
23-01-2022

بەرهەم ساڵح یەکێتی بە قوربانی پۆستەکەی دەکا

موکڕبوونی بەرهەم ساڵح، لەسەر خۆ کاندید کردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، رەنگە هەمان ئەو سیناریۆیەی ساڵی 2018 دووبارە بکاتەوە کە حیزبەکەی ( هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی  و دادپەروەری ) خستە قومارەوە و کردییە قوربانی پۆستی سەرۆک کۆمارییەکەی. لە یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق، فڕاکسیۆنی یەکێتی، دەنگی نەدا بە کاندیدی سونەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، دەنگی بە کاندیدی سەدرییەکانیش نەدا بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، دەنگی بە کاندیدەکەی پارتیش نەدا بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، ئەم سێ لایەنەش گەورەترین کوتلەی پەرلەمانین و 180 دەنگی مسۆگەریان هەیە. بێگومان ئەم لایەنانە، دەنگ بە کاندیدەکەی یەکێتی (بەرهەم ساڵح) نادەنەوە، بۆیە ڕەنگە سیناریۆی 2018 دووبارە ببێتەوە و بەرهەم ساڵح حیزبەکەی بکاتە قوربانی کورسی سەرۆکایەتی، بەڵام ئەگەری بەهێزی ئەمجارە ئەوەیە کە خۆشی لەسەر کورسییەکە دانەنیشێتەوە.

هەواڵ
23-01-2022

یەکێتی لەبارەی کاندیدی سەرۆککۆمارەوە بڕیاریدا

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، بە تێکڕای دەنگ بڕیاریدا کە بەرهەم ساڵح، تاکە کاندیدی یەکێتی بێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق. کەمێکی دیکە یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی فەرمی بڵاو دەکاتەوە

هەواڵ
23-01-2022

به‌رهه‌م ساڵح له‌ پشتگیریکردنى سونه‌ و شیعه‌کان بێئومێد ده‌بێت

هه‌وڵه‌کانى یه‌کێتیى و به‌رهه‌م ساڵح ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ بۆ دووباره‌ به‌ ده‌ستهێنانه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆککۆمار ده‌ستیپێکردووه‌، به‌ڵام به‌ پێى زانیارییه‌کان ئه‌و پیشتگیرییە ناوخۆیی و ده‌ره‌کیانه‌ى بۆ دانانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح هه‌ن یه‌کێتیى و ناوبراویان بێئومێد کردووه‌ بۆ دووباره‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته‌.به‌ پێى زانیارییه‌کان، له‌ دواى ڤیتۆکه‌ى بارزانى و پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ دانانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح به‌ سه‌رۆککۆمار، له‌ ئێستا جگه‌ له‌ ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانى عه‌زم و ته‌قه‌دوم له‌ نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان به‌شێکى زۆر له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ئاماده‌ نین پشتگیرى به‌رهه‌م ساڵح بکه‌ن.به‌پێى زانیارییه‌کان، یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ هه‌وڵه‌کانى بۆ ده‌رچوواندنى کاندیده‌کەى ده‌ستپێکردووه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا هیچ بژارده‌یه‌کى له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ جگه‌ له‌ گۆڕینى کاندیده‌که‌ى، یاخود رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى دیموکراتى کوردستان. یه‌کێک له‌ کارته‌کانى به‌رهه‌م ساڵح پشتگیریکردنى نێوده‌وڵه‌وتى و ئیقلیمى و په‌یوه‌ندییه‌کانى خۆیه‌تى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارى هێزه‌ سیاسییه‌کانى عێراق و سه‌ربه‌خۆکان، که‌ پشتگیری له‌ دانانه‌وه‌ى ناوبراو ده‌که‌ن.هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌کان، هه‌رچه‌نده‌ یه‌کێتیى لێکتێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعه‌کانى نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا بێهیوابووه‌ له‌ ده‌رچوواندنى کاندیده‌که‌ى یه‌کێتیى بۆ پۆستى سه‌رۆککۆمار.پارتى دیموکراتى کوردستان و به‌شێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى عێراق نیگه‌رانن له‌وه‌ى که‌ به‌رهه‌م ساڵح له‌رێگه‌ى ماددیه‌وه‌ ده‌یه‌وێ ده‌نگى به‌شێک له‌ په‌رله‌مانتاره‌کانى عێراق له‌رۆژى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆککۆمار بۆخۆى ببات. ژێدەر بوار نیوز

