ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەنالی کەی ئێن ئێن، کە کەناڵێکی فەرمیی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە هەواڵێکی ناڕێک و ناڕاست بڵاوکرایەوە کە گوایە مووچەی مانگی ٣ بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دواخراوە.لە بەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکیی حکومەتە و وەزیری داراییش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی ئەوانین بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچەوانەوە، دواتر ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەینە ڕوو. سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان٢٠٢٢/٤/٤
عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە نییە بڕواتە نێو ھاوپەیمانییەتەکەی مالکی و غەزعەلی-ـیەوە. ئەوەشی راگەیاند، کە سەنگەری بەرگری وا دەخوازێ ئەوان و ھاوسەنگەرەکانیان، بە داری زۆری بمانترسێنن. ئاماژەی بەوەشکرد کە پەکەکە خۆی ئامادە دەکات بە نوێنەرایەتی ئەوان، لە مانگی نیسان ھێرش بکاتە سەر ھەرێمی کوردستان. ئەوەشی خستەڕوو، پەکەکە بە پڕوپاگەندە و راگەیاندن و سایکۆلۆژیای خۆیەوە، رێکخستن و چەکدارەکانیان بۆ شەڕ ئامادە دەکەن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەکاتی سووتاندنی بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ئەو هێزەی بەرپرسە لە پاراستنی "سەیری رووداوەکەی کردووە، ئەوە قبووڵکراو نییە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت". رۆژی یەکشەممە، 3ی نیسانی 2022 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی سەردانێکیدا بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وەزارەتە رایگەیاند، "ئەوەی هەفتەی رابردوو روویدا لە سووتاندنی بارەگایەکی حیزبی لە کاتێکدا ئەو هێزەی بەرپرس بوو لە ئەرکی پاراستنی، تەماشاکار بووە. ئەوە کارێکی قبووڵکراو نییە و رووبەڕووی لێپرسینەوە دەکرێتەوە، لە هەمان کاتیشدا پێویستە لەسەر بازنەکانی بەرپرس بە شێوەیەکی دروست لەگەڵ زانیارییەکاندا مامەڵە بکەن". سەرۆکوەزیرانی عێراق روونیشیکردەوە، "پێویستە کەلێنەکە دیاری بکەین و شەرمی لێنەکەین لە ئاشکراکردن و چارەکردنی، وەکو چۆن مرۆڤی نەخۆش دەچێتە لای پزیشک بۆ چارەسەری، لە بهەمان کاتدا دامەزراوە و دەزگاکانمان پێویستی بەوەیە بە ئەرکەکانی خۆیان هەڵبستن و لێپرسینەوە و سزادانی هەر کەموکورتییەک هەبێت". کازمی کە هاوکات فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراقە، ئاماژەی بەوەش کرد، "میللەتەکەمان دوای ساڵی 2003 چاوەڕوانی سەردەمێکی نوێی دەکرد لەسەر سەقامگیریی ئەمنی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بونیادبنرێت، بەڵام بارودۆخە نێوخۆیی و دەرەکییەکان وایانکرد عێراق بە قۆناخی لەدەستدانی وزە مرۆیی و ئابوورییەکانی تێپەڕبێت". سەبارەت بە رێوشوێنە ئەمنییەکانی مانگی رەمەزانیش بە پێویستی دەزانێت حاڵەتی ئامادەباشیی ئەمنی لەلایەن فەرماندەکانی پۆلیسەوە بەرزبکرێتەوە و پلانی نوێ بۆ دابەشکردنی پۆلیس و بەپێی ناوچەی ئامادەبوونیان دابڕێژرێتەوە لە رێستۆرانت و باخچە و مزگەوت و مەزارگە پیرۆزەکان و بازاڕەکاندا. کازمی لە قسەکانیدا بۆ فەرماندە باڵاکانی وەزارەتی ناوخۆ و کۆبوونەوەی لەگەڵیاندا لە کاتێکدا دێت چەندین پرسی باسکردووە، لەوانەش پرسی گرووپە چەکدارەکان کە بوونەتە هەڕەشە لەسەر خەڵک، لەوبارەیەوە ئاماژە بەوە دەکات، "وەکو فەرماندە ئەمنییەکان لەسەرتان پێویستە لەو گوشارە سیاسییانەی گرووپەکان دەیکەن خۆتان رزگاربکەن و رزگاربوون دەکرێت ئەگەر دڵسۆزی بە تەنها بۆ عێراق بوو، هیچ بژاردەیەکمان نییە ئەو نەبێت". سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەش کردووە، شکۆی دەوڵەتی عێراق بە کۆمەڵێک رووداو و دۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسیی ئەوتۆدا تێپەڕیوە کاریگەریی لەسەر تێڕوانینی دەوڵەت کردووە، جگە لە بوونی قەیرانێکی رەوشتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ زانیاری و تەکنەلۆژیا. رۆژی 29ی ئاداری 2022 پارتی دیموکراتی کوردستان بارەگای لقی 5ی لە بەغدا تەختی زەوی کرد و رووخاندی. رۆژی 28-03-2022 لایەنگرانی حەشدی شەعبی بە پاساوی هێرشی زارەکی بۆسەر مەرجەعیەتی ئایینیی شیعە لە نەجەف لەلایەن کەسێکەوە کە گوایە وەکو "کادیری پارتی" ناسێندراوە، هێرشیان کردە سەر بارەگای لقی 5ی پارتی و سووتاندیان. رۆژی دووشەممە، 28ی ئاداری 2022، لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی دووەمجارە بارەگاکەیان دەسووتێندرێت و تاڵان دەکرێت، بەبێ ئەوەی هیچ لێپێچینەوەیەک بکرێت، بۆیە بڕیاریداوە بارەگای لق دابخات و سەرجەم چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکانی لە بەغدا رابگرێت". لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، پێشتریش لە 17ی تشرینی یەکەمی 2020 لەلایەن بەشێک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی پەلاماردرا. پەلاماردەرەکان ئاڵای کوردستانیان سووتاند و ئاڵای حەشدی شەعبییان لەسەر بارەگاکە هەڵکرد. ژێدەر رووداو
100دۆلاری ئەمریکی بە 147150 دینار 100یۆرۆ بە 162500 دینار 100 پاوەندی بەریتانی بە 193000 دینار 100لیرەی تورکی بە 10000 دینار 100ھەزار تمەنی ئێرانی بە 5500 دینار 1 دیناری ئوردنی بە 2013 دینار
بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دیاردەی زیادەڕۆیی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و بنکەی گەرمك بە هاوبەشی دەرچوون بۆ سنوری گوندەکانی ( شێرە ، عاوەڵان ، شایەن ، میشاو ) ، دوای گەڕان و پشکنینی سنورەکە توانیان ( ٢٩ ) کورەی خەڵوزکردن تێکبدەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی خەڵوزی تێدا دەکرا ، هەروەها دەستگیرا بەسەر ( ١٨ ) فەردە خەڵوز بەڵام خاوەنەکانیان نادیارە .
یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر كوژرانی كادیرێكیان لەگەڵ پۆلیس لەسەر هێڵن بۆ دۆزینەوەی بكوژانی و رادەستكردنیان بە یاسا. راگەیاندنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان راگەیاندراوێكی لەسەر كوژارانی كادرێكی یەكێتی لەكەركوك بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە "بەداخەوە ئەمڕۆ كادرێكی كۆمیتەی پەنجا عەلی بەناوی رێبوار محەمەد ئەمین، لەگەڕەكی پەنجا عەلی لەلایەن چەند كەسێكەوە كوژرا". مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی وتویەتی "دڵنیایش دەدەین لەگەڵ لایەنی پۆلیس لەسەر ھێڵین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران تاوەكو دەستگیربكرێن و روبەرووی یاسا بكرێنەوە".
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لەسەر فەرمانی بەڕێز پارێزگاری هەولێر، بڕیاردار بەکەمکردنەوەی دوامی فەرمی دیوانی پارێزگا و سەرجەم قائیمقامیەت و ناحیەکان و بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەمشێوەیەی لای خوارەوە:- یەکەم/ کهمکردنهوهی یهک کاتژمێری دهوام، واتهکاتژمێر 9ـی بەیانی دەوامی فەرمی دەست پێدەکات. دووەم/ ئەم بڕیارە کەرتی پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا و سنووری ئیدارەی سۆران ناگرێتەوە. دووبارە هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموولایەک پیرۆزبێت و داواکارین لە خوای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی ڕەمەزانی هەموو لایەک قەبوڵبکات و ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و بەرکەت و خۆشی بۆ هەموولایەک.
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، دهوامی فهرمانبهران بۆ ماوهی یهك كاتژمێر كهم دهكرێتهوه. ههروهها له راگهیهندراوهكهی وهزارهتی خوێندنی باڵادا هاتووه، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆ بەڕێزەکان بۆ رەچاوکردنی کاتی ئەو وانانەی لە کاتی ئێواراندان. دهقی راگهیهندراو: وێڕای پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم موسڵمانان، بەفەرمانی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی رەچاوکردنی بارودۆخی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان لە مانگی رەمەزاندا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە: یهكهم: کەمکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەک كاتژمێر. دووهم: سەعات 09:00ـی بەیانی کاتی دەستپێکردنی وانەی یەکەم دەبێت. سێیهم: کەمکردنەوەی کاتی وانەکان (پراکتیکی و کردارەکی) بۆ ماوەی نیو كاتژمێر، بۆ ئەو وانانەی دوو یاخوود سێ كاتژمێرین. چوارهم: دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆ بەڕێزەکان بۆ رەچاوکردنی کاتی ئەو وانانەی لە کاتی ئێواراندان و دەکەونه کاتی بەربانگ بە شێوەیەک لەهەموو حاڵەتێکدا وانەکان (تیۆری و پراکتیکی)، نیو كاتژمێر پێش بەربانگی ئیواران کۆتاییان پێ بێت.
