بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە بەسرە دەستگیرکردنی یەکێک لە گەورەترین بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگاکەی ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتییەکەدا هاتووە، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی دژی ماددەی هۆشبەری بەسرە توانیویانە بازرگانانێکی مادە هۆشبەرەکان لە سنووری پارێزگاکە دەستگیر بکەن. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکە بە ٦ کیلۆ کریستاڵ مادەی هۆشبەر و زیاتر لە نیو کیلۆ حەشیش و سێ سەد حەبی کاپتاگۆنەوە دەستگیر کراوە.
(شێخ جەعفەر و مێژووی خەباتی و سەرجەم فەرماندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نەک بەراورد ناکرێن، بەڵکوو لای من هێڵی سوورن، قسەکردنتان لەسەر هێڵی سوورمان وەڵامێکی چاوەڕواننەکراوی ئەبێت). ئەو دوو دێڕەی پێشەوە، ھی بافڵ تاڵەبانیین. پێش ھەر شتێك، ئەم چەند دێڕەی كە دەینووسم، وەك كەس پەیوەندیی بە كەسی شێخ جەعفەر شێخ مستەفای یەكێتییەوە نییە، چونكە من وەك بنەماڵە، زیاتر لە 35 ساڵە بنەماڵەی شێخ جەعفەر دەناسم و ھەندێكیشیان برادەری كەسیی خۆم بوون و دەشزانم بنەماڵەیەكی تێكۆشەر بوون و لە زەمانی شێخ مەحموودی حەفیدەوە ھەتا ئێستا، زیاتر لە 40 شەھیدیان ھەیە، بەڵكوو پەیوەندیی بە قسەكانی شێخ جەعفەرەوە هەیە، كە لەم دواییانەدا كردنی و لەوەش زیاتر و بەدیاریكراوی، پەیوەندیی بەو دێڕەی بافڵ تاڵەبانییەوە ھەیە، كە گوایا بۆ بەرگریكردن لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و وەك خۆی دەڵێت، فەرماندەكانی دیكەی یەكێتی، كردوونی و بە ھێڵی سووری خۆی داناوە، حەقم بەسەر پارتییەوە نییە، بەڵام وەك ھاووڵاتییەكی ئەم كوردستانە دەڵێم: 1- ئەی ئایا خەڵكی دیكە ھێڵی سووریان نییە، كە ئێوە قسەی لەسەر دەكەن و دەستپێشخەریشن لە بەزاندنی ھێڵی سووری خەڵكی دیكە؟ 2- ئایا خەڵكی دیكە فەرماندە و سەركردەیان نییە، كە ئێوە قسەی لەسەر دەكەن و دەستپێشخەریشن لە قسەكردن لەسەر سەركردە و فەرماندەكانی خەڵكی دیكە؟ 3- ئایا خەڵكی دیكە مێژوویان نییە، كە ئێوە پەلاماری مێژوویان دەدەن و ھێرش دەكەنە سەر ئەو مێژووەیان؟من سەرەتا ئەوەم نووسی، كە حەقم بەسەر پارتییەوە نییە و نووسییشم بنەماڵەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە زەمانی شێخ مەحموودی حەفیدەوە ھەتا ئێستا زیاتر لە 40 شەھیدیان ھەیە، بەڵام با یەكێتی خۆی شەھیدەكانی خانەوادەی بارزان، لە لەسێدارەدانی شێخ عەبدولسەلام بارزانییەوە، واتە لە ساڵی 1914ەوە ھەتا ئێستا بژمێرێت، بەو 8 ھەزار بارزانییەشەوە، كە ئەنفال كران و ھەتا ئێستاش ڕوفاتی بەشێكی زۆریان لە بیابانەكانی عێراقدا نەگەڕێنراونەتەوە كوردستان، با ھەر یەكێتی خۆی ئەم شەھیدانە حساب بكات و ھەر بۆ بیرخستنەوەی خۆیشیان، سەیرێكی ئەو ڤیدیۆیەش بكەنەوە، كە لە كاتی ھێنانەوەی ڕوفاتی نەمران (مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانی)دا و لە بارزان، جەنابی مام جەلال چیی لەسەر خەباتی بارزان و بارزانییەكان گوت؟ ئەی ئایا ئەوانە مێژوو نین؟ ئایا ئەوانەش ھیچ نەبێت و لانی كەم لای پارتییەكان و خانەوادەی بەڕێزی بارزان ھێڵی سوور نین؟ كە ھێڵی سووری خۆت دەبینیت، هەق وایە ھێڵی سووری خەڵكی دیكەش ببینیت.
