رۆژی چوارشەممە 6ـی نیسانی 2022 سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی پرسینی هەواڵی تەندروستی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە دکتۆر ئەیاد عەلاوییەوە کرد، کە دوای تێکچوونی باری تەندروستی بۆ وڵاتی ئۆردۆن گواستراوەتەوە. لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەو نەشتەرگەرییەش ڕاگەیاند کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئۆردۆن بۆ دکتۆر ئەیاد عەلاوی ئەنجام دراوە و، هیوای شیفای خێرا و تەندروستی بۆ خواست.
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێکی تایبەت کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی ساز دەکات. ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات. کۆبوونەوەی ئەم ھەفتەیە تایبەت دەبێت بە چەند پرسێک کە گرنگترینیان خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە هەردوو کۆڕبەندی جیهانی بۆ وزە و ئەو کۆبوونەوانەی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکاندا لە میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو ئەنجام دران. بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی کۆنووسی کۆبوونەوەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە ئابوورییە چاوەڕوانکراوەکانی جەنگی ڕوسیا - ئۆکڕانیا.ھەر لە کۆبوونەوکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (مشروع قانون الدعم الطاریء للأمن الغذائي والتنمیة) کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە بۆ تەشریعکردنی و لە ھەمان کاتیش‌دا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر بابەتی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٢. بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ئەنجامی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٧٦)ی ٢٠٢٠/١٠/٧ کە تایبەتە بە میکانیزمی جێبەجێکردنی هەردوو ماددەی (٩) و (١٠) لە یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق.
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فتوا بڕی زه‌كات و سه‌رفیتره و فیدیه‌ى دیارى كرد. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/4/2022، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فتوا ڕاگه‌یەندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا بڕی زه‌كات و سه‌رفیتره و فیدیه‌ى دیارى كراون و ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌ندازه‌ى دیاریكراو بۆ زه‌كات حه‌وت ملیۆن و 800 هه‌زار دیناره. له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئه‌ندازه‌ى دیاریكراو بۆ سه‌رفیتره و فیدیه سێ هه‌زار دیناره.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق له باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌دا زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "ساڵی رابردوو بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م به هه‌رێم دراوه". ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵی دوو هه‌زار و بیست و یه‌ك، ده‌بوو بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به نرخی سۆمۆ راده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵی بكات. وه‌زیری نه‌وتی عێراق روونیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی كه روویدا بریتی بوو له لێبڕینی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، پرسه‌كه‌ش له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ر به‌م شێوه‌یه یه‌كلاكراوه‌ته‌وه. وه‌زیری نه‌وتی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ساڵی رابردوو بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م به هه‌رێم دراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌گوێره‌ی رێوشوێنی و پێودانگی دیكه پشكی هه‌رێم حساب ده‌كرێت، ئێستا حكومه‌تی فیدڕاڵی كاری له‌سه‌ر ده‌كات. k24
دوا بەدوای دیداری ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ نوێنەرانی فڕن و نانپێژەکانی کوردستان و بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکارییەکانیان و هەروەها لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی بەرزبوونی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی جیهاندا، سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا لە سەدا پەنجا داشکاندن لە نرخی کارەبا بۆ سەرجەم فڕن و نانپێژەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە ڕاسپێردراون تا بارگرانیی دارایی لەسەر خاوەن فڕن و نانپێژەکان کەمبکرێتەوە. نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2022/4/5
پەرلەمانتارێکی پارتی ڕایگەیاند، لاندکرۆزەرێکی مۆدێل 2021 بۆ سەرۆکی دیوانی پەرلەمان کڕدراوە، بەڵام ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بردوویەتی بۆ خۆی، چونکە ئەوەی خۆی مۆدێلی 2019 بووە. دەقی پۆستەکەی پێشەوا هەورامانی دەتهێنمە قسە! بۆ وەڵامی فراکسیۆنی پارتی نادەی،وتمان لەسەر مووچەو لەسەر دەرمان با کۆببینەوە،لەسەر حەقی خەڵک و خزمەتگوزارییەکان وکێشەکان لەهەرکوێیەکی ئەم کوردستانە هەبن،ئەگەر وەزیری پارتییە یان یەکێتییە یان گۆڕان بابێتە پەرلەمان و قسەبکات و ڕوونکردنەوە بدات. بەڵام مادام لەسەر مافی خەڵک وەڵام نادەیت، ئێستا دەتهێنمە قسە، باسەکە دێتە شتێک پەیوەندی ئیستیغلالی پێگەی خۆت هەیە چوونکە ئەوەی کردووتە بە پارەی خەڵکبووە! لاندکرۆزەرێکی ۲٠۲۱ شكل نوێ کڕدراوە بۆ سەرۆکی دیوان و بەزۆر بۆخۆت لێت وەرگرت و وتت حەزم لە شکڵی ۲٠۱۹ نییە،وەکو نوێنەری خەڵک،کە بە چوار پێنج هەزار دەنگ بوویتە بەرپرسی یەکەمی گەورەترین دامەزراوەی ئەم وڵاتەو بەدەنگی ئەندامانی پارتی بوویتە سەرۆکی پەرلەمان،.وەرە لەبەردەم خەڵک و خودا بڵێ ئەم قسەیە وانییە،بۆئەوەی دوای ئەوە ڕەسمی سەیارەکەو ژمارەکەی دانێم بۆت!
