رۆمان گه‌یلان-ی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، ئه‌مڕۆ له شه‌قامی 100 مه‌تری له هه‌ولێر، له رووداوێكی هاتوچۆدا گیانی له‌ده‌ست دا. وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، "کاتژمێر 5:10 خولەکی به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی 100مەتری هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلێكی هیۆندای تایبەت، کە شوفێرێک و دوو سەرنشینی تێدا بوو، بەخێرایی بەرەو فلکەی باز دەچوون، له‌سه‌ر ڕێڕەوەکەی تاکسییەک لە سایدی خۆی دەڕۆیشت، لەبەر بێئاگایی و تیژڕۆیی شۆفێری هیۆنداكه، تاکسییەکەی نەبینی بوو، تاوه‌كوو زۆر لێی نزیک ده‌بێته‌وه!بۆیە ویستبوی ئەمجارەیان لەلای ڕاستی ڕەت بێت، بەڵام تیژڕۆییەکەی وایکرد بوو، خۆی بکێشێت بە دواوەی تاکسییه‌كه، له ئه‌نجامدا تاکسیه‌كه کۆنتڕۆڵی لەدەست دابوو و چووبووە سەر شۆستە و خۆی کێشاوه بەستوونێکی کارەبا،هیۆنداكه‌ش چه‌ند تەقلەیه‌كی لێداوه، لە دەرئەنجامی ڕوداوەکە، کەسێک گیانی لەدەست دا و دووکەسی تریش زامداربون.
ئه‌مڕۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ بڕیاردان لەسەر پێشنیازه‌بریارێكی حکومەتی وڵاتەکەی تایبەت بە درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق كۆبووه‌وه، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی دا، کە کۆتایی ئەم مانگە ماوه‌كه‌ی بەسەردەچێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینی (21ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سووپای وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، كۆبووه‌وه و بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان عێراق تاكو مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2023 دا. k24
دەقی ڕوونکردنەوە: ڕوونکردنەوەیەک لە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بۆ ئاگاداری گشت لایەک ئەمڕۆ ھەینی کاتژمێر ٩ ـی بەیانی (لاپەڕە) پەیجی فەرمیی دەستەکەمان و ئەدمینی پەیج لەلایەن دەستێکی نادیارەوە ھاک کراون و لەژێر دەسەڵاتی ئێمە نەماوە. بۆیە بە پێویستی دەزانین ئێوەی بەڕێزی لێ ئاگادار بکەینەوە کە ھەر بابەتێک لەم پەیجە بڵاوکرایەوە، ئەوا دەستەکەمان لێی بەرپرس نییە. ئێستاش لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری لە پەیوەندیدان لەگەڵ کۆمپانیای مێتا بۆ گەڕاندنەوەی پەیجەکەمان. ٢١ ـی ١٠ ـی ٢٠٢٢ دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان
مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی یەکەی ٧٠ی پێشمەرگە لەبارەی تەندروستی ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزی کۆماندۆ ڕایگەیاند، پشتیوان بە خودا باش دەبێت، هەموومان نزای خێری بۆ دەکەین. تاوەکو ئێستا شوکر باشە لە نەخۆشخانەیە لەژێر چاودێریدایە". هەر ئەمڕۆ مەحمود سەنگاوی رایگەیاند، تەندروستی ئاكام عومەر زۆر باش نیە، ئومێد ئەكەم تەندروستی باش بێت و نەمرێت و بگەڕێتەوە بۆ ژیان. وتیشی: ئاكام عومەر فەرماندەیەكی لاوبوو من خۆم زۆر ئومێدم پێی بوو.
