سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بەرپرسیاریەتییە بۆ هەموو لایەنەکان و هەموو هەوڵێک دەدەین کۆبوونەوەکە بکرێت. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رايگەیاند: "دانیشتی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرنگە، بەرپرسیاریەتییە بۆ هەموو لایەنەکان، بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق دەبێ 220 پەرلەمانتار لە دانێشتنەکە ئامادەبن بۆ تەواوبوونی رێژەی یاسایی، بە هەموو لایەکمان هەوڵدەدەین کۆبوونەوەکە بکرێت". گوتیشی: "ئێمە هاوپەیمانێتی (رزگاری نیشتمانی)یمان هەیە، پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی ئێستا لە پەرلەمان ئامادەن، ئومێد دەکەین، لایەنەکانی دیکەش بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن". ڤیان سەبری، ئاماژەی بەوەشکرد: "کۆبوونەوەکە بەرپرسیایەتی مێژووییە و بەستراوەتەوە بە پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق، هەموو گەلانی عێراق چاوەڕێی دەکەن". بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت، رێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان پشتیوانی "هاوپهیمانی رزگاری نیشتمانی" بهدهستهێناوه، کە پێکهاتووە، لە فراکسیۆنەکانی پارتی، سەدرییەکان، سیادە، ئهو هاوپهیمانییه زۆرترین كورسی نوێنهرانی ههیه k24
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنن کە سبەی شەممە بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق ناکەن. دەقی راگەیێنراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، كە بریارە لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت، ئەگەر بڕیارە، بیر لە پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانیی بەهێز بكرێتەوە، لۆژیك لەكوێیە؟ ئەوەی دوێنی لە سەنگەری بەرگری لە سیستمی عێراقی نوێ و تێكشكاندنی پاشماوەی بەعسییەكان و تیرۆریستانی قاعیدە و داعش، بوو، پێی دەگوترێت بڕۆ ببە بە ئۆپۆزیسیۆن. لەبەر نەبوونی هێزێكی تۆكمەی نیشتمانیی سەربازی لە سەرانسەری وڵات و بوونی گرووپی جیا جیا، هێشتا پێكهاتەكانی عێراق پێویستیان بە تەوافوق و سازان هەیە بۆ جێگیركردنی زیاتری دامەزراوە دەوڵەتییەكان. بۆیە دامەزراندنی حكومەتێكی بە هێز، كە دەنگی هەمووانی تێدا بێت و وەڵامدەرەوەی هەموو ئاڵنگارییەكانی سەر پرۆسەی سیاسی عیراق بێت، هێشتا پێویستیمان بە پرەنسیپی سازانە. ئەو بیركردنەوەیە تەنیا بۆ ناو ماڵی شیعەش لۆژیكی نییە، ئەی ئەمە چ جۆرە بیركردنەوە و چ لۆژیكێكە، هێشتا حكومەتی هەرێم كۆمەڵێك كێشەی چارەسەرنەكراوی دەستووری و قانوونی هەیە لەگەڵ حكومەتی ئیتحادی، گرینگترینیان ماددەی 140ی دەستوور و دۆسیەی نەوت و پرسی هێزی پێشمەرگەیە، باسی حكومەتێكی زۆرینە بكات كە بە دەنگی كورد هیچ پرۆژە یاسایەك، جگە لەناو هۆڵی پەرلەمان، بەڵكو لە ئەنجوومەنی داهاتووی وەزیرانیش تێپەڕ نابێت. كەواتە هەموو هەوڵ و تێكۆشانی خەڵكی كوردستان بكەینە قوربانی دەستكەوتی چەند كەسێك كە هیچ بەهایەك بۆ قوربانییەكانی گەلەكەمان دانانێن و بە دوای دروشمێك كەوتوون، كە هیچ باوەڕیان بە مافی كورد و پێكهاتەكانی دیكەی عیراقیش نییە. بۆیە ئەوەی سبەی دەگوزەرێت لەپێناو حكومەتێكی بەهێزی نیشتمانیی و داهاتوویەكی باشتر نییە بۆ گەلانی عێراق، بەڵكو هەندێ لایەن، بەپێی بەرژەوەندی تایبەت و تێڕوانینی نا ڕاست، لە ئاوی لێڵ مەلە دەكەن. ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك بەرپرسیار و پارێزەری مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی خەڵكی كوردستان و پارێزەری یەكڕیزی پێكهاتەكان و خاكی عێراق، لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵمان هاوڕان لە دانیشتنی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەشدار نابین.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان "لەسەر ئەو سوکایەتیانەی بەرامبەر هاوەڵان کراوە" بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە و بەپێویستی دەزانێت، شێخ نەھرۆ کەسنەزانی داوای لێبوردن بکات بەناوی خوای گەورەو میهرەبان(فَإِنْ آَمَنُوا بِمِثْلِ مَا آَمَنْتُمْ بِهِ فَقَدِ اهْتَدَوْا وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا هُمْ فِي شِقَاقٍ..) (سورة البقرة:137).