Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
25-04-2022

کوردستان وەکو تاکە هەرێم بەشداری لە کۆبوونەوەی جنێڤ دەکات

حكومەتی هەرێم بەشداری دەكات لە كۆبوونەوەكانی رێكەوتننامەی نەهێشتنی ئەشكەنجەدان لە جنیف بڕیار وایە لە رۆژانی ٢٦ تاكو ٢٧ی نیسانی 2022 لە بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری جنیف گفتوگۆكانی راپۆرتی دووەمی كۆماری عێراق تایبەت بە رێكەوتننامەی نەهێشتنی ئەشكەنجەدان و جۆرەكانی مامەڵەی نامرۆڤانە و سزای توند یان نامرۆڤانە یان سووكایەتی پێكردن ئەنجام بدرێت، لەم گفتوگۆیانەدا شاندێکی حكومەتی هەرێم بەشداری دەكات لە چوارچێوەی شاندی حکومەتی ئیتیحادی. د. دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی بەشداری كردنی حكومەتی هەرێم لەم كۆبوونەوەیەدا رایگەیاند: شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارییەکی کارای لە گفتوگۆکاندا دەبێت بەتایبەتی ئەو راسپاردانەی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکرێن لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتننامەیەدا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان حكومەتی هەرێم رێكاری یاسایی و ئیداری گرتۆتە بەر، هەروها بەدواداچوون دەكات لەسەر هەر شێوازێكی ئەشكەنجە لە بنكەكانی گرتن و گواستنەوە و چاكسازییەكان. لەو رووەوە تا ئێستا چەندین كەیس جولێنراون و رێكاری یاسایی بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی گیراوەتە بەر لەوانەش قەرەبوو كردنەوەیان، لەلایەكی دیكەوە تاكو مانگی مایسی 2021 تەنیا نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یۆنامی) زیاتر لە (25) سەردانی مەیدانی ئەنجامداوە و لە میانەیدا چاویان بە (60) راگیراو و حوكمدراو كەتووە بۆ ئاشنا بوون بە بارودۆخیان. زێباری تیشكی خستە سەر رێوشوێنەكانی دەستگیركردنی تاوانبار و گومانلێكراوان و وتی: ئەوانەی دەستگیر دەكرێن بەپێی یاسا مافیان هەیە وەك پێ راگەیاندنی هۆكاری دەستگیر كردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان، ئاگاداركردنەوەی كەسوكاریان و دابینكردنی پارێزەر. ئەگەر ئەو كەسەی نەیتوانی پارێزەر دابین بكات ئەوا دادگا بۆی دابین دەكات، لەم رووەوە حكومەتی هەرێم لە ماوەی رابردوو بڕی (یەك ملیار و حەوت سەد ملیۆن دیناری عێراقیی) بۆ پارێزەران تەرخان كراوە. ئاماژەی بەوەش كرد كە تەنیا لە ساڵی 2020 بە تۆمەتی تیرۆر (52) ئافرەت و نەوجەوان دەستگیركراون، بەشێوەیەكی گشتی لە نێوان ساڵانی (2015-2022) لە هەولێر (9) ئافرەت و (1139) نەوجەوان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر كراون، لەوانە (1089)یان حوكمدران و (59)یان ئازاد كراون. سەبارەت بە هەوڵەكانی چارەسەركردنی قەرەباڵغی چاكسازییەكان، رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان وتی: بەپێی ئامارەكانی فەرمانگەی چاكسازی كۆمەڵایەتی تا ئاداری ئەم ساڵا (4276) سزادراو هەبووە لەوانە (465) ئافرەت و نەوجەوان، بۆ چارەسەركردنی گرفتی قەرەباڵغی حكومەتی هەرێم كار دەكات بۆ بونیادنانی باڵاخانەی نوێ بەپێی ستانداردی ئەندازەیی هاوچەرخ، لەم رووەوە لە بەرنامەیدا باڵاخانەیەكی درووست بكات كە (5000) كەس لەخۆبگرێت، هەروەها نزیكەی (30%) باڵاخانەی چاكسازی ئافرەت و منداڵان تەواو بووە. سەبارەت بە خزمەتگوزاری تەندروستی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان وتی: بنكەی تەندروستی لە چاكسازییەكاندا هەیە و لەحاڵەتی ناكاو و ئاڵۆزدا گیراوەکان رەوانەی نەخۆشخانەكان دەكرێن، لە دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا تیمە مەیدانییەكان پكشنینی (PCR) یان لە چاكسازی و بنكەكانی گرتن بەبێ جیاوازی ئەنجامداوە، لە ساڵی 2020 نزیكەی (150) حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراوە و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدرا، خۆشبەختانە هیچ حاڵەتی گیان لە دەستدان نەبووە، هەروەها بەشی هەرەزۆریان ڤاکسینیان وەرگرتووە، سەبارەت بە نەخۆشی دەروونی لە هەمان ساڵ (244) حاڵەت تۆمار كراوە، بەشی زۆریان چارەسەر كراون تەنیا (65) حاڵەت نەبێت كە ئێستا لەژێر چارەسەردان، بەڵام لە ساڵانی (2021-2022) تەنیا (167) حاڵەت تۆمار كران لەوانە (11) چارەسەركراون ئەوانی تریش لەژێر چارەسەردان. ئەوەشی روونكردەوە كە بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێم فەرمانی داوە بە بونیادنانی (3) نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشییە دەروونییەكان لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك.

هەواڵ
25-04-2022

بارانبارین بەردەوام دەبێت

شەپۆلێکی بارانبارین شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە ناوچە جیاوازەکان بە شێوەی جیاواز باران باریوە و دەبارێت.بەپێی پێشبینیی کەشناسی، ئەمشەو بارانبارین تا درەنگانی شەو و بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت، هەندێ جاریش دەبێتە بارانی بەخوڕ.

هەواڵ
25-04-2022

كه‌شناسی عێراق له‌باره‌ی دروستبوونی لافاو روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئاشكرای ده‌كات، بارانباران تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، جیا له‌وه‌ی عێراق له‌ رۆژانی داهاتوودا كاریگه‌ری دوو بارسته‌ هه‌وای له‌ ده‌ریای سوور و توركیا به‌سه‌ره‌وه‌ ده‌بێت. عامر ئه‌لجابری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق به‌ میدیای فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، حاڵه‌تی بارانبارین كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌سته‌مه‌ رێژه‌ی بارانبارین له‌و ماوه‌یه‌دا دیاری بكرێت. كه‌شناسی عێراق روونیكرده‌وه‌، له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق بارانبارین له‌ رۆژانی داهاتوو به‌ لێزمه‌ ده‌بێت، ناگاته‌ دروستبوونی ئاستی لافاو، به‌ڵام بارسته‌ هه‌وایه‌كی دیكه‌  له‌ ده‌ریای سووره‌وه‌ دێت، بارانبارین به‌هۆیه‌وه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌. k24

هەواڵ
25-04-2022

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی ھەولێر ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ دووشەمە، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی ھەولێر ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ھێرشەکەی ئێران پێشێلکاری بووە. لیژنەکە کە پەرلەمانی عێراق پێکیھێناوە ڕایگەیاندووە، دەبێ ئێران شێخ باز قەرەبوو بکاتەوە، چونکە ئەو شوێنەی بۆردومان کراوە ماڵی مەدەنی بووە. دەشڵێ: ڕێکاری یاسایی و دیبلۆماسی دژی ئێران دەگرینەبەر.

هەواڵ
25-04-2022

تابلۆى نوێى ئۆتۆمبێل لە هەولێر چاپكرا

ڕونکردنەوەیەک لەهاتووچۆی هەولێرەوە:پالپشت بەڕێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2022ی وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،وەلەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەئامادەونی بەڕێزان دکتۆر سامی جلال وعبدالرحمان حمدی ڕاوێژکار وبەرپرسێ نوسینگەی بەڕێز وەزیری ناوخۆ وبەڕێز عەمیدی ماف دیدار عمر قادر ،یەکەم تابلۆی ئوتومبێل بەسیستمی تازەی یەکگرتو لەگەڵ حکومەتی فیدرال چاپکرا و درا بەهاوڵاتیان،کەبەپێ ی تابلۆ تازەکە ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت وەتەنها کۆدێک دادەنرێت ،کەکۆدی تەرخانکراو بۆهەولێر (22) دەبێت ،وەلەسەر تابلۆکە کورتکراوەی ناوی عێراق وهەرێمی کوردستان هەیە کەبەپیتی ئینگلیزی نوسراوە،وەلەوڕۆوە هەر ئوتومبێلێکی تایبەت (ژمارەکاتی) تۆمار بکرێت، ئەو تابلۆیە تازەی پێدەدرێت،وەهەر هاولاتیەک بیەوێت بزانێت تابلۆی ئوتومبێلەکەی پاش ئەو تابلۆ تازەیە چۆن دەبێت ،دەتوانێت سەردانی ئەو لینکەی خوارەوە بکات ب هاتووچۆی هەولێر2022/4/25

هەواڵ
25-04-2022

ئەمڕۆ بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێ

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 25ی نیسان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بارانی بەخوڕ دەبارێت و هەندێ جار تەرزەشی لەگەڵ دەبێت.

هەواڵ
24-04-2022

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ ئیمانوێل ماکرۆن

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كرد، به‌بۆنه‌ی دووباری سه‌ركه‌وتنی ئیمانوێل ماكرۆن بۆ پۆستی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی. مه‌سرور بارزانی له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر روو له‌ ماكرۆن نووسیویه‌تی: "گه‌رمترین پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی دووباری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ت". هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌، "ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا بده‌ین". ئه‌مڕۆ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان ماكرۆن رێژه‌ی 58%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و به‌سه‌ر مارین لۆپین، ركابه‌ره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، كه‌ رێژه‌ی 48%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو.

هەواڵ
24-04-2022

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ماکرۆن دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی ماکرۆن کرد و ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لە هاوڕێم ئێمانوێل ماکرۆن دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی فەرەنسا. نێچیرڤان بارزانی لە تویتەر نووسیویەتی: چاومان لە بەردەوامبوونی کارکردنی نزیک و پێکەوەییە لەگەڵ ماکرۆن، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئاشتی لە ناوچەکە و سەقامگیری.

هەواڵ
24-04-2022

پێشەوا هەورامانی: بەس تەنها داهاتی مەرزەکانی سنووری سلێمانی زیاتر لە 1...

ئەی ئافەرم بۆ خۆتان و ئیدارەدان و هەڵگرتنی مەسئولیەتتان ئەم بیرۆکەو داهێنانە بشارنەوە نەکا سینگاپۆرو ژاپۆن و کۆریای باشوور لێتانی ببەن،یەکێتی بەنیازن وەکو بەنزین مووچە بکەنە موالیدی تاک و جووت ڕۆژێک موالیدی تاک ڕۆژێک جووت. بەس بزانم بۆ لێتان قبوڵدەکرێت؟مەسەلەن ئەو حزبانەی لەدژی پارتی هەمیشە قەڵەمیان نوکی تیژە بۆ بێدەنگن؟چەند شەرمنانەو سەرکزانەیە ئەو سیاسەتەی ئێوە دەیکەن. بەس تەنها داهاتی مەرزەکانی سنووری سلێمانی زیاتر لە ۱٥٠ ملیار دینارە جگە پارەی ئاوو کارەباو شارەوانی و تاپۆو ئەوداهاتانەی کە دەبێت بدرێتەوە حکوومەت و نایدەنەوە،تەنها ئەوە بەسە بیدەنەوە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی نەبنە ئەو عیبرەتەی کە ئێستا بوون. پێشەوا هەورامانی

هەواڵ
24-04-2022

ئیمانوێل ماکرۆن بووەوە بە سەرۆک کۆماری فەرەنسا

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، بۆ دووەمجار بووەوە بە سەرۆکی ئەو وڵاتە و توانی 57.6٪ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و لە مارین لۆ پێن-ی ڕکابەری بباتەوە کە 42.4٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

هەواڵ
24-04-2022

جارێکی تر بنکە سەربازیەکەی تورکیا بۆردومان کرایەوە

بنکە سەربازیەکەی تورکیا لە زیلکان موشەکباران کرا. کەمێک پێش ئێستا بنکەی سەربازی تورکیا لە ناحیەی زیلکان بۆردومان کرا و بەپێی زانیاریەکان، پێنج موشەکی ئاراستە کراوە. بەپێی زانیاریەکان، موشەکەکان بە دەرەوەی سەربازەکەکە کەوتوون و زیانی گیانی نەبووە.

هەواڵ
24-04-2022

سی ھەزار دۆلاری سەربازێکی رووسی دەکەوێتە دەستی ھاوڵاتییەکی ئۆکراینی

سەربازێکی ڕوسیا موبایلەکەی لێ بزر دەبێت و ھاوڵاتییەکی ئۆکراینی دەیدۆزێتەوە، لەوێوە ھەرچی پارە لە ھەژماری بانکی سەربازە ڕوسەکەدایە، دەگوازێتەوە بۆ خۆی. سەربازە ڕوسەکە بە برینداری موبایلەکەی لێ بزر دەبێ و سەرجەم پارەکانی لە ڕێی ئەو ئەپڵیکەیشنەی لەسەر موبایلەکەی بووە، دەکەوێتە دەست ھاوڵاتییە ئۆکراینییەکە. ھاوسەری سەربازە ڕوسەکە، کاتێک بەمە دەزانێت، زۆر تووڕە دەبێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لایڤ دەکاتەوە و ڕەخنە لە ئۆکراینییەکان دەگرێت. بڕی پارەی سەربازە ڕووسەکە زیاتر لە ٣٠ ھەزار دۆلار بووە (سێ دەفتەر) کە سەرجەمی کەوتووەتە دەست ھاوڵاتییە ئۆکراینییەکە.

1 2 ... 613 614 615 ... 1148 1149