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر، سیاسه‌تمه‌دار و چاودێری سیاسی رایگه‌یاند، پێده‌چێت پارتی و یه‌كێتی له باره‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك رێككه‌وتبن و به‌غداش لاری له‌وه نییه پارێزگارێكی كورد ئیداره‌ی شاره‌كه بدات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌رچوونی له‌تیف ره‌شید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی بوو، كه فه‌رمانیكرد لایه‌نه‌كان وه‌ك كاندیدی كورد ده‌نگی پێ بده‌ن. سه‌باره‌ت به پێگه‌ی هه‌رێم له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تدا، فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر گوتی: ئه‌مجاره نه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و نه ره‌وتی سه‌در به بێ كورد نه‌یانتوانی حكومه‌ت پێكبهێنن، بۆیه ئێستا كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كورد گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن، ده‌توانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت. بۆیه ده‌كرێت كورد مه‌رجی خۆی بخاته‌ڕوو. گوتیشی: ئه‌گه‌ر كورد بیه‌وێت سوودیان لێ وه‌ربگرێت، بوونی نه‌وت و غاز و خه‌باتێكی درێژ و كیانێكی ده‌ستووری جێی بایه‌خن و خاڵی به‌هێزن بۆ كورد، یه‌كبوونی كورد زۆر گرنگه، ئه‌گه‌ر كورد یه‌ك نه‌بێت لاواز ده‌بێت. هه‌روه‌ها گوتی: دوای هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، به سه‌رۆك كۆماری عێراق، كه جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی، فه‌رمانی دا هه‌موو لایه‌ك ده‌نگی پێ بده‌ن و وه‌ك كاندیدی كوردی لێهاتووه و لایه‌نه عێراقییه‌كانیش قبووڵیان كردووه و ده‌توانێت به ئاستی وه‌ك یه‌ك له هه‌موو لایه‌ك دوور بێت و هۆكاری خێر بێت و ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوی ره‌خساندووه بۆ له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری پارتی و یه‌كێتی. له باره‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كانه‌وه، گوتی: كاك مه‌سعود هه‌مووجارێك فه‌رموویه‌تی پێویسته كورد هاوبه‌ش بێت و هاوسه‌نگی و ته‌وافق هه‌بێت، هه‌ر حكومه‌تێك له كاردا بێت، ده‌بێت ئه‌و سێ مه‌رجه له‌به‌ر چاو بگرێت. سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی سیاسی كوردستان گوتی: ره‌وشی كوردستان باشتره، كه‌س ئیره‌یی به عێراق نابات، سوودانی، هیچ قسه‌یه‌كی له باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر نییه، پێویسته زیاتر قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. روونیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له ره‌وشی خراپی عێراق، سوودانیان كاندید كردووه، ئه‌گه‌ر وه‌ك پێشتر كاربكه‌ن، ئه‌و حكومه‌ته ناتوانێت شتێكی ئه‌وتۆ پێشكه‌ش بكات. سه‌درییه‌كان به‌رهه‌ڵستكارن و وه‌ك چاو‌دێر چاودێری ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی له پشت سوودانییه‌وه‌ن، ده‌بێت ده‌ستی ئاوه‌ڵا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كاری باش بكات. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر گوتی: سه‌در له گۆڕه‌پانی سیاسی نه‌كشاوه‌ته‌وه، چاودێری هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، له بۆسه‌دان بۆ حكومه‌ت و ده‌بێت حكومه‌ت بوار نه‌دات بكه‌وێته ئه‌و بۆسه‌یه‌وه. سوودانیی كێشه‌ی زۆری له‌به‌رده‌مدایه، ده‌بێت یارمه‌تی بدرێت و گوشاری زۆری نه‌خرێته سه‌ر. له باره‌ی هه‌ڵوێستی كوردیشه‌وه گوتی: ئێستا هه‌لومه‌رجێكی له‌بار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی له ده‌سه‌ڵات په‌یڕه‌و بكات. مادام رێگه‌ی عێراقمان هه‌ڵبژاردووه، ده‌بێت رێوشوێنی ئه‌وه‌ش دابنێین چۆن هه‌نگاو به هه‌نگاو بچینه پێشه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده، له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت و پرسی په‌یوه‌ند به خواسته‌كانی كورد په‌یوه‌ندییه‌كان رێكبخاته‌وه، بڕوام به رێككه‌وتن نییه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانم به‌لاوه گرنگه، چونكه رێككه‌وتنه‌كان لێی پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه، گرنگترینیان رێككه‌وتنی ئازاری 1970 بوو، كه لێی پاشگه‌ز بوونه‌وه. له باره‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووكه‌وه، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر گوتی: ئه‌وه‌نده‌ی له‌ملا و ئه‌ولا باس ده‌كرێت پێده‌چێت جۆرێك رێككه‌وتن له نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌بێت بۆ پارێزگاری كه‌ركووك، له به‌غداشه‌وه رازیین به پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركووك، گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌كێك دابنێن خزمه‌تی كه‌ركووك بكات و قبووڵكراو بێت لای پێكهاته‌كان، چونكه كه‌ركووك به ته‌نیا كوردیی تێدا نییه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت پارێزگارێكی كوردی دڵ گه‌وره دابنرێت. سه‌باره‌ت به كاندیدی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك و ده‌نگۆی كاندیدبوونی، فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر، ره‌تیكرده‌وه، داوای ئه‌و پۆسته‌ی كردبێت و داوای لێ كرابێت و وتیشی: تاقیكردنه‌وه‌كانی پێشوو ده‌ریخستووه، مرۆڤ ناتوانێت به پێی دڵسۆزی و بیروڕای خۆی كاره‌كانی ئه‌نجام بدات، به بێ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌ملا و ئه‌ولا. سه‌باره‌ت به ره‌وشی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌و سه‌ركرده دێرینه‌ی یه‌كێتی، گوتی: هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌خوازم، چونكه ئه‌گه‌ر پێش نه‌كه‌ون نه‌هامه‌تی تووشی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌بێت. له زۆنی سه‌وز یه‌كێتیی یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی هه‌بێت یان شه‌ستی هه‌بێت، هه‌ر باڵا ده‌سته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیوای باشبوونی بۆ ئه‌خوازم، به‌ڵام گله‌ییشم هه‌یه. ئه‌گه‌ر گله‌ییم نه‌بوایه ئێستا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه كارم ده‌كرد. k24
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ، پەیامێکی بڵاو کردەوە: بڕیاری کۆتاییمان لەسەر بەشداریکردن لە حکومەتی نوێی عێراق: ئەمرۆ پينج شەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٠ پێشوازیمان کرد لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بەرێز(محمد شیاع سودانی) کە سەردانی کردبوین تایبەت بە بەشداریکردنی نەوەی نوێی لە حکومەتی نوێی عێراق. سەرەڕای سوپاس و پشتیوانیمان بۆ هەوڵەکان و بەرێزیان و بەرنامە باشەی کە بۆی باسکردین، پێمان راگەیاند کە دڵخۆشین بە بیستنی ئەم بەرنامە و روئیایە،وە بە دڵنیاییەوە پشتیوانی هەموو کارێکی جوان و باش دەبین، وە ئەگەر خوانەکردە خراپیش بوون یان کەموکورتیان هەبوو، ئەوا بێگومان رەخنەگر و چاو‌دێر دەبین بەسەریانەوە. بەڵام لە راستیدا بە هۆی وەرگرتنی رایەکی زۆری هاوڵاتییان و دەنگدەرانمان، وە پاش گفتوگۆ لەناوخۆی خۆمان و ناو جوڵانەوەکە و فراکسیۆنەکە ، وە بە هۆی ئەوەی لە ئێستادا دڵنیا نین لەوەی کە ئایا ئێمە بەم وەزاراتانەوە دەتوانین خزمەتی هاوڵاتییان بکەین یاخود نا ! بۆیە بڕیارمان دا کە بەشداری حکومەت نەبین و هیچ وەزارەت و پۆستێک وەرناگرین. بەڵام لە دڵەوە هیوادارم ئەم کابینەیە خزمەتی خەڵک بکات و داوام لە بەرێزیان کرد کە هەرچۆن بێت خزمەتی خەڵکی عێراق بە گشتی و خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات. وە گوێمان لێ بگرێت کاتێک داواکاری خەڵکی کوردستانی دەگەێنینە لای و هەوڵی چارەسەر کردنی بدات. شاسوار عەبدولواحید
دەقی ڕاگەیەندراوەکە: ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ (هاوکار جاف ) ئەفسەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد. پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف گەیاند و ئاماژەمان بەوە دا کە تیرۆرکردنی هاوکار جاف، کردەوەیەکی تیرۆریستی و تاوانکاری بوو، ئەنجامدەرانی تاوانەکەش، بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن. بنەماڵەی شەهید هاوار جاف ، سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ دەستبەجێ دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە تیرۆریستییە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئۆکتۆبەر ( تشرینی یەکەم)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد بە سەرۆکایەتی مەهدی سەفەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلوماسیی ئابووری.لە کۆبوونەوەکەدا کە عەلی فکری جێگری وەزیری ئابووری ئێران ئامادەی بوو ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاووتوێ کرا. جەخت لە برەودان بە یوەندییەکان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ بازرگانان و سەرمایەگوزاران لە ھەردوولا و نەھێشتنی ئاستەنگەکان لە بەردەم بزاڤی بازرگانی کرایەوە.
