بۆ یهكهمجار لهماوهى 10 ساڵى ڕابردوودا لیستی خانەنیشینی ئەفسەرانی وهزارهتى پێشمەرگە پەسەندکراو یهكێك لهبهرپرسه باڵاكانى ئهو وهزارهتهش لهنێو خانهنشینهكاندایه. بهشێكی تر لەیاسای چاكسازی جێبەجێكراوهو لیستی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگەش پەسەندكراوه و بەپێی زانیارییەکان، ئەمه یەكەم لیستی خانەنشینیە لەوهزارهتى پێشمهرگه لهماوهى 10 ساڵى ڕابردودا كه پهسهندكراوه". لیستەکە زیاتر لە800 ئەفسەری سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە خانەنیشیندەکرێن، کە بەفهریق جهبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتى پێشمهرگه دەستپێدەکات. ژێدەر شارپرێس
هاووڵاتییەکی دانیشتووی شارۆچکەی بەردەقارەمان-ی سەر بە قەزای بازیان، بەناوی “مام ئیسماعیل” کە تەمەنی 70 ساڵە، لە سەرمادا ڕەقدەبێتەوە و گیانلەدەست دەدات.
بڕیاری ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ویلائی وەستاندنی كاتیی كاری دەستەی هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، بە یاسایی و دەستووریزانینی دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارێكی لە شوێن خۆی و ئیجابی بوو. ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی خێراتر بوونی هەنگاوە دەستوورییەكان و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت بۆ ئەوەی لەسەر ڕێڕەوی سرووشتی و دروستی خۆی بڕوات. مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ٢٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
(دخيل اللە) ناوی گۆرانییە نوێکەی باسکاڵ مەشعەلانییە و تێکستەکەی هی حوسێن ئیسماعیل و وسام ئەلئەمیریش ئاوازی بۆ داناوە. لە ماوەی رابردووشدا ئەم هونەرمەندە لوبنانییە ڤیدیۆ کلیپێکی بە ناوی «استنى» بڵاوکردەوە و بینەرێکی زۆری هەبوو. باسکاڵ ساڵی 1969 لەدایکبووە و ئێستا تەمەنی 53 ساڵە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئومەران ڕایگەیاند، لە رێكەوتی ( ٢٠٢٢/١/٢٣ ) ڵەئەنجامی زانیاری و چاودێری وورد لە سەر بارهەلگرێک ، توانرا لە ناو لۆرییەکە دا کە باری (ئەسبێس) بار کردبوو، دەست بە سەر بری (٨٦٤) كارتون كە (( ٦ تۆن و ٤٤٧كیلۆ گرام ))جەرگی بەستووی قەدەغەکراو بگیرێت کە دەیانویست بە شێوەی شاراوە و نایاسایی هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەن. پاش دەستبەسەرداگرتنی جەرگەکە، پەراوی ڵێكولینەوەی بۆ کراوە و دۆسیەکە رەوانەی بەشی یاسایی بەرێوەبەرایەتی گومرگی حاجی ئۆمەران کرا بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و گومرگی و سزادانی سەرپێچکاران.
لەشەوی 2020/1/20لەلایەن دەستێکی تێکدەری نەناسراوەوەهێماکانی هاتووچۆ بەدرێژایی جوتسایدی بەحرکە لەشەقامی 60مەتری تاکو40مەتری تێکدران ولەشوێنی خۆیان دەرهێنران،بۆیە لەسەر بڕیاری بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتێ هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی هاوبەش لەهاتووچۆی هەولێر و نەهێشتنی تاوانی هەولێر پێکهێنرا، بۆ بەدواداچون و دۆزینەوەی تومەتباران و دانیان بەدادگا،وەئەمڕۆ لەدوای هەولێکی زۆر توانرا تومەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی نەهێشتنی تاوانی هەولێر دەستگیر بکرێت،وەلەلێکۆلینەوەی سەرەتایی دانی نا بەتاوانی دزی وتێکدانەکە، وەئێستا پەڕاوی بۆئامادەدەکرێت بۆدانی بەدادگا بۆوەرگرتنی سزای یاسایی خۆی.. ب هاتووچۆی هەولێر 2022/1/25
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، لە گەڵ شێخ محهمهد بن زاید، جێنشینی ئهبوزهبی و جێگری فهرماندهی باڵای هێزه چهکدارهکانی ئیمارات کۆبووەوە .لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق وهەرێمی کوردستان لە گەڵ ئیمارات و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بە گشتی تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتیی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا.
بزوتنەوەی رایگەیاند، پەرتەوازەیی لە بەغدا کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر پرۆسەی سیاسی ھەرێم دەبێت و دەرگای مەترسی گەورەتر بە رووی ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیە دابڕێندراوەکان دەکاتەوە. دەقی راگەیەندراوەکە راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە دوابەدوای پرۆسەی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، پرسی دیاریکردنی کەسایەتیەک بۆ سەرۆکایەتی کۆمار کە پشکی کوردە؛ بووەتە مژارێکی گەرم و ململانێی توندی حیزبی بەدوای خۆیدا ھێناوە. ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ستراتیجێکی نیشتیمانی کوردستانی لە بەغدا دەکەین، کە لەبری ململانێ بۆ بەدەستھێنانی پۆست و ھێنانەدی خواستی حیزبی؛ کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خاک و دەسەڵات و سامان و پێشمەرگە بۆ چوار ساڵی داھاتو بکرێت. بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی کورد لەناو ھاوکێشەی نوێی عێراق و، دۆخی سیاسیی و ئیداری و ئابوری و ئاسایشی ئەم وڵاتە وادەخوازێت؛ بە یەکگوتاری کوردستانی لەسەر بنچینەی پاراستنی دەستکەوتە دەستورییەکان بەیەکەوە کاربکەین، نەک سەنگەر لەیەک بگرین، چونکە سەنگەرلەیەکگرتن و پەرتەوازەیی لە بەغدا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر پرۆسەی سیاسی ھەرێم دەبێت و دەرگای مەترسی گەورەتر بە رووی ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیە دابڕێندراوەکان دەکاتەوە. ئەولەویەتی ئەم قۆناغەی خەباتی سیاسیی نەتەوەکەمان لە بەغدا، پێکەوەکارکردنە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادی بە ئامانجی دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم و بەپیرەوەچونی داخوازییەکانی هاوڵاتیان، بۆ رەخساندنی ھاوبەشییەکی سیاسیی راستەقینەی کورد لە دەزگای بڕیاردانی سیاسیی عێراق، بۆ جێبەجێکردنی مادە دەستورییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی خاک و مادەی ١٤٠، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێشمەرگە و بودجە و دابینکردنی موچە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم، بۆ پێداگیری لەسەر دروستکردنی ئەنجومەنی ئتیحادی و کارکردن بە پرەنسیپەکانی سازان و هاوسەنگی بۆ حوکمڕانی. ئەزمونی عێراقی نوێ دەریخستوە پۆست و کورسی و وەزارەتەکان، ھۆکاری بەھێزکردنی پێگە و سەنگی کورد نەبون، ململانێی کەسی و حیزبیش بە قازانجی جێبەجێکردنی مافە دەستورییەکان نەشکاونەوە، لەبەرئەوە بۆ بەغدا داوای رێککەوتن و کردنەوەی گرێکوێرەی کێشەکان لەناوخۆدا دەکەین. بۆ ناوخۆیی ھەرێمیش رێزگرتن لە جیاوازییەکان و کێبڕکێی دیموکراتی بۆ خزمەتکردنی خەڵک و، پەیرەوکرنی بەرنامەیەکی نیشتمانی بۆ چاکسازی سیاسیی و کارگێری و دارایی، بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و باشکردنی بژێوییەکانی ژیانی ھاوڵاتیان لەپێشینەیی ئەرکە سیاسیەکان دەزانین. بزوتنەوەی گۆڕان ٢٥ی١ی٢٠٢٢
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) بەڕێکەوت. لەو سەردانەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات کۆدەبێتەوە. لە دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەکرێت
پارتی یەکڕیزی ناویت بۆ ئەوەی کەس دوای بکەویت ، مێژووی دوای ۲٠٠۳ ی عیراق و پێکهێنانی کابینە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق شاهدە ، کەئیوە هەمیشە بەکورسی و هیزو بازوی پارتی لەبغداد پۆستتان وەرگرتوە بەپۆستی سەرۆک کۆماریشەوە . هەموو کابینەکانی حکومەتی عیراق دوای ۲٠٠۳ شاهدە حزبی کوردی نیە لەبغداد پارتی پۆستی پەرلەمانی یان حکومی لەحصەی خۆی پێ نەدابیت . بەڵام ئیتر ئەو زەمەنە گوزەشت کاک ستران پارتی لەسەر حسابی هیزی خۆی خەلک بکاتە سەرۆکی کۆمار و وەزیر و جیگری سەرۆکی پەرلەمان لەحزبەکانی تر و ئەوانیش تەوسیەو ڕینمایی بدەنە حکومەتی عیراقی کەچۆن چۆنی ئابڵوقەی ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بدات و پارەی لی ببریت چونکە حکومەتەکە پارتی سەرۆکایەتی دەکات. ئەری خیرە کاك ستران ئیستا یەکڕیزی کوردتان بیرهاتوەتەوە ئەی ۲٠۱۸ بۆ ڕیککەوتنتان لەگەل پارتی شکاندو بەهیزی هاوپەیمانە شیعەو سونەکان پۆستی سەرۆک کۆمارتان برد و یەکڕیزیتان بیر نەبوو؟ ئەرێ کاک ستران عبداللە خۆ هەمووی دوومانگ نابیت وتەبیژەکەتان و جەنابت و دوسێ سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی ترتان دەتانگوت پارتی گەر دەیەویت ئیمە سەرۆک کۆمار دەبەین گەر ناشیانەویت باوەک ۲٠۱۸ خۆیان تاقی بکەنەوە لەناو پەرلەمان کێ بردیەوە پیروزی بێت ئەوە ئەرز و ئەویش مەیدان ، خیرە ئیستا چی بوە و چی گۆراوە ، خۆ پارتی بەقسەی ئیوەی کردوە بالەپەرلەمان عەرز و مەیدانەکەتان ببینین ، ئیتر سترانی یەکڕیزی ئیوە بەس لەتەنگانەی خۆتان بیرتان دیتەوە . سیاسەت سترانی دلداری نیە کەپۆستیکت وەک دلدارەکەت پی نەدرا سترانێکی غەمگینانەو هەست بزوینی یەکڕیزی بۆ بڵێیت . بهمن کاك عبداللە احمد ــ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی کانوونی دووەمی 2022 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە دادوەر ھنری خووری، وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد، کە لە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری لوبنان و یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و ژمارەیەک راوێژکار پێکھاتبوو. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە بە گشتی و لوبنان و عێراق بە تایبەتی ئاڵوگۆڕ کران.ھەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و سووریا و ناوچەکە و دۆخی ھەرێمی کوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 24 ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی کوانژین کونسولی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ ماڵئاواییکردن و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.سەرۆکی حکومەت بە پێزانینەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی کونسولی گشتیی کۆریای باشووری کرد لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.کونسولی گشتیی کۆریای باشوور، سوپاسی هەماهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی کرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو هەمیشە، کوردستان بە ماڵی دووەمی خۆی دەزانێت و میهرەبانيی و میواندۆستيی خەڵکی کوردستانیش لە بیر ناکات.