Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13770 بابەت
هەواڵ
07-03-2023

مەسرور بارزانی: بانکەکان دەتوانن قەرز بە هاوڵاتیان بدەن

سەرۆکی حکومەت : هیوامان وایە لە ماوەی دوو ساڵدا هەموو فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حكوومەت بتوانن سوود لەو پرۆژەیە وەربگرن ئەمڕۆ سێشەممە 3/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی ( نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری) لە شاری هەولێر کرد کە یەکێکە لەو شوێنانەی کە پڕۆژەی ( هەژماری من) و پارەدانی دیجیتاڵی تێدا جێبەجێ کراوە.سەرۆکی حکومەتی دوای ئەوەی بەشەکانی نەخۆشخانەکە و پرۆسەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ( هەژماری من)ی لەو شوێنانە بەسەر کردەوە کە بەرنامەیەکی گشتگیریی داراییە بە ئامانجی دابینکردنی ڕێگەیەکی پارێزراو و گونجاو بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی کەرتی گشتیی بۆ دەست گەیشتن بە مووچەکانیان، لە گوتەیەکدا هیوای خواست کە لە ماوەی دوو ساڵدا هەموو فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حكوومەت، بتوانن سوود لەو پرۆژەیە وەربگرن. ئەمەش دەقی گوتەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان من زۆر زۆر خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ سەردانی نەخۆشخانەی لەدایكبوون دەكەین لێرە لە هەولێر. ئەم شوێنە هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی ئەم نەخۆشخانەیە وەك (پایلۆت پرۆجێكت-پڕۆژەی تاقیکاری) لە پڕۆژەی (هەژماری من) بەشدار بن كە ژمارەیان 850 كەس بوو. پێشتریش ئێمە ڕامانگەیاند كە پڕۆژەی (هەژماری من) لێرەوە دەست پێ دەكات، بەڵام هیوامان وایە لە ماوەی دوو ساڵدا بتوانین هەموو فەرمانبەرانی حكوومەت و هەموو مووچەخۆرانی حكوومەت بتوانن سوود لەو پرۆژەیە وەربگرن و بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی بتوانن مامەڵە بە سیستەمی بانكی و وەرگرتنی مووچە و بەكارهێنانی مووچەكانیان بكەن بۆ كڕین و ئەو خزمەتگوزارییانەی كە بانك پێشكەشیان دەكات.ئەمە سیستەمێكە لە زۆر لە وڵاتانی پێشكەوتوو چەندین ساڵە هەیە، بەداخەوە لەبەر نەبوونی ژێرخانی ئابووری كە لە هەرێمدا نەبووە، ئێمە هەستمان كرد كە پێویستە ئێمە ئەو ژێرخانە دروست بكەین كە بێگومان دوای ئەمە، هەنگاوی تریش بەڕێوەیە كە ئەمانە خزمەتێكی زیاتر بۆ هاووڵاتیان بە شێوەیەكی خێراتر و لەوانەیە ئاسانتریش پێشكەش بكەن.هیوام وایە ئێمە لەم ماوەیە بتوانین لەگەڵ كەرتی تایبەتیش كارێكی وا بكەین هەموو بەیەكەوە ئەم خزمەتگوزارییە بكەین بە خزمەتگوزارییەكی گشتگیر، بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیانی كوردستان بە فەرمانبەر و كەرتی تایبەتیشەوە سوودمەند بن لێی.دەمەوێ ئەوە باس بكەم كە بەكارهێنانی ئەم كارتە تەنیا بۆ ڕاكێشانی مووچە نییە، بەڵكوو بۆ بەكارهێنانی كارتە تاوەكوو لە شوێنەكانی تریش بتوانن كارەكانی خۆیانی پێ بكەن، بچنە سوپەرماركێتێك و بتوانن كاڵای پێ بكڕن. لەبەر ئەوە حكوومەتی هەرێم خەریكی ئەوەیە كە ئامێری خوێندنەوەی كارتەكان لە هەموو كوردستان دابین بكات، ئەمەش ماوەیەكی دەوێت و پێویستیمان بە خزمەتگوزاریی چەندین بانكی دیكەش هەیە.من دەمەوێ سوپاسی هەردوو بانكی ئاڕتی و جیهان بكەم كە ئامادەكارییان هەبوو و ئامادەبوون لەم پرۆژەیەدا وەكوو سەرەتا بەشدار بن كە دواتر پرۆژەكە كراوەیە بۆ بەشداریكردنی بانكەكانی تریش لە هەرێمی كوردستان. هەر لایەنێك توانای ئەوەی هەبێت بتوانێ لەم پرۆژەیەدا بەشدار بێت.من لەم ماوەیەدا لەگەڵ سەرۆكی بانكی ناوەندیی عێراق قسەم كردووە، ئەوانیش پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئەم پڕۆژەیە نیشان داوە. پێشتریش من لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی باسی ئەوەم كرد كە ئێمە بە تەمای ئەوەین سیستەمی بانكی و سیستەمی خزمەتگوزاری بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی پێش بخەین، ئەمەش پشتگیرییەكی زۆری وڵاتان و ئەو كەسانەی كە گرنگی بە پەیوەندی دەدەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان ڕاكێشا، ئامادەیی ئەوەیان هەیە ئێمە لە داهاتوودا بتوانین وەكوو هاوبەش ئەو پەیوەندییە بانكییە لەگەڵ وڵاتان و بانكەكانی نێودەوڵەتیش دروست بكەین. من دەمەوێ ئەوە بە هاووڵاتیان بڵێم كە بانكەكان دەتوانن زۆر خزمەتی تر پێشكەشی هاووڵاتیان بكەن لە دانی قەرزە، لەو خزمەتگوزارییانەی كە بانكەكان دەتوانن پێشكەشی بكەن، هاووڵاتیان دەتوانن سوودمەند بن لێی، ئەوەی حكوومەت پێویست بووە بیكات، دروستكردنی پرۆژە و دروستكردنی متمانە و گەرەنتیكردنی مافی هاووڵاتی و پاڵپشتیكردنی ئەم سیستەمەیە لە بانكەكانیش. دواتر ئەم پەیوەندییە لە نێوان هاووڵاتیان و خودی بانكەكان دەمێنێتەوە كە دەتوانن چەند پەرەی پێ بدەن. من دەمەوێ جارێكی تر هەم سوپاسی ئێوە بكەم بۆ ئەوەی كە قەبووڵتان كرد كە ببن بە یەكەم بەشداری ئەم پرۆژەیە، سوپاسیشتان بكەم كە ڕێگەتان دام بێم سەردانی ئێوە بكەم، سوپاسی بانكەكانیش دەكەم بۆ بەجێگەیاندنی ئەم پرۆژەیە. هیوادارم ئینشائەڵا هاووڵاتیان بتوانن لەمەودوا سوودمەند بن لەم خزمەتگوزارییە.

