پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، پێنج تۆمەتبار بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە، نوشتەکردن و فێڵکردن دەستگیرکران. پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تییدا هاتووه، ، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری توانیان لەچەند ھەڵمەتێکی جیادا پێنج تۆمەتبار دەستگیر بکەن. دهقی راگهیهندراوەکە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی پێنج تۆمەتباریان بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە، نوشتەکردن و فێڵکردن دەستگیرکرد. پاش کۆکردنەوەی زانیاری پێویست و چاودێریکردنی چەند کەسێک کە لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی خەریکی فاڵگرتنەوە، نوشتەکردن و فریودانی ھاووڵاتیان بوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری توانیان لە چەند ھەڵمەتێکی جیادا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن. لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر چەندین پارچە کەلوپەلدا کە بۆ فاڵگرتنەوە و نوشتەکردن بەکاریانھێنابوو.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێکی ئەم هەفتەیەی کردە پشووی فەرمی. بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە 9-4-2022 (سبەی) لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت، پشووی فەرمییە. راگەیاندنی پشووی فەرمی لەو رۆژەدا بەهۆی ساڵیادی رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق کە لە 9-4-2003 هێزەکانی هاوپەیمانان چوونە ناو بەغدای پایتەخت و رزگارکردنی عێراقیان لەو رژێمە، راگەیاند.
لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) پەیوەندی بەم پەرلەمانتارە کرد و داوای ناو و ناونیشان و پشتڕاستکردنەوە و ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو پزیشکەی کرد کە گوایە دەستدرێژی سێکسی کردووە بۆ دەسپێکردن بە ڕێکاری یاسایی و لێکۆڵینەوە لەگەڵ داواکاری گشتی بەپێی هەردوو یاسای مافی نەخۆش و یاسای ئاکار و ڕەوشتی پزیشکی.وەزارەتی تەندروستی بەهاوبەشی لەگەڵ سەندیکای پزیشکان و داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە و ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر لە ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی ئەو دەستدرێژیەی دوور لە ئاداب و ڕەوشتی پزیشکیدا کراوە. ڕاگەیاندنیوەزارەتی تەندروستی8 نیسان 2022
پێکهاتە ئایینی و نهتهوهییهكانی ههرێمی كوردستان كه له پهرلهمان 11 كورسی كۆتایان ههیه، دژی ههر جۆره دهستكارییهكی یاسای ههڵبژاردنن، كه ئامانج لێی كهمكردنهوهی ژمارهی كورسییهكانیان و بێبهشكردنیان بێت له پهرلهمان. ژمارهیهك له لایهنه سیاسییهكانی ههرێمی كوردستان جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان و پێكهاتهكان، داوا دهكهن دهستكاری یاسای ههڵبژاردن بكرێت و كورسی كۆتای پێكهاتهكان كهمبكرێتهوه و سیستمی ههڵبژاردن له یهك بازنهییهوه بگۆڕدرێت بۆ فره بازنهیی و كورسی كۆتای پێكهاتهكان بهسهر پارێزگاكاندا دابهش بكرێت. جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و سکرتێری پەرلەمان، مونا قاوهچی رەتیدەکاتەوە داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرابێت، کە دانیشتن ئەنجام نەدات تا فراکسیۆنەکان دەگەنە رێكکەوتن. ئهو پڕۆژه ههموارانهی ئاماده كراون، كورسی كریستیانهكانی بهسهر پارێزگاكاندا دابهش كردووه و دوو كورسی بۆ پارێزگای سلێمانی و دوو بۆ دهۆك و یهك كورسی بۆ ههولێر. ئهم پێشنیازهش له لایهن نوێنهرانی كلدان، سریان، ئاشووری رهتكراوهتهوه. k24
بهڕێوهبهری فڕۆكهخانهی ههولێر رایگەیاند، كه بههۆی چڕیی خۆڵبارینهوه، گهشتهكانی فڕۆكهخانه تا ئاسایی بوونهوهی دۆخهكه، رادهگیرێن. ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند: مەودای بینین زۆر كەم بۆتەوە و بەم هۆیەوە گەشتە ئاسمانییەكان راگیران تا بارودۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە. بەپێی زانیارییەکان، گەشتە ئاسمانییەکان لە سلێمانی بەردەوامن.
هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی پرسی نەوت و گازەوە دەکەن. شاندەکە هەمان شاندی پێشووتر دەبێت کە لەگەڵ حکومەتی عێراق لە دانووستاندا بوون، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: حکومەت بەردەوام دەبێت لە پێداگریکردن لەسەر مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پێشتریش وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرگامان واڵابووە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ حکومەتی عێراق، دانووستانی شاندەکەمان لەگەڵ بەغدا درێژەپێدەری ئەو گفتوگۆیانە کە لە سەرەتای پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ بەغدا دەستمان پێکردووە". گوتیشی: "بڕیارە شاندی حکومەتی هەرێم رۆژی دووشەممەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکات، یەکێک لە تەوەرکانی گفتوگۆ لەگەڵ شاندی عێراق، پرسی نەوت دەبێت، هەمان ئەو شاندە دەبێ کە پێشتر گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کردووە". K24
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پڕۆژهیهكی دیكهی گرنگ جێبهجێ دهكات، كه بریتییه له خاوێنکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاکی پارێزگای دهۆك. فهرمانگهی میدیا و زانیاری رایگهیاند: لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی 6 ملیار و 874 ملیۆن و 372 ههزار دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاک لە پارێزگای دھۆک، بۆ ماوەی یەک ساڵ، لە ڕێکەوتی 1/9/2021 تاکوو 31/8/2022، بڕی پارەی تەرخانکراو لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتیی شارەوانی دھۆک خەرج دەکرێت.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوابەدوای ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیمان و هۆشداریدانمان بۆ ئەو شۆفێرانەی کەلەکاتە جیاوازەکان و بە تایبەتی لە شەودا سەرقاڵی پێشبڕکێ و شۆفێریکردنن بەشێوەیەکی مەترسیدار و بێزارکردنی هاوڵاتییان بە دەنگی بزوێنەری ئوتومبیلەکانیان، شەوی ڕابردوو 6/7 ی 4 /2022 مەفرەزەکانی هاتووچۆ سەر بە بەڕێوەبەرێتی قەزای ناوەند و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش وپۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی توانرا دەست بەسەر شەش ئوتومبیلی جۆراوجۆر بگیرێت کە شۆفێرەکانیان پێشبڕکێیان پێوە دەکرد. لە ئێستادا ئەو ئوتومبیلانە دەستیان بەسەردا گیراوە لە گەراجی دەستبەسەردا گرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی وە شۆفێرەکانیان کاری یاساییان لەگەڵ دەکرێت.
سێ مووشەک لە نزیک پاڵاوگەی نەوت لە کەورگۆسک کەوتنەخوارەوە بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا سێ موشەک لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کران.بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
لە دەشتی نەینەواوە چەند کاتیۆشایەک ئاراستەی سنووری قەزای خەبات کران.بەپێی زانیاریەکان، مووشەکەکان لە ناو ئاوەدانی نەکەوتوونەتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراند، دەربارەی سەردانی حەفتەی ڕابردووی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی ( ئیمارات ) و بەشداریکردن لە کۆڕبەندی وزەی جیهانی و لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی و کۆبوونەوە و دیدارەکان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە و بەرپرسانی وڵاتان لە پەراوێزی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان خرایە ڕوو. لەو دیدار و کۆبوونەوانەدا، هەڵوێستی هەرێمی کوردستانمان دەربارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و جیهان، بەتایبەتی دەرفەتەکانی پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان ڕوونکرانەوە، هەروەها یاداشتێک لە یەکتێگەیشتنەکان لە گەڵ دەولەتی ئیمارات واژۆ کرا بۆ برەودان بە توانای مرۆیی و بەرەوپێشبردنی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری حکومەتی ئەلیکترۆنی و بە دیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان.هەروەها لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، باس لە بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان کرا و جەخت کرایەوە کە کاری لەپێشینە و ئێستای حکومەت، دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، لەم ڕووەشەوە، هیچ کاتێکیش حکومەتی هەرێم درێغی ناکات لە کارکردن لە پێناو پێدانی مووچە لە کاتی خۆیدا.