Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
27-03-2022

7.5 ملیار دینار دەدرێتە زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، حەوت ملیار و 500 ملیۆن دیناریان تەرخانکردووە و وەکو هاوکاری بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکرێت کە لە لافاوەکانی ساڵی رابردووی هەولێر زیانیان بەرکەوت. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، هەزار و 189 ئۆتۆمبێل، سێ هەزار و 183 خێزان و ماڵ، 408 خانوو و 350 دووکان زیانیان بەرکەوتووە.

هەواڵ
27-03-2022

نرخی پەرلەمانتار له‌ به‌غدا گەیشتە چەند؟

هەر لەگەڵ چوونە نێو ناوچەی سەوز، تێبینی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ی بەشێک لە شەقامەکان بەکۆنکرێت داخراون و هێزێکی زۆری جل رەشی نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیران لە شەقامەکان بڵاوەیان پێکراوه‌، هەر تەماشای دۆخەکە بکه‌ی، هەست بەوە دەكه‌ی کە عێراق لە چ هەراییەکی سیاسی و ئەمنیدایە. ئەو چەند کاتژمێرەی پێش دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمان له‌ (26ی ئادار/ مارسی 2022) بۆ هەردوو بەرەی (رزگارکردنی نیشتیمان) و (چوارچێوەی هەماهەنگی) یەکلاییکەرەوە بوو. یەکگرتوو و کۆمەڵ و نۆ پەرلەمانتاری سوننەکان دواجار تاڕادەیەکی زۆر تای تەرازووه‌کەیان تێکدا، ئەوەی کە چوارچێوەی هەماهەنگی ویستی، ئه‌نجام درا، بەڵام هێشتا ژمارەیەک پەرلەمانتار ماوە، کە ئەگەری ئەوەیان تێدایە بێنە بەرەی (رزگارکردنی نیشتیمان)ـەوە. سێ شاند بۆ یەك ئامانج پێش دەستپێکردنی دانیشتنەکە ، هەریەک لە (پارتی و سوننەکان و سەدری)یەکان بە سێ شاندی جیا دەچوونە لای پەرلەمانتارە سەربەخۆکان، گرەنتیان پێی دەدان و بەڵێنیان دەدا، کە دۆخەکە بەدڵی ئەوان دەبێت، حکومەتێک دروست دەکرێت، کە خزمەتی خەڵک بکات بەرنامەیەی کاری کابینەکەیان روونده‌كرده‌وه‌، بەڵام لە چرکە ساتەکانی کۆتایی ژمارەیەک پەرلەمانتار پاشگەزبوونەوە! هیچ ڕێگەیەک لەبەردەم سەرۆک پەرلەمانی عێراق نەبوو، کە تەنیا دانیشتنەکە دوابخات بۆ کاتێکی دیکە تاکو بتوانرێت رێژەی یاسایی تەواو بکرێت. نرخی پەرلەمانتار گەیشتە چەند؟ هەر بۆخۆی فڕێدانی ئەو قسەیە ئەو ئامانجەی پێکا، کە بەشێک لەسەربەخۆکان خۆیان بڕیاری پێش وەختەیان دابوو، کە بەشداری بکەن، به‌ڵام كه‌ ئەوەیان بیست، پاشەکشیان لە دانیشتنەکە کرد و ترسان بکەونە بەر ئەو شاڵاوە و تۆمەتباربکرێن. باس كردنی كڕینی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران و هێنانە پێشەوەی پارەوپوڵ دۆخێکی خراپی دروست کردبوو، په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو، لای خەڵک وێنەیەک دروست بكرێت، کە هەر کەسێک بەشداری بکات؛ واتا پارەی وەرگرتووە و پرسەکە هیچ پەیوەندی بە پرسی چاکسازییەوە نییە. "چوارشەممە مەوعیدمانە" هەر دوای دواخستنی دانیشتنەکە بۆ رۆژی چوارشەممە، موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بە تویتێك دڵنیایی دا، کە پاشگەزبوونەوە نییە و چوارشەممەی داهاتوو بۆ ئێمەیە، وەک ئاماژەیەک بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی دانیشتنەکەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق. بڕیاره‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجام بدرێت، هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمان، كه‌ له‌ هه‌رسێ فراكسیۆنی سه‌درییه‌كان و پارتی و سیاده‌ پێكهاتووه‌، هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن، رێژه‌ی یاسایی بۆ دانیشتنه‌كه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌. ژێدەر K24

هەواڵ
27-03-2022

مەسرور بارزانی لە گەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری دوبەی لە ئیمارات لە گەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوورم جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.لە کۆبووەنەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن راشد جێنشینی دوبەی و شێخ مەکتووم بن محەمەد بن راشد جێگری حاکمی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، گفنوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتیی و هەماهەنگیی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرا.

هەواڵ
27-03-2022

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ حاکمی شاریقە کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 27 ی ئاداری 2022 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری شاریقە لە ئیمارات لە گەڵ شێخ سوڵتان بن محەد ئەلقاسمی حاکمی میرنشینی شاریقە كۆبووەوە.لە کۆبووەنەوەکەداکە، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میرنشینی شاریقە و ئیمارات بە گشتی تاووتوێ کرا.بەتایبەتی لە بوارەکانی پەروەردە و خوێندن و کولتوور و پشتگیریکردنی بزنسی بچووک و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەندی شاریقە لە بواری کولتووری و ئەکادیمیدا.

هەواڵ
27-03-2022

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لە سەرەتای مانگی چوارەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ (ئادار) دەست پێ دەکات.

هەواڵ
26-03-2022

"یەكێتی 300 هەزار دۆلار بەو پەرلەمانتارانە دەدا كە ناچنە كۆبوونەوەی پە...

میدیایەکی عێراق لە هەواڵێکدا  ئاشكرای كردووە، کە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕی 300 هەزار دۆلاری ئەمریکی دەدات بە هەر پەرلەمانتارێك كە نەچێتە كۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممە 30ی ئاداری 2022ی پەرلەمانی عێراق. كەناڵی (وان نیوز)ی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی كردەوە، یەكێتی بڕی 300 هەزار دۆلاری تەرخان كردووە بۆ هەر پەرلەمانتارێك كە نەچێتە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەوە بۆ دەنگدان بە سەرۆک کۆمار.

هەواڵ
26-03-2022

لە سلێمانی سێ لیستی نوێ خۆیان ڕادەگەیەنن

لە سنووری پارێزگای سلێمانی کە بە زۆنی سەوز ناسراوە، ساڵانە حیزب و قەوارەکان زیاد دەکەن. لە هەڵبژاردنی داهاتوی کوردستانیشدا، سێ لیست خەریکی خۆ ئامادەکردنن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، ئەو سێ لیستە کە بڕیارە خۆیان ڕابگەیەنن هەڵقوڵاوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانن. لیستی یەکەم بە سەرۆکایەتی لاهور جەنگی دەبێ لاهور جەنگی، ماوەیەکە سەرقاڵی خۆ ئامادە کردنە بۆ ڕاگەیاندنی حیزبێکی نوێ و بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی داهاتوی کوردستان کە بڕیارە لە مانگی 10ی2022 بەڕێوە بچێت. بۆ ئەو مەبەستەش چەند کەسێکی نزیکی خۆی ئاگادار کردۆتەوە و داوای هاوکاری لێ کردوون. ئەوانەی لەگەڵ لاهور جەنگیدا دەبن، شادمان مەلا حەسەن و ژینۆ محەمەد، کە هەردوکیان ئەندامی سەرکردایەتی بوون و دەرکران، لەگەڵ براکانی لاهور خۆی و چەند پەرلەمانتارێکی ئێستا و پێشوو. لیستی دووەم بە سەرۆکایەتی عەلی حەمە ساڵح ئەم لیستە ئامادەکاری بۆ دەکرێت و ڕەنگە تا دوا ڕۆژەکانی بەر لە دەستپێکردنی بانگەشە ڕانەگەیەنرێت. چاوەڕوان دەکرێ هەریەکە لە یوسف محەمەد و کاوە مەحموود و چەند کەسێکی دیکەی تێدا بن. لیستی سێیەم بە سەرۆکایەتی عەبدوڵای مەلا نورییە ئەم لیستەش قووڵاییەکەی دەکەوێتە گەرمیانەوە و جگە لە عەبدوڵڵای مەلا نوری، چاوەڕوان دەکرێ چەند کەسێکی تریش بچنە ئەو بەرەیەوە.