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم زیادكردنى كاته‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى ڕادەگەیەنێت و دەڵێت "له‌م مانگه‌دا 17 كاتژمێر كاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌درێت". ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا له لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، کە بەڕێوبەرایەتییەکی نوێى گشتیان لەناو وەزارەته‌كه‌یان بەناوی (به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وزە) کردووەتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەتگوزاری، بە کەمترین تێچوو لە پێدانی کارەبا پێشکەش بە ھاوڵاتیان بکرێت. ویشتی: چونکە حکومەت چەند لە ھاووڵاتی وەربگرێت دوو ھێندەشی دەخاتەسەر، لەبەرئەوەی وزە گرانە.
فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌ڵبژاردنی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت و كۆمسیۆنیش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 دروست بكرێته‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/4/2022، زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، كه پارتی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت. زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه گوتی: هه‌ڵبژاردن مافێكی گه‌لی كوردستانه و هیچ لایه‌نێكی سیاسی مافی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌و مافه زه‌وت بكات، پێشتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆبووینه‌ته‌وه و رامانگه‌یاندووه، كه پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆی ئه‌نجام بدرێت. گوتیشی: كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان له 3ی دیسه‌مبه‌ری 2019ـه‌وه ته‌مه‌نی یاسایی خۆی كۆتایی هاتووه، بۆیه داوامانكردووه، فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆمیسیۆنه رای خۆمان راگه‌یاندووه، كه پێویسته چۆن ئه‌م كۆمیسیۆنه له 2013 له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن درووست كرا، هه‌ر به‌و جۆره به‌گوێره‌ی ئیستیحقاقی دوایین هه‌ڵبژاردن بێت، كه هه‌ڵبژاردنی 2018یه. سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاشكرای كرد، تا ئێستا زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵام به په‌كخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، هه‌ڵوێستییان ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نه هه‌ولێر به‌غدایه، نه په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، كه یه‌ك له‌سه‌ر سێی په‌كخه‌ر، دانیشتنه‌كان په‌كبخات. ئاشكراشی كرد، سه‌رۆكی په‌رلەمان له دانیشتنی 13ی ئادار، لایه‌نگیری لایه‌نێكی سیاسی كرد، له‌كاتێكدا له‌بیریچووه، كه ئه‌و به زۆرینه‌ی ده‌نگی پارتی بووه‌ته سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بۆیه پیاده‌نه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌دیارینه‌كردنی دانیشتنی په‌رله‌مان و په‌كخستنی، به بیانوی ئه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی ئه‌و، داوایه‌كی هه‌یه بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه بیانوویه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و یاسا به‌ركاره‌كان. زانا مه‌لا خالید روونیكرده‌وه، پێویسته دانیشتنه‌كانی به‌رده‌وام بێت، به زووترین كات، سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌رله‌مانتاران بانگهێشت بكات و دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، پێویسته ئه‌و یاداشتانه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه، له‌باره‌ی دۆخی ئابووری و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات له به‌شێكی خاڵه سنوورییه‌كان، بخرێنه به‌رنامه‌ی كاره‌وه. روونیشكرده‌وه، نه هه‌ولێر به‌غدایه، نه په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، بیانه‌وێت به یه‌ك له‌سه‌ر سێی په‌كخه‌ر دانیشتنه‌كانی په‌رله‌كانی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان په‌كبخه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له واده‌ی دیاریكراوی خۆی ئه‌نجام بدرێت، لاری له پڕۆژه‌ی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نییه، به‌ڵام داوا ده‌كه‌ین بخرێته به‌رنامه‌ی كار، رێكاری یاسایی خۆی وه‌ربگرێت و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، ئێمه‌ش ئاماده‌ی