ئەمڕۆ لە میانی گردبوونەوەیەکی سیاسییدا هێرشکرایە سەر عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان. بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، پیاوێك بە گومانی بەشداریکردن لە هێرشەکەدا تەقەی لێکراوە و دواتر گیانی لەدەستداوە. رەئوف حەسەن، یاردەدەری عیمران خان رایگەیاند، عیمران خان لە شاری گرانۆلا لە پاکستان لەناو ئاپۆڕای جەماوەرەوە تەقەی لێکراوە و برینداربووە. سەبارەت بە دۆخی تەندروستی عیمران خان، یاریدەدەرەکەی باسی لەوەکرد، "دۆخی تەندروستی جێگیرە، ئەمە هەوڵی کوشتن بووە". ئاماژە بەوەشدرا، جگە لەو گومانلێکراوەی کە بە گوللـە گیانی لەدەستداوە، کەسێکی دیکەش دەستگیرکراوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت، کێ تەقەی لە گومانلێکراوی یەکەم کردووە. عیمران خانی، تەمەن 69 ساڵە، لە 2018 بە پشتیوانی سوپای وڵاتەکەی بە سەرۆک وەزیرانی پاکستان دەست نیشانکرا، ئەمساڵیش بە تێکدانی دۆخی ئابووری وڵاتەکەی تۆمەتبارکرا و متمانەی لێ سەندرایەوە. K24
سەرۆک بارزانی، بە تێکڕای دەنگ بووەوە بە سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانیش بە جێگری یەکەم هەڵبژێردرا. مەسرور بارزانیش بووە جێگری دووەم.
مەحمود محەمەد وتەبێژى پارتى رایگەیاند "هەستمان کرد خەریەکە پشودرێژى ئێمە بەشێوەیەکى تر لێکدەدرێتەوە، دەبوایە یەکێتى بەشى ئەوەى بهێشتایەتەوە کە ئێمە شەریکین لەم وڵاتە". وتیشى "ئەوان حزبى خۆیان چۆن بەرێوەدەبەن ئێمە دەستوەردانى تێدا ناکەین، بۆیە زۆربەى کادیرانى پارتى پێکەنینیان بە وەڵامەکەى یەکێتى دێت کە باسى شەرعیەتى کۆنگرەى کردبوو، چونکە تا ئەو کاتەى سەرکردایەتى تازە هەڵدەبژێردرێت سەرکردایەتى پارتى شەرعیەتى کۆنگرەى هەیە". "یەکێتى پێیوایە شەراکەت هەر 50 بە 50 یە، بەڵام ئێمە پێمانوایە ئەو قۆناغە تێپەڕى کە یەکێتى دەڵێت یەک کورسیم یان 100 کورسی هەبێت ئەوان هەر نیوەى دەسەڵاتیان دەوێت". ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە 45 کورسیمان هەیە بەرانبەر 21 کورسی یەکێتى، ئەوان ئەنجامى هەڵبژاردنیان قبوڵ نییە، ئەمەش تازە نییە ئەوان لەساڵى 1991 یش ئەنجامى 51-49 یان قبوڵنەکرد". دەشلێت "ئێستاش هەروایە ئەوان پێیان وایە هەڵبژاردن بکرێت یان نیوەى دەسەڵاتیان دەوێت، بەڵام ئەوە هەڵەیە چونکە هەڵبژاردن کراوە".
لە کۆنگرەی چواردەی پارتیدا، ژمارەیەک ئەندامی سەکردایەتی دادەنیشن و خۆیان کاندید ناکەنەوە کە ئەمانەن: کەریم سنجاری، عەبدوڵا ئاگرین،نەزهەت حالی، یونس رۆژبەیانی و عومەر عوسمان. ئەدهەم بارزانی تاکە ئەندامی سەرکردایەتیە کە لە دەرەوەی کۆنگرەیە.
کەمێک پێش ئێستا بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی، کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک دەستیپێکرد. لە کۆنگرەی 14ی پارتی نزیکەی هەزار ئەندام کۆنگرە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەنگ دەدەن، لە %25ی ئەندامانی کۆنگرە ئافرەتن.
ڕۆژی پێنجشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2022 سەرۆک بارزانی بەبۆنەی دەستپێکردنی چواردەهەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە. دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛ ئەمڕۆ لە شاری دهۆک چواردەهەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد. بەم بۆنەیە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتی و خەڵکی کوردستان دەکەم. هیوادارم ئەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا بیت.
