Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
23-11-2022

مەسرور بارزانی: وڵاتانی دراوسێ دڵنیا دەکەینەوە کوردستان جێی مەترسی نیی...

لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی قۆناغی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر، مەسرور بارزانی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، جێی شانازی و دەستخۆشییە کە دەبینین پڕۆژەیەکی وا بە ستانداردێکی نێودەوڵەتی، بە توانای ئەندازیارانی کوردستانی و کۆمپانیایەکی خۆماڵی جێبەجێ دەکرێت. هەر لەو رێورەسمەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بیانووی جیاجیا دۆزراوەتەوە بۆ ئەوەی پەلاماری خاکی هەرێمی کوردستان بدرێت. لە میانی وتارەکەیدا مەسرور بارزانی دڵنیایی دا بە وڵاتانی دراوسێ و رایگەیاند، وڵاتانی دراوسێ دڵنیادەکەینەوە کە کوردستان شوێنی سەقامگیرییە و جێی مەترسیی نییە. گوتیشی "ئێمە بە هیچ شێوەیەک نامانەوێت سەقامگیریی و ئاسایشی هیچ وڵاتێک تێکبچێت، هیوادارین ئەوانیش بە هەمان چاو سەیری دۆستایەتی کوردستان و خەڵکەکەی بکەن". دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: بەناوی خوای گەورە و میهرەبان بەڕێزان زۆر زۆر بەخێربێن سوپاسی ئامادەبوونی هەر هەمووتان دەكەم، جێی شانازی و دەستخۆشییە كە دەبینین پڕۆژەیەكی وا بە ستانداردێكی نێودەوڵەتی، بە توانای ئەندازارانی كوردستانی و كۆمپانیایەكی خۆماڵی جێبەجێ دەكرێت. پیرۆزە لە هەموو خەڵكی كوردستان بە تایبەتی خەڵكی هەولێر. من دەستخۆشی لە كۆمپانیای جێبەجێكار، كۆمپانیای هێمن گرووپ دەكەم بۆ ئەم كارە جوانەی كە ئەنجامیانداوە و هیوادارم بتوانین لە داهاتوو، بەشەكانی تری ئەم شەقامەی 150 مەتریش تەواو بكەین كە هەموو بازنەكە بە یەكەوە ببەسترێتەوە.بێگومان دروستكردنی ئەم پڕۆژەیە ئاسانكارییەكی زۆر دەكات بۆ هاووڵاتیان، ئەوانەی كە لە پارێزگاكانی ترەوە وەكو دهۆك و سلێمانی دێن بۆ هەولێر، بەبێ ئەوەی بڕۆن بۆ ناو شار، دەتوانن هەر بەم شەقامە سەفەر بكەن و ڕێگەیان ئاسانتر و خێراتر بێت. ئاسانكارییەكی زۆریش بۆ كار و جووڵەی بازرگانی دەكات، هەروەها جەنجاڵی و قەرەباڵغی بۆ هاووڵاتیان كەم دەكاتەوە. هیوادارم كە هاووڵاتیان رەچاوی ئەوە بكەن كە ئەم شەقامانە بۆ خزمەتگوزاریی ئەوانە و دەبێ ئەوانیش خۆیان لە تیژڕەوی بپارێزن و ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی هاتوچۆ لەبەرچاو بگرن بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و كەسوكاریان و ئەو خەڵكانەی تریش كە لەسەر شەقامەكەن. بەرنامەی كردنەوەی ئەم پرۆژەیە ماوەیەكە دانراوە، هەرچەندە لە ماوەی ڕابردوو بەداخەوە تووشی هەندێك ڕووداوی نەخوازراو بووین، بەڵام پێمان باش بوو ئەم بەرنامەیە دوانەكەوێ لەبەر ئەوەی پێشانی هەموو لایەك بدەین كە ئیرادەی بەهێزی گەلەكەمان و حكوومەتەكەتان بەردەوام دەبێت، كە ئێمە ئەم كارە خزمەتگوزارییانە ئەنجام بدەین لە كاتی خۆی و هیچ شتێك نەتوانێت بمانوەستێنێت. ڕاستە لە زۆر روویەوە هەوڵی ئەوە دراوە كە ڕێگریمان لێ بكرێ لەوەی كە بەرنامەی حكوومەت جێبەجێ بكرێت و كارە خزمەتگوزارییەكان وەكو خۆیان جێبەجێ بكەین، هەندێكی بە ئەنقەست بووە، هەندێكی ڕووداوی نەخوازراو بووە، بەڵام سەرەڕای ئەمانە هەمووی، ئێمە بەردەوام دەبین لە جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و ڕووبەڕووی هەموو قەیرانەكانیش دەبینەوە و پشتمان بە خوای گەورە بەهێزە. سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی خەڵكی هەرێمی كوردستانیش دەكەم لە حكوومەتەكەتان كە بەردەوام ئێوە هاندەر بوون بۆ ئەوەی ئێمە ڕووبەڕووی هەموو ئەو قەیرانانە ببینەوە. بەداخەوە بینیمان لە ماوەی رابردوو دیسان كوردستان مووشەكباران كرا و ڕووبەڕووی هەندێك هێرشی ناڕەوا بووینەتەوە كە بیانووی جیاجیا دۆزراوەتەوە بۆ ئەوەی پەلاماری خاكی هەرێمی كوردستان بدرێ و سەروەریی خاك و نیشتمانەكەمان پێشێل بكرێ، كە ئەمە بەهیچ شێوەیەك، هیچ كێشەیەك چارەسەر ناكات، هیوادارین ئەم جۆرە پێشێلكارییانە كۆتاییان پێ بێت. ئێمە بەردەوام بووین لە قسەكردن لەگەڵ حكوومەتی فیدرالیی عێراق، ئێستاش جارێكی تریش داوا لە حكوومەتی فیدرالیی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین كە سنوورێك بۆ ئەم هێرشە ناڕەوایانەی كە دەكرێنە سەر خاكەكەمان دابنرێت و ئەم دەستدرێژییانەی كە دەكرێنە سەر وڵاتەكەمان، كۆتاییان پێ بێت. ئێمە بەردەوام دەبین لەوەی كە كارە خزمەتگوزارییەكانی خۆمان ئەنجام بدەین، ئەجێندای حكومەتەكەی خۆمان جێبەجێ دەكەین. دووبارەش هەموو وڵاتانی دراوسێمان دڵنیا دەكەینەوە كە كوردستان شوێنی سەقامگیرییە، كوردستان جێی مەترسی نییە. بەهیچ شێوەیەك ئێمە نامانەوێ سەقامگیریی و ئاسایشی هیچ وڵاتێك تێكبچێت، هیوادارین ئەوانیش، هەر بە هەمان چاو سەیری دۆستایەتیی كوردستان و خەڵكی كوردستان بكەن، پاڵپشت و هاوكارمان بن. ئەوەی بە پاڵپشتی و هاوكاری بەدی دێ، بێگومان بە چاوی گومانەوە بەدی نایەت. بۆیە ئێمە دەستی دۆستایەتی كە درێژ دەكەین، هیوادارین لایەنەكانی تریش هەر بەو چاوە وەكوو دۆستێك مامەڵەمان لەگەڵ بكەن. بە هەموو شێوەیەك ئێمە سەركۆنەی هەر جۆرە دەستدرێژییەك دەكەین كە دەكرێتە سەر خاكەكەمان. لە لایەكی دیكەوە بینیمان كە بە داخەوە دوو ڕووداوی زۆر ناخۆش ڕوویان دا، یەكێكیان لە سلێمانی و ئەوەی دیكەش لە دهۆك كە بەداخەوە بەهۆكاری تەقینەوەی غاز، كە ئەمە وایكرد ئێمە چەندین كۆبوونەوە بكەین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و بڕیاری پێویست وەربگرین. من لێرە جارێكی تر سەرەخۆشی لە قوربانییانی ئەم دوو كارەساتە دڵتەزێنە دەكەم، هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشتی بەرین بێت و ئەوانەی كە برینداریشن، ئینشائەڵڵا خوا زوو شیفایان بدات. ئەوەی لەسەر حكومەت بووە بۆ یارمەتیدان، كردوویەتی و بەردەوام دەبین، هەرچیش پێویست بێت بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی كە بوونەتە قوربانی یان پێویستییان بە هاوكاریی حكوومەتە، بەردەوام دەبین لە جێبەجێكردنی ئەركەكەمان. لێرە ئەوەی پێویستە من باسی بكەم، ئەركەكەمان ئەمەیە، حكومەت هەموو هەوڵێك دەدات بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی خۆی. بەڵام هەندێك شت هەیە، ئەرك و بەرپرسیارێتیی هاوبەشە، حكومەت ڕێنمایی دەردەكات و ئاسانكاری دەكات و كارە خزمەتگوزارییەكانی خۆی دەكات، بەڵام هاووڵاتیش بەرپرسیارێتی لەسەر شانە كە ڕێنماییەكان وەكو خۆیان جێبەجێ بكەن.بەداخەوە بیستوومە كە هەندێك لەو ڕێكارانەی كە خەڵك گرتوویەتیە بەر بەبێ ئەوەی ڕووخسەت و دەرفەتی كار لە حكومەت وەربگرێت یان ڕێنماییەكانی حكومەت و وەزارەتەكان جێبەجێ بكەن، لەخۆیانەوە هەندێك كاریان كردووە كە بەداخەوە هەم ژیانی خۆیان و هەم ژیانی خەڵكێكی تریان خستۆتە مەترسییەوە. من داوام كردووە لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كە لێكۆڵینەوەیەكی ورد لە هۆكاری ڕووداوەكان بكەن و بزانن لە كوێ ئێمە دەتوانین یارمەتی بدەین بۆ ئەوەی نەهێڵین جارێكی تر رووداوی وا دڵتەزێن ڕووبدات یان خوانەخواستە تووشی كارەساتێكی تر ببینەوە. بۆیە پێویستە هەم حكومەت و هەم هاووڵاتی لە نزیكەوە هاوكاریی یەكتر بكەن، ئەوەی لەسەر شانی هەر هەموومانە، ئەوەیە كە هەریەك بەپێی بەرپرسیارێتیی خۆی كارەكان بكات، ئێمە ناتوانین لە لایەك بە تەنیا هەموو شتەكان بكەین، هەموومان بەیەكەوە دەتوانین هاوكاریی یەكتر بكەین بۆ باشتركردنی بارودۆخی وڵاتەكەی خۆمان. خاڵێكی تر كە دەمەوێ ئاماژەی پێ بكەم، پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە. ئێمە دوای ئەوەی كە حكومەتێكی نوێ پێكهات، هەموو هەوڵێكمان داوە كە لەگەڵ حكوومەتی نوێ پەیوەندییەكی پتەوتر و باشتر دروست بكەین، ئێستا پەیوەندیمان لەگەڵ سەرۆك وەزیران باشە، لەگەڵ ئەم حكوومەتە لە قۆناغێكدایە كە ئامادەكاری دەكەین بۆ جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوانماندایە. ئێمە ڕێككەوتنێكمان لەگەڵ حكوومەتی ئێستای عێراق هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر. هیوادارین لە كاتێكی زوودا شاندەكەی ئێمە سەردانی بەغدا بكات. هەر وەكو دەزانن، دوێنێ بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغدای كرد هەر بۆ هەمان مەبەست، شاندی وەزاری و تەكنیكی ئێمەش ئامادەن كە بڕۆن و خۆشم ئامادەم هەر كاتێك كە پێویست بێت، سەردانی بەغدا بكەین بۆ چارەسەركردنی ئەو بابەتانەی كە هەن. من ئومێدم وایە دەتوانین لە كاتێكی زووشدا چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە ئەوەی بە یەكەوە دەتوانین بیكەین لەگەڵ حكوومەتی فیدرالی، بێگومان لە دوورەوە ناتوانین بیكەین یان بە دابڕان لە یەكتر ناتوانین بیكەین. هاوكاریی دوولایەنە زەروورە بۆ پێشخستنی وڵاتەكەمان، هاوئاهەنگیكردن لەگەڵ یەكتر، هاوكاری و پشتیوانیكردنی یەكتر دەتوانێت سەركەوتنی گەورەترمان بۆ دەستەبەر بكات، ئەمە دەتوانێت هەم وڵات لە ڕووی ئابوورییەوە بەرەو بووژانەوەیەكی زیاتر ببات، لە ڕووی سیاسییەوە سەقامگیرییەكی زیاتر بەرهەم بێنێت، لە رووی ئاسایشی نیشتمانیشەوە ئێمە دەتوانین هەنگاوی زۆر باشتر بهاوێژین. لە كۆتاییدا من جارێكی تر سوپاسی هەمووتان دەكەم، سوپاسی كۆمپانیای هێمن گرووپ دەكەم، ئەم دەستكەوتە گەورەیەش لە هەموو خەڵكی كوردستان و خەڵكی شاری هەولێری خۆشەویست پیرۆز دەكەم، ئینشائەڵڵا هەر سەكەوتوو بن و كوردستانیشمان هەر ئاوەدان بێت.

