ڕوونكردنەوە تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەرنامەیەكیدا هەندێك زانیاری لەسەر بابەتی وەستانی ئۆتۆمبێل لە شەقامەكان بڵاو كردەوە كە هیچ بنەمایەكی فەرمی نەبوو. ئەم بابەتە پێش كابینەی نۆیەم سەری هەڵدا، بەڵام لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم ڕاگیرا و جارێکی تر خرایەوە ژێر پرۆسەی وردبینی و دیراسەت. هیوادارین تۆڕی میدیایی ڕووداو و چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن لە دروستكردنی بەرنامە و بڵاوكردنەوەی هەواڵدا پابەندی پاراستنی ئاكاری میدیایی بن و هەواڵی ناڕاست و چەواشەكارانە بە مەبەستی هاندانی خەڵك لە دژی حكوومەت هەڵنەبەستن. هەر پرۆژەیەک لە هەر فەرمانگەیەكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ بكرێن، لەژێر ڕۆشنایی و بە جێبەجێكردنی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
لە یەک مانگدا 18 کۆڵبەر له رۆژهەڵاتی كوردستانی کوژراون و بریندار و بێسەروشوێن بوون.رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کە لە مانگی ڕابردوودا 2 کۆڵبەر بە دەستی سوپای پاسدارانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.ئەوەشی ڕاگەیاند کە هەر لەو مانگەدا 13 کۆڵبەر بریندار بوون و سێ کۆڵبەریش کە خەڵکی ورمێ-ن، بێسەروشوێن بوون و 10 لە کۆڵبەرە کوژراو و بریندارەکانیش خەڵکی پارێزگای کرماشانن.ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە کۆڵبەرە کوژراوەکان و 9 کۆڵبەری دیکەی کە برینداربوون، لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج و کۆڵبەرێکیش بەهۆی ڕوودووێکی سروشتی بریندار بووە، هەروەها دوو کۆڵبەریش بە رووداوی هاتوچۆ بوونەتە قوربانی و یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوەی دیکەش بریندار بوو.
شارەزای كەشناسی دەڵێت، بەپێی پێشبینییەكان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری دابەزینی سێ بارستەهەوای ساردی جەمسەری و بەفر و باران بارین ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت. ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی له‌لاپەڕەی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردووەتەوە، پێشبینی دەكەن لە ماوەی رۆژانی 4ی 2 بۆ 11ی 2ی 2022 هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە بكەوێتە ژێر كاریگەری دابەزینی سێ سیستەمە بارستە هەوای ساردی جەمسەری باكور. دەشڵێت، ''بەشێوەی نزمە پاڵەپەستۆی یەك لەدوای یەك كاریگەریەكانی نزمدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكانمان بە شەپۆلی بەفر و بارانبارین.'' ئاماژه‌ی بەوەشکرد، ''بارینی بەفرێكی زۆر لەناوچە شاخاویەكان و نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما كاریگەری لەسەر كەشی ناوچەكە دەبێت.''
ئەمڕۆ سێشەممە 1 ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کارل کۆرتانێک کونسولی گشتیی نوێی کۆماری چێک لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسولی نوێی چێک ، هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چێک،لە هەموو بوارەکاندا پەرە بسەنن .کونسولی گشتی نوێی چێک، سوپاسی ھەماھەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێمی کرد‌و ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی ھەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی .
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى ژماره‌یه‌ك ره‌خنه له لایه‌ن ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى رووبه‌ڕووى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، كاندیدى یه‌كێتیى بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار كراوه. *زۆرترین ره‌خنه له لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتی و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و شاره له به‌رهه‌م ساڵح، گیراوه كه له ماوه‌ى سێ ساڵى سه‌رۆككۆماریدا له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ند و كادیرانى ئه‌و حزبه كۆنه‌بۆته‌وه، به پێچه‌وانه له سه‌رده‌مى مام جه‌لالدا زۆرترین گرینگى به‌و شاره دراوه. له به‌رامبه‌ر گرینگى نه‌دانى سه‌رۆككۆمار به پرسى كورد له‌و شاره هێزه شیعى و سونییه‌كان زۆرترین گرینگ‌یان به خه‌ڵكى خۆیان داوه. *به‌شێك له ره‌خنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوون كه ناوبراو، نه‌یتوانیوه له‌و ماوه‌یه‌دا له ڕێگه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، پارێزگارێكى نوێ بۆ ئه‌و شاره دابنێت، له كاتێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ژماره‌یه‌ك پارێزگارى عێراقى له ماوه‌ى دوو ساڵدا گۆڕیوه، ئه‌مه‌شیان به ترسان و مورعاتكردنى توركیا و ئه‌ردۆغان له لایه‌ن سه‌رۆككۆماره له قه‌ڵه‌مداوه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌خنه له به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، گیراوه به‌وه‌ى له ماوه‌ى سێ ساڵدا، نه‌هاتۆته پارێزگاى كه‌ركووك به بیانوى شه‌رعیه‌ت نه‌دان به پارێزگارى به وه‌كاله‌ت، به‌ڵام له كۆشكى كۆمارى پێشوازى له راكان جبورى، كردووه ئه‌وه‌ش وه‌ك دانپێدانان بۆ پارێزگار له قه‌ڵمدراوه. *له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه باس له‌وه كراوه به‌رهه‌م ساڵح، له ماوه‌ى سێ ساڵى سه‌رۆككۆمارى زۆرترین هاوكارى سه‌درییه‌كانى كردووه و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكى سه‌درییه‌كان له رێگه‌ى ئه‌وه‌وه پۆستیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام دواتر سه‌درییه‌كان پشتیان تێكردووه. *به‌شێك له ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان لێگرتووه، كه له دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار له 2018، سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى به‌هۆى ئه‌و قه‌زیه‌یە بایكۆتى پارتیان كردووه، به‌ڵام له ماوه‌ى ئه‌و سێ ساڵه‌دا ناوبراو، سازشى زۆرى بۆ پارتى و مه‌سعود بارزانى كردووه، ته‌نانه‌ت به‌شدارى ئاهه‌نگى بوك گواستنه‌وه‌ى هۆشیار زێبارى كرد، به‌ڵام دواجار پارتى پشتى تێكرد. *یه‌كێك له ره‌خنه‌كان ئه‌وه‌بووه كه ناوبراو، ده‌رفه‌تى به پارتى دیمو‌كراتى كوردستانداوه له دادگاى فیدڕاڵى عێراق پۆستێكى باڵا ببات. ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى لێگیراوه له هه‌ڵبژاردن كارى بۆ سه‌رخستنى لیستى یه‌كێتیى نه‌كردوه. *یه‌كێك له ره‌خنه‌كان ئه‌وه‌بوو كه له‌ڕووى دیبلۆماسییه‌وه سه‌رۆككۆمار نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت و به‌شێك له‌و په‌یوه‌ندیانه له به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتیى به‌كاربهێنێت. *هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له راپۆرتێكى ده خاڵیدا شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى ئه‌و حزبه به‌بێ ناوهێنان، ره‌خنه‌ى توندى له به‌رهه‌م ساڵح گرتووه. *به‌شێكى ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه پێیانوابووه، كه پۆستى سه‌رۆككۆمار هیچ سوودێكى بۆ یه‌كێتیى نه‌بووه، بۆیه واباشه دواین ئۆپشنه‌كان له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوو تاوتوێ بكرێت و بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه بدرێت. له دواى ته‌وابوونى قسه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى ده‌رفه‌ت به به‌رهه‌م ساڵح، دراوه وه‌ڵامى ره‌خنه‌كان بداته‌وه، به‌ڵام دواى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ره‌خنه‌كانى سه‌رى به‌شێك له ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كان نه‌بوون و پاشان بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى وتوویه‌تى: ده‌ستخۆشى بۆ وه‌ڵامه‌كانى دكتۆر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆم وه‌ڵامم بدابووایه باشتر قسه‌م ده‌كرد. له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه قوباد تاڵه‌بانى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى وه‌ك هه‌وڵێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى كۆبوونه‌وه‌كه به‌رگرییان له به‌رهه‌م ساڵح كردوه. ژێدەبوار نیوز
ئەوانەی بە دەرقاچەی شەرواڵە خاکییەکەیدا هەڵدەشاخێن، خۆیان و گەورەکانیان هەر لەدوایەوە ڕۆیشتوون و هەرواش دەمێننەوە . هیچکات ماکینەی گەورەی ئیعلامی نەبووەو هیچکات ڕۆژنامەڤان و قەڵەمی بەکرێ نەگرتووە تا بەشان و باڵیدا هەڵبڵێن و قەتیش باوەڕی بە زمانی خراپ و ناشیرین نییەو نەبووە، بەڵکو ئەوە هەڵوێست و دۆخە دژوارەکان بوون کە هێزو پێگەیان نیشانی هەمووان داوەتەوە و لە تەنگانە یارو نەیار دێنەوە بەردەرگای. سەرۆک بارزانی، لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ زۆر پرس قسەی وەردەگیرێت و داوای دەستپێشخەری و بۆچوونەکانی دەکرێت و ئەوەی شەوی ڕابردوو داوای لێ‌کرا بۆ یەکخستنەوەی ماڵی شیعە، نە لەعێراق و نە لەدەوروبەری عێراقیش یەکەمجارە. پێش چەند مانگێکیش ڕۆڵی لە یەکخستنەوەی سوننەکان هەبوو کە زۆر لایەن پێشتر ئەم هەوڵەیان دابوو و تێیدا مۆفەق نەبوون. لەهەندێک پرس کە وڵاتانی خاوەن پێگەو سەربازو پارە بۆ چارەسەری پرسێک تووشی تەنگ و چەڵەمە دەبنەوە، بۆ چارەسەری کێشەکان ڕوو لەبارەگاکەی دەکەن و داوای بۆچوون و دەستپێشخەری لێ دەکەن. سەرۆک بارزانی لە سووریا، کوردانی ڕۆژئاوای یەکخست و ئەوە ناکۆکی خۆیان بوو دیسان دووری خستنەوە. لە تورکیا پێشنیاری پرۆسەی ئاشتی کرد کەچی پەکەکە تێکی دا. بۆ عێراقیش هەمیشە فریادرەس بووە. لە شەڕی داعش، وڵاتان وەک کەسی یەکەم و هێزی یەکلاکەرەوەی گۆڕەپان گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکرد. لەباشووری کوردستان ئەگەر هەوڵەکانی سەرۆک و نەرمینواندن و قوربانیدان بە بەرژەوەندییەکانی خۆی و حزبەکەی نەبایە، زۆرجار پارت و کەسی نابەرپرس و عەڕاب و تاڵانچییەکانی جەنگ هەمیشە بۆ تێکدان! میلی تفەنگیان سوار بووە. مێژوو سەلماندیەتی، سەرۆک هەمیشە پرەنسیپ و مەبادیئی خۆی بۆ گرنگ بووەو خیلاف لەهەڵوێستەکانیدا نەبووە، ڕابردوویەکی نەگۆڕ وای کردووە هەمیشە پێگەو هێزی بڵندتر بێت و دۆست و دوژمن ئیعتیبار‌و جدییەت بدۆزنەوە لە قسەکانیدا، ئەوانەشی بە دەرقاچەی شەرواڵە خاکییەکەیدا هەڵدەشاخێن خۆیان و گەورەکانیان هەر لە دوایەوە ڕۆیشتوون و هەرواش دەمێننەوە. پێشەوا هەورامانی
پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، گەنجێك لەلایەن براکەیەوە کوژراوە، بکوژەکەش لە هەرێمی کوردستان نەماوە. بەڕێوەبەری ناحیەی مانگێش دەڵێت، هۆکاری کوشتنی ئەو کەسە ئەوە بووە کە رەگەزی خۆی گۆڕیوە.
