باران لەماوەی هەشتا ساڵی ڕابردوودا بە سروشتی خۆی داباریوەشرۆڤەی بارانی 80 ساڵی ڕابردووی پارێزگای سلێمانی بەپێی داتای بارانی هەشتا ساڵی ڕابردووی وێستگەی کەشناسی سلێمانی : ١- بڕی ناوەندە بارانی ٨٠ ساڵ = ٦٧٦ ملم ٢- بڕی ناوەندە بارانی ٣٠ ساڵی کۆتایی = ٦٩٥ ملم ٣- کەمترین بڕی باران ساڵی ١٩٤٨-١٩٤٩ بووە بە بڕی ١٦٩ ملم ٤- بەرزترین بڕی باران ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ بووە بە بڕی ١٣١٧ ملم ٥- بەردەوامبوونی وشکە ساڵی لە نێوان ٥ ساڵ بۆ یەک ساڵدا بووە بۆ نموونە ساڵانی ١٩٤٦، ١٩٤٧، ١٩٤٨، ١٩٤٩، ١٩٥٠ بڕی باران لە ٥٠٠ ملم کەمتر بووە وە ساڵی ١٩٨٣ تەنها یەک ساڵ کەمتر بوە لە ٥٠٠ ملم. ٦- باران لەماوەی هەشتا ساڵی ڕابردوودا، بە سروشتی خۆی داباریوە و بە پێی زانستی ئاماریی (statistics) ناتوانین بڵێین باران کەمی کردوە تەنانەت ئەگەر بارانی ئەمساڵیش لە ٥٠٠ ملم کەمتر بێت. ٧- ئەگەر باران بە هەمان ڕەوتی ساڵانی پێشووی بەردەوام بێت پێشبینیوایە کە ئەمساڵیش بڕی باران نزیک بێت لە هەمان بڕی بارانی ساڵی پار یان کەمێک زیاتر بێت و لە بڕی ناوەندە باران نزیک ببێتەوە و ئەگەر بە پێی ڕەوتی ساڵانی پێشووی نەبێت ئەوا بڕی ٦٠٠ ملم و زیاتر چاوەڕوان کراوە. دکتۆرە نەوبەهار مصطفیمامۆستا لە ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو لە زانکۆی سلێمانی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی شوباتی 2022 ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی کرد. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پوختەیەکی دەربارەی سەردانەکەی بۆ میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو ( ئیمارات) خستەڕوو و ئاماژەی کرد بە کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئیمارات کە لە گفتوگۆکانیاندا جەخت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات كراوەتەوە، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، كه خزمه‌ت به كه‌رتی گه‌شه‌پێدان و بنیاتنان ده‌كات . هەروەها تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی سەرۆک وەزیران لە گەڵ بەپرسانی باڵای ئیمارات، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پێشڤه‌چوونه‌كانی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرنگی هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بۆ دابینكردنی پشتیوانی ئاشته‌وایی له ناوچه‌كه و داهاتوویێکی باشتر له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه.پاشان سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تیشکی خستە سەر ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بە شێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەم دواییەی گیان لە دەستدان و بێسەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی سێ بەلەم لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو کە بەشێکیان تا ئێستا بێسەروشوێنن. سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئاماژەیدا بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکان و هەروەها گەڕاندنەوەی ڕزگاربووان و گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان، بە هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌رى گشتى وو‌ڵاتى یۆنان له هه‌ولێر وباڵیۆزى یۆنان له به‌غدا، وێڕای په‌یوه‌ندى بەردەوامی فەرمانگەکەیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى و یۆنامى و نووسینگه‌ى یه‌كێتنى ئه‌وروپا له هه‌ولێر، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، شاندێكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه، سه‌ردانى یۆنانیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسى دۆسیه‌ى كۆچبه‌ران له‌و ووڵاتە كۆبوونه‌وه، تا ئێستا له ده‌رئه‌نجامى ئه‌و هه‌وڵانەدا، ته‌رمى 9 كۆچبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ركى سه‌رۆك وه‌زیران ڕاده‌ستى كه‌سوكاریان كراوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆش شاندێکی حکومەتی هەرێم، جارێکی دیکە سەردانی یۆنان دەکەن بۆ گەیاندنی سامپلى كه‌سوكارى 29 له قوربانیان بۆ ئه‌نجامدانی تێستى دى ئێن ئه‌ى، هەروەها تەواوكردنى كه‌یسى ڕێوار ڕێبوارى ته‌مه‌ن 11 سالان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ هه‌ولێر.ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌ره‌راى ده‌ستخۆشى له هه‌وڵى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییكانى ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ وته‌ندروستى، ئه‌و لایه‌نانه‌ى ڕاسپارد كه به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌كانیان له‌و باره‌یەوه، وه‌زاره‌تى ناوخۆش ڕا‌سپێردرا كه به‌رده‌وام بن له به‌دواداچوون ولێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ى كه بازرگانى به ژیان و سه‌لامه‌تى هاووڵاتیانى هه‌رێم ده‌كه‌ن وڕێكارى قانونیان له‌به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت. لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، داوا لە وڵاتی یۆنان دەکات بۆ بەردەوامی گەڕان بە دوای بێسەروشوێنەکان و لەو ڕووەشەوە حکومەتی هەرێم ئامادەی هەر ڕێکارێکی پێویستە.لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن لە هەرێم و ئاستی پابەندبوونی وەزارەتەکان بە وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن فەرمانبەران و کارمەندانی حکومەت و ئامادەکارییەکانی خۆپارێزی بۆ مامۆستایان وکارمەندانی پەروەردە و قوتابیان وخوێندکاران لە دوای دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناوپۆل خستەڕوو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وێڕاى ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ت كه به شایه‌تى هاوبه‌شه نێوده‌وڵەتییه‌كانمان و ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، سه‌ركه‌وتووانه ڕێكارى پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا لە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین وگرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزیی له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنى زیاترى په‌تاكه وپاراستنی تەندروستی گشتی. لە بڕگەی چوارەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی وئابووری تیشکی خستە سەر پێشوەچوونەکانی کاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم کە ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی هاوبەشی خۆیانن سەبارەت بە پابەندییەکانی هەرێم و شایستەکانی بە پێی یاسای بودجە، دواتر ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران بە ووردیی ڕاپۆرتێکی پێشکەشکرد سەبارەت بە پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی ماددەی 11 لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021، کە بریتیە لە داهاتی فرۆشتنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و بابه‌تى پاكتاوكردنى ڕەسیدی بانکی بازرگانیی عێراقی لە لای بانکەکانی هەرێم ،پێداچوونه‌وه‌ی داهاتە نانەوتییەکان له هه‌رێم و ئاماده‌كردنى میزانى یەکگرتووى پێداچوونه‌وه‌ى فەرمانگەکانی هەرێم بۆ ته‌واوى مانگه‌كانى ساڵى 2021 کە سەرجەم داهات وخەرجییەکانی هەرێم لەخۆبگرێت، هەروەها خستنەڕووی پڕۆژەی بایۆمەتری تۆماری مووچەخۆران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ئاماژەیدا بە گرنگيی پێشکەشکردنی زانیاری و خشتەکان بە تیمی هاوبەشی چاودێریی دارایی بە شێوەیەکی ڕوون وشەفاف، تا بيانوو بۆ حکومەتی فیدڕاڵی نەمێنێتەوە بۆ خەرجنەکردنی شایستەی دارایی هەرێم بە پێی یاسای بودجە. ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم لە یاسای بودجە و وەزارەتەکان ڕاسپێردران کە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی دارایی وئابووری و دیوانی چاودێری دارایی بکەن. لەمبارەیەوە بڕیارە لە ڕۆژی 6 ی ئەم مانگە تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێری دارایی هەرێم وبە‌غدا دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.
جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لەگەڵ بەرپرسی راوێژکارانی هاوپەیمانان، له‌باره‌ی پرۆگرامی مەشق و راهێنان، کۆبووەوە. وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، لیوا قارەمان که‌مال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، له‌گه‌ڵ کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس، بەرپرسی راوێژکارانی سوپای هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان کۆبووه‌وه. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، کۆبوونەوەی، جێگری سەرۆکی ئەرکان و بەرپرسی راوێژکارکارانی هاوپەیمانان، تایبەت بە پرۆگرامی مەشق و راهێنان لەسەر ئاستی یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بوو. جه‌خت له‌م خولانەی هاوپەیمانان كرایه‌وه کە لەدەرەوەی وڵات بۆ ئەفسەر و کارمەندانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێنەوە. K24
نرخی ئەمپێڕێک كاره‌بای موه‌لیده لەمانگی رابردوودا له نێوان 15.000 هه‌زار بۆ 16.500 دیناره، هاوكات خشته‌ی كاركردنى موه‌لیده به‌هه‌مان شێوه‌ى مانگى رابردوو ده‌بێت.ئەمڕۆ چوارشه‌ممه (2022.2.2) لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو (1) له نێوان 15000 دینار بۆ 16.500 دینار ده‌بێت.مانگى رابردوو موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان (306) بۆ (335) كاتژمێر كاریان كردوه، بۆیه له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك نرخى ئه‌مپێر له گه‌ڕه‌كێكى دیكه جیاواز ده‌بێت.به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت، له كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه دو فیده‌رن له كاتی بڕانی یه‌كێك له دو فیده‌ره‌كه نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه.سه‌باره‌ت به‌كاركردنى موه‌لیده‌ش به‌یانیان له‌كاتژمێر 6:30 به‌یانى تا 8.00ى به‌یانى كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها (12) نیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.راگەیاندنیبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی
مڕۆ هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆ پشتیوانیکردن لە بەربژێری سەرۆککۆمار سەردانی بەغدا دەکەن. بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ پشتگیری‌کردن لە د. بەرهەم ساڵح، بەربژێری سەرۆککۆماری عێراق سەردانی بەغدا دەکەن و لەگەڵ بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان کۆدەبنەوە. ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە کەمتر لە هەفتەیەک ماوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر سەرۆککۆماری عێراق. ژێدەررووداو
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو.خستنەڕووی ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بە شێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەمدواییەی گیان لەدەستدان و بێ سەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان و ڕزگاربووان و گەڕان بەدوای بێ سەروشوێنەکان.خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی (ئۆمیکڕۆن) لە هەرێمی کوردستان.خستنەڕووی بەرەوپێشچوونەکانی کاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم. فەرمانگەی میدیا و زانیاریحکومەتی هەرێمی کوردستان٢ی شوباتی ٢٠٢٢
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان / نوسینگەی ڕۆژئاوا دوو تۆمەتباریان لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکرد.لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرک و چالاکی و دەرچوونی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان / نوسینگەی ڕۆژئاوا، توانرا دوو تۆمەتبار لەکاتی تاوانی دزیکردندا دەستگیر بکەن.لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا کە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە بەکاریانھێناوە.ھەردوو تۆمەتبار (م، خ، ر) لەدایکبووی ١٩٩٧ و (ھ، ع، ع) لەدایکبووی ١٩٩٩ دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
كەمێك پێش ئێستا فڕۆكه‌كانی توركیا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له ده‌وروبه‌ری كه‌مپی مه‌خموور به چڕی بۆردومانكرد. کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو فڕۆكه‌كانی توركیا حه‌وت جار له‌سه‌ر یه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه و له‌ناو مه‌خمووریش ئاگری ئه‌و مووشه‌كانه بینراوه، كه ئاراسته‌ی بنكه‌كانی په‌كه‌كه كراون. ھاوکات فڕۆکەکانی تورکیا چیای شنگالیشیان بۆردوومان کردووە، بەڵام زیانەکان نەزانراون.
لە دەوروبەری گوندی توەسوورانی ڕانیە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر و ھێزی ئەمنی ڕوویداوە و کوژراو و بریندار ھەن. لە رووبەڕووبوونەوەکەدا دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایش برینداربوون و تۆمەتبارەکەش کوژراوە.
ڕێککارەکانی پێشکەشکردن و وەرگرتن لە خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی 2022 - 2023 لە عێراق.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، هەواڵی کۆبوونەوەی لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی دەرکراوی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە ڕاگەیاندنەکان بڵاوبووەوە، بەڵام ئەو کۆبوونەوە نەکراوە.باڵکێش زانیویەتی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هیچ کۆبوونەوەیەک لەنێوان لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانیدا نەکراوە و گەڕانەوەی ئاڵا تاڵەبانیش بۆ ناو شاندێکی یەکێتی، لەسەر داوای بەرهەم ساڵح بووە. لەمانگی تەموزی رابردووەوە، كێشەكانی نێوان لاهور شێخ جەنگی‌و بافڵ تاڵەبانی تەقینەوە، كە هەردووكیان هاوسەرۆكی یەكێتی نیشمانی بوون‌و بەو هۆیەشەوە لاهور شێخ جەنگی‌و چەند ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی دەركران. باڵکێش ئەوەشی زانیوە، کە بەرھەم ساڵح، ھەوڵێکی زۆری داوە بۆ ئەوەی کۆببنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.
گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی فینگەر لە کوردستان و عێراق، بە گوژمەی 15 ملیۆن دۆلار، لە ناحیەی ڕۆڤیا دروستدەکرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵانە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بۆ بازاڕی ناوخۆیی دەگەڕێنێتەوە و رێگر دەبێت لە دەرچوونی سەرمایە بۆ دەرەوەی کوردستان، هەروەها 450 هەلی کاری راستەوخۆ و نزیکەی 25,000 هەلی کاری ناڕاستەوخۆ لە ناوخۆی کوردستان دەڕەخسێنێت.ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشەی بەرهەمی زیادەی پەتاتە لە کوردستان چارەسەر دەکات و %40ـی کارەکانی پرۆژەکە تەواوبووە.