ئەمەی خوارەوە کاردانەوەی کەسایەتییە باڵاکانی جیهانە لە بەرامبەر بە دەستلەکارکێشانەوەی لیز ترەس، کە ڕۆژی پێنجشەممە 20-10-2022 ڕایگەیاند دەست لەکار دەکێشێتەوە. رۆن کلاین سەرۆک ئەرکانی کۆشکی سپی: “وڵاتی ئێمە هەمیشە پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو هەبووە بەبێ ئەوەی ڕەچاوی لایەنگری سەرۆکەکەمان یان سیاسەتی سەرۆک وەزیرانیان بکات, ئەوە بەردەوام دەبێت, گرنگ نییە بەریتانیا کێ هەڵدەبژێرێت… ئێمە زۆر زۆر لە نزیکەوە کار دەکەین لەگەڵ هەرکەسێک کە جێگەی سەرۆکوەزیران ترەس بگرێتەوە.” ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا: "ئێمە لە سەرووی هەموو شتێکەوە سەقامگیریمان دەوێت… لەسەر ئاستی کەسی، هەمیشە دڵتەنگم کە دەبینم هاوکارێک دەڕوات." سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا مارک ڕوت: “پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ ئەودا هەبوو (…) بۆیە بێزارم بۆ ئەو بە شێوەیەکی شەخسی (…) ئێمە لەسەر کۆمەڵێک بۆچوون ڕێککەوتین و چاوەڕێی ئەوەم لەگەڵ کێ کاربکەم، هاوکارەکەی داهاتووم کێ دەبێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی ماڵەكانی لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكە لە كەلار قەرەبوو دەكرێنەوە و زەوییان پێ دەدرێت. دەقی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار : بە فەرمانی مەسرور بارزانی ماڵەكانی لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكە لە كەلار قەرەبوو دەكرێنەوە و زەوییان پێ دەدرێت. مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی قەرەبووكردنەوە و چارەسەركردنی گرفتەكانیان، بڕیاری دا بە تەرخانكردنی 163 پارچە زەوی بۆ ماڵەكانی هەردوو بینای لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكە لە شاری كەلار كە ئەو ماڵانە شوێنەكەیان بۆ نیشتەجێبوون گونجاو نییە و مەترسیی ڕووخان و بوومەلەرزەیان لەسەر هەیە. ئەو فەرمانەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ لە بەرژەوەندیی دانیشتووانی ئەو دوو شوێنەیە، چونكە لەدوای ڕاپەڕینەوە لەبەر هەژاری و كەمدەرامەتی لەم شوێنە نەشیاوە بۆ ژیانكردن ماونەتەوە و بەردەوام مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە، بۆیە سەرۆكی حكوومەت بە دابینكردنی پارپە زەوی لەسەر ڕووبەری (200م2) لە سنووری شارەوانیی كەلار شوێنێكی شایستە و گونجاویان بۆ دیاری دەكات تاوەكوو ڕزگاریان بێت لەم بارە ناهەموارەی تێیدان، ئەویش بە قەرەبووكردنەوە و گواستنەوەیان بۆ شوێنێكی گونجاو بە ژیان. پێشتر سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار لە ڕێگەی قائیمقامیەتی كەلار و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانەوە بە مەبەستی قەرەبووكردنەوە ئەو ماڵانە، نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كرد، لە رێككەوتی لە ڕێككەوتی 16/10/2022 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندیی ئەو هاووڵاتییانە و چارەسەركردنی ئەو گرفتە بڕیاری دا هەر ماڵەی بە پارچە زەوییەك لە سنووری شاری كەلار قەربوو دەكرێنەوە و ئەو فەرمانەش لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەكرێت. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممه 20-10-2022 به بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپای ڕاگەیاند، کە ئێران چەکی بۆ ڕووسیا دابین نەكردووه بۆ ئەوەی له دژی ئۆكرانیا به كاری بهێنێت. حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە رێگەی تەلەفۆنەوە بە جۆزێپ بۆرێل-ی راگەیاندووە: ئێران مووشەکی نەناردووە بۆ روسیا تاوەکو لە دژی ئۆکرانیا بەکاری بهێنێت. دیپلۆماتکاری باڵای ئێران وتی: ئێمە هەماهەنگیمان لەگەڵ ڕوسیا هەیە، بەڵام ناردنی چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەکارهێنان دژی ئۆکرانیا سیاسەتی ئێمە نییە. ئەمە لە کاتێکدا کە ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه 20-10-2022 یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای نوێی بەسەر ئێران‌دا په‌سه‌ند كرد. پێشتریش رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپای چیک لە تویتێکدا رایگەیاندبوو، باڵیۆزەکانی یەکێتی ئەوروپا رێککەوتوون لەسەر "رێوشوێن دژی ئەو لایەنانەی کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بۆ روسیا دابین دەکەن ". ئۆکرانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە لە 13ی ئەیلوولەوە سوپای وڵاتەکەی زیاتر لە 220 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێرانی خستۆتە خوارەوە. سوپای ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: “لە یەکەم خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی شەهد-136دروستکراوی ئێران لەسەر خاکی ئۆکرانیا لە ١٣ی ئەیلولەوە بووە، هێزی ئاسمانی و هێزەکانی بەرگری ئۆکراینا 223فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەم جۆرەیان لەناوبردووە”. . ڕوسیا ڕۆژی دووشەممە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "کامیکازی"ی ناردە سەر ئۆکراینا و ژێرخانی وزەیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کەسیش لە کیێڤی پایتەخت کوژران. ئۆکرانیا دەڵێت ئەوان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری شەهد-136 کە لە ئێران دروستکراون تێکشکاندووە و . رۆژی سێشەممەی رابردوو، کیێڤ هەنگاوی بۆ پچڕانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ناوە.
هەفتەی رابردوو کچێکی تەمەن 15 ساڵانی ئێرانی دوای ئەوەی لە کاتی هەڵکوتانە سەر قوتابخانەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێیدرا، گیانی لەدەستدا. ئەنجوومەنی هەماهەنگی سندیکاکانی مامۆستایان رایگەیاند، ئەسرا پەناهی لە 13ی ئۆکتۆبەردا بەهۆی لێدانەوە گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی ئاساییەوە هێرشیان کردە سەر" ئامادەیی شەهید لە شاری ئەردەبیل". سەندیکاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک لە قوتابییەکان کە دەستیان کردووە بە "وتنەوەی دروشم دژی جیاکاری و نایەکسانی" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر. ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای ئەوە یەکێک لە قوتابییەکان بە ناوی ئەسرا پەناهی و ژمارەیەک خوێندکار دەستگیرکران، ئەسرا بەهۆی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و قوتابییەکی دیکەش کەوتووەتە کۆما. دواتر تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ مامی ئەسرا پەناهی کرد و مامی قوتابییەکە وتی: بەهۆی سستبوونی دڵەوە گیانی لەدەستداوە. کازم موسەوی، نوێنەری پەرلەمانی ئەردەبیل لە راپۆرتێکی ماڵپەڕی دیدبان ئێران‌دا رایگەیاندووە، "ئەسرا پەناهی بە قووتدانی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە". ئەمە لە کاتێکدایە کە باوکی ئەسرا پەناهی لە لایەن ئێرانەوە لە سێدارە دراوە و پاش ئەو رووداوەی بەسەر ئەسرا هاتووە، سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن براکەی ئەسراش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە مردنی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، دوای دەستگیرکردنی بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای توندی جلوبەرگی ئێران و کوشتنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تارانەوە، گەورەترین ناڕەزایەتی بە دوای خۆیدا هێنا. هاوپەیمانییەک لە گروپەکانی مافی مرۆڤ، لەنێویاندا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان لانیکەم 23 منداڵی خۆپیشاندەریان کوشتوە.