ڕۆژی شەممە 22-10-2022 جارێکی دیکە ژێرخانی گرنگ لە سەرانسەری ئۆکرانیا بۆردومان کرایەوە و دامەزراوەکانی وزە کراونەتە ئامانج و چەندین مووشەکیش خراونەتە خوارەوە. کاربەدەستانی ناوچەکانی ئۆدێسا ڕایانگەیاند، زیان بە دامەزراوەکانی کارەبا کەوتووە و ناوچەکانی دیکەش کێشەی کارەبایان ڕاگەیاندووە. ئاندرێی نێبیتۆڤ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێمی کیێڤ رایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا زیاتر لە 15مووشەکی روسیایان لە ناوچەی جیا جیا خستووەتە خوارەوە. ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە هەزار و 100 شار و شارۆچکەی ئۆکراینا رووبەڕووی بێکارەبایی بوونەتەوە.
دیلمان ئازاد، پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری بڵاویکردووەتەوە هۆشداری دەداتە دایکان و باوکان و دەیگێڕێتەوە، "منداڵیکی کچ، دایکەکەی زۆر بە شڵەژاوی هێنایە پەیمانگەی پزیشکی دادوەری کە گوایە لەلایەن شوفێرەکەیان کە چەندەها ساڵە شۆفێری ئەم خێزانەیە و دەستدرێژیی سێکسی کراوەتەسەر لەکاتی هاتووچۆپێکردنی لە ڕێگای قوتابخانە." ڕاشیگەیا ندووە، "ئەوەی وایکردووە ئاشکرا ببێت، لە قوتابخانه ئاگاداری دایکەکە دەکەنەوە منداڵەکەی ڕۆژانە دوادەکەوێ لە وانەکانیدا، دایکەکە کە فشاری دەخاتە سەر، منداڵەکە ڕاستییەکانی بۆ باس دەکات." دەشڵێت، "ئێمەی لیژنه، پشکنینمان بۆی ئەنجامدا، قسەی دایکەکەمان پشت ڕاست کردەوە وڕاپۆرتێکی پوختمان دا پێی کە لەسەدی سەد دەبێتە بەڵگە بۆ دادگا و بۆ دادوەر." "من زۆر تووشی سەرسوڕمان و شۆک بووم بەوەی کە چەند جار پارەی ڕۆژانەی منداڵەکەی بردووە و ئینجا دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر،" ئەو پزیشکە وا دەڵێت. هۆشداری دەدات و دەڵێت، "بەڕای من لەم حاڵەتەدا بۆمان دەردەکەوێت کە نابێت متمانەی کوێرانە بە هەموو کەس بکەین، بەتایبەتی منداڵ، چونکه منداڵ ناتوانێ پارێزگاری لە خۆی بکات و دایک و باوک بەرپرسن لێی." "تکایە ئاگاداری منداڵەکانتان بن ئەوانە ئەمانەتی دەستی ئێمەن و نەوەی دوا ڕۆژن، وەکو ئامۆژگارییەکی پزیشکانە حاڵەتی وا، پاش لیژنەی پزیشکی دادوەری منداڵەکە پێویستە ببردرێتە لای پزیشکی دەروونی."