ئهمینداری گشتى حزبى دهعوهی عێراق و سهرۆكی ئیئتیلافی دهوڵهتی یاسا، داوادهكات بههای دیناری عێراقی لهبهرامبهر دۆلاری ئهمهریكی داببهزێت. نووری مالیكی سكرتێری گشتی حزبی دهعوه و سهرۆكی ئیئتیلافی دهوڵهتی یاسا، راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا پێشنیازی كردووه، كه نرخی 100 دۆلاری ئهمهریكی بكرێته 137 ههزار و 500 دیناری عێراقی. مالیكی جهختی لهوهشكردهوه، پێویسته حكومهتی نوێی عێراق، ئهم دۆسییهیه له رێگهی دانانی پلانێكی گونجاو چارهسهربكات و بهوهی زیانی بۆ هاووڵاتی و ئابووری نیشتمانی نهبێت. پێشتریش محهممهد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاندبوو، بە جددی كار دەکەین، بۆ ئەوەی پێش هاتنی پشووی پەرلەمان بودجە ئامادەبکرێت. گوتیشی: "بە زووترین کات بڕیاری نوێ دەردەکەین بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم هاووڵاتییان". سوودانی راشیگەیاندبوو، "سەبارەت بە بڕیاری گۆڕانی بەهای ئاڵوگۆڕی دراو کە پێشترا دەرکراوه، هیچ رێکارێکی لەگەڵ دەرنەکراوە، بۆ ئەوەی چینی هەژار و مامنەوەند و ئەوانەی داهاتییان سنوردارە پارێزراوبن، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ هاووڵاتییان". روونیشیكردبووه، "ئێمە وەك حکومەت پابەندین لە پاراستنی هەموو چین و توێژانەکانی عێراق، هەوڵدەدەین لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری نوێ دەربکەین، بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم هاووڵاتییان". K24
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێم شاهیده كه ئهو زۆری ههوڵداوه ههڵبژاردن له وادهی خۆیدا بكرێت. نێچیرڤان بارزانی، له دیداری میری رایگهیاند: "کاک قوباد شاهیدە، زۆر هەوڵمدا هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بکرێت". نێچیرڤان بارزانی لەبارەی قسەکانی شێخ جەعفەرەوە وتی: "باشتر بوو ئەو قسانەی لەگەڵ خۆم باسبکردایە، نەک لەرێگەی میدیاوە". سەرۆکی هەرێمی کورستان رایگەیاند، بەکارهێنانی زۆنی سەوز و زۆنی زەرد دروست نییە، چونکە پێگەی هەرێم لاواز دەکات دەشڵێت، "یەکێتی وەک هاوبەشێکی سەرەکی پارتی دەمێنێنێتەوە و راستە کێشە لە نێوانیان هەیە بەڵام دەبێت چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە". نێچیرڤان بارزانی، لە دیداری مێری راشیگەیاند، حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات کێشەکانی عێراق چارەسەربکات و بۆ حکومەتی بەغداش واباشترە کە لەگەڵ حکومەتی هەرێم کێشەکان چارەسەربکات نەک لەگەڵ لایەنی نێودەوڵەتی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی ژمارەیەک وڵات لە عێراق کە پێکهاتبوو لە ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا، ڤیلە ڤاریۆلا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا، ماوریتزۆ گریگانتێ باڵیۆزی ئیتالیا و پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتانە و بارودۆخی گشتیی عێراق دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی فیدراڵی کرا. لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا، کە هەرێمی کوردستان، خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و ئومێدەوارین حکومەتی نوێ، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەکەیدا، کار بکات لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق و لە سەر بنەمای دەستووریش ، کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ، بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات.سەرۆکی حکومەت هەروەها کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەدیجیتەڵکردن و هەنگاونان بەرەو حوکمڕانییەکی ئەلیکتڕۆنی خستەڕوو. جەختیشی کردەوە کە بە ھیچ شێویەک لە ھەرێمی کوردستان، ڕێگە بە تیرۆر و تۆقاندن نادەین . باڵیۆزانی بەشداری کۆبوونەوەکە، ئامادەیی و خواستی وڵاتەکانیان بۆ هاریکاریکردن و برەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.
دەقی راگەیەندراوی دەزگای لوتکە: نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕایگەیاند ،لە ئەنجامی بەدواداچوون گەڕانە بەردەوامەکان بۆ ڕووداوی نقومبوونی یەختەکەی دوێنێ ئێستا پێمان گەیشت کە (١٠) تەرمی دیکە لە کەناری کاریستۆس دۆزراونەتەوە و کە ئێستا پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکانن بۆ نەخۆشخانەی کاریستۆس،ناسنامەی هیچ یەک لە کۆچبەرەکان تا ئێستا دیار نیە . لە هەمان کاتدا پیاوێک بە زیندوویی لە دەریادا دەدۆزرێتەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە لەگەڵ ئەم پیاوە تا ئێستا 12 کەس ڕزگارکراون ژمارەی مردووان بەرزبووەوە بۆ 11 کەس.