لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەی ١٤ی پارتیدا، پەیڕەو و پرۆگرام پەسەند کرا و چەند گۆڕانکارییەکیش کران. بڕیار درا بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی تێکۆشەران، هەروەها بڕیار درا بە گۆڕینی ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بۆ کۆمیتەی ناوەندی و پێکهێنانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پاێزگای دهۆک، هەروەها بڕیار درا ژمارەی کارگێڕانی لقەکان بۆ چوار کارگێڕ کەم بکرێنەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3 ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی لە عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق پێگەیشت .عەبدولمەھدی پیرۆزبایی دەستپێکردنی کارەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی، لە مەسرور بارزانی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرە و پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.مەسرور بارزانی، سوپاسی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقی کرد بۆ پەیوەندیکردن و پیرۆزباییەکەی.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق مستەفا کازمی پێگەیشت .لە پەیوەندییەکەدا، کازمی پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی دەستپێکردنی کارەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرە و پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی و پارتی، بۆ پیرۆزبایی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەربڕی.
له میانه‌ی كۆنگره‌ی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، وه‌ك جێگری سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵبژێردرا، له گوتارێكدا رایگه‌یاند، جێی شانازییه ئه‌ندامی پارتێك بم كه جه‌نابی بارزانی نه‌مر دامه‌زرێنه‌ری بێت و سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی بێت. مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها گوتی: "زۆر سوپاسی برای به‌ڕێزم كاك نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پێشنیاره، من خۆم به قه‌رزاری هه‌مووتان ده‌زانم، هه‌روه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك فه‌رمووی ئێمه هه‌موومان به‌هۆی پارتییه‌وه گه‌وره‌ین، به یه‌كه‌وه ده‌توانین سه‌ربكه‌وین". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "بۆمن شه‌ره‌ف و شانازییه ئه‌ندامی پارتێك بم كه جه‌نابی بارزانی نه‌مر دامه‌زرێنه‌ری بێت و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی ئه‌م حزبه بێت". هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی گوتی:"سوپاسی متمانه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، من هه‌میشه فه‌رمووده‌ی جه‌نابی بارزانی نه‌مر كه ده‌فه‌رمووێت "مرۆڤ ده‌بێت خزمه‌تكاری گه‌لی خۆی بێت" كردوومه‌ته سه‌رمه‌شقی ژیانی خۆم، ئێمه له‌هه‌ر ئه‌رك و پۆستێك دابین، پێویسته خزمه‌تكاری گه‌لی خۆمان بین، هه‌ر پۆست و وه‌زیفه‌یه‌ك به‌لای منه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه". دووپاتیشیكرده‌وه، "له‌هه‌ر شوێنێك بم، خۆم به خزمه‌تكاری ئێوه‌ی به‌ڕێز و گه‌له‌كه‌م ده‌زانم، به‌ڵێن ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ برای به‌ڕێزم كاك نێچیرڤان بارزانی له سایه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك له خزمه‌تی ئێوه دابین و به هه‌موو ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی كه پارتی له‌سه‌ری دامه‌زراوه، پابه‌ندبین و له‌پێناوی خۆمان به‌خت بكه‌ین". مه‌سرور بارزانی گوتیشی: "به‌ڵێن ده‌ده‌م جه‌نابی سه‌رۆك، هه‌روه‌ك چۆن فه‌رمووتانه "ته‌عه‌دا له‌كه‌س مه‌كه‌ن و ته‌عه‌دا له‌كه‌سیش قبووڵ مه‌كه‌ن"، ئێمه ئه‌وه بكه‌ینه پێشینه‌ی كاری خۆمان و به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ خزمه‌تی ئه‌و حزب و ئه‌و گه‌له له‌سه‌ری به‌رده‌وامبین و درێغی نه‌كه‌ین، خودا یارمه‌تیمان بدات ئێمه بتوانین ئه‌و ساڵانه‌ی له پێشمانه زیاتر له خزمه‌تی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست دابین، بتوانین هه‌م پارته‌كه‌مان سه‌ربخه‌ین، هه‌میش ئه‌زموونی وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شتر و پێشكه‌وتووتر ببه‌ین، جارێكی دیكه زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ متمانه به‌خشینتان".
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له وتارێكدا، كه له كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتی پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند، لای من گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین ناو و ئه‌رك پێشمه‌رگایه‌تییه. ده‌قی وتاره‌كه به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بانخوشك و برایانهه‌ڤاڵانی به‌ڕێزپڕبه‌دڵ سوپاستان ده‌كه‌م، بۆ ئه‌م متمانه‌یه، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه، كه من له خزمه‌تی ئێوه‌دا بم، من حه‌ز ده‌كه‌م له دڵه‌وه پێتان بڵێم، هه‌رچییه‌ك بم، لای من گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین ناو و ئه‌رك پێشمه‌رگایه‌تییه و من پێشمه‌رگه‌م.من له‌وانه نیم، له‌و كه‌سانه‌ی، كه هه‌تا ده‌مرێت، سه‌رۆك یان به‌رپرس بێت، حه‌ز بكات، من حه‌زم ده‌كرد، كه‌شێكی وا درووست بوایه له هه‌رێم و ناوچه‌كه، من له‌م كۆنگره‌یه‌دا داوای مۆڵه‌تم له ئێوه كردبا، چونكه هه‌موو ده‌ستپێكێك كۆتاییه‌كی هه‌یه، هه‌موو مرۆڤێك چه‌ند گه‌وره بێت و له چ پله و پایه‌یه‌كدا بێت ئه‌نجام رۆژێك دێت هه‌ر به‌جێتان دێڵێت.منیش مرۆڤێكم وه‌كو یه‌كێك له‌و كه‌سانه. بمانه‌وێت نه‌مانه‌وێت، بتانه‌وێت نه‌تانه‌وێت، رۆژێك خوا ئیراده‌ی له‌سه‌ر بوو من به‌جێتان ده‌هێڵم. ئه‌مه شتێكی سرووشتییه. به‌ڵام له‌وه ده‌چێت ئینشائه‌ڵڵا له كۆنگره‌ی داهاتوو زووتر بیكه‌ین، من بتوانم ئه‌و نیازه به‌دیبهێنم، چونكه من حه‌ز ناكه‌م مردن له ئێوه جیابكاته‌وه، ده‌مه‌وێت پێش ئه‌وه به ئێوه بڵێم خوا حافیز.ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین و پارتیش به‌رده‌وام بێت، من سوپاستان ده‌كه‌م، له خزمه‌تی ئێوه‌دا ده‌بم.هه‌ڤاڵانهه‌ر مرۆڤێك له ژیاندا، هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئێمه‌ش هه‌مانه، جه‌نابی بارزانی پێش ئه‌وه‌ی وه‌فات بكات، وه‌سیه‌تی كرد له من و كاك ئیدریس، گوتی ده‌بێت ئێوه یه‌ك گیان بن له دوو قاڵبدا. یه‌ك گیان له دوو قاڵبدا، سوپاس بۆ خودا ئێمه وه‌سیه‌تی ئه‌ومان به‌جێگه‌یاند. نه‌ك یه‌ك گیان له دوو قاڵبدا، هه‌موو كاتێك من ئاماده بووم خۆم له جێی كاك ئیدریس دابنێم، له جیاتی ئه‌و بم، قه‌ده‌ر به ده‌ست مرۆڤ نییه، به ده‌ستی خوایه، به‌خوا ئه‌گه‌ر بژارده له ده‌ست من بوایه، من خۆم له جێی كاك ئیدریس داده‌نا، من بڕۆم و كاك ئیدریس بمێنێت.ئێستاش هه‌روه‌ك له وتاره‌كه‌مدا باسم كرد، پیرۆزبایی له ئێوه و هه‌موو لایه‌نگران و دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م، كه كۆنگره‌كه‌مان كۆنگره‌یه‌كی چۆنایه‌تی ده‌بێت. له هه‌مانكاتدا سه‌ره‌خۆشی له‌وانه ده‌كه‌م، خۆیان ئاماده كردبوو، فاتیحا بۆ پارتی بخوێنن. بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه رێكوپێكتر بێت و بتوانین باشتر كاره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رین، منیش پێشنیاز ده‌كه‌م بۆ ئێوه كه نێچیرڤانی كوڕی كاك ئیدریس، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی په‌سند بكه‌ن و سووپاس.ئیتر هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم، ئینشائه‌ڵڵا كۆنگره‌یه‌كی چۆنایه‌تی و چۆنایه‌تیش ده‌بێت و سوپاستان ده‌كه‌م و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
جۆ بایدن هۆشداری دەدات کە کۆمارییەکان ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەت دەکەنەوە. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدا لەوەی ئایندەی دیموکراسی ئەمریکا لە مەترسیدایە و بەشێک لە کاندیدەکانی کۆمارییەکان ڕەتیدەکەنەوە ئەنجامی دەنگدانەکە قبوڵ بکەن. بایدن لە وتارێکدا داوای لە دەنگدەرانی ئەمەریکا کرد، پێش هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێس کە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، دژی ئەوەی بە توندوتیژیی سیاسی و ترساندنی دەنگدەران و توندڕەوی کۆمارییەکان وەسفی کرد، یەکبگرن.
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ئەمڕۆ پێنجشەممە3-11-2022 ڕایگەیاند، لانیکەم پێنج منداڵ لەنێو ئەو 22 کەسەدا بوون کە بەهۆی نوقمبوونی یەختێکی کۆچبەرانەوە گیانیان لەدەستدا، لەکاتێکدا گەڕان بە دوای 34 کەسی دیکەی ونبووەوە بەردەوامە. رۆژی سێشەممە یەختەکە نقوم بووە و تەنها 12کەس بە زیندووی دۆزراونەتەوە کە هەموویان پیاون و ئەوانیش بە بەرپرسانیان ڕاگەیاند، لە یەختێکدا بوون کە نزیکەی 68 کەسی هەڵگرتبوو و لە کەناراوەکانی (ئیزمیر-تورکیا) وە بەڕێکەوتبوون. نوقمبوونی بەلەمەکە نوێترین ڕووداوە لە زنجیرەیەک کەشتی نوقمبووی کە کۆچبەرانیان بۆ یۆنان گواستوەتەوە. ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنی جیا لە ڕۆژهەڵاتی ئیجە لە دوورگەی سامۆس کە دەکەوێتە نزیک کەناراوەکانی تورکیا، بەردەوامە و لەوی حەوت کەس هێشتا بێسەروشوێنن، پاش ئەوەی ڕۆژی دووشەممە بەلەمێک کە 12کەسی هەڵگرتبوو، وەرگەڕا.
دەسەڵاتدارانی لایەنگری ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕۆژی پێنجشەممە لە ئاڵوگۆڕێکی نوێی دیل لەگەڵ کیێڤ بە ئازادکردنی 107سەربازیان ڕاگەیاند، کە هەمان ژمارەی سەربازەکانی روسیایە کە دەگەڕێنەوە. دێنیس پوشلین، یەکێک لە سەرکردە سەرەکییەکانی لایەنگری ڕووسیا لە تێلێگرام نووسیویەتی: "ئەمڕۆ 107 چەکدارمان لە زیندانەکانی ئۆکرانیا ئازاد دەکەین"، لەنێویاندا "65 چەکدار لە کۆماری گەلی دۆنێتسک و لوگانسک". لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا بەرپرسانی ڕوسیا و ئۆکراینا ڕایانگەیاندبوو کە هەردوو وڵات دوایین ئاڵوگۆڕی دیلەکانی جەنگیان ئەنجامداوە و هەر لایەنێک نزیکەی 50 دیلیان گەڕاندووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی ئۆکراینا، گەڕانەوەی 52 دەستگیرکراوی بڵاوکردەوە، کە لە سەرباز و دەریاوان و پاسەوانی سنوور و ئەندامانی پاسەوانی نیشتیمانی و پزیشک پێکهاتوون. ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە مانگی ئازارەوە ڕوسیا بە گشتی هەزار و 31 دەستگیرکراوی ئازادکردووە. لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا ڕێککەوتنێکی گەورەی ئاڵوگۆڕی دیل لەنێوان هەردوولا ڕوویدا، کە ئۆکرانیا 55 دیلی جەنگی ئازادکرد لە بەرامبەر ئازادکردنی 215 دیل لە لایەن ڕوسیا.
