بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشمانی هەڵمەتی میدیایی ئەو حیزبە بۆ سەر جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگیراوە.مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، لەسەر راسپاردەی بافڵ تاڵەبانی ئاگاداری سەرجەم دەزگا میدیاییەكانی یەكێتی كردووەتەوە، كە بەهیچ شێوەیەك هەڵمەتی میدیایی بۆ سەر جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەنجامنەدەن.بەپێی زانیارییەكان، بافڵ تاڵەبانی رێنمایی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی كردووە، كە ئێستا لەگفتوگۆدان لەگەڵ لایەنەكانی هەرێم بەگشتی‌و نابێت هەڵمەتی میدیایی بكەنە سەر هیچ لایەنێك، بەتایبەتی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 7ی شوباتی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ پرستی سەرۆك كۆماری عێراق بكرێت، كە یەكێتی چاوی لەوەیە لایەنەكانی هەرێم دەنگ بەكاندیدەكەیان بدەن، كە بەرهەم ساڵحە. ژێدەربوار نیوز
بڕیارە سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببێتەوە و بڕیار لەبارەی کاندیدی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بدات.کۆبوونەوەکە کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی شاندی یەکێتی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و لەبارەی کاندیدی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بڕیاری کۆتایی دەدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30/1/2022 لە گەڕەکی خەباتی پارێزگای سلێمانی دایکێک و 2 منداڵەکەی بەهۆی سۆپاوە گیانیان لەدەستداوە. بەپێ زانیارییە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە بەهۆی غازەوە ڕوویداوە.
ئەمڕۆ نیوەڕۆ لەسەر رێگای هەڵەبجە – سەیدسادق، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە کە کچ و کوڕێکی دەستگیرانداری تێدابووە و کچەکە گیانی لەدەستداوە و کوڕەکەش بریندار بووە. هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای سەرەکی ( هەڵەبجە - سەیدسادق) بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێک گیانی لەدەست دا.ڕوونیشیکردەوە، کاتژمێر ١٢:٣٠ لەسەر ڕێگای سەرەکی (هەڵەبجە - سەیدسادق ) نزیك گوندی کشێدەری ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تویۆتا - هایلکس) وەرگەڕا لەئەنجامدا بەداخەوە بوە هۆی گیانلەدەستدانی سەرنشینێک و برینداربون شۆفێرەکەی … ئاماژە بەوەشکرا، کە لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە. بەپێی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلەکە ”کچ و کوڕێکی تێدا بووە و کچەکە گیانی لەدەستداوە”.
کۆماری ئیسلامی ئێران فشارەکانی بۆ تێکدانی دووەم دانیشتنی پەرلەمان چڕکردۆتەوە و لە ڕێگەی چەند فراکسیۆنێکەوە دەیەوێ ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکە ناتەواو بکات. باڵکێش زانیویەتی کە ئێران لە ڕێگەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسەوە، فشاری خستۆتە سەر فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و یەکگرتوو و کۆمەڵ بۆ ئەوەی دانیشتنەکە بایکۆت بکەن. ئێران دەزانێت کە بە تەواوبوونی رێژەی یاسایی، دەرچوونی بەرھەم ساڵح زەحمەت دەبێ، بۆیە لە ھەوڵی ئەوەدایە ڕێگە لە چوونە ژوورەوەی پەرلەمانتاران بگرێ. ھەر بەپێی زانیارییەکان، ئێران فشاری کردووە کە پارتی کاندیدەکەی بکشێنێتەوە، بەڵام پارتی ڕازی نەبووە. تا ئێستاش ڕوون نییە کە ئەو فراکسیۆنانە بە داواکەی ئێران ڕازی دەبن یان نا.
بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، بافڵ تاڵەبانی تووشی گرژبوون و ڕەقبوونی ماسولکە بووە بەهۆی یاری لەشجوانییەوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت. ھەر بەپێی زانیارییەکان، نەخۆشخانەکە بە ھێزێکی زۆری ئەمنی دەورە دراوە و باڵکێش زانیویەتی کە ھیچ رۆژنامەنووسێک بۆی نییە لە نەخۆشخانەکە نزیک ببێتەوە.
بەهۆی تێکچونی تەندروستییەوە، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە.بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، بافڵ تاڵەبانی تووشی گرژبوون و ڕەقبوونی ماسولکە بووە بەهۆی یاری لەشجوانییەوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.
سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، ئه‌نجامده‌ری هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، ده‌زگای هەواڵگری ئەکرەم قەیسی لە دیالە دەستگیرکرد و ئێستا گەێندراوەتە وەزارەتی ناوخۆ.گوتیشی: ده‌ستگیركراوه‌كه دانی به‌وه‌دا ناوە، کە بەرپرس بووە لە دواین هێرشی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا.هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه سه‌ر به یه‌كێك له گرووپه میلیشیا چه‌كداره‌كانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌و گرووپه بكه‌ن.
نوسینی: د. رۆژین مەهدی كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له خوێنبه‌ره‌كاندا ھۆكاری سه‌ره‌كی، جه‌لته‌ی دڵه و له‌م سه‌رده‌مه‌دا كوشنده‌ترین ھۆكاری مردنه و رۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر به جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌مرن . بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌ڵته‌ی دڵ به‌دوربیت پێویسته ئاگاداری ئه‌و خواردنانه بیت كه ده‌یخۆیت، بۆ رێگریكردن له كه‌ڵه‌كه‌بونی چه‌وری له خوێنبه‌ره‌كاندا و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وریه زیانبه‌خشه‌كان ئه‌م خواردنانه بخۆ ماسی: ماسی باشترین خواردنه و پێویسته مانگی به‌لای كه‌مه‌وه دوجار بخورێت، ترشی چه‌وری ئۆمێگا 3ی تێدایه كه رێژه‌ی چه‌ورییه باشه‌كان زیاد ده‌كات و چه‌وریه خراپه‌كان داده‌به‌زێنێت، به‌وه‌ش ڕێگه له جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌گرێت.مزره‌مه‌نییه‌كان: مرزه‌مه‌نییه‌كان لیمۆ و پرته‌قاڵ و سندی ده‌گرێته‌وه، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه خواردنی مزره‌مه‌نییه‌كان رێگه له گیرانی خوێنبه‌ره‌كان ده‌گرێت.گوێز: گوێز یه‌كێكی تره له‌و خواردنانه‌ی سودی بۆ دڵ زۆره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترشی چه‌وری ئۆمێگا 3"ی تێدایه كه یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان ده‌دات .تۆوی كه‌تان: ۆوی كه‌تان ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشی چه‌وری ئومێگا3 و ریشاڵی و كالسیۆم،یارمه‌تیده‌ره بۆ پاككردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان و پاراستنی كه‌سه‌كه له جه‌ڵته‌ی دڵ، به‌ڵام پێویسته زۆر نه‌خورێتزه‌رده‌چه‌وه: زه‌رده‌چه‌وه به‌ھارتێكی زۆر به‌سوده بۆ دڵ و پێویسته له ژه‌مه خواردنه‌كاندا به‌كاربھێنرێت.چای سه‌وز: توێژینه‌وه‌كان له ژاپۆن ده‌ریخستوه رۆژانه خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز رێگه له توشبون به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك ده‌گرێت و مه‌ترسی مردن به‌رێژه‌ی 16% كه‌مده‌كاته‌وه.دارچینی: دژه‌ئۆكسیدی تێدایه كۆنترۆڵی رێژه‌ی شه‌كر و چه‌وری له‌خوێندا ده‌كات ، به‌وه‌ش رێگه له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌گرێت.ھه‌نار: ھه‌نار یه‌كێكه له میوه خۆشه‌كان و پێویسته رۆژانه بخورێت، رێگه له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌گرێت و له مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ ئه‌تپارێزێت.
بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی دوو کەس دەکرێنە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، قوباد تاڵەبانی رادەسپێردرێت بۆ سازدانی دیداری یەکێتی و پرۆتۆکۆلی حیزب دەخرێتە ژێر سەرپەرشتیی سکرتاریەتیی مام جەلال. هەروەها کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لێدوانی بەرپرسانی حیزب بۆ میدیاکانی پارتی قەدەخە دەکات. لە رۆژی 27-1-2020 چەنبەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی دوو کەس دەکرێنە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، قوباد تاڵەبانی رادەسپێردرێت بۆ سازدانی دیداری یەکێتی و پرۆتۆکۆلی حیزب دەخرێتە ژێر سەرپەرشتیی سکرتاریەتیی مام جەلال. هەروەها کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لێدوانی بەرپرسانی حیزب بۆ میدیاکانی پارتی قەدەخە دەکات. لە رۆژی 27-1-2020 چەند بڕیارێک بە واژۆی بافڵ تاڵەبانی دەرکراون کە بەمشێوەیەن: 1- قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال رادەسپێردرێت بۆ سازدانی دیداری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەپێناو دید و سیاسەت و پرۆژەی یەکێتیی لە سێکتەرە جیاوازەکاندا.د بڕیارێک بە واژۆی بافڵ تاڵەبانی دەرکراون کە بەمشێوەیەن: 2- خالید سەلام سەعید شوانی دەکرێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی 3- ئەحمەد حەمەکەریم باوەشێخ دەکرێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی 4- مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال تەنها ئۆرگان دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی پرۆتۆکۆلی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 5- بەبڕیاری کارگێڕی مەکتەبی سیاسی هیچ هەڤاڵێک رێگەپێدراو نییە کە چاوپێکەوتن و لێدوان بۆ کەناڵە رەسمی و ناڕەسمییەکانی راگەیاندنی پارتی بدات.