پەرلەمانی عێراق ناوی بەربژێرانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاو دەکاتەوە. بڕیارە رۆژی 7-2-2022، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێی عێراق کۆ ببێتەوە و بە گوتەی زۆرینەی چاو‌دێر و ساسەتمەدارانی کوردستان و عێراق، هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی دەبێت سەرکۆماری عێراق. ناوی بەربژێرەکان: - هۆشیار زێباری - خالید سدیق عەبدولعەزیز - رزگار محەمەد ئەمین - گەلاوێژ عەلی ئەمین پیرە - ئومێد پاڵانی - رێبوار ئاوڕەحمان - بەرهەم ساڵح - فەیسەڵ موحسین کیلابی - شەهاب ئەحمەد نعێمی - حوسێن ئەحمەد سافی - ئەحمەد موح روبەیعی - ئەحمەد یەحیا ساعدی - سەباح ساڵح سەعید - کازم خوزەیر داوغنە - لوئەی عەبدولساحب موحسین - هەمزە بەرسیم مەعموری - حوسێن موحسین حەسەنی - عەبدوللەتیف محەمەد جەمال - عومەر سادق عەبدەلی - سائیر غانم محەمەد - ئیقبال عەبدوڵڵا فەتلاوی - خەدیجە خودابەخش ئەسەد قلاوس - جەبار حەسەن جاسم - هادی عەبدولحوسێن فەریجی - رەعد خوزەیر سایل
دوای کۆبووەنەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی، موقتەدا سەدر لە تویتێکدا سووربوونی خۆی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە دووپاتکردەوە و رایدەگەیەنێت "تیرۆر و توندوتیژی دژی گەل و هاوبەشەکانمان رابگرن". موقه‌تدا سه‌در، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیادی، تویتێكی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: "تیرۆر و توندوتیژی دژی گه‌ل و هاوبه‌شه‌كانمان بوه‌ستێتن". سه‌در له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "پێشوازی لە دانوستاندن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی ده‌کەین و خه‌ریكی پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانین.
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، هۆشیار زێباری وەک بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان دەمێنێتەوە و ناکشێتەوە. مەحموود محەمەد ڕایگەیاند، بڕیاری پارتی نەگۆڕاوە و هۆشیار زێباری وەک بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان دەمێنێتەوە و ناکشێتەوە
سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکەی نەجەف رایگەیاند، هیوادارە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، موقتەدا سەدر و محەممەد حەلبووسی دەرەنجامی ئەرێنیی هەبێت و رێگەخۆشکەربێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕووی پرۆسەی سیاسی عێراق بوونەتەوە.سەرۆک مەسعود بارزانی لە تویتەر لەبارەی کۆبوونەوەکەی نەجەف نووسیویەتی، "پڕبەدڵ هیوادارم کە کۆبوونەوەی نێوان موقتەدا سەدر، نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی ئەنجامی ئەرێنیی لێ بکەوێتەوە و رێگەخۆشکەربێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە هەنووکەییانەی کە ئێستا رووبەڕووی پرۆسەی سیاسی عێراق بوونەتەوە". ئەمڕۆ دووشەممە 31-01-2022 سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی بۆ رای گشتیی عێراق و کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "دەستپێشخەرییەکی سیاسیم خستووەتەڕوو و پێشنیازم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن".لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، "لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیازم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و لەسەر چۆنێتیی بەردەوامبوونی پرۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان راوێژ بكەن". سەرۆک بارزانی هیوای خواستووە ئەو دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئەرێنیی هەبێت و "لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت".ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە شاری نەجەف بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و هەریەکە لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی-ن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەدر. دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو. لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن. هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت. مەسعود بارزانی31ـی كانوونی دووەمی 2022
بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو بەرێزانە دەکات کە میوە وھەرجۆرە خۆراک و کاڵایەک دەفرۆشن وبەئۆتومبیلەکانیان قەراغی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودیان بەربەست کردووە، خۆیان بەدوور بگرن لەم سەرپێچییە وە پێویستە ھەمووان بزانن کە شەقامەکان موڵکی گشتین وبۆ کەس نیە بۆ بەرژەوەندی خۆی قۆرخی بکات. لەسبەینێوە ھەر جۆرە سوارڕەوێک بۆ ئەم مەبەستە بەدی بکرێت دەستی بەسەرا دەگیرێت وڕەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتنی ھاتووچۆی سلێمانی دەکرێت ورێکاری یاسایی بەرامبەر بەخاوەنی وەردەگیرێت. راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی