Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
20-04-2022

مەسرور بارزانی لە گەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە 

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا،لەگەڵ پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە.وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردنی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا لە بواری کۆچبەران و کۆچی نایاسایی. خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بواری ئەمنی و کۆچی نایاسایی و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو دووپات کردەوە.سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو گرووپ و باندانەی بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی و هەڕەشەکانی تیرۆر، یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی کۆچبەری.

گشتی
20-04-2022

هۆکارەکانی چاوئاوکردن چییە؟

١. بەهۆی کاریگەری کەش و هەوا وەک تۆز و با و ساردی تیشکی خۆری بەهێز.٢. ماندووبوونی چاو.٣. هەبوونی ڕووناکی بەهێز یان دوکەڵ.٤. هەستیاری و پەسیوبوون ،یا هەبوونی کێشە لە گیرفانەکانی هەوا (جیوب).٥. هەوکردنی پێڵوی چاو.٦. ناڕێکی لە پێڵوی چاو( گۆڕانی ئاراستەی بۆ دەرەوە یان بۆ ناوەوە)٧. بەرکەوتنی برژانگ.٨. گیرانی بۆڕی گوێزەرەوەی فرمێسک لە چاوەوە بۆ لوت.٩. هەبوونی تەنی نامۆ لە چاو .١٠. بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان و چارەسەری کیمیاوی١١. هۆکاری فیسیولۆجی وەک گریان و پێکەنینی زۆر.١٢. پاش نەشتەرگەری چاو. د. ئاری ساڵەیی، پسپۆری چاو

هەواڵ
20-04-2022

مەسرور بارزانی لە گەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبو...

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ جێرەمی کوین وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ درێژەدان بە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی.سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی بەریتانیا بۆ پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لە گەڵ بەریتانیا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایش وسەقامگیریی عێراق و ناوچەکەدا .

هەواڵ
20-04-2022

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: چاومان نه‌بڕیووه‌ته‌ خاكی عێراق

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئاشكرای ده‌كات، لە رێگەی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرەوە پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن. مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا  رایگه‌یاند، بەرەنگاری ھەموو شێوازێكی تیرۆر دەبنەوە له‌ ئۆپەراسیۆنی "چنگی قفڵ" به‌رده‌وام ده‌بن. وەزیری دەرەوەی تورکیا، راشیگه‌یاند، "له‌هه‌ر شوێنێك تیرۆری لێبێت رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه‌، ئەگەر لە ناوەوەی سووریا و لە هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕوویان نه‌بینه‌وه‌، دەبێت لەسەر خاکی خۆمان دەستەویەخە ئەم كاره‌ بکەین". وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: "ئێمە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەپارێزین، تەنانەت لە رێگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەین". هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئێمە چاومان نەبڕیووەتە خاکی عێراق، ناشتوانین بڵێن هێرشه‌كانمان بێ هۆكارن". چاوش ئۆغلۆ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، "بۆچی رێگری لە پەکەکە ناکەن ساڵانێکە لەم ناوچەیەی عێراقدا پەلاماری توركیا، سەربازەکانی و ھاووڵاتییە بێتاوانەکانی دەدەن". k24

هەواڵ
20-04-2022

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا راگیران

بەهۆی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕاگیران. ئەمڕۆ چوارشەممە 20/4/2022، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕایگەیاند، کۆمپانیا گەشتیارییەکان و گەشتیارانی ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە ڕاگیراون. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی کەشوهەوای بەغدا، هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی".

گشتی
20-04-2022

نرخی زێڕ و دراو لە هەرێمی کوردستان

100 دۆلاری: 147,700 100 یۆرۆ : 160,623 100 پاو‌ەند: 192,748 100 لیرەی توركی: 10,257 100 هەزار تمەن :5,470 100 پاوەند : 130.5 100 یۆرۆ : 108.75 نرخی زێڕ مسقاڵێک عیار ٢٤=460,000 مسقاڵێک عیار ٢٢=422,000 مسقاڵێک عیار ٢١=405,000 مسقاڵێک عیار ١٨=345,000

هەواڵ
19-04-2022

بافڵ تاڵەبانی پێنج سەرکردەی حیزبەکەی سزا دەدا

بە بڕیارێکی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێنج سەرکردەی یەکێتی ( داوا ئاگادار کردنەوە )یان پێ دەدرێت و بە نووسراوێک ئاگاداریان دەکەنەوە کە ئەگەر رەفتارەکانی رابردویان دووبارە بکەنەوە سزا دەدرێن. سەرکردەکان بریتین لە حامد حاجی غالی، ئارێز عەبدوڵا، بێستون سابوراوایی، ڕێزان شێخ دلێر و ئازاد تۆفیق. لە نووسراوەکەدا هاتووە:  کە بەپێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی رەفتاریان کردووە.

هەواڵ
19-04-2022

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری پەروەردەی بەریتانیا کۆدەب...

ئەمڕۆ سێشەممە 19 ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ نەدیم زەهاوی وەزیری پەروەردەی بەریتانیا کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی خوێندن و فێرکردن و گرنگیی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن لە پێشخستنی کۆمەڵگەدا کرا و جەخت لە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی بەریتانیا و پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لە بواری خوێندن وپەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی باشترکردنی کوالیتی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرا.

هەواڵ
19-04-2022

مەسرور بارزانی لە گەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژ...

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن لەگەڵ ئەماندا میلینگ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و دەرفەتەکانی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاند، لەم ڕووەوە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

هەواڵ
19-04-2022

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بۆریس جۆنسن و مەسرور بارزانی

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان دا و باسی لە سەردانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و گوتی یەکێک بوو لە سەردانەکانم کە هەرگیز لە بیر ناکرێت و هیوادارم دەرفەتی ئەوەم هەبێت جارێکی دیکە سەردانی هەولێر بکەمەوە. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە . هەروەهاپشتیوانی خۆی بۆ گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕی. سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسن هەروەها ستایشی هەماهەنگیی و ڕۆڵی ئەرێنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد لە چارەسەرکردنی پرسی کۆچبەران . سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی هاریکاری و پشتیوانی بەریتانیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش بەردەوامن لە هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان . لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و برەودان بە وەبەرهێنان کرد و هیواشی خواست کە وەبەرهێنانی بەریتانی لە هەرێمی کوردستان زیاتر پەرە بسەنێت، لەم ڕووەشەوە هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەر ئاسانکارییەکی پێویست، پێشکەشی وەبەرهێنەران بکات. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا خۆشحاڵی خۆی به‌ دیداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌ دۆستایه‌تی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان دا و رایگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی شاره‌داری له‌نده‌ن بووه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ و گوتیشی: "په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه‌". لای خۆیه‌وه‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌ پێگه‌ و رۆڵی به‌ریتانیا و دۆستایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ و بۆریس جۆنسن كرد و راشیگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی جۆنسن له‌ كاتێكی هه‌ستیاردا بوو و په‌یامێكی گرنگ بوو بۆ ئه‌و كاته‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دژی داعش ده‌جه‌نگا و گوتیشی: "تۆ (بۆریس جۆنسن) هاوڕێیه‌كی مه‌زنی كوردستانی".

هەواڵ
19-04-2022

وێنە.. بۆریس جۆنسن پێشوازیی لە مەسرور بارزانی کرد

بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌ له‌نده‌ن، به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ پێشوازی له‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

گشتی
19-04-2022

نرخی دۆلار دابەزی

100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 147650 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 160000 دیناری عێراقی        100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 192000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 10000 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 5400 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2014 دیناری عێراقی

1 2 ... 616 617 618 ... 1148 1149