دوای قوڵ بوونەوەی ململانێکان بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆککۆمار لەنێوان پارتی و یەکێتی، ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بەرهەم ساڵح ببێتەوە بە سەرۆککۆمار.ئێران لە ساڵی 2018 پشتگیرییەکی تەواوی بەرهەم ساڵحی کرد و توانی دەنگی پێویستی بۆ کۆبکاتەوە، بەڵام ئێستا ناتوانێ ئەوە بکات، چونکە زۆرینەی پەرلەمان سەر بە ئێران نین.هەموو ئامانجێکی ئێران ئێستا ئەوەیە کە ڕێگری بکات لەوەی ڕێژەی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان تەواو ببێت کە بڕیارە ڕۆژی 7ی مانگی شوبات دابنیشێت و دەنگ بە کاندیدێکی سەرۆککۆمار بدات. بەڵام بەو پێیەی بەرەی ئێرانی زۆرینە پێکناهێنن ئەوە زەحمەت بووە، بۆیە ئێران دەستی بۆ هەموو کارتەکانی بردووە.یەکێک لە هەوڵەکانی ئێران، هێنانەوەی لاهور جەنگیە بۆ ناو یارییە سیاسیەکان، دەیەوێ لە رێگەی لاهور و هەموو ئەو کەسانەوە کە لێی نزیکن، هەوڵەکان چڕ بکاتەوە بۆ ڕێگری‌کردن لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان. لە بەرامبەردا لاهور جەنگی داوای لە ئێران کردوە یارمەتیدەری بن بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ناو سیاسەت و یەکێتی.
چاودێرێکی سیاسی، باس لە جموجۆڵەکانی بافڵ تاڵەبانی، لە پشتیوانیی بەرهەم ساڵح بۆ بوونەوە بە سەرکۆمار دەکات و ئاماژە بەوە دەدات، کە ئامانجی بافڵ تاڵەبانی نەگەڕانەوەی (بەرهەم ساڵح)ە بۆ سلێمانی، یان گەڕانەوەی بە شکاوی، تاوەکوو بە هیچ شێوەیەک لە ناوخۆی یەکێتیدا بیر لە ململانێ نەکاتەوە. د.مدحەت سلێمان، چاودێری سیاسی ڕایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی کەسێکی شارەزایە لە چاڵ هەڵکەندن بۆ ئەو کەسانەی کە پێی وایە لەناو حزبەکەی ململانێی دەکەن، گوتی: ”بافڵ تاڵەبانی پێی وایە، لەوانەیە بەرهەم ساڵح یەکێک بێت لەو کەسانەی، لە داهاتوودا کێشەی بۆ دروست بکات، لەبەرئەوە بە هەموو شێوەیەک سەرەتا پشتگیریی دەکات ببێت بە سەرکۆمار، بۆ ئەوەی لێی دوور بێت، بەڵام کە دڵنیایە دەرناچێت و هەر کاری بۆ دەکات بۆ ئەوەیەتی پێی بڵێت، هەموو شتێکمان بۆت کرد و تۆش نەتتوانی دەربچی“. ئەو چاودێرە، گوتیشی: “كاتێكیش بەرهەم ساڵح بە شكاوی بۆ سلێمانی بگەڕێتەوە و لەناو یەکێتیشدا بمێنێتەوە، ئەوا لاواز دەبێت، ئەگەر بچێتە دەرەوەی یەکێتیش، ئەوا تەواوی پەڕ و باڵ و کەسەکانی لێ کراوەتەوە و کەس بەدوایدا ناکەوێت حزب دروست بکاتەوە، چونکە پێشتر، کە هاوپەیمانیی دروست کرد، زۆر قسەی گەورە و قەبەی دەکرد، بەڵام دواتر لەپێناو پۆستی سەرکۆمار هەموو شتێکی کردە قوربانی، لەبەرئەوە، لە داهاتوودا بەرهەم ساڵح لەڕووی سیاسییەوە توانای حزبیی نەماوە و لەناو یەکێتیش ناتوانێ بەو شکاوییەی ململانێی ماڵی مام جەلال بکات“. باس‌نیوز