ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەلHPG کوژرانی سێ سەربازی تورکیا و گەریلایەکی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. گەریلاکە ناوی حازم عەلی-یە و بە فیدایی کۆبانێ ناسراوە. خەڵکی پارێزگای حەسەکەیە لە ڕۆژئاوای کوردستان. بەپێی ئامارەکانی هەپەگە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە 118 سەربازی تورکیا کوژراون، بەڵام تورکیا تەنیا کوژرانی سێ ئەفسەری خۆی ڕاگەیاندووە.
چەند ڕۆژێکە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە کە بەشێکی خەڵکی توشی سەرسوڕمان کردوە، ئەویش بەوەی کە گوایە لە زەوی کەعبە لە مەککە، خوێن هەڵقوڵیوە. لەوبارەوە ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاندووە، ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوبۆتەوە هی ساڵی 2017 یە و ئەو خوێنەی لەسەر زەوییەکە کەوتووە، خوێنی کەسێکە کە لەکاتی حەجدا بریندار بووە. https://www.youtube.com/watch?v=pInN62BnFJg
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، سبەی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی زستانی ئەمساڵی گەڕەکی رۆشنبیری دەکرێت. دەشڵێت، "بڕی قەرەبووەکە بەپێی قەبارەی زیانلێکەوتنی هەر کەس و ماڵێک دەگۆڕێت." رۆژی یەکشەممە 24-4-2022، سروە رەسوڵ، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "سبەی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر دانیشتووانی گەڕەکی رۆشنبیری دەکرێت، ئەوانەی لە زستانی ئەم ساڵدا ماڵەکانیان بەر لافاو کەوتبوو." سەبارەت بە بڕی قەرەبووەکەش، سروە رەسوڵ گوتی، "بڕی پارەی تەرخان کراو بۆ هەر کەس یان ماڵێک جیاوازە و بەپێی قەبارەی زیانەکانی قەرەبوو دەکرێنەوە. هەر چەندە پارەکە زۆر نییە، بەڵام هاوکارییەکی باش دەبێت بۆیان." ئاماژە بەوەش دەکات، چەند رۆژێکە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان لە قوشتەپە و دارەتوو دەستیپێکردووە و تەنیا ئۆتۆمبێلەکانیان ماوە. لە لافاوەکەی رۆژی 17ـی کانوونی یەکەمی 2021، ئاو چووە نێو 3 هەزار و 183 خانوو و زیان بە کەلوپەلەکانی نێویان گەیشت. هەزار و 189 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت، هەروەها 408 خانوو و 350 دووکان زیانیان بەرکەوت. سروە رەسوڵ گوتی، "بڕی قەرەبووەکان بەپێی قەبارەی زیانەکانیان دەگۆڕێن." بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17-12-2021، بەهۆی بارانی بەخوڕ، لافاو لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دروستبوو، لە شارۆچکەکانی دارەتوو، قوشتەپە، شەمامک، گردجووتیار، بەحرکە، هەروەها گەڕەکی رۆشنبیری و چەند شوێنێکی دیکە لافاو زیانی گیانی و دارایی زۆری گەیاند. لە لافاوەکەی رۆژی هەینی، 13 کەس گیانیان لەدەستدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند لافاوەکە نزیکەی 20 بۆ 21 ملیار دینار زیانی هەبووە. لە دوای لافاوەکە، چەندین کەمپین بۆ هاوکاریکردنی زیانمەندانی لافاوەکە کران، بەپێی ئاماری پارێزگای هەولێر زیاتر لە شەش ملیار دینار کۆکرایەوە. ژێدەر رووداو
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٦ دۆلار و ٧ سەنتە . نرخی بەرمیلێک نەوتی خۆرئاوایی تێکساس بە ١٠٢ دۆلار و ١ سەنتە. ١٠٠ دۆلار به ١٤٧ ههزار و ٤٠٠ دیناره.١٠٠ پاوهن به ١٨٨ ههزار دیناره.١٠٠ یۆرۆ به ١٥٩ ههزار دیناره.١٠٠ لیرهی توركی به ١٠ ههزار دیناره.١٠٠ ههزار تمهن به ٥ ههزار و ٥٠٠ دیناره.
