Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
24-11-2022

بافڵ تاڵەبانی: هۆشداری توند بە کادرانی یەکێتی دەدات

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، ھەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان هەنگاوێکی گرنگە بۆ رێزگرتنی خەباتی ژنان و هەوڵەکانیان لەپێناو پاراستنی مافەکانی ژنان، یەکسانیی جێندەری و نەهێشتنی چەوساندنەوە و جیاکاری کۆمەڵایەتی. وتی: دەمەوێت لەم بۆنەیەدا نیگەرانییەکانم لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانتان و ئەو توندوتیژیانە دەرببڕم کە بەرامبەرتان دەکرێت. بەبێ هیچ پاساوێک سنوورە کەسییەکانتان دەبەزێنرێت و ئازادییەکانتان بەرتەسک دەکرێتەوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هەمان دیدگای ئازادیخواز و سەردەمیانەی سەرۆک مام جەلال بەرامبەر ژنان بەردەوام دەبێت و پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین. هەربۆیە هەموو ئۆرگان و دەسەڵاتە رێکخراوەییەکانمان دەخەینە خزمەت ئەم ئامانجە باڵایە و بڕیار دەدەین: ١- پێویستە تەواوی ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکار و هەماهەنگبن لەپێناو بەدیهێنانی مافەکانی ژنان و رەخساندنی یەکسانیی جێندەری لە گشت دامەزراوەکاندا. ٢- ژنان هێزی بەردەوام و لەبن نەهاتووی یەکێتین و پێشڕەوی خەباتی مەدەنی و دیموکراسین، بۆیە بڕیارماندا لەمەودوا دەرفەتی زیاتر بە کچان و ژنان بدرێت لە کاری رێکخراوەیی، سەرکردایەتی و هەموو ئۆرگەکانی تری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەشدارییەکی چالاکانەتریان هەبێت. ٣- هەموو ئۆرگانەکانی یەکێتی پابەندی یاسا بەرکارەکان و راسپاردەی دیداری یەکێتی تایبەت بە پرسی یەکسانی جێندەری دەبن و هاوکار و پشتیوانی بێمەرج دەبن لەپێناو بەرقەراربوونی یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی لەکۆمەڵگەی کوردیدا. رووبەڕووی هەموو بەربەستەکانی بەردەم بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەش دەبنەوە. ٤- هەر هەڤاڵ، کادر و ئەندامێکی یەکێتی لە هەر پلە و بەرپرسیارێتییەکدا بێت، توندوتیژی بەرامبەر کچان و ژنانی کۆمەڵگەکەمان ئەنجام بدات و دەست بۆ ماف و ئازادییە کەسییەکانیان ببات، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و لێپێچینەوەی توندی حزبی لەگەڵدا دەکرێت. ئاماژەی بەوەکرد، ئێوەی ژنان و کچانی ئازا و ئازادیخواز بەرەو ئامانجە باڵاکانتان هەنگاوبنێن و ئێمەش لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانتان دەبین. رووبەڕووی هەموو ئەو جیاکاری و بیرکردنەوانەش دەوەستینەوە کە دەبنە بەربەست لەبەردەم ئەم خەباتە مەدەنی و دیموکراسییەدا.

هەواڵ
24-11-2022

ئاسایشی سلێمانی: تەقە لە هێزەکانمان کرا و دوو ئاسایش بریندار بوون

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، "لە کاتێکدا هێزەکانمان لە ئەرکی رەسمی و راپەڕاندنی رێکارە یاسایی و ئەمنییەکانی خۆیاندا بوون لە بازگەی سلێمانی، دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشکینن دەبەزێنن و ھەڵدێن و رووبەڕووی ھێزەکانمان دەبنەوەو دوو کارمەندنی ئاسایش برینداردەکەن." ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "دوای گرتنەبەری رێکاری ئەمنی بەرامبەریان تۆمەتبار ( تەقەکەرە ) بە برینداری دەستگیردەکرێت و ئۆتۆمبێلەکەی ترشیان لەڕێڕەوی خۆی لادەدات و وەردەگەڕێت و تۆمەتباری دووەھەمیش دەستگیرکرا." بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی سلێمانی ، "‌‎دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی یەکێک لە تۆمەتبارە ھەڵھاتووەکان بارێکی چەکی پێبووە( ٢٦٧ پارچەچەک ، فیشەک و تەقەمەنی )  و مەرامی بووە ھەڵبێت و لەدەرەوەی یاسا خۆی دەربازبکات."

هەواڵ
24-11-2022

وریا غەفووری لە لایەن ئێرانەوە دەستگیرکرا

یاریزانی بەناوبانگی کورد و کاپتنی پێشووی تیپی ئیستقلال و ئەندامی پێشووی تیپی هەڵبژاردەی ئێران و یاریزانی ئێستای تیپی فولاد (پۆڵاین)ی خوزستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا. وریا غەفووری بەوە تۆمەتبارکراوە کە دوای شکستی هەڵبژاردەی ئێران، سووکایەتی بە ڕژێمی ئێران کردووە. وریا غەفووری کوردە و خەڵکی شاری سنەیە و یاریزانێکی دیار و بەناوبانگە و کوردێکی بەهەڵوێستە، ئەمڕۆ پێنچشەممە 24-11-2022 بەو تۆمەتانە دەستگیر کرا.

هەواڵ
24-11-2022

بانکی ناوەندیی عێراق ناردنی پارە بۆ بانکەکانی لوبنان رادەگرێت

بانکی ناوەندیی عێراق ناردن (حەواڵە)ی پارەی لە بانکەکانی لوبنان بۆ هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید راگرت. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارەکە بۆ رێگریکردنە لە سپیکردنەوە و بەقاچاخبردنی پارە.  عەممار حەمەد خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی بە وەکالەت رۆژی، 22/11/2022، نووسراوی فەرمی بۆ سەرجەم بانکە مۆڵەپێدراوەکان کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەبەر پێویستیی بەرژەوەندیی کارکردن و بەمەبەستی چاودێری و وردبینی، بڕیاریاندا بە راگرتنی رێکارەکانی ناردنی پارە لە بانکەکانی لوبنان بۆ بانکی رافیدەین لقی بەیرووت و حیسابی بانکی رەشید لە بانکی ناوەندیی لوبنان.  لەوبارەوە خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممە، 24-11-2022، رایگەیاند، ئامانج لەو رێکارەی بانکی ناوەندیی عێراق، رێگریکردنە لە سپیکردنەوە و بەقاچاخبردنی پارە بۆ دەرەوە.   خەلیل دۆسکى گوتی: "ئەو بڕیارەى بانکى ناوەندی سەرجەم بانکەکانى عێراق دەگرێتەوە بە هەرێمى کوردستانیشەوە، چونکە سەرجەم بانکەکان لە عێراق کە مۆڵەت وەردەگرن لەژێر چاودێریی بانکى ناوەندییدان." بەگوێرەى نووسراوێک کە حەمید غزى، ئەمیندارى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیران لە 20ى تشرینى دووەمى 2022 دەریکردووە، بڕیاردراوە بە دانانى عەلى کەریم حوسێن لە شوێنی عەبدولحەسەن جەمال عەبدوڵڵا لە پۆستى بەڕێوەبەرى گشتیى بانکى رافیدەین. عەبدولحەسەن جەمال عەبدوڵڵا لە 6-12-2021 دەستبەکار بووە و لە 6-11-2022 لە پۆستەکەی نەماوە و محەممەد سەمیر عەباس بە وەکالەت لە شوێنەکەی دانراوە. دانانى بەڕێوەبەرى گشتیى بانکى رافیدەین لەدواى ئەوە هات کە لە ماوەى دوو مانگى رابردوودا دەستەى دەستپاکیى عێراق لێکۆڵینەوەى دەستپێکرد لەبارەى دزینى 2.5 ملیار دۆلارى هەژمارى بانکى سپاردەى دارایی بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى باجى عێراق لەو بانکە. خالید رێکانى، ئەندامى لیژنەى دەستپاکیى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەو گۆڕانکارییە بەهۆى دۆسیەى دزینى 2.5 ملیار دۆلارەکەوە بووە لە بانکى رافیدەین. گوتیشى: "بڕیارە هەفتەى داهاتوو ژمارەیەک بەرپرسی دیکە لەسەر هەمان دۆسیە بگۆڕدرێن کە بەشێکیان بەرپرسی لقەکانى بانکى رافیدەینن". جگە لە مامەڵەى دارایی و بانکیى لەنێوان بانکەکانى عێراق و لوبنان، قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان ئەو دووڵاتە لە ساڵى 2021 زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار بووە. 23ى تشرینى دووەمى 2022، موحسین مەندەلاوى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەگەڵ عەلى ئەدیب حەبحاب، باڵیۆزى لوبنان لە بەغدا کۆبووەوە و باسیان لە زیندووکردنەوەى 20 رێککەوتن و یاداشتانامە کرد کە پێشتر لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ کراون. رووداو