هەواڵ
06-03-2023

وەزیری دارایی باسی کەمی داهاتی سنووری سلێمانی دەکات

دەقی راگەیەندراو وەزیری دارایی لەگەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر کۆبۆوە ڕۆژی دوو شەممە ٢٠٢٣/٣/٦ ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە وەفدێکی باڵای کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان زەهرا بێل کونسوڵی گشتی ئەمریکا لەهەولێر بە وەکالەت و دێڤد کودێل بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووری و جوشوا لویس کارمەندی سیاسی و ڤەهێل ئامێدی پسپۆڕی ئابووری و ووزە لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر. لە دیدارێکدا وەزیری دارایی و ئابووری تیشکی خستە سەر دواین دەرئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداو ڕایگەیاند لەچوارچێوەی بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ سفرکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ بەغداد ئەوپەڕی نەرمیمان نواندووەو لەسەر بەشە بودجەی هەرێم گەیشتوینەتە ڕێکەوتن و دوا داڕشتنی بەندەکانی لەلایەن هەردوو لاوە تەواو بووە، بەئاگاداری و چاودێری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئومێدەوارین بەزوترین کات بگاتە پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەند کردنی. لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە هەنگاوەکانی چاکسازی کرد لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێم و ڕایگەیاند ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کۆکردنەوەیان لە ژێر چەتری وەزارەتدا قۆناغی باشی بڕیوەو ئەوەی پەیوەستە بە وەزارەتی داراییەوە هەموو کارئاسانیەکمان بۆ ئەو پرۆسەیە کردووەو بەردەوامیش دەبین. لای خۆشیەوە زەهرا بێل کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بە وەکالەت ستایسی ڕۆڵی شاندی هەرێمی کوردستانی کرد لە بەرەوپێشچونی هەنگاوەکانیان بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق لە سەر بودجەو دۆسیەی نەوت و غاز، هاوکات دەستخۆشی لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی کرد بۆ یەکخستنەوەو ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان. لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا باس لە کێشە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کراو تیشک خرایە سەر کەمی داهات لە سنوری پارێزگای سلێمانی، لەو ڕوەشەوە وەزیری دارایی ئەو هەنگاوانەی بۆ وەفدی میوان ڕوون کردەوە کە بەمەبەستی ڕێکخستنەوەو زیادکردنی داهاتی پارێزگاکە گرتویانەتە بەر. لە کۆتایی دیدارەکەشدا وەزیری دارایی ستایشی ڕۆڵی ئەمریکای کرد لە پای هەوڵەکانیان بۆ لێکنزیکبونەوەی هەرێم و بەغدادو داواشی کرد ڕۆڵی زیاتر ببینن لە چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵ
06-03-2023

بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان جێگەی داخێكی زۆرە لەیادی ڕاپەڕیندا حزب و لایەنە سیاسیەكان و لایەنگرانیان هەوڵی ئەوە دەدەن كە ئەو یادە بە حزبی بكەن و هەریەكەو بە جۆرێك لە جۆرەكان خۆی بە خاوەن و ئەنجامدەری ڕاپەڕین لە قەڵەم بدات. ڕاپەڕین دەرئەنجامی یەكڕیزی و تێكۆشانی هەمەلایەنەی جەماوەر و لایەنەكانی ناو بەرەی كوردستانی و پێشمەرگە و ڕێكخستنە نهێنییەكان و سەرجەم چینوتوێژە جیاجیاكانی كوردستان و، درێژكراوەی خەباتێكی دوورودرێژ و بەردەوامی گەلی كوردستان بوو. پەیام و ئامانجەكانی ڕاپەڕین بەرز و گرانبەها و نیشتیمانی و نەتەوەیین و، نابێ بە حزبی و بچووك بكرێنەوە و لە مانا و جەوهەر بەتاڵ بكرێن. ڕاپەڕین بە ڕەنج و ماندووبوون و هەوڵی هەموو لایەك سەركەوت، بۆیە خاوەن و ئەنجامدەری ڕاستەقینەی ئەو ڕووداوە مەزنە، كوردستانە بە هەموو حزب و لایەن و كەسایەتی و هاووڵاتیانیەوە. بارەگای بارزانی6ی ئاداری 2023

هەواڵ
06-03-2023

مەسرور بارزانی داوا لە تیمی وەزاریی یەکێتی دەکات بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەو...

مەسرور بارزانی: چەندین جارە داوا لە تیمی وەزاری بەڕێزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بکەن و لە ئاستی بەرپرسیارەتی خۆیان و متمانەی خەڵک و پەرلەمان بن، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ڕێگەیان پێ نەدراوە بەشداری بکەن. ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئادار، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان کرد بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەرینی جەماوەری ساڵی 1991 کە وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە خەباتی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان لە پێناو ئازادیدا. سەرۆک وەزیران جەختی لە گرنگیی هاوهەڵوێستی و یەکگرتوویی و یەکڕیزی خەڵکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری کوردستان کردەوە لە پێناو پاراستنی دەسکەوتە نیشتمانییەکان و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان .لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، سەرۆک وەزیران داوای لە تیمی وەزاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران ، چونکە بەشداری نەکردن لە کۆبوونەوەکان و ڕاکردن لە بەرپرسیاریەتی، هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات . لەمبارەیەوە سەرۆک وەزیران گوتی ” چەندین جارە داوا لە تیمی وەزاری بەڕێزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بکەن و لە ئاستی بەرپرسیارەتی خۆیان و متمانەی خەڵک و پەرلەمان بن. بە نووسراوی فەرمیش، داوایان لێکراوە کە بگەڕێنەوە ، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ڕێگەیان پێ نەدراوە بەشداری بکەن “سەرۆک وەزیران هەروەها گوتی ” ئەنجومەنی وەزیران شوێنی خزمەتکردنی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشەکانە و بەشداری نەکردن لە کۆبوونەوەکان و ڕاکردن لە بەرپرسیاریەتی، چارەسەری هێچ کێشەیەک ناکات و بە پێچەوانەوە، بەرامبەر بە سوێندی یاسایی خۆیان و خەڵکی کوردستان دەکەونە بەردەم بەرپرسیاریەتییەکی گەورە“.پاشان لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە ، لە ڕاپۆرتێکی بەرفراواندا، كار و پلانە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردەی خستەڕوو، کە بریتی بوو لە پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن، ڕاهێنانی مامۆستایان، هەڵسەنگاندنی قوتابخانەکان ، خزمەتگوزارییە دیجیتەڵییەکان ، ژێرخانی پەروەردەیی و بەشداری هەرێمی کوردستان لە هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتییەکان.سەرۆک وەزیران، دەستخۆشی لە وەزیر و کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە کرد بۆ کارکردنی بەردەوامیان لە جێبەجێکردنی کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەم لە بواری پەروەردە و ئەنجامدانی ژمارەیەک لە پلانە ستراتیژییەکان .بڕگەی دووەم، بریتی بوو لە خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆری ئیتیحادی ساڵی 2015 لە هەرێمی کوردستان کە لە لایەن ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان خرایەڕوو.ئامانج لەم پڕۆژە یاسایە ، بەرەنگاربوونەوەی پرۆسەکانی سپیکردنەوە و شوشتنەوەی مایە و ڕێگريگرتنە لە مایەدارکردنی تیرۆر و لێکەوتە زیانبەخشەکانی لە سەر ئابووری و کۆمەڵگە .ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ، پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد.لە بڕگەی کۆتاییدا، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ، پێشنیاری دووبارە ڕێگەپێدان بە دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانی پێشکەش کرد کە ماوەی چەند ساڵێکە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران وەستاوە .ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، کە بەدواداچوونی ورد و هەمەلایەنی ئەم بابەتە بکرێت و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی گشتگیردا، بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئامادە بکرێت، بە ئاراستەی پاراستنی بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان و پێشخستنی بواری تەندروستی و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەم بۆ چاکسازی لە کەرتی تەندروستی و دەرمان و خۆراک، کە پێویستە بۆ ئەم مەبەستە، دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی هەرێمی کوردستان دابمەزرێت.

هەواڵ
06-03-2023

سعودییە 5 ملیار دۆلاری لە بانکی ناوەندی تورکیا داناوە

سعودییە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتنێکی لەگەڵ تورکیە واژۆ کرد بۆ دانانی پێنج ملیار دۆلار لە بانکی ناوەندی تورکیا. لە ڕاگەیەندراوێکی سندوقی گەشەپێدانی سعودییەدا هاتووە، ڕێککەوتنەکە لەلایەن ئەحمەد ئەلخەتیب سەرۆکی SFD و سەحاپ کاوچیۆئۆغڵو، پارێزگاری بانکەکە واژۆ کراوە. لە بەیاننامەکەدا SFD ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەم وەبەرهێنانە وەک درێژکردنەوەی پەیوەندییە مێژوویی و هاوکارییە نزیکەکانی نێوان شانشینی سعودیە و کۆماری تورکیە و گەلی برایان دێت". لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، محەمەد بن عەبدوڵڵا، وەزیری دارایی سعودییە ڕایگەیاند، سعودییە بڕی پێنج ملیار دۆلار لە بانکی ناوەندی تورکیادا پێشەکی دەکات.