میدیاکانی پاکستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-11-2022 بڵاویانکردەوە، ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر عمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان دانی بەوەدا ناوە کە ویستوویەتی بیکوژێت. ئەمڕۆ لە میانی گردبوونەوەیەکی سیاسی‌دا، عمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان لە هێرشێکدا تەقەی لە قاچی کرا و بریندار بوو، بەڵام باری تەندروستی جێگیرە. خان لە هەینی ڕابردووەوە سەرکردایەتی گردبوونەوەیەکی دەکات لە شاری لاهورەوە بۆ ئیسلام ئابادی پایتەخت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتی داواکردنی هەڵبژاردنی نوێ دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە. ڕەئوف حەسەن، یاریدەدەری باڵای خان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، هێرشی تیرۆریستی کراوەتە سەر خان و بریندار بووە، هەروەها یەکێک لە هێرشبەرەکان کوژراوە و یەکێکی دیکەش دەستگیرکراوە. https://twitter.com/AlArabiya/status/1588158795884236800?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1588158795884236800%7Ctwgr%5E35ea03b6213f2fd8dc745102360464b9989f0083%7Ctwcon%5Es1_c10&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.alarabiya.net%2Farab-and-world%2F2022%2F11%2F03%2FD8A7D8B9D984D8A7D985-D8A8D8A7D983D8B3D8AAD8A7D986D98A-D985D986D981D8B0-D8A7D984D987D8ACD988D985-D8B9D984D989-D8B9D985D8B1D8A7D986-D8AED8A7D986-D98AD982D8B1-D8A8D8A3D986D987-D8A3D8B1D8A7D8AF-D982D8AAD984D987 یاریدەدەری باڵای خان وتویەتی: چەند فیشەکێک بەر قاچی خان کەوتووە، بەڵام باری تەندروستی جێگیرە. چەندین جار لە پاکستان هەوڵی تیرۆرکردنی سیاسەتمەداران دراوە و کراونەتە ئامانج.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات ئێران جێبهێڵن، چونکە ئەگەری هەیە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستبەسەر بکرێن و سزا بدرێن. وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە رایگەیاند، داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات سەردانی ئێران نەکەن و ئەوانەشی لەو وڵاتەن، ئێران جێبهێڵن. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هاووڵاتییانی ئەڵمانیا بەتایبەت ئەوانەی بە رەچەڵەک ئێرانین و وڵاتینامەی ئەڵمانیایان هەیە، مەترسیی ئەوەیان لەسەرە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستبەسەر بکرێن و سزای بەندکردنی درێژخایەنیان بەسەردا بسەپێندرێت. لە راگەیێندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیی بیانی لە ئێران دەستبەسەرکراون. دوای دەستپێکردنی خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکان لە ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی گەشتکردن بۆ ئێران هۆشداریدایە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە، بەڵام ئەمڕۆ ئاستی هۆشدارییەکەی بەرزکردەوە. رووداو
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، شەوی رابردو لە شاری کەرکوک مەحموود خەڵەف، قائیمقامی پێشووی قەزای سامەڕا-ناوەندی پارێزگای سەڵاحەددین، لە کاتێکدا کە بەنیازبووە بەرەو شاری ھەولێر ھەڵبێت دەستگیرکراوە. ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا یەکلایی نەبووەتەوە قائیمقامی پێشووی سامەڕا بە چی تۆمەتێک دەستگیرکراوە، بەڵام ئەو ماددەیەی پێی دەستگیرکراوە، کە ماددەی ٧٠٧، ماددەیەکی یاسایی پەیوەندیدارە بە سپیکردنەوەی پارەوە. مەحموود خەڵەف، لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٢٢ قائیمقامی قەزای سامەڕا بووە و لە سەرەتای ئەمساڵ بەھۆی ژمارەیەک سکاڵا لەسەری بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە 3-11-2022 ڕایگەیاند، تیم لێندەرکینگ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە یەمەن، لەم هەفتەیەدا سەردانی سعودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەکات بۆ ئەوەی "پشتیوانی لە هەوڵەکان بکات بۆ نوێکردنەوە و فراوانکردنی ئاگربەستی یەمەن بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان". وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، داوا لە حوسییەکان دەکەین هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن و گوێ لە بانگەوازەکانی یەمەنییەکان بۆ ئاشتی بگرن. ئاماژەی بەوەشکردووە، تاکە ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی وێرانکەری هەشت ساڵە، ئاگربەستێکی هەمیشەیی و یەکلاییکردنەوەی سیاسییە کە ڕێگە بە یەمەنییەکان بدات بڕیار لەسەر داهاتووی وڵاتەکەیان بدەن. هەوڵەکانی سەرکردایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان نەبووە هۆی درێژکردنەوەی ئاگربەست لە یەمەن دوای تەواوبوونی وادەی کۆتایی هاتنی لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم. وەزارەتی دەرەوەی ی ئەمەریکا له ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکه می مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو که حوسییەکان دەرفه‌تیان هەیە بۆ پشتیوانی له ڕێککەوتننامەیەکی فراوانکراوی ئاگربەست که ڕێگه خۆش بکات بۆ پڕۆسەیەکی ئاشتیی هەمەلایەنه و بەردەوام. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئامادەن بۆ پشتیوانی لە ئاگربەست لە یەمەن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حوسییەکان کرد کە پشتیوانی لە پێشنیازی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن بۆ فراوانکردنی ئاگربەستەکە، کە بە وتەی خۆی "یارمەتی خێرا دەدات بە ملیۆنان یەمەنی".