هەواڵ
23-11-2022

مەسرور بارزانی پەیامێکی تووندی لەسەر هێرشەکانی ئێران بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ لە مەراسیمی کردنەوەی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوای لە حکومەتی عێراق و وڵاتان و دەزگا نێودەوڵەتیەکان کرد هێرشە نارەواکانی ئێران رابگرن. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد بەردەوام دەبن لە خزمەتگوزارییەکان و بەڵێن دەدن کە هەرێمی کوردستان هەرێمێکی ئارامە و هیچ کەس ناتوانێت ئەو ئارامییە بشێوێنیت وتیشی: بە تووندی سەرکۆنە و ئیدانەی ئەو هێرش و بۆردوومانانە دەکەین کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رووداوەکانی تەقینەوەی غاز لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک رایگەیاند کە لایەنی پەیوەندیداری راسپاردووە لێكۆڵینەوەی ورد لەوبارەیەوە بکرێ، بۆ ئەوەی جارێکیتر رووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە و جەختی لەوەشکردەوە بە هاوکاری نێوان هاوڵاتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەتوانرێت رێگری لەو رووداوانە بکرێت.

هەواڵ
23-11-2022

مەسرور بارزانی: بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیا...

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی نۆڤێمبەر( تشرینی دووەم) ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، قۆناخی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتری لە هەولێر كرایەوە.سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە دروستكردنی ئەم پڕۆژەیە ئاسانكارییەكی زۆر دەكات بۆ هاووڵاتیان، بەتایبەتی ئەوانەی لە پارێزگاكانی دیکەی وەكو دهۆك و سلێمانی دێن بۆ هەولێر، هەروەها داواشی لە هاووڵاتییان کرد کە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن. ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتە: بەناوی خوای گەورە و میهرەبانبەڕێزان زۆر زۆر بەخێربێن سوپاسی ئامادەبوونی هەر هەمووتان دەكەم، جێی شانازی و دەستخۆشییە كە دەبینین پڕۆژەیەكی وا بە ستانداردێكی نێودەوڵەتی، بە توانای ئەندازارانی كوردستانی و كۆمپانیایەكی خۆماڵی جێبەجێ دەكرێت. پیرۆزە لە هەموو خەڵكی كوردستان بە تایبەتی خەڵكی هەولێر. من دەستخۆشی لە كۆمپانیای جێبەجێكار، كۆمپانیای هێمن گرووپ دەكەم بۆ ئەم كارە جوانەی كە ئەنجامیانداوە و هیوادارم بتوانین لە داهاتوو، بەشەكانی تری ئەم شەقامەی 150 مەتریش تەواو بكەین كە هەموو بازنەكە بە یەكەوە ببەسترێتەوە.بێگومان دروستكردنی ئەم پڕۆژەیە ئاسانكارییەكی زۆر دەكات بۆ هاووڵاتیان، ئەوانەی كە لە پارێزگاكانی ترەوە وەكو دهۆك و سلێمانی دێن بۆ هەولێر، بەبێ ئەوەی بڕۆن بۆ ناو شار، دەتوانن هەر بەم شەقامە سەفەر بكەن و ڕێگەیان ئاسانتر و خێراتر بێت. ئاسانكارییەكی زۆریش بۆ كار و جووڵەی بازرگانی دەكات، هەروەها جەنجاڵی و قەرەباڵغی بۆ هاووڵاتیان كەم دەكاتەوە.هیوادارم كە هاووڵاتیان رەچاوی ئەوە بكەن كە ئەم شەقامانە بۆ خزمەتگوزاریی ئەوانە و دەبێ ئەوانیش خۆیان لە تیژڕەوی بپارێزن و ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی هاتوچۆ لەبەرچاو بگرن بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و كەسوكاریان و ئەو خەڵكانەی تریش كە لەسەر شەقامەكەن. بەرنامەی كردنەوەی ئەم پرۆژەیە ماوەیەكە دانراوە، هەرچەندە لە ماوەی ڕابردوو بەداخەوە تووشی هەندێك ڕووداوی نەخوازراو بووین، بەڵام پێمان باش بوو ئەم بەرنامەیە دوانەكەوێ لەبەر ئەوەی پێشانی هەموو لایەك بدەین كە ئیرادەی بەهێزی گەلەكەمان و حكوومەتەكەتان بەردەوام دەبێت، كە ئێمە ئەم كارە خزمەتگوزارییانە ئەنجام بدەین لە كاتی خۆی و هیچ شتێك نەتوانێت بمانوەستێنێت. ڕاستە لە زۆر روویەوە هەوڵی ئەوە دراوە كە ڕێگریمان لێ بكرێ لەوەی كە بەرنامەی حكوومەت جێبەجێ بكرێت و كارە خزمەتگوزارییەكان وەكو خۆیان جێبەجێ بكەین، هەندێكی بە ئەنقەست بووە، هەندێكی ڕووداوی نەخوازراو بووە، بەڵام سەرەڕای ئەمانە هەمووی، ئێمە بەردەوام دەبین لە جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و ڕووبەڕووی هەموو قەیرانەكانیش دەبینەوە و پشتمان بە خوای گەورە بەهێزە. سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی خەڵكی هەرێمی كوردستانیش دەكەم لە حكوومەتەكەتان كە بەردەوام ئێوە هاندەر بوون بۆ ئەوەی ئێمە ڕووبەڕووی هەموو ئەو قەیرانانە ببینەوە.بەداخەوە بینیمان لە ماوەی رابردوو دیسان كوردستان مووشەكباران كرا و ڕووبەڕووی هەندێك هێرشی ناڕەوا بووینەتەوە كە بیانووی جیاجیا دۆزراوەتەوە بۆ ئەوەی پەلاماری خاكی هەرێمی كوردستان بدرێ و سەروەریی خاك و نیشتمانەكەمان پێشێل بكرێ، كە ئەمە بەهیچ شێوەیەك، هیچ كێشەیەك چارەسەر ناكات، هیوادارین ئەم جۆرە پێشێلكارییانە كۆتاییان پێ بێت. ئێمە بەردەوام بووین لە قسەكردن لەگەڵ حكوومەتی فیدرالیی عێراق، ئێستاش جارێكی تریش داوا لە حكوومەتی فیدرالیی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین كە سنوورێك بۆ ئەم هێرشە ناڕەوایانەی كە دەكرێنە سەر خاكەكەمان دابنرێت و ئەم دەستدرێژییانەی كە دەكرێنە سەر وڵاتەكەمان، كۆتاییان پێ بێت.ئێمە بەردەوام دەبین لەوەی كە كارە خزمەتگوزارییەكانی خۆمان ئەنجام بدەین، ئەجێندای حكومەتەكەی خۆمان جێبەجێ دەكەین. دووبارەش هەموو وڵاتانی دراوسێمان دڵنیا دەكەینەوە كە كوردستان شوێنی سەقامگیرییە، كوردستان جێی مەترسی نییە. بەهیچ شێوەیەك ئێمە نامانەوێ سەقامگیریی و ئاسایشی هیچ وڵاتێك تێكبچێت، هیوادارین ئەوانیش، هەر بە هەمان چاو سەیری دۆستایەتیی كوردستان و خەڵكی كوردستان بكەن، پاڵپشت و هاوكارمان بن. ئەوەی بە پاڵپشتی و هاوكاری بەدی دێ، بێگومان بە چاوی گومانەوە بەدی نایەت. بۆیە ئێمە دەستی دۆستایەتی كە درێژ دەكەین، هیوادارین لایەنەكانی تریش هەر بەو چاوە وەكوو دۆستێك مامەڵەمان لەگەڵ بكەن. بە هەموو شێوەیەك ئێمە سەركۆنەی هەر جۆرە دەستدرێژییەك دەكەین كە دەكرێتە سەر خاكەكەمان.لە لایەكی دیكەوە بینیمان كە بە داخەوە دوو ڕووداوی زۆر ناخۆش ڕوویان دا، یەكێكیان لە سلێمانی و ئەوەی دیكەش لە دهۆك كە بەداخەوە بەهۆكاری تەقینەوەی غاز، كە ئەمە وایكرد ئێمە چەندین كۆبوونەوە بكەین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و بڕیاری پێویست وەربگرین. من لێرە جارێكی تر سەرەخۆشی لە قوربانییانی ئەم دوو كارەساتە دڵتەزێنە دەكەم، هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشتی بەرین بێت و ئەوانەی كە برینداریشن، ئینشائەڵڵا خوا زوو شیفایان بدات. ئەوەی لەسەر حكومەت بووە بۆ یارمەتیدان، كردوویەتی و بەردەوام دەبین، هەرچیش پێویست بێت بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی كە بوونەتە قوربانی یان پێویستییان بە هاوكاریی حكوومەتە، بەردەوام دەبین لە جێبەجێكردنی ئەركەكەمان. لێرە ئەوەی پێویستە من باسی بكەم، ئەركەكەمان ئەمەیە، حكومەت هەموو هەوڵێك دەدات بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی خۆی. بەڵام هەندێك شت هەیە، ئەرك و بەرپرسیارێتیی هاوبەشە، حكومەت ڕێنمایی دەردەكات و ئاسانكاری دەكات و كارە خزمەتگوزارییەكانی خۆی دەكات، بەڵام هاووڵاتیش بەرپرسیارێتی لەسەر شانە كە ڕێنماییەكان وەكو خۆیان جێبەجێ بكەن.بەداخەوە بیستوومە كە هەندێك لەو ڕێكارانەی كە خەڵك گرتوویەتیە بەر بەبێ ئەوەی ڕووخسەت و دەرفەتی كار لە حكومەت وەربگرێت یان ڕێنماییەكانی حكومەت و وەزارەتەكان جێبەجێ بكەن، لەخۆیانەوە هەندێك كاریان كردووە كە بەداخەوە هەم ژیانی خۆیان و هەم ژیانی خەڵكێكی تریان خستۆتە مەترسییەوە. من داوام كردووە لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كە لێكۆڵینەوەیەكی ورد لە هۆكاری ڕووداوەكان بكەن و بزانن لە كوێ ئێمە دەتوانین یارمەتی بدەین بۆ ئەوەی نەهێڵین جارێكی تر رووداوی وا دڵتەزێن ڕووبدات یان خوانەخواستە تووشی كارەساتێكی تر ببینەوە. بۆیە پێویستە هەم حكومەت و هەم هاووڵاتی لە نزیكەوە هاوكاریی یەكتر بكەن، ئەوەی لەسەر شانی هەر هەموومانە، ئەوەیە كە هەریەك بەپێی بەرپرسیارێتیی خۆی كارەكان بكات، ئێمە ناتوانین لە لایەك بە تەنیا هەموو شتەكان بكەین، هەموومان بەیەكەوە دەتوانین هاوكاریی یەكتر بكەین بۆ باشتركردنی بارودۆخی وڵاتەكەی خۆمان. خاڵێكی تر كە دەمەوێ ئاماژەی پێ بكەم، پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە. ئێمە دوای ئەوەی كە حكومەتێكی نوێ پێكهات، هەموو هەوڵێكمان داوە كە لەگەڵ حكوومەتی نوێ پەیوەندییەكی پتەوتر و باشتر دروست بكەین، ئێستا پەیوەندیمان لەگەڵ سەرۆك وەزیران باشە، لەگەڵ ئەم حكوومەتە لە قۆناغێكدایە كە ئامادەكاری دەكەین بۆ جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوانماندایە. ئێمە ڕێككەوتنێكمان لەگەڵ حكوومەتی ئێستای عێراق هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر. هیوادارین لە كاتێكی زوودا شاندەكەی ئێمە سەردانی بەغدا بكات. هەر وەكو دەزانن، دوێنێ بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغدای كرد هەر بۆ هەمان مەبەست، شاندی وەزاری و تەكنیكی ئێمەش ئامادەن كە بڕۆن و خۆشم ئامادەم هەر كاتێك كە پێویست بێت، سەردانی بەغدا بكەین بۆ چارەسەركردنی ئەو بابەتانەی كە هەن. من ئومێدم وایە دەتوانین لە كاتێكی زووشدا چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە ئەوەی بە یەكەوە دەتوانین بیكەین لەگەڵ حكوومەتی فیدرالی، بێگومان لە دوورەوە ناتوانین بیكەین یان بە دابڕان لە یەكتر ناتوانین بیكەین. هاوكاریی دوولایەنە زەروورە بۆ پێشخستنی وڵاتەكەمان، هاوئاهەنگیكردن لەگەڵ یەكتر، هاوكاری و پشتیوانیكردنی یەكتر دەتوانێت سەركەوتنی گەورەترمان بۆ دەستەبەر بكات، ئەمە دەتوانێت هەم وڵات لە ڕووی ئابوورییەوە بەرەو بووژانەوەیەكی زیاتر ببات، لە ڕووی سیاسییەوە سەقامگیرییەكی زیاتر بەرهەم بێنێت، لە رووی ئاسایشی نیشتمانیشەوە ئێمە دەتوانین هەنگاوی زۆر باشتر بهاوێژین. لە كۆتاییدا من جارێكی تر سوپاسی هەمووتان دەكەم، سوپاسی كۆمپانیای هێمن گرووپ دەكەم، ئەم دەستكەوتە گەورەیەش لە هەموو خەڵكی كوردستان و خەڵكی شاری هەولێری خۆشەویست پیرۆز دەكەم، ئینشائەڵڵا هەر سەكەوتوو بن و كوردستانیشمان هەر ئاوەدان بێت.

هەواڵ
23-11-2022

چیرۆکی نیهاد عەلی و پشیلەکەی

نیهاد عەلی، ئەو خوێندکارەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە شاری دهۆك گیانی لەدەست دا و چیرۆکێکی جیاوازی لە دوای خۆی بەجێ هێشت. نیهاد عەلی کە پشیلەیەکی هەبووە، لە کاتی تەقینی تانکی غازەکە پشیلەکە ڕادەکات بۆ سەربانی بەشە ناوخۆییەکە و نیهاد بە دوای پشیلەکەیدا ڕادەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت پشیلەکەی ڕزگار بکات. لەو کاتەدا تانکیەکە تەقییەوە، نیهاد لەگەڵ 3 خوێندکار و دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان گیانلەدەست دەدەن. لە ڕووداوەکەدا پشیلەکەی نیهاد عەلی ڕزگاری بووە.

هەواڵ
23-11-2022

ئەنجومەنی وەزیران پێشێلكارییە به‌رده‌وامەکانی سه‌روه‌ریی عێراق و هه‌رێ...

ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان  کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دەبێت سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییە به‌رده‌وامەکانی سه‌روه‌ریی خاکی عێراق و هه‌رێمی كوردستان. فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 23ى تشرینی دووه‌می 2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تێیدا چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێدەکات. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە توندوتۆڵكردنی رێنمایی و به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه‌ له‌ پێوه‌ر و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و مۆڵه‌تی پیشه‌كان له‌ پێناو پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان. برگەی دووەمی کۆبوونەکە تایبەت دەبێت بە هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییە به‌رده‌وامەکانی سه‌روه‌ریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان. لە بڕگەی سێیه‌مدا پێشنیاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هەموارکردنی پەیڕەوی دایەنگەکان دەخرێتەڕوو.

هەواڵ
22-11-2022

پلاسخارت: هێرشەکانی ئێران جێگەی قبوڵکردن نییە

نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێرانه‌وه‌، له‌ په‌یامێكدا رایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکانی ئێران جێگەی قبوڵکردن نییه‌. جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق رایگەیاند: "بەداخەوە تەنیا دەتوانین گوتەکانمان دووبارە بکەینەوە". راشیگەیاند: "هێرشە بەردەوامەکانی ئێران جێگەی قبوڵکردن نییە، پێویستە عێراق بوار بە هەڕەشەی دیكه‌ نەدات". پلاسخارت وتی: "هێزی عێراق له‌ یەکڕیزی ناوخۆییەوە دەستپێدەکات". بەرەبەیانی دوێنێ، كۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی درۆن و مووشەک، چەند کەمپێکی نیشتەجێبوون و بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج. بەگوێرەی دوایین ئامار لە ئەنجامی هێرشەکەی ئێران پێشمەرگەیەکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی (بەهزاد) شەهیدبووە.