خوێ، یەکێکی دیکەیە لەو پێکهاتانەی کە بە ژەهری سپی ناسراوە و زیادەڕەویکردن لە خواردنی مەترسی بۆ تەندروستی دروستدەکات، هەربۆیە پێویستە لەکاتی بەکارهێنانی بەڕێژەیەکی کەم بەکاربێت ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆر بەکارهات کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ، خۆێپێکهاتەی کیمیای یەکە (NACL)ە کە ڕێژەی 40٪ سۆدیۆم و 60٪ کلۆریدە. زیانی زۆر خواردنی خوێ: 1.خواردنی ڕێژەیەکی بەرزی خوێ ڕۆژانە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەهۆی ئەوەی خوێن بە پەستانێکی بەرز بە لولەکانی خوێن دا دەڕوات بەمەش پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە. 2.توش بوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەکات بەهۆی زۆر خواردنی خوێ ی ڕۆژانە3 .هەڵئاوسانی گورچیلە بەهۆی زۆر خواردنی خوێ دروستکردنی بەردی گورچیلە و رمڵ و هەوکردن و خاوکردنەوەی کاری گورچیلەکان. 4.پوکانەوەی ئێسک بەهۆی بەکارهێنانی بڕێکی زۆر خوێ کە دەبێتە هۆی نەمانی کالسیۆم لەناو ئێسکدا و فڕێدانە دەروەی کالسیۆم لە ڕێگەی میزەوە ئەمەش دەبێتە هۆی پوکانەوەی ئێسک. 5.هۆکارە بۆ سەر ئێشە بەهۆی وشککردنەوەی جەستەو ئێسک .. 6.هەڵئاوسان بەهۆی زۆر خواردنی خوێ وە دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی مەچەک قاچ. 7.هۆکارە بۆ زیادبونی کێش و قەڵەوی. 8.هۆکارە بۆ دروستبوونی شەکرەی جۆری دووەم. لەشکر حمیدئەندازیاری خۆراک
کەمێک پێش ئێستا کادرێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەناو شاری کەرکوک درایە بەر دەستڕێژ و کوژرا. کادرەکە ناوی ڕێبوار محەمەدە و لە مەڵبەندی 11 دەوامی کردووە. بکوژەکان ڕایانکردووە و تا ئێستا هۆکاری تاوانەکە دیار نییە.
کەمێک لەمەوبەر تەرمی دوو گەنجەکەی دیکەی ماوەت کە لەنێو چەمی قەشان خنکابوون. بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێکیان کە ناوی هەڵکەوت نووری بوو دۆزرایەوە و کەمێک پێش ئێستاش تەرمی کۆسار و دەروون خەڵکی گوندی بەرسماقی ماوەتن دۆزرایەوە. لە ئێوارەی یەکەم رۆژی بەهار، سێ گەنج کە بەمەبەستی وێنەگرتن چووبوونە سەر چەمی قەشان – ماوەت بێسەر و شوێن بوون، لەو ماوەیەوە تاوەکو ئێستا تیمە خۆبەخشەکان، خەڵکی ناوچەکە، تیمی فڕۆکەوانی و تیمی مەلەوانی بەدوای ئەو گەنجانەدا دەگەڕان.
بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، هەڵمەتێکى فراوانى پاککردنەوەى مزگەوتەکان بەڕێوەچوو سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە 2022.4.2، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، فەرمانگەى ژینگە پارێزى سەر بە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، لەڕیورەسمێکدا بەبۆنەى هاتنى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان لەبەردەم مزگەوتى خەجیجەت ئەلکوبراى شارى هەولێر دەستیکرد بە ڕاگەیاندنى هەڵمەتێکى فراوانى پاککردنەوەى مزگەوتەکان و دانانى حاویەى زبڵ بۆیان. لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە بەڕیوەبەرى ئەوقافى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى ئیدارى ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر بەبۆنەى مانگى ڕەمەزانى پیرۆز پیرۆزبایی لەهەموو لایەک کرد و دەستخۆشیى لە فەرمانگەى ژینگە پارێزى سەر بە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر کرد بۆ ئەنجامدانى ئەوکارە و کارەکەیانى بەرزنرخاند. هەڵمەتەکە تاوەکو کۆتایی مانگە ڕەمەزان بەردەوامە و سەرجەم مزگەوتەکانى نێو شارى هەولێر دەگرێتەوە.