لە دوای خستنەڕووی داتاکانی داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆی وەزارەت ودامەزراوەکانی هەرێم لە مانگی ئاداری ڕابردوو، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی وئابووری، بە دەستکردن بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئادار لە ڕۆژی یەکشەممە 4/10. لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی ئامادەسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە ئابوورییە چاوەڕوانکراوەکانی جەنگی ڕوسیا-ئۆکراینا كرا، بەتایبەتی لە بواری هاوردەکردنی گەنم و بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان، ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگیی ئامادەسازی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کردەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان تاکو بارگرانی نەبوونی بەرهەمە خۆراکیيەکان یان گرانبوونیان لە سەر هاووڵاتییان دروست نەبێت. بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیاری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەسەند کرد سەبارەت بە هەڵگرتنی ڕەسمی گومرگی بۆ ماوەی2 مانگ لە سەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەک ( ئارد ، برنج ، زەیتی خواردن، و ڕۆنی بەستووی ڕووەکی وئاژەڵیی ، چای ڕەش ، شەکر ، پاقلەمەنی وشک ( نۆک، نيسك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیاو ماش) ، شيری منداڵان بە هەموو جۆرەکانییەوە.لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران جەختیشی لە درێژەدان بە سیاسەتی حکومەتی هەرێم لە پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی کردەوە.هەروەها بەردەوامبوونی کاروبارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆن لە ( پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان) کە بە بەشداری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ پێکهێنراوە بەمەبەستی چاودێریکردنی نرخ وبازاڕ و هەڵسەنکاندن و پێداچوونەوە بە ئەنجامی ڕێکارە پێشنیارکراوەکان دوای دوو مانگ لە جێبەجێکردنیان.بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن دەربارەی ( پڕۆژە یاسای پشتیوانیی فریاگوزاری بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان - مشروع قانون الدعم الطارئ للأمن الغذائي و التنمية) کە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە بۆ تەشریعکردنی، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد لەسەر وردەکاریی پڕۆژە یاساکە و ماددە و بڕگەکانی پڕۆژەکە، لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە داکۆکیکردن لە ماف وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەک شایستەی دەستووری خۆی، داواش لە فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران كرا کە لە چوارچێوەی دەستوور و بەرژەوەندیی باڵای هەرێمی کوردستان و جێگیرکردنی ماف وشایستەکانی هەرێم، مامەڵە لەگەڵ ئەو پڕۆژە یاسایە بکەن، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و پلاندانانی ڕاسپارد کە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ وەزارەتە فیدڕاڵییە هاوتاکانیان بەشداربن لە گەڵاڵەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2022.ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریشدا لە هەفتەی داهاتوو لیژنەیەکی باڵا بنێرێت بۆ بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵیی بۆ برەودان بە هەماهەنگیی لە بواری نەوت و وزە لەسەر بنەمای دەستوور وبە ڕەچاوکردن و پاراستنی دەسەڵاتە دەستووریەکانی هەرێم لەم بوارە.بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی ئەنجامی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 76 تایبەت بە میکانیزمی جێبەجێکردنی هەردوو ماددەی 9 و 10 لە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان کە لە لایەن عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خرایەڕوو. دوای گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پێشنیارانەی لە لایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە بەرزکرابوونەوە ، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە یاسای چاکسازیی لە پێناوی زامنکردنی ماف وشایستەی دارایی مووچەخۆرانی شایستەیە و نابێت ببێتە هۆی زیانلێکەوتنی کەسانی شایستە، ئامانج لە دەرکردنی یاساکەش، لە بنەڕەتدا ڕێگرتنە لە سوودمەندبوونی ناڕەوا لە بودجەی گشتی و ڕێکخستنەوەی بواری وەزیفەی گشتییە بەو ئاراستەیە.