گفتوگۆین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاڵی هاوبه‌ش رێكبكه‌وین، له‌پێناوه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت. سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی باسی له‌وه كرد، پارتی ته‌نیا یه‌ك جار زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به‌كارهێناوه، به‌ڵام ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێنەکاتەوە و حزبێك بیەوێت پەرلەمان پەکبخات؛ ئەوا زۆرینەی پەرلەمانیی پارتی بەکاردەهێنین، فه‌رزی ئیراده له هیچ لایه‌نێكی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان قبووڵكراو نابێت. باسی له‌وه‌ش كرد، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڤیتۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هیچ لایه‌نێك نییه، به‌ڵام نابێت ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه هه‌ر له چوارچێوه‌ی راگه‌یاندنه‌كان بمێنێته‌وه و به فه‌رمی پێشكه‌شی په‌رله‌مان نه‌كرێت، پوێسته ئه‌وانه‌ی پڕۆژه‌یاسایان هه‌یه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بیخانه به‌رنامه‌ی كاره‌وه و گفتۆگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
١٠٠ دۆلار به ١٤٧ هه‌زار و ٦٠٠ دینار١٠٠ پاوه‌ن به ١٩٢ هه‌زار و ٢٥٠ دینار١٠٠ یۆرۆ به ١٦١ هه‌زار و ٧٥٠ دینار١٠٠ لیره‌ی توركی به ١٠ هه‌زار و ٢٥٠ دینار١٠٠ هه‌زار تمه‌ن به ٥ هه‌زار و ٦٠٠ دینار
زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی:سبەی سێشەممە ٥ی ٤ی ٢٠٢٢، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ کۆ دەبینەوە و بۆ ڕای گشتی و هاونیشتمانیانیشی ڕوون دەکەینەوە و دواتر بەیاننامەمان دەبێت و کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسییش ئەنجام دەدەین.تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەوە بوو لە کاتی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و، لە ١ی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، شایەدیش ئەوەیە کە جەنابی نێچیرڤان بارزانی، کاتەکەی دیاری کرد و سەرۆکی حکوومەت پێداویستییەکانی دابین کرد.ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان نەرمیمان نواند بۆ ئەوەی کۆمسیۆنەکە وەک خۆی کارا بکرێتەوە، بەڵام ئێستا ماوەیەکی زۆر کەم، نزیکەی شەش مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردن، ئینجا فراکسیۆنی یەکێتی هاتووە پڕۆژەیەک پیشکەش دەکات بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن، ئەمە خۆی لە خۆیدا هێنانەوەی بیانووە بۆ ئەوەی هەڵبژاردەکانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت، بەڵام ئێمە پێداگرین کە هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هیچ کۆسپێک بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن دروست نەکرێت.
دوای ماوەیەکی زۆر، بۆ یەکەم جار بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی باسی گەڕانەوەی لاهور شێخ جەنگی دەکات.باڵکێش زانیویەتی، لە کاتی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی ئێڵ بەگی جاف لە سنوری سلێمانی، بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی لە یەک کاتدا بەشداریان کردووە، بەڵام لە دوو شوێنی جیاواز دانیشتوون.بەپێی زانیاریەکان، لەکاتی گەیشتنی بافڵ تاڵەبانی، ژمارەیەک لە کەسایەتی و ڕیش سپی جاف، کۆبوونەتەوە و چوونەتە لای بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەوەی قەناعەتی پێ بکەن بە گەڕانەوەی لاهور جەنگی و ئاشبونەوەیان، بەڵام ناوبراو وتویەتی : ئێستا کاتی ئەوا نییە، دواتر بیری لێ دەکاتەوە و قسەی لەبارەوە دەکات.
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتێك له كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) سه‌رباره‌ت به دابه‌شكردنی موچه و ناوهێنانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پێویستمان زانی ڕوونیبكه‌ینه‌وه كه ئێمه پێشتریش له ڕێكه‌وتی ١٤/٣/٢٠٢٢ له راگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان بڵاومانكردۆته‌وه هه‌ر زانیاریه‌ك سه‌رباره‌ت به دابه‌شكردنی موچه‌و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان له پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاویده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌ده‌ر له‌وه هیچ زانیاریه‌ك گوزارشت له ڕای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ناكات و ئه و راپۆرته ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری