دادگای تاوانەكانی كەركوك، لەسەر فرۆشتنی (10) پارچە زەوی، حوكمی ساڵێك زیندانی بەسەر جەمال شوكر سەرۆكی پێشووی شارەوانی كەركوك لەسەر پشكی یەكێتی سەپاند. جەمال شوكر ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لەلایەن پۆلیسی كەركوكەوە دەستگیركراو لە زیندانی گرتنو گواستنەوەی كەركوك راگیراوە. ئەمە دووەم سەرۆك شارەوانی یەكێتییە لە كەركوك لەسەر دۆسیەی گەندەڵی حوكمی بۆ دەردەچێت.
دوای سەردانێکی فەرمی بۆ بەریتانیا و کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 22ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر. سەرۆکی حکومەت ، لە سەردانەکەیدا، بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن بۆریس جۆنسن سەرۆکی وەزیرانی بەریتانیا و وەزیرانی دەرەوە، ناوخۆ، بەرگری، پەروەردە و وزە و بازرگانی و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی بەریتانیا پێشوازی لێکرا و لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا. سەرۆکی حکومەت هەروەها لە ئەنستیتیوتی بەناوبانگی بەریتانی چاتهام هاوس لە لەندەن گوتارێکی پێشکەش کرد و بەشداری گفتوگۆیەک بوو دەربارەی پرۆسەی سیاسی و بارودۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچە کە چەندین دیپلۆمات و لێکۆڵەر و نووسەر و کەسایەتیی ناسراوی بەریتانی بەشداربوون . هەر لە لەندەن، هەردوو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا تۆنی بلێر و جۆن مێجەر ، هەروەها باڵیۆزی عێراق لە بەریتانیا محەمەد جەعفەر سەدر سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.
جەلال پەرێشان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لێژنەی ڕۆشنبیری ڕایگەیاند، ئهگهر یهكێك پهیامهكهی بافڵ جهلال تاڵهبانی بخوێنێتهوه وا تێدهگا ئازادی ڕۆژنامهگهری له زۆنهكهی خۆی و برایهكهی لهوپهڕی لوتكهدایه و نه لانه و ئامانجهكان تیرۆردهكرێن و نه منداڵه چاوگهشهكانیان خهڵتانی خوێن دهكرێن و نه سهلیمییهكان تهسلیم به ئاغاكان دهكرێنهوه. جەڵال پەرێشان ئەوەشی ڕاگەیاند، ھەق بوو کاک بافل بکوژی ئەسلی کاوەگەرمیانی بۆ خاتوو شیرین ئەمینی پەرلەمانتار و رای گشتی ئاشکرا کردایە ئەوجا ئەگەر قسەی لە بارەی ئازادی رۆژنامەگەری کردبا دەمانگوت ئامنەتوبیلا ئاماژەی بەوەشکرد، وا باشتره بهر لهوەی ڕووت بێت باسی ئازادی ڕۆژنامهگهری بكهی بچیت چارهنوسی ئهوانه یهكلایی بكهیتهوه و ههرهیچ نهبێت لهسهرهتای كۆتایی سیاسهتی چەوتی خۆت و حزبهكهت تۆزێك ڕووی سهیركردنی شهقامتان ههبێت .