هەواڵ
26-03-2022

راگەیندراوێک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێره‌وه‌

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر راگەیندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ی كه‌ بۆ رۆژانی نه‌ورۆز ئاماده‌كرابوون به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكران. نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ویڕای دەستخۆشیمان لە یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکان و هێزە ئەمنیەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر و تیمە تەندروستییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لەسێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا، جارێکی دیكه‌ وەکو پارێزگای هەولێر هاووڵاتییان و هاووشاریانی خۆشەویست دڵنییا دەکەینەوە وەک هەمیشە لەخزمەتیاندا ده‌بین. ده‌قی راگه‌یه‌ندراو: بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز کە لەلایەن پارێزگای هەولێر و لێژنەى ئەمنى پارێزگای هەولێر ئامادەکرابوو، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، هەروەها دابینکردنی هاتووچۆیەکی ئاسودە و سەلامەت لە چوونە سەیران و پابەندبوونی هاووڵاتییان بە پاراستنی ژینگە لەسەیرانگە و شوێنە گشتییەکان، رۆژانی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لەسنووری پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە: یەکەم/ گەشت و گوزار لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە سنووری پارێزگای هەولێر، چەندین لێژنەی تایبەت پێکهێنرا بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ڕووی گەشتیاراندا، وەکو پێکهێنانی چەند لیژنەیەک بەمەبەستی پێشوازیکردن لە گەشتیاران لەدەروازەکانی هەولێر، هەروەها چاودێریکردن و دابینکردنی خزمەتگوزاری لە سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان و چاودێریکردنی میوانخانە و چێشتخانەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری تەواو بە گەشتیاران، ئەمە جگە لە راسپاردنی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان بۆ ئاگادارکردنەوەی چێشتخانەکان بۆ ئەوەی لە رۆژانی جەژنی نەورۆز کراوەبن. لە ماوەی 10رۆژی رابردوودا لە 3/15 تاوەکو 3/25، (100686) سەد هەزار و شەش سەد و ھەشتا و شەش گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە. دووەم/ هاتووچۆی هەولێر پلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی بەبێ هیچ گرفتێک لەشەقامەکان و سەیرانگاکان جێبەجێکران، بەوشێویەش بەخۆشحاڵییەوە هاووڵاتیان لەکاتی چون وگەڕانەوەیان لەسەیرانگاکان تووشی ئاستەنگی هاتووچۆی گەورە نەبوونه‌وه‌، تەنیا قەرەباڵغیەکی ئاسایی لەسەر رێگاکان بەهۆی زۆری ژمارەی سەیرانکه‌ران پەیدابوو، سەبارەت بەرووداوەکان لە 3 رۆژی جەژنی نەورۆز بەداخەوە (6) رووداوی هاتووچۆ روویاندا کە لەئەنجامیاندا بەداخەوە (8) کەس برینداربوون و (1) منداڵ گیانی لەدەستدا. سێیەم/ پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە پلانی ئەمنی و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان و ئامادەباشی هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بەبێ گیروگرفت تەواوی بڕگەکانی جێبەجێکران و سەرکەوتوو بوون، لەهەرسێ رۆژی جەژنی نەورۆز ئاماری تاوانەکان بەمشیوەیە بوو، (21) تاوان تۆمارکراوە، (19) تاوان ئاشکراکراوە و تاوانباران دەستگیرکراون، (2) تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە. چوارەم/ بەرگری شارستانی تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز لە ئەرک دابوون، لەوماویەشدا (3) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، سەرجەم حاڵەتەکان لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە. ویڕای دەستخۆشیمان لە یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکان و هێزە ئەمنیەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر و تیمە تەندروستییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لەسێ رۆژی جەژنی نەورۆزدا، لێرەوە جارێکی دیكه‌ وەکو پارێزگای هەولێر هاووڵاتییان و هاووشاریانی خۆشەویستی هەولێری پایتەخت دڵنییا دەکەینەوە وەک هەمیشە لەخزمەتی ئێوەدا دەبین و بەهەموو توانایەکمانەوە بەپشت بەستن بەتوانا و چاوکراوەیی هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ، شەو رۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی سەلامەتی و پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵتان و دەستەبەرکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان، هەروەها دەست خۆشى لە پۆلیسى دارستان و تیمەکانی شارەوانی لەسەرجەم قەزا و ناحییەکان دەکەین، کە لە سێ ڕۆژەی جەژنی نەورۆز لەپێناو پاراستن و هۆشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتییان بۆ پاک ڕاگرتن و پاراستنی ژینگە و شوێنە گشتییەکان لەئەرکدابوون. نووسینگەی پارێزگاری هەولێر 2022.3.26

