جیهان

کاردانەوەی سیاسەتمەداران بەرامبەر دەستلەکارکێشانەوەی لیز ترەس

20-10-2022
کاردانەوەی سیاسەتمەداران بەرامبەر دەستلەکارکێشانەوەی لیز ترەس
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمەی خوارەوە کاردانەوەی کەسایەتییە باڵاکانی جیهانە لە بەرامبەر بە دەستلەکارکێشانەوەی لیز ترەس، کە ڕۆژی پێنجشەممە 20-10-2022 ڕایگەیاند دەست لەکار دەکێشێتەوە.

رۆن کلاین سەرۆک ئەرکانی کۆشکی سپی:

“وڵاتی ئێمە هەمیشە پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو هەبووە بەبێ ئەوەی ڕەچاوی لایەنگری سەرۆکەکەمان یان سیاسەتی سەرۆک وەزیرانیان بکات, ئەوە بەردەوام دەبێت, گرنگ نییە بەریتانیا کێ هەڵدەبژێرێت… ئێمە زۆر زۆر لە نزیکەوە کار دەکەین لەگەڵ هەرکەسێک کە جێگەی سەرۆکوەزیران ترەس بگرێتەوە.”

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا:

"ئێمە لە سەرووی هەموو شتێکەوە سەقامگیریمان دەوێت… لەسەر ئاستی کەسی، هەمیشە دڵتەنگم کە دەبینم هاوکارێک دەڕوات."

سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا مارک ڕوت:

“پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ ئەودا هەبوو (…) بۆیە بێزارم بۆ ئەو بە شێوەیەکی شەخسی (…) ئێمە لەسەر کۆمەڵێک بۆچوون ڕێککەوتین و چاوەڕێی ئەوەم لەگەڵ کێ کاربکەم، هاوکارەکەی داهاتووم کێ دەبێت.