رۆژی پێنچشەممە 20-10-2022 لیز ترەس، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بڕیاری دا لە پۆستی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پارتی پارێزگاران دەست لە کار بکێشێتەوە. ترەس لەبەردەم خانووی ژمارە 10 رایگەیاند، ناتوانێت ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بکات کە لە کاتی هەڵبژاردن داویەتی و متمانەی پارتەکەی لەدەستداوە. ترەس ئاماژەی بەوەشکردووە، “من دان بەوەدا دەنێم کە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە، ناتوانم ئەو ئەرکە بەجێ بگەیەنم کە لەسەری هەڵبژێردرام، "بۆیە لەگەڵ پادشا قسەم کردووە بۆ ئەوەی ئاگاداری بکەمەوە کە دەست لە پۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگاران-یش دەکێشمەوە”.
پارێزەرانی بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژی پێنجشەممە 20-10-2022 بڵاویان کردووەتەوە ڕایانگەیاندووە، ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری ئێرانیان ڕەتدەکەنەوە کە دەڵێن : مردنی ناوبراو بەهۆی لێدانەوە نەبووە. ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، سێ ڕۆژ دوای ئەوەی لە تاران لەلایەن پۆلیسی رەوشتەوە دەستگیرکرا، بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای جلوبەرگ بۆ ژنان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، کەوتە کۆما و لە 16ی ئەیلولدا کۆچی دوایی کرد. دوای سێ ڕۆژ لە مردنی، ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا بە ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی ڕاگەیاندووە ژینا "تەندروستی تەواو" بووە. ڕێکخراوی پزیشکی دادوەری ئێران لە ڕاپۆرتەکەیدا کە لە 7ی تشرینی یەکەمدا بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاندووە، مردنی ئەو کچە “بەهۆی لێدان لە سەر و جەستەی نەبووە”. ساڵح نیکبەخت، یەکێک لە پارێزەرانی کەیسەکە، بە ڕۆژنامەی ئێتەمادی وتووە: "پارێزەران لە بەیاننامەی بەرگریکردنیاندا ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەرییان ڕەتکردووەتەوە". ئەو دایک و باوکە داوایان کرد “دووبارە پشکنین بۆ هۆکاری مردنەکە بکرێت لەلایەن کۆمیسیۆنێکی دیکەوە بە ئامادەبوونی ئەو پزیشکانەی” کە کەسی متمانەی بنەماڵەی ئەمینین. مانگی ڕابردوو بنەماڵەی ئەمینی سکاڵایان لەسەر پۆلیس تۆمارکرد و داوایان لە دەسەڵاتداران کرد هەموو ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بڵاوبکەنەوە کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا گیراوە. بە وتەی نیکبەخت، سەرۆکی داواکاری گشتی بەڵێنی دابوو "کە تیمێکی پزیشکی کە لەلایەن بنەماڵەکەوە دەستنیشانکرابێت لە کاتی لێکۆڵینەوەکە ئاگادار بکرێنەوە". بەپێی وتەی نیکبەخت، خێزانەکە داوایان لە دەسەڵاتی دادوەری کردووە "پێنج پزیشکی نەشتەرگەری دەمار و پزیشکی دڵ و پزیشکی دەروونی بانگهێشت بکەن بۆ لێکۆڵینەوە کە لە لایەن دایک و باوکی ژینا ئەمینیەوە کاندیدکراون".
بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتژمێری چواری ئێوارەوە هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لیتری 50 دینار لە نرخەکەی دادەبەزێت. وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕاشیگەیاند, لەمەودوا نرخی بەنزین بەمجۆرە دەبێت: سوپەر: 1300دینار موحەسەن: 1175دینار نۆرماڵ: 975دینار
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی بەڵگەی تەواوی لە بەردەستدایە لەسەر بەكارهێنانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێران بۆ بۆردومانكردنی هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆكرانیا و ژێرخانی گرنگەکانی وڵاتەکە لە لایەن روسیاوە. پرایس ڕوونیشی كردەوە كە واشنتۆن بە یاوەری بەریتانیا و فەرەنسا تاوتوێی بابەتەکەی كردووە، جەختیشی كردەوە كە وڵاتەكەی درێغی ناكات لە بەكارهێنانی سزا دژی هەموو ئەو كەسانەی دەستیان لەو کارەدا هەیە. لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، هێزەكانی ئۆكرانیا لە ماوەی یەك مانگدا 233 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دروستكراوی ئێرانیان خستۆتە خوارەوە و ئاماژەی بەوەدا كە سوپای ئۆكراینا كار بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتە دەكات.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 20-10-2022 یهكێتی ئهوروپا سزای نوێی بەسەر ئێراندا پهسهند كرد و سەرۆکایەتی چیک-یش رایگەیاند کە یەکێتی ئەوروپا بڕیاری بلۆککردنی سەروەت و سامانی 3 بەرپرسی ئێرانی داوە کە بەرپرسیارن لە دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. سەرۆکایەتی کۆماری چیک لە تویتەر ڕایگەیاندووە: وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریانداوە سەروەت و سامانی ئەو کەسە بلۆک بکات کە بەرپرسیارن لە دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "شەهید" ئێرانی بۆ سوپای روسیا لە شەری دژی ئۆکراینا. "سزاکان لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە". ئێوارهی چوارشهممه 19-10-2022، یهکێتی ئهورووپا دووپاتی کردهوه که ئێران فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆ روسیا دابین دەکات و سوپای وڵاتەکە بەو فرۆکانە هێرش دەکاتە سەر شارەکانی ئۆکراینا. نەبیلا مەسرالی، وتەبێژی جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی: "ئێمە بەڵگەی خۆمان لەدەر پرسەکە کۆکردۆتەوە". ئاژانسی فرانس پرێس دەریخستووە کە یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاری کردووە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر سێ بەرپرسە سەربازییەکەی ئێراندا، لەوانە ژەنەڕاڵ محەمەد باقەری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە: ئاگاداری دانیشتووانی بەرزاییەکانی سلێمانی و بەرزاییەکانی قەیوان و قەیوان ستی و پاشاستی و دەروازە ستی (1-2-3) دەکەینەوە کە ئەو ماڵانەی تائێستا هاوبەشی کارەبایان نەکردووە لەماوەی 10 رۆژدا لەبەرواری (٢٦/١٠/٢٢٢) سەردانی هۆبەی فرۆشتنی وزەی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بکەن بۆ بەفەرمی کردنەوەی هاوبەشی کارەبا.بەپێچەوانەوە ناچار دەبین کارەباکانیان ببڕین. لەگەڵ رێزدا
بەشی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زانیاریی نوێی لەبارەی گۆڕانكاری كەشوهەوا لە رۆژانی داهاتوودا ئاشکرا دەکات. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووتەوە: "کاریگەرى دوو نزمە پەستانى لاوازى دەریاى ناوەڕاست و نیمچە دوورگەى عەرەبى لە سبەی پێنجشەممە 20/10/2022ەوە ئاسمانى هەرێمی کوردستان بە گشتى بۆ نیمچە هەور و هەندێ ناوچە لە هەندێ کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت و رۆژى هەینىش ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا هەور زیاتر دەبێت لە ئاسمان". ئاماژە بەوەشکرا: "لە ئەگەرى دروست نەبوونى گۆڕانکارى لە پێشبینییەکان ئەگەرى بارانبارین لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و بارانێکى مامناوەند لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک هەیە". روونیشکراوەتەوە کە بارانبارینى پێشبینیکراو لەسەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک زیاترە لە چاو ناوچەکانى تر و لە سەنتەرى سلێمانى و هەڵەبجە ئەگەرى نمە بارانى پچڕ پچڕى دەبێت لە هەندێ کاتدا. ئەوەش خراوەتە روو: "پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە و خێرایى با زیاد دەبێت و هەروەها ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵیش دەبێت لەسەر بەشێک لەو ناوچانەى خێرا با زیاد دەکات بە تایبەت ناوچەکانى باشوورى هەرێمی کوردستان" وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، لە کاتى نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى هەورە تریشقە هەیە و ئەو ناجێگیرییەى کە دروست دەبێت تا رۆژى دووشەممە لەسەر کەشى ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت.