پێنی مۆردۆن کاندیدی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کێیە؟ پێنی مۆردۆن وەزیری پەیوەندییەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی لیز ترەس خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کاندید دەکات. مۆردۆنت وتی: کاندیدبوونی خۆم ڕادەگەیەنم بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکوەزیران، بۆ یەکخستنی وڵاتەکەیان و بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن. مۆردۆنت کە لە دوایین پێشبڕکێی سەرکردایەتیدا لە دوای لیز ترەس و ریشی سوناکەوە پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە. ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی پێداچوونەوەی بە کۆمەڵێک زانیاریدا کرد کە ڕەنگە زۆر کەس لەبارەی مۆردۆنتەوە نەیزانن: -لە ساڵی ١٩٧٣ لە شاری تۆرکوای لەدایکبووە و تەمەنی ٤٩ ساڵە. -دوای ساڵێک ژیانی هاوسەرگیری جیابووەتەوە و هیچ منداڵێکی نییە.-دایکی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بەهۆی شێرپەنجەی مەمکەوە کۆچی دوایی کرد. جارێک وەک "سێکسیترین پەرلەمانتاری بەریتانیا" دەستنیشانکرا.لە ساڵی ٢٠١٤ بووە وەزیری کۆمەڵگە بچووکەکان، لە ساڵی ٢٠١٩ بووە یەکەم وەزیری بەرگری ژن لە بەریتانیا. -ئەو ڕۆڵێکی گرنگی لە پەرلەمان گێڕا دوای مردنی شاژنە ئەلیزابێس مانگی ڕابردوو، هەروەها سەرکردایەتی مەراسیمی دەستبەکاربوونی شا چارڵزی کرد لە کۆشکی سانت جەیمس وەک سەرۆکی ئەنجومەن.پێشتر لە خانەی هەتیوەکان کاری کردووە و لە زانکۆی ریدینگ فەلسەفەی خوێندووە و سەرۆکی یەکێتی خوێندکاران بووە.- بەڕێوبەری پەیوەندییەکان بووە بۆ تیروپشکی نیشتمانی و بەرپرسی هەڵمەتەکانی نەخۆشی شەکرە بووە لە بەریتانیا. -پێش ئەوەی لە هەڵبژاردنی گشتی ساڵی ٢٠٠٥دا خۆی بۆ پارتی پارێزگاران لە شاری پۆرتسمۆس کاندید بکات، پەیوەندی بە هێزی دەریایی شاهانە کردووە و لە پارتی کرێکاران دۆڕا.- لە ساڵی ٢٠١٤ بوو بە وەزیری کۆمەڵگە بچووکەکان، و کاتێک تێریزا مەی لە ساڵی ٢٠١٦ دەستبەکاربوو، وەک وەزیری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەستنیشانکرا، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم لە دەستبەکاربوونی لەلایەن بۆریس جۆنسۆنەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، دوای ئەوەی پشتگیری لە جێرمی هانتی ڕکابەر کرد لە کاتی کێبڕکێی سەرکردایەتی ساڵی ٢٠١٩. -جۆنسۆن هاوینی رابردوو بەهۆی فەزیحەی "پارتی گەییت"ەوە هێرشی كرایە سەر، كە تێیدا سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئەو كۆت و بەندانەی شكاند كە لەلایەن حكومەتەوە بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەو وڵاتە كە دیارترینیان خۆپارێزی بوو لە تێکەڵاوبوون و گردبوونەوە.مۆردۆن پێویستی بە دەستەبەرکردنی پشتیوانی لانیکەم ١٠٠ پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران هەیە بۆ ئەوەی لە کێبڕکێکەدا بمێنێتەوە. تا ئێستا ١٦ نوێنەر بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە کە دەنگی پێدەدەن.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی ناوشوان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کەسێک گیانی لەدەستدا. شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 22-10- 20222 رایگەیاند، بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی ناوشوان گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ کە شۆفێری ماتۆڕسکێلە گیانی لەدەستدا". ئاماژەی بەوەشکرد "تەرمەکەی لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرای 122ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بە مەبەستی توێکاری گەیەنرایە هۆبەی پزیشکی دادوەری چەمچەماڵ".