هەواڵ
06-03-2023

تورکیا.. بوومەلەرزە زیانی بە گۆڕستانەکان گەیاندووە

ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ پلە کە ناوەندەکەی لە مەراش بوو تورکیای هەژاند، بووە هۆی وێرانکاری و کاریگەری لە پێکهاتەی زەویی چەندین ناوچە هەبووە. لە گۆڕستانی ناحیەی ئۆلوجاکی قەزای نورداغی کە نزیکە لە هاتای، ئاراستەی هەندێک گۆڕی گۆڕستانەکان گۆڕاوە و درز لە چەند گۆڕێک دروست بووە. فەتاح گول کە تەمەن 57 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکێکی بوومەلەرزەلێدراوی ناوچەکەیە ڕایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بەشێک لە کەسوکاری لەدەستداوە و هەندێکیشیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکان ڕزگارکردووە. گول ڕوونیشیکردەوە کە بوومەلەرزەکە زیانی بە باڵەخانە و ڕێگاوبان و گۆڕستانی ناوچەکە گەیاندووە. گول دەڵێت، "دوای بوومەلەرزەکە گۆڕەکانی ناو گۆڕستانەکە دابەشبوون و دەشڵێت:" زۆر جێگەی داخە کە گۆڕستانەکان بەم شێوەیەن، ئێمە شتێکی لەو جۆرەمان ئەزموون نەکردووە." هەروەها موسا گولی تەمەن ٦٥ ساڵ ڕایگەیاندووە کە لە کاتی بوومەلەرزەکەدا تووشی شۆکێکی گەورە بوون. گول بە ئاماژەدان بەوەی کە بە دەوری گۆرەکاندا سەرگەردان بووە، وتی "بینیمان گۆڕی سەد ساڵەی باب و باپیرانمان، بە کارەساتێک ئاراستەکانیان گۆڕا، وتیشی: پێویستە گۆڕستانەکان چاک بکەینەوە و بیانگەڕێنینەوە بۆ دۆخی خۆیان."

هەواڵ
06-03-2023

خامنه‌یی لەسەر ژەهراویکردنی کچانی قوتابخانەکان هاتە دەنگ

ماوه‌ی سێ مانگه‌ هه‌ڵمه‌تێكی ژه‌هراویكردنی کچان له‌ قوتابخانه‌ و زانكۆكانی ئێران ده‌ستیپێكردووه‌ و خامنەیی داوای تووندترین سزا بۆ بكه‌رانی ئەو کارە ده‌كات. عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تەکەدا رایگەیاند، ئه‌مه‌ تاوانێكه‌ به‌رانبه‌ر بێتاوانترین ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ و هۆكارێکە بۆ هاتنه‌كایه‌ی ترس و نائارامیی ده‌روونی و نیگه‌رانیی خێزانه‌كان. خامنه‌یی راشیگەیاند، ئه‌گه‌ر تاوانباران ده‌ستگیر بكرێن هیچ لێبوردنێك نایانگرێته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شه‌هریار حه‌یده‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران ڕایدەگەیەنێت کە هەڵمەتەکە كرده‌وه‌یه‌كی ڕێكخراوه. راشیگەیاند کە بكه‌رانی ئەم کارە ناوخۆیین.