هەواڵ
24-11-2022

لە دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژانی هەینی و شەممە کە دەکاتە 25و26ی11ی2022، پێشبینی بارانی بەردەوام و بەخوڕ دەکرێت، بۆیە ئاگاداری هاووڵاتیانی سنووركه‌مان دەکەینەوە بەتایبەت ئەوانەی نزیکن لە کەندە سروشتییەکان و رێڕەوەکانی ئاوی باران، کە لەو کاتانە دوور بکەونەوە لەو شوێنانە. سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌سنه‌زان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان، لە ئەگەری هەر حاڵەتێكی پێویست و لە ناکاو، له‌ رێگه‌ی ئه‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌ ئاگادارمان بکەنەوە: (07514605215 _ 07504338254 _ 07504335703(

هەواڵ
24-11-2022

دەسەڵاتی دادوەری ئێران سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێکی کورد تۆماردەکات

نوێنەری مهاباد لە مەجلیسی شووڕای ئیسلامی ئێران ئاشکرایکرد، بەهۆی پشتگیری لە "خەڵکی تازیەبار"ـی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە. جەلال مەحمودزادە، وێنەی ئەو سکاڵایەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە لەسەری تۆمارکراوە و باسی لەوە کردووە، "لە رۆژانی رابردوودا چەند جارێک داواکراوم". مەحمودزادە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسی: دەسەڵاتی دادوەری لەبری بەدواداچوون بۆ مافی خەڵکی ناڕازی و بنەماڵەی قوربانیانی رووداوەکانی ئەمدواییەی مهاباد و شارەکانی دیکە، وەک پاڵپشتی ئەو خەڵکە تازیەبارە، سکاڵای لەسەر تۆمارکردووم. لە سکاڵاکەدا تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی درۆ و تێکدانی رای گشتی" خراوەتە پاڵ مەحمودزادە، ئەو دەڵێت: لە هەر بارودۆخێکدا، لەلای خەڵکی بەشەڕەفی خۆم دەمێنمەوە. جەلال مەحمودزادە، لە دەگمەن ئەو ئەندامانەی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی ئێرانە کە سەرکوتکردنی فراوانی خۆپێشاندانەکان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی سەرکۆنە و رووداوەکانی بەمیدیایی کردووە. ئەو، پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (ئیعتیماد) گوتبووی: هێزە ئەمنییەکان لە چەند ناوچەکەی مهاباد جێگیربوونە و تەقە لە ماڵی خەڵک و دووکانەکان دەکەن. لەو رۆژانەی رابردوودا، خۆپێشاندانی فراوان لە شاری مهاباد بەڕێوەچوو و هێزی زۆری ئەمنی لەو شارەدا جێگیرکراوە. تا ئێستا بە وردی دیار نییە چەند کەس بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە لەو شارەدا کوژروان یان برینداربوونە و ئاماری گیراوانیش بەردەست نییە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 42 خۆپێشاندەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون. K24

هەواڵ
24-11-2022

چنار سەعد عەبدوڵڵا: هەوڵی جددی هەیە کێشەکانمان لەگەڵ یەکێتیی چارەسەر ب...

د. چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ڕایگەیاند، بۆ کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو حیزب دەستپێشخەری هەیە و هەوڵی جیدیش هەیە بۆ ئەوەی هەردوو حیزب کێشەکانی نێوانیان چارەسەربکەن. راشیگەیاند، "پارتی لە راگەیێندراوی دوای کۆنگرە و یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی، ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو حیزب و لایەنەکان دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، چونکە مەترسیی گەورە لە ناوچەکەدا رووبەڕوومان دەبێتەوە و پێویستە یەکگرتوو بین". چنار سەعد ڕاشیگەیاند، "لەبری ئەوەی هەنگاوەکانمان بۆ گەڕانەوە بۆ رابردوو [دوو ئیدارەیی] بێت، باشترە یەکگرتووتر بین و ئەزموونی هەرێمی کوردستان بپارێزین؛ پارتی هەمیشە ئامادەی دانوستاندن و گفتوگۆیە لەپێناو بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان". چنار سەعد عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکان بەتەواوی نەپڕاون و "رۆژانە پەیوەندی بەردەوام هەیە لەنێوان پارتی و یەکێتی"، چونکە دوورکەوتنەوە لەیەکدی و نەبوونی گفتوگۆکان کێشەکان چارەسەری ناکات و زیاتری دەکات.

هەواڵ
24-11-2022

مەسرور بارزانی پێشوازی لە جنێن پلاسخارت دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزاری حکومەتی نوێ تاووتوێ کران.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، جەخت لە ڕێزگرتن و پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و سنووردانان بۆ بۆردومانکردن و هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان کرایەوە.

هەواڵ
24-11-2022

پارتی پۆستە حزبییەکانی دابەشکرد

مەكتەبی سیاسی پارتی لە دووەم كۆبونەوەیدا دوای كۆنگرەی 14 پۆستە حزبییەكانی بەمشێوەیە دابەشكرد:   • ئاراس حەسۆ میرخان- بەرپرسی مەكتەبی وەبەرهێنان‌و پرۆژەكان  • زاگرۆس فەتاح- بەرپرسی مەكتەبی دارایی‌و كارگێڕیی  • هێمن هەورامی- بەرپرسی مەكتەبی رێكخستن  • هیوا ئەحمەد مستەفا- بەرپرسی مەكتەبی جەماوەریی  • رێبوار یەڵدا- بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن  • سالار عوسمان- بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندن  • چنار سەعد عەبدوڵا- بەرپرسی مەكتەبی دراسات‌و ئەكادیمیا  • جەعفەر ئیمینیكی- بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكان  • سەربەست لەزگین- بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی هەولێر  • پشتیوان سادق- بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی دهۆك  • كەمال كەركوكی- بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی كەركوك- گەرمیان  • عەلی حوسێن- بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی سلێمانی  • فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق- بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی بەغداد  • نەوزاد هادی- بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی موسڵ‌و شەنگال

هەواڵ
23-11-2022

ڕانیە.. تەرمی ئافرەتێک دۆزرایەوە کە دوای سووتاندن خرابووە ژێر خۆڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی لە ڕانیە نزیک بەنداوی دووکان تەرمێک بەسوتاوی  دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ دوای دەرهێنانەوەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە. بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت تەرمەکە لە ڕەگەزی مێ بێت. بۆ مەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و وە بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی. بۆ ئەو مەبەستە لێکۆڵینەوە بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

هەواڵ
23-11-2022

دوو بکوژ لە سلێمانی دەستگیر دەکرێن

دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی كوشتن دوو تۆمەتبار دەستگیركران لەدوو چالاكی جیاداو لەلایەن هەردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی و بنكەی پۆلیسی سیتەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە فەرمانی گرتنیان هەبووە بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی . لەچالاكییەكدا و دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتنی تۆمەتبارێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بابلەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە تێیدا تۆمەتبارێك هەستاوە بە كوشتی ئامۆزایەكی و هەڵاتووە ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلەبكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار . دوای لێكۆلینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت ، لە ئێستادا تۆمەتبار( ح ، ع ، ف ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواو كردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە . لەچالاكییەكی ترداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەك توانرا تۆمەتبار ( ه ، ه ، أ ) دەستگیربكرێت كە تۆمەتبار فەرمانی گرتنی هەبووە لە بنكەی پۆلیسی چەرموو- سەربەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی .بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هەواڵ
23-11-2022

ڤیدیۆ.. لە هەرێمی کوردستان 107 گەورە بازرگانی هۆشبەر دەستگیرکران

دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 107 گەورەبازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و 481 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر دەکەن و دەست بەسەر نزیکەی 381 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و 110 شیت حەبی هۆشبەردا دەگرن. https://www.facebook.com/KRSCPress/videos/521007653238963

1 2 ... 466 467 468 ... 1147 1148