رۆژی شەممەی 22-10-2022 جۆرجیا مێلۆنی وەک سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا, سوێندی یاسایی خوارد و بووە یەکەم حکومەتی راستڕەوی توندڕەو کە لە دوای کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمەوە سەرۆکایەتی حکومەتی ئەو وڵاتە بکات. مێلۆنی تەمەن 45 ساڵ لەبەردەم سێرجیۆ ماتارێلا، سەرۆکی ئیتاڵیا لە باڵەخانەی کۆشکی سەرۆکایەتی سوێندی یاسایی خوارد و بووە یەکەم ژن کە ئەم پۆستەی لە وڵاتەکەدا هەبێت. مێلۆنی بەڵێنیدا دڵسۆزی کۆماری ئیتالیا بێت و "بەتایبەت لە بەرژەوەندی میللەت" کار بکات. ههروهها 24 وهزیر له حكومهتی مێلۆنی سوێندی یاساییان خوارد كه 5 كهسیان تهكنۆكراتن، كه نوێنهرایهتی هیچ لایهنێك ناكهن. https://twitter.com/AlArabiya/status/1583767063860244482?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1583767063860244482%7Ctwgr%5E26561e611d0fc1af374c6f148f754687f3a5ab95%7Ctwcon%5Es1_c10&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.alarabiya.net%2Farab-and-world%2F2022%2F10%2F22%2FD985D98AD984D988D986D98A-D8A3D988D984-D8A7D985D8B1D8A3D8A9-D8AAD8A4D8AFD98A-D8A7D984D98AD985D98AD986-D8A7D984D8AFD8B3D8AAD988D8B1D98AD8A9-D983D8B1D8A6D98AD8B3D8A9-D984D988D8B2D8B1D8A7D8A1-D8A7D98AD8B7D8A7D984D98AD8A7
هەردوولا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە ئامانجی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکەنەوە. بە گوێرەی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئهمڕۆ شهممه 22-10-2022، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا, لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی بە ئامانجی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردووە، هەروەها سەرۆککۆماری عێراقیش باسی لە گرنگیپەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا و پێویستی پەرەپێدانی لە سەرجەم بوارەکان بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردووەتەوە. لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەرۆککۆماری تورکیا پیرۆزبایی لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری نوێی عێراق کردووە و رایگەیاندووە وڵاتەکەی دەخوازێت پەیوەندییە مێژووییەکان و کاراکردنی هاوکارییەکان لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و ئاسایش کردووەتەوە.
لەسەر راسپاردەی بافڵ تاڵەبانی، بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی دەگۆڕێت. یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەگۆڕێت، ئەوەش لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە ئەمنییەكانی ئەو حیزبە. هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهێزترین كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی، عەمید سەرخێڵ هەڵەبجەییە، ئێستاش ئامادەكاری دەكرێت بۆ گۆڕانكاری لە پۆستەكە. بەم نزیكانەش لە چەند پۆستێكی دیکەی ئەمنی لە سلێمانی و دەوروبەری گۆڕانكاری دەكرێت.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا رەتیکردەوە، ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەکەی دەستەی گشتی باجەکان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادەوە برابێتە دەرەوە. دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ڕایگەیاند، ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە لەبارەی چوونی ٢٠٠ ئۆتۆمبێل کە ھەڵگری پارەکەی دەستەی گشتی بوون بۆ ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، دوورن لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکیان نییە، ڕاشیگەیاندووە، پارەکەی دەستەی گشتی باجەکان لەماوەی ساڵێکدا لە بانک براوە نەک لە شەو و رۆژێکدا، جگەلەوەش پارەی زۆری لەو جۆرە، چۆن بەبێ پشکنین و چاودێری سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی فڕۆکەخانە و کۆمپانیا ئەمنییەکان دەربازی دەبێت. ئاماژەی بەوەشکرد، بێدەنگ نابێت بەرامبەر ئەو کەسانەی دەست بۆ ئاسایشی ھاووڵاتیان و شکۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد دەبەن و سکاڵای یاسایی لە دژیان تۆمار دەکەن.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لە ئێستاوە کەش تا کاتەکانی نیوەرۆ زیاتر ئاسایی دەبێت و لە کاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە پێشبینی چالاکبوونەوەی ھەورەکان دەکەین لە ئاسمانی ناوچەکەدا بەشێوەی تاوە بارانی بەخوڕ و روودانی ھەورە تریشقە، بەتایبەت بەرێژەی زیاتر لەناوچە شاخاوی و جیاجیاکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین کاریگەری دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی دیکە ئەگەری باران بارین کەمتر دەبێت". ئاماژهی بهوهشكرد، تاوهكو کاتەکانی ئێوارە ئەم دۆخە بەردەوامی دەبێت دواتر لەسنوری پارێزگای دھۆک کۆتایی پێدێت و لەکاتەکانی شەو درەنگدا بۆ بەرەبەیانی سبەی یەکشەمە قۆناغی کۆتایی ئەم ناسەقامگیریە لە بەشێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین دەستپێدەکاتەوە. ئاراس جەبار دەشڵێت" سبهینێ ئەگەری چالاکبوونەوەی چەند تاوێکی بەلێزمەی باران و ھەورە بروسکە دەبێت دواتر کۆتایی پێدێت لەسەرجەم ناوچەکاندا".