بەداخەوە لەو چەند رۆژەی رابردوو گوێبیستی تۆمارێکی دەنگی بووین، کە تێیدا کەسێکی دیاری نێو تەریقەتی قادری سوکایەتی و تەشهیرو قسەی نەشیاو بەرامبەر هاوەڵە بەرێزەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) دەکات، وێڕای ئەوەی هەموومانی نیگەران کردووەو دڵنیاین کە خەڵک و موسڵمانانی کوردستان لەوە هۆشیارترن رەفتارو بەرنامەی نەخوازراو کاریگەریان تێ بکات، لەهەمان کات ئەم جۆرە رەفتارانە پێچەوانەی پرنسیپەکانی ئیسلام و یاسا بەرکارەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان و نەریتی موسڵمانانەیە، لەبەر ئەوەی پێگەو رێزی هاوەڵە بەرێزەکان قابیل بەتانەو قسەی نەشیاو نین و رێزگرتنیان واجبێکی شەرعی و ئیمانیە، ئێمە لە کوردستان چاوەڕێی ئەوەین هەمووان پارێزگاری لەو پێکەوەژیانە بکەین، کەتایبەتمەندی و جوانی و قەدرو مێژووێکی درەوشاوەی بە کوردستان بەخشیوە، نەک کەسانێک بەناوی ئایین و بە ئەجێندای ناروون هەستی موسڵمانان بریندار بکەن و سوکایەتی بەرامبەر یاوەران دەرببڕن.ئێمە لە کاتێکدا ئیدانەی ئەم جۆرە کردەو رەفتارە نەشیاوانە دەکەین، لەهەمان کات بە پێویستی دەزانین ئەم کەسە داوای لێبوردن لە خواو خەڵک بکات، لەگەڵ ئەوەش دووپاتی دەکەینەوە ئەرکی داواکاری گشتیە لەم جۆرە سوکایەتیانە بێتە دەنگ و رێکاری پێویست بگرێتە بەرو کوردستانمان پارێزراو بێت لەم جۆرە هەنگاوە مەترسیدارانە.………….یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان22ی شەعبانی 1443هـ25ی3ی2022م
بەپێی زانیارییەکان دەستڕێژی گوللە لە تەکیەی کەسنەزانی کراوە و تەقەکەرەکان ڕایانکردووه و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.
بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە توندی وەڵامی شێخ نەھرۆ کەسنەزانی دەدەنەوە و پێیان وایە سوکایەتی بە ھاوەڵان کردووە. دەقی ڕاگەیەنراوی فراکسیۆنی کۆمەڵ بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان ( لَّقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَرِيبًا ). الفتح، 18. ئێمە لە فڕاکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەڕلەمانی کوردستان، بە توندی سەرکۆنەو ئیدانەی ئەو قسانەی ( شێخ نەهرۆ )، سەرۆکی تەڕیقەتی قادری کەسنەزانی دەکەین، کە تیایدا چەندین ووشەی نابەجێ و ناشاییستە بە هاوەڵانی ئازیزی پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم دەڵێت، ئەمەش پێچەوانەو دژە لەگەڵ دەیان دەقی ڕاشکاوی قوڕئان و سوننەت، و پایەو شکۆی هاوەڵان لەلای ئووممەتی ئیسلام وەك ڕۆژی ڕووناك وایە. وە بەڕاستی بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنین کە ئەم کەسایەتییە نەدەبوو جورئەت بکات بەو زمانە و بەو جۆرە دەربڕینە قسە لەسەر هاوەڵان بکات کە هەڵگری پەیامی خودان و پاڵپشتی یەکەمی پێغەمبەری ئازیز صلی الله علیه وسلم بوون..!!! لێرەشەوە داوا لەشێخ نەهرۆ دەکەین کە داوای لێبوردن لە بڕواداران بکات و دان بەوەدابنێت کە هەڵەی کردووەو سنوری بەزاندووە. هاوکات داوا دەکەین لە یەکێتی زانایان و لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان کە لەسەر ئەم بابەتە هەستیارە بێنەدەنگ. فڕاکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەڕلەمانی کوردستانهەینی، ٢٥ / ٣ / ٢٠٢٢ بزووتنەوەی ئیسلامی دوای کەمپینی ڕیسواکردن دەکات بۆ ئەوانەی سوکایەتیان کرد بەهاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم ) کردووە. دکتۆر عبداللە وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی، داوا دەکات لە حزبە ئیسلامیەکان و زانایانی ئایینی و هەموو ئیسلام خوازانی کوردستان وهەر مرۆڤێکی خاوەن ویژدان بە ڕاگەیاندنی کەمپینی ریسواکردنی ئەوانەی بێڕێزی وسوکایەتیانکرد بە هاوەڵانی بەڕێزی پێغەمبەر وەدانانی سنوورێک بۆئەو سنوور بەزاندنە بێ شەرمانەیە.