یەكێك لە بنەماكانی كاری سیاسی، پڕسی پێشوازی و كارەكانی پڕۆتۆكۆڵە، چونكە پڕۆتۆكۆڵ ڕاستەوخۆ بەشێكی گرنگی كایەی سیاسی نیشاندەدات كە چەندە گرنگی بە كارەكە دەدرێت، جا پێشوازییەكان و كاییە پڕۆتۆكۆڵیەكان بە پێی پۆلێنی سیاسی دابەشدەكرێت بەسەر چەند جۆرێكدا كە گرنگترینیان پڕۆتۆكۆڵە سیاسیەكانن. لەمێژوی كایە سیاسیەكاندا چەندین جار چەندین كۆبوونەوەی گرنگ بەهۆی خراپی پڕۆتۆكۆڵ و هەڵەی پڕۆتۆكۆڵییەوە هەڵوەشێنراونەتەوە، چونكە وڵاتی بەرامبەر نەیتوانیوە وەك پێویست پێشوازی لە وڵاتی بەرامبەر بكات، ئەوەش لەكاتێكدایە پێشوازییە پڕۆتۆكۆڵییەكان لە جیهاندا پارەیەكی زۆریان بۆ خەرج دەكرێت و گرنگییەكی گەورەیان دەبێت لە جیهاندا. بۆنمونە پێشوازی و كارە پڕۆتۆكۆڵییەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ هندستان زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار خەرجی بووە، هەروەها چاوپێكەوتنی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد تڕەمپ و ڕێبەری كۆریای باكور زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دۆلار خەرجی بووە تەنها بۆ كایەی پڕۆتۆكۆڵییەكان، ئەوە لە كاتێكدایە سەردانی جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئۆكرانیا تەنها یەك ملیۆن دۆلار خەرجی پڕۆتۆكۆڵی هەبووە. هەرێمی كوردستان و پرسی پڕۆتۆكۆڵ كاتێك سەرۆك ئیمانوێڵ ماكڕۆن سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، لە هەولێری پایتەخت پێشوازیەكی گەورەی پڕۆتۆكۆڵی گەورەی لێكرا، ئەوەش بوە جێی كاردانەوەی نێودەوڵەتی و سەرنجی میدیا جیهانییەكان، هەمان سیناریۆش لە سەردانی پاپ بۆ كوردستاندا هەمان پێشوازی نێودەوڵەتی گرنگی لێكرا. ئەو پڕۆتۆكۆڵانەش لە ئاستی جیهاندا كاردانەوەی گەورەی لێكەوتەوە، كە لە ڕاستیدا هەرێمی كوردستان وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ و خاوەن كیانێكی بەهێز دەڕوانێتە كایە دیپلۆماسیەكان و كارە پڕۆتۆكۆڵیەكان. پڕۆتۆكۆڵی بارزانی كوڕ لە لەندەن مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گەشتێكی چوار ڕۆژە سەردانی لەندەنی پایتەختی شانشینی بەڕیتانیا كرد، سەرنجی جیهان بۆ شێوازی پێشوازی و پڕۆتۆكۆڵی بەخێرهاتنی سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا بۆ هاوتا كوردەكەی بارزانی كوڕ زۆر ڕاكێشرا. میدیاكانی جیهان لە پێشوازی بارزانی كوڕدا نوسیبوویان، پڕۆتۆكۆڵی پێشوازی لە بارزانی كوڕ لە دەرگای ژمارە دە هیچ جیاوازیەكی نییە لە پێشوازی شای ئیسپانیا و سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا. كاتێك جۆنسن پێشوازی لە بارزانی كوڕدەكات لە بەردەم دەرگای ژمارە دە، ئەوە واتە هێزێكی گەورە، میوانداری لە هێزێكی گەورەتر دەكات و دەیانەوێت پێكەوە كارێكی گەورە بكەن، سەرنج ڕاكێش و جێی تێڕامانە كاتێك جیهان لە بەردەم دەرگای ژمارە دە چاوەڕێی