ڕێژەی باران بارینى ئەمڕۆى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمهەولێر 1.8 ملمخەبات 0.2 ملمشەمامک 0.3 ملمپیرمام 2.6 ملمسلێمانى دڵۆپ دڵۆپچەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپدهۆک دڵۆپ دڵۆپزاخۆ 14.2 ملمبامەرنێ 3.0 ملمبازیان 0.2 ملمسۆران 1.4 ملمکانى ماسى 2.6 ملمحاجى ئۆمەران 11.8 ملمکەرکووک دڵۆپ دڵۆپ پێشبینىش دەکرێ ئەم شەو باران بارین بەشێوەی نمە بارانى پچڕ پچڕ بەردەام بێت و ئەگەریش هەیە لە هەندێ ناوچە بارانى مامناوەند ببارێ کە هەورە تریشقەشى لەگەڵ بێت بەتایبەت لە کاتەکانى دوای نیوە شەو تا بەرەبەیان.
وهزیری ئاوهدانكردنهوه و نیشتهجێكردنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، لهبارهی پڕۆژهی هێڵی شهمهندهفهری كوردستان زانیاری نوێی راگهیاند و وتی، له كابینهی نۆیهمدا بهردی بناغهی ئهو پڕۆژهیه دادهنرێ. دانا عهبدولكهریم وهزیری ئاوهدانكردنهوه و نیشتهجێكردنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، دهستمان كردووه به كاركردن بۆ دروستكردنی هێڵی شهمهندهفهر له ههرێمی كوردستان و بۆ ئهو مهبهستهیش لهگهڵ دوو كۆمپانیای ئیسپانی و ئهڵمانی گرێبهستمان كردووه و چووهته بواری جێبهجێكردن. دانا عهبدولكهریم وتی، دروستكردنی هێڵی شهمهندهفهر له ههرێمی كوردستان بۆ هاووڵاتییان و گواستنهوهی كهلوپهلی بازرگانییه و كاریگهری لهسهر كاری ئاڵوگۆڕی بازرگانی دهبێت. ئاماژەی بەوەشکرد هیوادارین سهرهتای ساڵی داهاتوو دهستبكهین به دیزاینكردنی هێڵهكه و بهر له كۆتاییهاتنی تهمهنی كابینهی نۆیهمی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بهردی بناغهكهی دابنێین"
ئەمڕۆ هەینی مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پێشوازی له بڕیارێكی پەرلهمانی ئهڵمانیا كرد، بۆ درێژكردنهوهی ئهركی سوپای وڵاتهكه له هەرێمی كوردستان. مهسرور بارزانی له هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمهڵایهتیی (تویتهر) بڵاوی كردەوە: "پێشوازی له بڕیاری پهرلهمانی ئهڵمانیا دهكهم، بۆ درێژكردنهوهی ئهركی سوپای وڵاتهكهیان له عێراق و ههرێمی كوردستان، ئێمە بە ئیرادەیەکی هاوبەشەوە پێکەوەین تا نەهێڵین ستەمکاری لە ناوچەکەماندا ڕەگ دابکوتێت." ئهمڕۆ ههینی پهرلهمانی ئهڵمانیا بڕیاری دا بۆ درێژكردنهوهی وادهی مانهوهی هێزهكانی وڵاتەكە له ههرێمی كوردستان و عێراق.