هەواڵ
22-11-2022

ئەژی ئەمین لەسەر هێرشەکانی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانبە پێویستی دەزانین ڕای گشتی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لە مەترسییەکانی هێرش و هەڕەشەی بەردەوام و بێ پاساوی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، سەروەریی خاک، ئاسایشی خەڵکی کوردستان و عێراق ئاگادار بکەینەوە.سەرباری کۆمەڵکوژی و ڕەشەکوژی و پێشێلکاریی ناڕەوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، کۆماری ئیسلامی نیازی دوژمنکارانەی خۆی دەرحەق بە خەباتی ڕەوای گەلی کورد و ئەزموونی هەرێمی کوردستان نەشاردۆتەوە، خەریکە بە چاوساغی دەستی ناپاکی ناوخۆ و بەهۆی نەبوونی هەڵوێستی جیددی و هەنگاوی ڕاستەقینە و پێویستەوە چ لەسەر ئاستی عێراق و چ لەسەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەموو سنوورێک دەبەزێنێت، هەروەها گشت یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەهاکانی دراوسێیەتی پێشێل دەکات.ئێمە لە کاتێکدا کە داوای هەڵوێستی ڕوون و جیددی لە دەوڵەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین، بە پێویستی دەزانین کە هەموو لایەک لە هەستیاری بارودۆخەکە و مەترسییەکانی ئەو بێدەنگییە ئاگادار بکەینەوە.خەڵکی کوردستان لە ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان مافی بەرگری ڕەواو پاراستنی خۆیان هەیە، ئەم بێدەنگییە ترسناکەی حکومەتی عێراقی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەبوونی هەڵوێستی جیددی لە هەمبەر ئەم دەستدرێژیی و کۆمەڵکوژییانە، بێگومان ناوچەکە بەرەو شەڕ و ململانێیەکی هەرێمایەتی و جەنگێکی گەورە دەبات و ئاسایشی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین دەشێوێنێت.بێدەنگی دەوڵەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەو خەمساردییە لە هەمبەر هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئێمە تەواو جێگای گومانە، ئاماژە بە پیلانگێڕیی و گەلەکۆمەیەکی ناوخۆیی و هەرێمایەتی لە ئەزموونی گەلی کورد دەکات، هەر بۆیە هێزە شۆڕشگێڕەکان و کۆمەڵانی خەڵک دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتی گەورە کە ئەمە چیدی مایەی قبوڵکردن نییە.نەخێر بۆ پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان،بژی و بەردەوام بێت خەباتی ئازادی خوازی گەلانی ئێران لە پێناو مافە ڕەواکانیاندا.

هەواڵ
22-11-2022

قوتابخانه‌یه‌ك به‌ناوی رائید عه‌لی سدقییه‌وه‌ ده‌كرێت

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ بۆ رێزنواندن له‌ رۆحی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك، خوله‌كێك بوه‌ستن و قوتابخانه‌یه‌كیش به‌ناوی شه‌هید رائید عه‌لییەوە دەکات، کە رۆڵی له‌ رزگاركردنی گیانی خوێنکاران هەبووە. رۆژی سێشه‌ممه‌ (22ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی هه‌رێمی كوردستانی ئاگاداركرده‌وه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌، پێش وانه‌ی یه‌كه‌م، خوله‌كێك بۆ رێزنواندن له‌ رۆحی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك بوه‌ستن. ئالان حه‌مه‌ سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رائید عه‌لی سدقی و هاوپیشه‌كانی زۆر بوێرانه‌ و خۆنه‌ویستانه‌ بوونه‌ هۆكار بۆ رزگاربوونی گیانی 56 قوتابی ئه‌و به‌شه‌ناوخۆییه‌ی رووداوه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌وه‌شی به‌ "شاكارێكی فیداكارانه‌" وه‌سفكردووه‌. وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆكی راسپارد لەکاتی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی نوێ یان تەواوکردنی باڵەخانەی قوتابخانەیەک، بەناوی رائید عه‌لی سدقی بكرێت. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی گرێ باسێ، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینی تانكی غازی فڕنێك كه‌ له‌ نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌یدا، بووه‌ هۆی شه‌هیدبوونی 6 كه‌س و برینداربوونی زیاتر لە 40 كه‌سی دیكه‌. هه‌ریه‌كه‌ له‌ رائید عه‌لی سدقی به‌رواری، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی دهۆك و دوو پۆلیسی دیكه‌ به‌ناوه‌كانی، غه‌فوور عومه‌ر و كۆڤان محه‌ممه‌د، له‌میانی هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی گیانی قوتابیانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كه‌، شه‌هیدبوون.

هەواڵ
22-11-2022

وەزیری دارایی: گەشبینین ڕێککەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا بكرێت

وەزیری دارایی رایگەیاند: "لە بەروارێکی نزیکدا بڕیارە سەردانی بەغدا بکەن بۆ یەکلایی کردنەوەی بابەتەکان". بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی سێشەممە2022/11/22، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە شاندی کونسلی گشتی فەرەنسا لە هەولێر کرد، کە پێکهاتبوون لە رودولف ریشاڵد، جێگری کونسڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر وهۆگو بۆغێل، ڕاوێژكاری دارایی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كامی شابی، پاشکۆی ئابووری باڵوێزخانەی فەرەنسا لە بەغدا. ئاماژە بەوەشكراوە، ئامانجی سەردانەکەیان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دەستپێکردن بە دانووستاندنەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەند بوو، سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 و چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت و غاز. هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە دیدارێکدا ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری وێرای بەخێرهاتنی شاندی میوان "سوپاسی حکوومەتی فەرەنسای کرد کە هەمیشە پاڵپشتی پرسەکانی گەلی کورد بووە بەدرێژایی مێژوو." لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دارایی و ئابووری گوتی: "لە بەروارێکی نزیکدا بڕیارە سەردانی بەغدا بکەین بۆ یەکلایی کردنەوەی بابەتەکان و گەشبینین بەوەی ڕێکەوتن بکرێت لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر کۆتایی هێنان بە کێشەکان." وەزارەتی دارایی ئاشكراشی كردووە،لای خۆیانەوە، شاندی میوان بە وەزیری دارایی و ئابووریان ڕاگەیاند: "ئامادەین هەماهەنگی دانوستاندنەکان بکەین بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان." لە کۆتاییدا هەردوو لا خۆشحال بوون بە هاوبەشی کاربکەن بۆ چارەسەر کردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەند.