پێشوازی گەرمی بارزانی كوڕدەكەن. ئەو پێشوازییە تەنها لە ئاستی باڵادا نییە، بەڵكو بەشێوەیەكی ئەندازەی شۆڕدەبێتەوە بۆ خوارەوە، سەرجەم وەزیرەكان و كەسە پلە باڵاكانی خوارەوەش لە سەر ئاستی باڵا پێشوازی لە بارزانی كوڕ دەكەن، چونكە جانتا دیبلۆماسیەكەی بارزانی كوڕ هێندە بەهای هەیە كە شانشینی یەكگرتوو پێشوازی لە بارزانی كوڕ بكات. ئاڵای كوردستان دەشەكێتەوە. هەرێمی كوردستان تەنها لە چوار چێوەی قەوارەیەكی سیاسی عێراقدا لە جیهاندا پێشوازی لێناكرێت، بەڵكو لەچوار چێوەی پڕۆتۆكۆڵێكی بەهێز وەك قەوارەیەكی سیاسی سەربەخۆ پێشوازی لێدەكرێت، ئەوەی بە چاوی خۆمان لە لەندەن و عومان و ئەردەن و سعودییە و بەمنزیكانەش لە تەواوی ئەوروپا لەبەرامبەر پێشوازی لە ئاڵای كوردستان دەیبینین بێگومان پێشوازی لە ئاڵای هەرێمێك نییە، بەڵكو پێشوازییە لە ئاڵایەك كە نمایندەی ڕاستەقینەی ٥٠ ملیۆن كوردە لە جیهاندا. كاتێك لە هیچ گۆشەیەكی پێشوازیەكان بەهیچ شێوەیەك ئاڵای كوردستان پشتگوێ ناخرێت بێگومان پەیامەكە ئەوەیە كە كایەی سیاسی و پڕۆتۆتۆكۆڵی پێشوازی بەهای سیاسی و ئابوری گەورەی هەیە و ئێمەش لە نەخشە سیاسییە گەورەكەدا دەتوانین وەشانی گەورەمان هەبێت. جیهان لە چاوەڕوانی گەڕێكی نوێی بارزانی كوڕدایە بۆئەوەی هەم ئابوری هەمیش سیاسەت بەرەو گۆڕان ببات، بەڵام دەبێت ئەو ڕاستیەش بزانین كە هەرگیز دوژمنی بچوك و گەورە و دەرەكی و ناوخۆی هەرگیز قبوڵی ئەوەناكات كە بارزانی كوڕ لە جیهاندا وەك نمایندەی ڕاستەقینەی هەڵگری ئاڵای كوردستانە. پڕۆتۆكۆڵەكانی چەند هەفتەی ڕابردوو پێمان دەڵێن، كوردستان لە بەردەم كرانەوەیەكی دیكەی دیبلۆماسی و سیاسی جیهاندایە كە دەتوانێت شاڕێی سیاسی و ئابوری بەرەو كەناری ئارامی ببات و كاروانی سیاسی جیهانیش بە بێ كورد جارێكی دیكە هەنگاو نەنێت. بۆچی پڕۆتۆكۆڵ هێندە گرنگە؟ لە ڕاستیدا پڕۆتۆكۆڵ و پێشوازی دەرخەری ناوەڕۆكی هەموو كۆبوونەوەیەكی سیاسیە، ئەگەر پڕۆتۆكۆڵی پێشوازیەكە بە شێوەیەكی سادە و ساكار بێت بێگومان دەرخەری ئەو ڕاستیەیە كە ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەش هێندە گر نگ نییە، وەك ئەو پێشوازییەی ڤێلادمێر پۆتین لە ئیمانوێڵ ماكڕۆنی كرد لە سەرەتای ئاڵۆزیەكانی نێوان ئۆكرانیا و ڕوسیا، بەڵام گەر پڕۆتۆكۆڵی پێشوازیەكە بەهێز و گەورەبێت ئەوا دەرخەری ئەو ڕاستیەیە كە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان گرنگ و تایبەتن، قەك ئەو پێشوزیەی بۆریس جۆنسن لە بارزانی كوڕی دەكات.
بەپێی پێشبینیەکان شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. شەپۆلەکە لە ئەنجامی نزمە پاڵەپەستۆی سەر دەریای سور دروستبووە و ئەمڕۆ لە رۆژئاوای عێراق باران باریوە. پێشبینی دەکرێت ڕۆژی دوو شەممە کاریگەریەکەی بگاتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و لە زۆربەی ناوچەکان باران ببارێت.
دوای بیست ڕۆژ لە رفاندنی لەلاین چەکدارانی داعشەوە لە گەرمیان، شوانێك له سنووری ناحیهی "سنانه" له بهرامبهر بیست و پێنج ههزار دۆلاری ئهمهریكی ئازادكرا. ئێوارهی ئهمڕۆ شهممه 23ـی ئادار / ئهپرێلی 2022 شوانێك بهناوی فهرحان یاسین دوای ئهوهی بهر له 20 رۆژ چهكدارانی داعش رفاندبوویان، لهبهرامبهر بڕی بیست وپێنج ههزار دۆلاری ئهمهریكی ئازاد كرا. به گوێرهی زانیارییهكان، فهرحان یاسین پیشهی شوانكاره، له 1ـی نیسان لهلایهن چهكدارانی داعش له ناوچهی "داوده"ـی گهرمیان رفێندرا، پێشتر چهكدارانی داعش داوای 15 دهفتهریان له ماڵباتهكهی كردبوو، ئێوارهی ئهمڕۆ دوای گفتوگۆیهكی 20 رۆژه، بهرامبهر دوو دهفتهر و پهنجا وهرهقه ئازاد كرا. k24
چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازی عێراق لە گوندی حلێوە لە سنوری قەزای خورماتوو. نوێ دەکرێتەوە..
پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، بەشــــی پۆلیـــسی ناوشاری ســۆران چەندین ڕۆژە ھــەڵــمـــەتی دەستگیركردنی ســـوالكەرانی دەست پێكردووە لەگـــشت بنكەكانی پۆلیــــسی ناوشـــار بەتایـــبەت ئەو ســـواڵكـــەرانەی كــەمنــداڵ بەكاردەھێنن بۆ ڕاكێشــانی ســـۆز و عاتیـــفەی خەڵك كە ئەم ڕەفتـــارەشیان كاریگەری نـــەرێنی دەبێـــت لە ڕووی ســـایكۆلۆژی و لەسەر كەسایەتی منـــداڵ، وەھــــەروەھا لە ھەندێك حاڵەتـــدا دەبێــــتە بازرگانی كردن بە بە مـــرۆڤ ئەمەش بەپێی یاسا بەركارەكان تاوانە لە ھەرێمی كوردستـــان، بـــۆیە بەمەبەستی نەھێـــشتنی ئەم حاڵــە تانە لەڕێگایی دادگا مامـــــەلەیان لەگەڵ دەكرێت . بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ٢٣ی ٤ی ٢٠٢٢
بازرگانی و بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان لە عێراق گەیشتووەتە قۆناخێکی مەترسیدار و ھەڵمەتێکی فراوانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ دەستگیرکردنیان لە سەرجەم پارێزگاکان دەستیپێکردووە. لە ساڵی 2021دا 13 ھەزار بازرگان و بەکارھێنەری ماددە ھۆشبەرەکان دەستگیرکراون. لە ماوەی چوار مانگی ئەمساڵیشدا چوار هەزار و 280 بازرگان و بەکارھێنەری ماددە ھۆشبەرەکان لەو ھەڵمەتەی ھێزە ئەمنییەکان دەستگیر کراون و رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە. خالید موحەنا، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "ئەو ھەڵمەتەی دەستیپێکردووە لایەنی دیکەشی تێدا بەشدارن لە دەرەوەی وەزارەتی ناوخۆ، ھەڵمەتەکە پەیوەندیدارە بە بابەتی ھۆشیارکردنەوە و رووبەڕووبوونەوەی بازرگان و بەکارھێنەرانی ماددە ھۆشبەرەکان، پۆلیسی کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ھۆزەکان لەگەڵمانن بۆ کۆتاییهێنان بە تەشەنەکردنی ماددە ھۆشبەرەکان، ھەروەھا بۆ پاراستنی رۆڵەکانمانە لە دوورخستنەوەی تەڵەی ئەو کەسانەی ماددەی ھۆشبەر بڵاودەکەنەوە." درۆن ئێستا ئەو رێگە نوێیەیە بازرگانانی ماددە ھۆشبەرەکان بۆ ھێنان و گواستنەوەی ماددەکان بەکاریدەھێنن، دوایین جار رۆژی چوارشەممەی رابردوو بوو کە لە بەسرە دەست بەسەر درۆنێکدا گیرا کە ماددەی ھۆشبەری لە ئێرانەوە ھەڵگرتبوو، ئێران بووەتە دەروازەی سەرەکیی ھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان بۆ عێراق. ئەو ماددەیەی زۆرترین بەکارھێنەری ھەیە لە عێراق لە جۆری کریستاڵە. دکتۆر حەیدەر مالیکی، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی دەروونی و ئالودەبووانی ماددە ھۆشبەرەکان دەڵێت، "بەداخەوە زانیاری ھەیە ماددە ھۆشبەرەکان بەشێوەیەکی مەترسیدار تەشەنەی کردووە لەنێو