لە گەڕەکی سەر عەقاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە و تائێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە. هیچ روونکردنەوەیەکش لەبارەی زیانەکانی نەدراوە. لە گەڕ
لە ئەنجامی دروستبوونی ئەو کاریگەرییە نزمە پاڵەپەستۆیەی دروستبووە، شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستان دەگرێتەوە و بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت: بارانبارین "چەند رۆژێک دەخایێنێت". ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگەیاند، سبەی هەینی لە ئەنجامی دروستبوونی ئەو کاریگەرییە نزمە پاڵەپەستۆیەی دروستبووە، کەشوهەوای باشووری کوردستان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو، درەنگی شەویش بارانبارین دەستپێدەکات. ئاسۆ کەمال گوتی: بارانبارینەکە بەشێوەی پچڕپچڕ و بڕی جیاجیا لە ناوچەکان دەبارێت، بەڵام بە گشتیی هەموو باشووری کوردستان دەگرێتەوە و رۆژی شەممەش بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت چەند رۆژی دواتریش هەمان شێوە بێت. لەبارەی پلەی گەرماشەوە، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی گوتی: چەند پلەیەک دادەبەزێت و لە نێوان 29-30 پلەی سیلیزی دەبێت ژێدەر رووداو
پەیامەکەی لاهور جەنگی بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ هەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەی قارەمان (زوهێر محەمەد) و برینداربوونی کاکە (ئاکام عومەر) فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و چەند پێشمەرگەیەکی ترم بیست، ئەو ڕووداوە خەمبار و دڵگرانی کردم، بۆ ئەو خەمە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خێزان و خانەوادە و بنەماڵەو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی شەهید زوهێر دەکەم، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم، داواکارم هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی جدی بکەن لەو ڕووداوە نەخوازراوە و هۆکار و کەمتەرخەمییەکان دیاری بکەن تا ڕووداوی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە. دروود بۆ گیانی پاکی شەهید زوهێر و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان.
راگەیێندراوێک لەوەزیری پێشمەرگەوە ئەمڕۆ ١٩ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۲ لە ئەنجامی کردەوەیەکی تیرۆریستیدا لە ناوچەی نەوجوڵ (زینانە) بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی کۆماندۆدا تەقیەوەو، بەداخەوە شەهیدبوونی (نەقیب زوهێر محمد) و برینداربوونی (ئاکام عومەر) فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ و چەند پێشمەرگەیەکی دیکەی لێکەوتەوە.پێشوتر و بەردەوام هۆشداریمان دابوو، لەسەر مەترسیەکانی تیرۆریستانی داعش و شانە نووستوەکانیان، کە هەمیشە لەرێگەی کردەوە تیرۆرستییەکانیاندا خەڵکی قارەمان و سڤیل دەکەنە ئامانج .هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرجەم هێزە تەنهاییەکانی تر، چاوەکراوەترو ئامادەسازترن بۆ لەناوبردنی تەواوەتی مەترسیەکانی ئەو تیرۆریستانە و دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە.پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کارو هاوسەنگەر و هەڤاڵانی نەقیب زوهێر دەکەین و هیوای شیفای خێراش بۆ (ئاکام عومەر) فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ و تەواوی بریندارانی ئەو کارەساتە تیرۆریستیە دەخوازین. شۆڕش ئیسماعیلوەزیری پێشمەرگەی هەرێم
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ستراتیژی وهرچهرخانی دیجیتاڵی حكومهتی ههرێمی كوردستان، یهكێكه له بابهته ههره له پێشهكانی ئهم كابینهیه. ئهمڕۆ چوارشهممه 19-10-2022، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستراتیژی وەرچەرخانی دیجیتاڵی راگهیهندرا. مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له رێی ههژماری خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر، پهیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردهوه. له پهیامهكهیدا، سهرۆكی حكومهت وتی: ستراتیژی وهرچهرخانی دیجیتاڵی حكومهتی ههرێمی كوردستان، یهكێكه له بابهته ههره له پێشهكانی ئهم كابینهیه، بۆ درووستكردنی ژێرخانێكی ئابووری بههێز، كه دهتوانێت یارمهتیدهری پێشخستنی ههموو كهرتهكانی دیكه بێت، ههروهها دهبێته رێگهیهكیش بۆ خێراتر كردن و باشتركردنی ههموو خزمهتگوزارییهكان بۆ هاووڵاتیانی ههرێمی كوردستان. https://twitter.com/masrourbarzani/status/1582771199041339392?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1582771199041339392%7Ctwgr%5Eb0c751680bfcca21458bfb72d18007d1c171e0d0%7Ctwcon%5Es1_c10&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.kurdistan24.net%2Fckb%2Fstory%2F226807-D985D987E2808CD8B3D8B1D988D8B1-D8A8D8A7D8B1D8B2D8A7D986DB8C%3A-D8B3D8AAD8B1D8A7D8AADB8CDA98DB8C-D988D987E2808CD8B1DA86D987E2808CD8B1D8AED8A7D986DB8C-D8AFDB8CD8ACDB8CD8AAD8A7DAB5DB8C-D8A8D986D987E2808CD985D8A7DB8C-D8A8D986DB8CD8A7D8AAD986D8A7D986DB8C-D8AFD8A7D987D8A7D8AAD988D988DB8C-D987D987E2808CD8B1DB8ED985DB8C-D983D988D8B1D8AFD8B3D8AAD8A7D986D987E2808C