وەزیرى دارایی عێراق رایگەیاند؛ هەرێمى کوردستان هیچ داهاتێکى نەوت و گومرگ و باجى رادەستى حکومەتى ناوەندى نەکردووە، بەڵام، بەردەوام دەبن لە ناردنى پارە بۆ هەرێمى کوردستان، هەتاوەکو ئەوکاتەى هەولێر و بەغدا پاکتاوى ژمێریاریی نێوانیان دەکەن. عەلى عەلاوی، وەزیرى دارایی عێراق ڕایگەیاند: "حکومەتى فیدڕاڵى هیچ بڕە پارەیەکى لە هەرێمى کوردستان وەرنەگرتووە"، لەگەڵ ئەوەى بە گوتەى ئەو هەولێر پەیوەستە بەوەى داهاتى نەوت و گومرگ و باج رادەست بکات و دەشڵێت :"حکومەتى فیدڕاڵى بڕێکى دیکەى پارەى داوەتە هەرێمى کوردستان لەپاش ئەوەى ساڵى رابردوو نەیتوانى پارەى مووچەى فەرمانبەرانى مەدەنى بدات، بەردەوامیش دەبین لەو هەنگاوە هەتاوەکو ئەوکاتەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى ناوەندى دەگەنە پاکتاوى ژمێرەیی نێوانیان".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوانی کوشتنی ئافرەتێک بە ناوی ( کوێستان پیرۆت خدر) لە گەڕەکی کوردستان-ی شاری هەولێر ڕویدا و تیمەکانی لێکۆلینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان و بنکەی ئاسایشی گەڕەک گەیشتنە شوێنی تاوان و دەستیان کرد بە لێکۆلینەوە و دەرکەوت لەلایەن هاوسەرەکەی بە ناوی ( أ. ش . ع.) لەسەر کێشەی خێزانیی بە چەقۆ کوژراوە. دواتر توانرا دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر تاوانبار دەستگیر بکرێت و لەسەر فەرمانی بەڕێز داوەری لێکۆلینەوە بە ماددەی ٤٠٦ لەلامان بەندکراوە و لە ڕێگەی دادگا ڕووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد کە توند و تیژی بەرامبەر هاوسەری پێشووتری بەکارهێنابوو، پاشان زیندانیشی کردبوو .پۆلیسی سلێمانی دەڵێ: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە واگومان دەكرێت لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری سلێمانی ژنێك زیندانیکراوەو رێگەی هاتنە دەرەوەی لێگیراوە ، مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ژنەكە بدۆزرێتەوە كە لە ژوری هۆتێلێكدا لەلایەن هاوسەری پێشوتریەوە بەندكراوەو ئازار دراوە ، پاشانیش توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت .لەئێستادا تۆمەتبار (ع ، م ، ه لەدایكبووی 1992 بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
تەقینەوەیەک لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری مەزار شەریفی باکوری ئەفغانستان ڕوویدا، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانەوە ئاشکرانەکراوە.
لە سەردانێکی وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیای تورکیا، مستەفا ڤارانک بۆ کارگەیەک لە پارێزگای یۆزگات ناوەڕاستی وڵاتەکە، ئەوە ئاشکرا کرا کە، کڵاو و جلوبەرگە گوللـەنەبڕەکەی سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی و تیمەکەی لە تورکیا بەرهەمهێنراوە.مستەفا ڤارانک سەردانی کارگەی گارانتی کۆمبۆزیت-ی کرد و لە میانیدا بەشەکانی بەرهەمهێنانی جلوبەرگی گوللـەنەبڕ و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی، بەسەرکردەوە. ئەو کارگەیە رایەنگەیاند، لەسەر داوای ئۆکرانیا و لە رۆژانی یەکەمی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئۆکرانیا و رووسیادا، 20 کڵاو و چاکەتی گوللـەنەبڕیان بۆ زێلێنسکی و تیمەکەی ناردووە. بەڕێوبەری کارگەی گارانتی کۆمبۆزیت، ڤهدات تۆزیەر، لە میانی گوتەکەیدا رایگەیاند، کارگەکەیان سووکترین کڵاوی گوللـەنەبڕ لەسەر ئاستی جیهان بەرهەم دەهێنێت. ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ساڵی 2013ـەوە بەرهەمەکانیان هەناردەی زیاتر لە 50 وڵات دەکەن و نزیکەی لەسەدا 80ـی پێداویستییەکانی تورکیا لە کڵاوی گوللـەنەبڕ پڕدەکەنەوە. k24
حکومەتی ڕووسیا کۆنتڕۆڵکردنی شاری ماریۆپۆلی لە ئۆکراینا ڕاگەیاند. سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، کە ٢٠٠٠ سەربازی ئۆکراینیان گەمارۆداوە و ڕێگە بە دەرچوونیان دەدەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری لەندەن، پێشوازی لە سێر جۆن مێجەر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری لەندەن، پێشوازی لە تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد.لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا، بەتایبەتی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بە دیجیتەلکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان .
سەرۆک بارزانی، لە ویتێکدا:”هەر كاتێك لایەنە سیاسییەكان خۆیان لەوەدا یەكلا كردەوە كە ئیرادەیان سەربەخۆ بێت لە بڕیارە نیشتمانیەكاندا، ئەودەم تەنگژە نامێنێ و داخرانی سیاسی كۆتای پێدێ”