خوێندکارانی کۆلێژ و زانکۆکان، ئەمە کاریگەرییەکی زۆر خراپی دەبێت لەسەر نەوەیەک کە گرنگن بۆ کۆمەڵگە و بونیادنانی عێراق، سەبارەت بە چارەسەرکردنیش ئێمە کۆمەڵێک کێشە لەبەردەمماندایە، بەتایبەتی ئەوانەی ماددە ھۆشبەرەکان بەکاردەهێنن دوودڵن و ترسیان ھەیە سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بۆیە داوامان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە یاسایەکی نوێ دەربکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی ئالودەی ماددە ھۆشبەرەکانن، کە وەکو نەخۆش مامەڵیان لەگەڵ بکرێت، نەک تاوانبار." بەپێی یاسا، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و بەکارهێنەرانی ماددە ھۆشبەرەکان سزا دەدرێن بە زیندانیکردن لە ساڵێک کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵیش زیاتر نەبێت، پێبژاردنیش لە پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 10 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، بۆ بازرگانانیش سزاکە بەم شێوەیە: زیندانیکردنی کاتی یان تاھەتایی و پێبژاردن کە لە 10 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 30 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت. بەپێی بەدواداچوونەکانی ھێزە ئەمنییەکان، بەسرە زۆرترین بازرگانی ماددەی ھۆشبەری تێدایە، نەجەف و کەربەلاش زۆرترین بەکارھێنەرانی ماددە ھۆشبەرەکانیان تێدان، ھۆکاری تەشەنەکردنیشی بەم شێوە فراوانەی ئێستا، ئاسان دەستکەوتن و گواستنەوەیەتی لەڕێگەی پێدانی پارە و بەرتیل، بەتایبەتی بە بەشداریی بەشێک لە ئەفسەر و پلەدارانی نێو ھێزە ئەمنییەکان، ئەوەش لە وەزارەتی ناوخۆ سەلمێندراوە و ژمارەیەکیشیان دەستگیرکراون. ڕووداو
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان پڕۆژە یاسایەک بۆ بەتاوان دانانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئیسرائیل ئامادە دەکەن و دەیدەنە پەرلەمان بۆ ئەوەی بخرێتە دەنگدانەوە. سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی چوونە هەڵبژاردنی رەوتی سەدر بۆ رێگرییە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و بۆ رێگرییە لە چاوتێبڕینی ئیسرائیل لە عێراق. دەشڵێت، "لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان پڕۆژەیاسایەک بۆ بەتاوان دانانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئیسرائیل دەبەینە پەرلەمان و لە پەرلەمان دەیخەینە دەنگدانەوە."
بڕێکی زۆر جگەری ئێرانی و قیمە و گۆشتی هندی قەدەغەکراو و ساس لە ماڵێکدا دەستی بەسەردا گیرا کە ئامادەکرابوو بۆئەوەی بەسەر دووکان و عارەبانەکانی ناوشادا دابەشبکرێت. شۆڕش کەمال، نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: دوای بەدواداچونی ورد بە هاوکاری ئاسایشی ئابووری و پۆلیسی سەرا توانرا لە ماڵێکدا لە گەڕەکی کارێزەوشک دەستبگیرێت بەسەر بڕی ٥٥٠ کیلۆگرام گۆشت و قیمەی هندی و جگەری بەستووی ئێرانی کە سەرجەمیان بەبڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندروستی قەدەغەن، لەگەڵ ٢٥٠ کیلۆگرام ساسی ئامادەکراو کە بەهۆی خراپ هەڵگرتنیانەوە خراپ ببون. وتیشی: بەفەرمانی دادوەر ماڵەکەمان پشکنیوەو بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو خۆراکانە لەناو دەبرێن. رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، خاوەنی ئەو خۆراکە قەدەغەکراوانە رادەستی یاسا کراوەو ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت، لەهەمان کاتدا دووکانی ئەو هاوڵاتییە لە دارەسوتاوەکەی ناوبازاڕ داخرا.