هەواڵ
26-03-2022

سەردانی حەلبوسی بۆ ئێران دواخرا

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە سەردانەکەی حەلبووسی بۆ ئێران دواخراوە. ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:- نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، هەموو لایەک ئاگادار دەکات سەردانەکەی بەرێزیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دواخرا کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا ئێرانییەکەی بەرێز محەمەد باقر قالیباف بوو؛ بەهۆی دوا پێشهاتەکان و پابەندبوونی پەرلەمانی و دەستوری هەر دوولا، لەگەڵ باری تەندروستی سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران. نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران 26 ئازار 2022

هەواڵ
26-03-2022

کاندیدێکی پێشووی یەکگرتوو رەخنەی توند لەو حیزبە دەگرێت

یوسف ئەحمەد محەمەد، کە ساڵی 2004 کاندیدی پەرلەمانی کوردستان بوو لەسەر لیستی یەکگرتوو، رەخنەی توند لە حیزبەکە دەگرێت و دەنووسێت: بڕیاری بەشدارینەکردنی یەکگرتوو لە کۆبونەوەی پەرلەمان بڕیارێکی ترسنۆکانە و نابەرپرسانەیە و چونە ژێر باری فشارەکانی وەلائیەکانە، بیانوەکەشیان راست نییە، چون هەمان بیانو هەبوو کاتێک هۆشیار زێباری دوور خرایەوە بەڵام بەشداری کۆبونەوەکەیان کرد. مەرجەکانی نەوەی نوێش بۆ داپۆشینی ئەوەیە کە گروپێکی وەلائیەکانن، لە کۆبوونەوەی پێشوو بەشداریان کرد و ئەم مەرجانەیان نەبوو، هەلێکی گەورە لەبەردەم گەلی عێراقدایە بۆ لاوازکردنی دەستی ئێران لە وڵاتدا. وەلائیەکان بە فشاری موشەکباران و هێرشی درۆن و پارە بڕین و تیرۆر و تۆقاندن وویژدان کڕین و ئیعلامی گەورە و چەواشەکاری ئەیانەوێ شکستی پێبهێنن، رەنگە سەدر جەلسەی داهاتوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاڕاستە بکات، ئەوکات عەرەبە وەلائیەکان لە هەڵبژاردندا گورزی قورستریان بەردەکەوێت. زۆرینەی گەلی عەرەب بە شیعە و سونەیەوە لە گەمەکە حاڵی بوون، ئەزانن تا وەلائیەکان هەبن ئێران ناهێڵێ عێراق لەسەر پێی خۆی هەستێ، ئەوەی ماوەتەوە کوردە کە هەڵمەتێکی گەوجاندنی گەورە هەیە لەسەری و زەحمەتە هاوکێشەکە لەناو کوردا بگۆڕدرێ، بەڵام مەحاڵ نییە. لاوازبوونی دەستی ئێران ئەمڕۆ یا سبەی لە ڕێگایە و وەلائیەکان دۆڕاندن بەشیان ئەبێ.

هەواڵ
26-03-2022

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا

بەھۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی، دانیشتی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕۆژی چوارشەممە دواخرا.

هەواڵ
26-03-2022

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ حاکمی (رەئس ئەلخەیمە- رأس الخيمة...

ئەمڕۆ شەممە 26 ی ئاداری 2022 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ( رەئس ئەلخەیمە-رأس الخیمة) لە ئیمارات لە گەڵ شێخ سعود بن سەقر ئەلقاسمی حاکمی میرنشینی ( رەئس ئەلخەیمە-رأس الخیمة) كۆبووەوە.لە کۆبووەنەوەکەدا کە شێخ محەمەد بن سعود ئەلقاسمی جێنشینی رەئس ئەلخەیمە ئامادەبوو، گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میرنشینی رەئس ئەلخەیمە و ئیمارات بە گشتی کرا.بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و پیشەسازی وگەشتوگوزاردا. ھەردوولا ھاوڕابوون کە لە پەیوەندی و ھەماھەنگیی بەردەوامدابن بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی ھاوبەشن.سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، لە میرنشینی یەکگرتووی عەرەبییە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە بڕیارە ڕۆژانی 28-29ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەبچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.سەرۆکی حکومەت هەروەها بەشداری لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی، کە ڕۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.

1 2 ... 628 629 630 ... 1148 1149