هەواڵ
06-03-2023

نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ ميرى ئێزدييان ‏كرد

له‌ ديدارێكێدا دۆخى ئێزدييان له‌ كه‌مپه‌كانى ئاواره‌يى و شه‌نگال و له‌ ده‌ره‌وه‌ى ‏وڵات تاوتوێ كرا و تيشك خرايه‌ سه‌ر به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ‏ئێزدى و ژيان و گوزه‌رانى ڕزگاركراوان و چۆنيه‌تيى يارمه‌تيدانيان.‏ هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى بايه‌خدانى به‌رده‌وام به‌ دۆخى ئێزدييان و ‏جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى ‏عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ ‏بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانيان و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان ‏يارمه‌تى بدرێن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى.‏  نێچيرڤان بارزانى به‌رده‌واميى هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئێزدييان و پاراستنى ‏مافه‌كانيان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا كه‌ ‏پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوان و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت و ‏هه‌رچى پێويست بێت بۆ ڕزگاركردن و يامه‌تيدانيان، درێخى ناكرێت. ‏ لاى خۆيه‌وه‌  ميرى ئێزدييان، سوپاس و پێزانينى خۆى و ئێزدييانى بۆ ‏پشتگيريى به‌رده‌وام و هاوكارييه‌كانى  نێچيرڤان بارزانى، به‌تايبه‌تيش ‏هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزيان بۆ ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى و به‌رگريكردن له‌ مافه‌كانيان، ‏ده‌ربڕى. ‏ ئه‌نجامى دوايين سه‌ردان و ديداره‌كانى  ميرى ئێزدييان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى ‏پاپاى ڤاتيكان و به‌رپرسانى وڵاتان له‌ ئه‌ورووپا و عێراق و ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ‏ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.‏ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/3/6  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مير حازم ته‌حسين به‌گ، ميرى ئێزدييان ‏كرد.‏ له‌ ديدارەکەدا دۆخى ئێزدييان له‌ كه‌مپه‌كان و‌ ده‌ره‌وه‌ى ‏وڵات تاوتوێ كرا، هەروەها تيشك خرايه‌ سه‌ر به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ‏ئێزدى و ژيان و گوزه‌رانى ڕزگاركراوان و چۆنيه‌تيى يارمه‌تيدانيان.‏ هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى بايه‌خدانى به‌رده‌وام به‌ دۆخى ئێزدييان و ‏جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى ‏عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه‌، تاوەکو خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ ‏بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانيان و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان ‏يارمه‌تى بدرێن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال.‏ نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌رده‌واميى هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئێزدييان و پاراستنى ‏مافه‌كانيان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ و دڵنيايى دا كه‌ ‏پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوان و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت. ‏ لاى خۆيه‌وه‌  ميرى ئێزدييان، سوپاس و پێزانينى خۆى و ئێزدييانى بۆ ‏پشتگيريى به‌رده‌وام و هاوكارييه‌كانى نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌تايبه‌تيش ‏هه‌وڵه‌كانى بۆ ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى و به‌رگريكردن له‌ مافه‌كانيان ده‌ربڕى. ‏ ئه‌نجامى دوايين سه‌ردان و ديداره‌كانى  ميرى ئێزدييان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى ‏پاپاى ڤاتيكان و به‌رپرسانى وڵاتان له‌ ئه‌ورووپا و عێراق و ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ‏ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.‏

هەواڵ
06-03-2023

ژمارەیەک زیندانی لە هەولێر هەڵهاتن

ئاریان ئەحمەد وتەبێژى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، لەبارەى هەوڵێکى هەڵاتن لە چاکسازى ژنان و نەوجەوانانى هەولێر ڕاگەیاند، 6 منداڵ رایان کردووە و پێنجیان دەستگیرکراونەتەوە. راشیگەیاند کە ئەوانە حکومدراو نین و سەر بە وەزارەتى ناوخۆ نین. ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەرجەمیان تەمەنیان خوار هەژدە ساڵانن و سورین، کەیسەکانیان لە وەزارەتى ناوخۆیە، بەڵام لەبەر تەمەنەکانیان لە چاکسازى ژنان و نەوجەوانانى هەولێر هێڵدراونەتەوە.

گشتی
06-03-2023

رۆژی دابەشکردنی مووچە دیاریکرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیان، لە 8ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێ. یەکەم وەزارەت تەندروستی مووچە وەردەگرێت.

هەواڵ
05-03-2023

روونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو دەنگە گەورانەی لە هەولێر بیستران

لە ناوەندی هەولێر چەند دەنگێکی گەورە بیستران و خەڵک توشی دڵەڕاوکێ بوون، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەو دەنگە پەیوەندی بە کردەی تیرۆریستی و بۆردومانەوە نەبووە. سەرچاوەیەکی بەرپرس بە باڵکێشی راگەیاند، دەنگەکە لە بنکەیەکی مەشقی سەربازییەوە بووە و تاقیکردنەوەی چەک بووە.

هەواڵ
05-03-2023

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی ئیمارات لە هەولێر دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد ئەلزاهری، کونسوڵی ئیمارات لە هەولێر کرد.لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتیی هەردوولا کرایەوە.

1 2 ... 412 413 414 ... 1147 1148