هەواڵ
23-01-2022

مەسرور بارزانی نیگەرانیی خۆی لە زیاتربوونی ھێرش و پەلامارەکانی داعش دە...

سەرۆکی حکومەت توندترکردن و باشترکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ تاووتوێ دەکات ئەمڕۆ یەکشەممە 23 ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیرانی پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل و ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد، دوايين گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا تایبەت بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشی تاووتوێ کرد .سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆی لە زیاتربوونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هێڵەکانی بەرگری و توندترکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان کردەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، پێویستە لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، لە پەیوەندی بەهێز و بەردەوامدابن لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.

هەواڵ
23-01-2022

یەکێتی بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکاتەوە.کۆبوونەوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت و بڕیارە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار یەکلایی بکاتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی کە مەکتەبی سیاسی، ناوی بەرهەم ساڵحی بە فەرمی داوەتە ئەنجومەنی سەرکردایەتی وەکو بەربژێری ڕەسمی حیزب.

هەواڵ
22-01-2022

وەزارەتی یەک ھەفتە پشووی ڕاگەیاند

ڕاگەیەندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە : بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لە دابەزینی پلەکانی گەرمی پاش هەڵسەنگاندنی ( وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بریارماندا : ١- لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ( حکومی - ناحکومی ) پشوو دەبێت تا رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ واتا رۆژی یەکشەممە پشوو دەبێت.٢- ئەو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوانەی وەرزی یەکەم کە ئەنجام نەدراون لە رۆژی دووشەممە ٣١ی ١ی ٢٠٢٢ دەستپێدەکرێتەوە، کارگێری ناوەندەکانی خوێندن خشتەی ئەو تاقیکردنەوانەی کەماون بۆ قوتابیان و خوێندکاران رادەگەیەنن بەمەرجێک بەیانیان لەکاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی دەستپێبکات، پاش ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون خوێندنی وەرزی دووەم دەستپێدەکات .٣- قوتابخانەکانی (سابیس ) و (نێودەوڵەتییەکان) و ( بیانییەکان ) کە پرۆگرامی تایبەتیان هەیە دەتوانن تا وادەی ئاماژەپێکراو بە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام بن.٤- ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لەدەستچوو ، ساڵنامەی خوێندن هەموار دەکاتەوە. ئالان حمە سعیدوەزیری پەروەردە٢٢ی ١ی ٢٠٢٢

هەواڵ
22-01-2022

بافڵ تاڵەبانی بە دەستی بەتاڵەوە لە سەری بڵند گەڕایەوە

دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی سەری بڵندی کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە، نەیتوانیوە قەناعەت بە سەرۆک بارزانی بکات بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە کاندیدکردنەوەی بەرهەم ساڵح.باڵکێش زانیویەتی، بافڵ تاڵەبانی داوای لە سەرۆک بارزانی کردووە کە کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بکێشێنێتەوە، بەڵام مەرجی سەرۆک بارزانی ئەوە بووە کە کاندیدەکەی یەکێتی ڕەزامەندی پارتی لەسەر بێت.باڵکێش زانیویەتی، کە بافڵ تاڵەبانی نەیتوانیوە قەناعەت بە سەرۆک بارزانی بکات بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بەرهەم ساڵح دەرببڕێت.

هەواڵ
22-01-2022

بنەماڵەکەی: بکوژانی نەقیب محەمەد لەلایەن بەرپرسانی یەکێتییەوە داڵدە در...

بنەماڵەی نەقیبە کوژراوەکەی سلێمانی ڕایدەگەیەنن، ٤٨ ڕۆژ بەسەر کوژرانی ''نەقیب محەمەد لەتیف''دا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا بکوژەکان دەستگیر نەکراون. ئاشکراشی دەکەن، بکوژەکان لەلایەن بەرپرسانی باڵای حزبییەوە لە شاری سلێمانی داڵدە دراون، بۆیە تا ئێستا دەستگیر نەکراون. بنەماڵەی نەقیب محەمەد لەتیف، ئەو ئەفسەرەی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کە سەرەتای مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو لە کاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی داواکراوێکی دۆسیەی ژنان لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەست دا، ڕایدەگەیەنن: ٤٨ ڕۆژ بەسەر کوژرانی ''نەقیب محەمەد لەتیف''دا تێپەڕیوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا بکوژەکان دەستگیر نەکرون و دەزگا ئەمنییەکان کەمتەرخەمن لە دۆزینەوەی بکوژەکان. بە گوتەی بنەماڵەی نەقیب محەمەد لەتیف، بکوژەکان لەلایەن بەرپرسانی باڵای شاری سلێمانییەوە داڵدە دراون و وەکوو خۆیان دەڵێن، ئەگەر داڵدە نەدراون، بۆچی دەزگا ئەمنییەکان بکوژەکان دەستگیر ناکەن، خۆ عەرز قووتی نەداون و ئاسمان ھەڵینەکێشاون، بەڵام دیارە بکوژەکان دەستێکی گەورەیان لەپشتە، بۆیە دەستگیر ناکرێن. بنەماڵەی نەقیب محەمەد لەتیف، بە نیگەرانییەوە باسی کوژرانی ڕۆڵەکەیان دەکەن و دەڵێن، نەقیب محەمەد لەتیف، ئەفسەرێکی دڵسۆزی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بووە و بەردەوام بەدوای كێشەكانی ژناندا دەڕۆیشت و دەیویست چارەسەری كێشە خێزانییەكان بكات و تاوانبار بەسزا بگەیەنێت، بەڵام بەداخەوە خۆی لەلایەن تاوانبارانەوە شەھید کراوە و عەیبەیەکی گەورەیە بۆ دەزگا ئەمنییەکان تاوەکوو ئێستا بکوژەکانیان دەستگیر نەکردووە، ''بەڵام ئێمە وەکوو خانەوادەی محەمەد لەتیف، چاوەڕێ دەکەین بزانین دۆسیەی دەستگیرکردنی بکوژەکان بە کوێ دەگات، ئەگەر بکوژەکان دەستگیر نەکران، ئەو کاتە ھەڵوێستی خۆمان دەبێت، بەڵام جارێ ھەڵوێستی خۆمان بۆ ھیچ شوێنێک ئاشکرا ناکەین''. شەوی شەممە (4ی کانوونی یەکەمی 2021) لە شاری سلێمانی داواکراوێک ڕووبەڕووی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بووەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە ناوی (نەقیب محەمەد لەتیف) کوژرا و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی دەڵێت، داواکراوەکە هەڵهاتووە و تاوەکوو ئێستا بکوژەکان دەستگیر نەکراون.

هەواڵ
22-01-2022

لە شارێکی هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ پشوو ڕاگەیەنرا

بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی لە سنووری قەزای پێنجوێن رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە کرایە پشوو. ئێوارەی رۆژی شەممە 22-1-2022 زانا رەحمان رەحیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند "بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە سنوری قەزای پێنجوێن دا بڕیارماندا رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 23 و 24ی 1-2022 پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم فەرمانگەکانی سنووری قەزا پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز." قایمقامی قەزای پێنجوێن دەشڵێت، تەنها بانکی پێنجوێن دەوام دەکەن بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەو فەرمانگەو شوێنانەی سەرەی مووچەیانە.

1 2 ... 664 665 666 ... 1148 1149