حاجی کاروان دەڵێت: لە هەموو ژیانت نوێژی جومعەو جەماعەتت نەکردوە..کەچی قسە بە سەحابەی پێغەمبەر ئەڵێیت..راست ئەکەی سەحابە لەپێناوی دین هەمویان خانو و ڤێلای ١٥ ملیۆن دۆلاریان هەبوو! هیوادارم شوێن کەوتوانت وەکو خۆت بتناسن وچیتر بەگەورەت نەزاننقوله عليه الصلاة والسلام:( من سبَّ أصحابي فعليه لعنةُ اللهِ والملائكةِ والناسِ أجمعينَ)
سەرۆکی کۆریای باکوور چاودێری تاقیکردنەوەی مووشەکێکی بالیستی وڵاتەکەی دەکات. کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور چاودێری تاقیکردنەوەی گەورەترین مووشەکی بالیستی وڵاتەکەی دەکات. سەرۆکی کۆریای باکوور بە چاکەتێکی چەرمی لە کۆگای مووشەکەکە دێتە دەرەوە و ڤیدیۆیەکیش بڵاو دەکاتەوە.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، زیانەکانی سوپای ئۆکراینا لە ماوەی مانگێکی دەستپيکردنی ئۆپراسیۆنی مۆسکۆ، گەیشتووەتە 30 هەزار کوژرا و بریندار. ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا ژمارەی جیاوازی لە قوربانیان وڵاتەکەی لە جەنگی دژی ڕووسیا بڵاو دەکاتەوە.
بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەفدی ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی کۆبوونەوە. پەیجی بافڵ تاڵەبانی نووسیویەتی: لە کۆبوونەوەکە دوای ھەڵسنگاندن و تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق گفتوگۆی ھەمەلایەنە و بەرپرسیارانە کرا لەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ئەرک و بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لەم قۆناغەدا.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەی شەممە 26ـی ئادار/مارسی 2022 کاژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ بەرنامەی کاری دانیشتن کە تایبەتە بە دەستنیشانکردنی سەرۆککۆماری عێراق بەڕێوەدەچێت.
دادوەری لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە دۆسییەی لێکۆڵینەوەی تۆمەتباری بەندكرا سەنا یوسف ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی دەکات. وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە موقەدم بەرزان عوسمان محەمەد، رایگەیاند: لەبەر تایبەتمەندی شوێنی ڕووداوەکە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی تۆمەتبار ڕەوانەی سلێمانی کرا. دەقی ڕاگەیەنراوەکە: لەسەرسکاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان وئەنفال کراوانی پارێزگای هەڵەبجە بەتۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان ودانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەمە بەرواری 21 3 2022 مەفرەزەی بنکەی پولیسی فریاکەوتنی هەڵەبجە لەشاری سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای سلێمانی ودەزگا ئەمنیەکانی تر تۆمەتبار سەنا یوسف احمد لەدایک بوی 1994 دانیشتوی سلێمانی گوندی ئەڵمانی بەپێ مادەی دووی خراپ بەکارهینانی ئامێری پەیوەندی کردن دەستگیر کرا و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوەی هەڵەبجە تابەروای 30 3 2022 بەندکرا دوسیەی لێکۆڵینەوەی لەبنکەی پولیسی شەهید سەرکار بۆ ڕێکخراوە بۆئاگاداریتان لەگەڵ ڕێزدا
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی( ئیمارات)، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی( ئیمارات)، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە رۆژانی-28 - 29 ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە. سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان دەکات، کە ساڵانە بە بەشداری چەندین بەرپرس و کەسایەتیی بەناووبانگی جیهانی لە شاری دوبەی دەکرێت، ئەمساڵ لوتکەکە لە رۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت. هەروەها بڕیارە سەرۆکی حکوومەت، جیا لە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە و لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیماراتیش کۆببێتەوە.