هەواڵ
22-11-2022

نێچیرڤان بارزانی و لەتیف رەشید گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ن...

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆككۆماری عێراق، پێشهاته‌ ئه‌منى، سياسى و ئابوورييه‌كانى عێراقیان تاووتوێكرد و هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد. ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 22ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: له‌ به‌غدا نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شيد سه‌رۆككۆمارى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه‌ و دۆخى سه‌ختى ئاواره‌كانى عێراق له‌ كه‌مپه‌كاندا خرايه‌ به‌رباس، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌ ده‌بێ كارى هاوبه‌ش بۆ باشتركردنى دۆخى ژيان و گوزرانيان بكرێت و هه‌وڵبدرێت به‌ شێوه‌يه‌كى ئارام بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێن و زێدى خۆيان. هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌ ئه‌منى، سياسى و ئابوورييه‌كانى عێراق تاووتوێكرا و جه‌ختيان له‌ پشتگيريى هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى له‌ چاككردنى بژێوى ژيان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاريى باشتر به‌ هاووڵاتييان، كرده‌وه‌. ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسكردن بوو له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، كه‌ ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختيان لە هاريكارى و يه‌كخستنى تواناكان بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق كرده‌وه‌. ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش و كرده‌وه‌كانيشيان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆككۆماری عێراق داكۆكييان له‌ گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌شى نێوان ته‌واوى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و پێشمه‌رگه‌ و سوپا كرده‌وه. هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌‌باره‌ى كێشه‌كانى نێون هه‌ولێر ـ به‌غدا كرا و هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌رانه‌ بكرێت، هه‌روه‌ها له‌ زووترين كاتدا ياسا هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ندبكرێن و به‌پێى ده‌ستوور بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێك كه‌ مافه‌كان و دادپه‌روه‌ريى كۆمه‌ڵايه‌تى و يه‌كسانى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراقدا مسۆگه‌ر بكات. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ بڵاویکردەوە، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شيد سه‌رۆككۆمارى عێراقى فيدراڵ، سه‌رۆكوه‌زيران محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، فايق زێدان سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى عێراق و هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌. لە راگەیەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژە بەوەشکراوە، له‌م سه‌ردانه‌يدا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى عێراق، دۆخى وڵات و په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌، تاوتوێ ده‌كات. K24

هەواڵ
22-11-2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی چین لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2022 سەرۆک بارزانی پێشوازی لە تسوی وی باڵیۆزی چین و شاندی یاوەری کرد. شاندی میوان پیرۆزباییان لە سەرۆک بارزانی کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەیەمینی پارتی دیموکراتی کوردستان و دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک بارزانی وەک سەرۆکی پارتی. هەروەها وەفدەکە پیرۆزباییان لەهەڵبژاردنی جێگرانی سەرۆک و سەرکردایەتییەکەی پارتیش کرد و هیوای سەرکەوتنیان خواست لەکارەکانیاندا. شاندەکە پێزانینی بۆ پەیوەندییە توندوتۆڵ و لەمێژینەی نێوان هەردوولا هەبوو کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش بنیاتنراوە. شاندەکە داوای پابەندبوونی بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارنامەیە کرد کە لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، ئەویش لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لەڕێگەی دیالۆگەوە.

هەواڵ
22-11-2022

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕووداوەکانی تەقینەوەی...

سەربەلەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هۆکاری ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆک کرد.لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی قووڵی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ڕووداوەکان خواست.سەرۆکی حکومەت بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، باسی لە گیانفیدایی و قوربانیدانی ڕائید عەلی بەرواری جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک و پۆلیسە هاوکارەکانی کرد کە لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و بەتایبەتی قوتابییان، خۆیان کردە قوربانی. سەرۆکی حکومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی راسپارد کە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنە گشتی و تایبەتانەی ئەم جۆرە سیستەمە بەکاردەهێنن بکەن و لێکۆڵینەوەی جیدی و ورد لە بارەی جۆری غازەکە و لایەنە جێبەجیکارەکان و هۆکارەکانی ڕووداوەکانی سلێمانی و دهۆک بکەن . تا دەرکەوتنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەش، بڕیاردرا بەکارهێنانی سیستەمەکە لەو شوێنانەی بەکاردەھێنرێت، ڕابگیرێت .

1 2 ... 467 468 469 ... 1147 1148