Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13770 بابەت
هەواڵ
07-03-2023

ئێران بە گومانی هێرشی ژەهراوی بۆ سەر قوتابخانەکان کەسێک دەستگیر دەکات

جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران ڕۆژی سێشەممە 2023/3/7 ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە بەهۆی شەپۆلێکی گوماناوی هێرشی ژەهراوییەوە کە بە شێوەیەکی سەرەکی خوێندکارانی کچ لە قوتابخانەکانی سەرتاسەری ئێران دەکاتە ئامانج. ئاژانسی هەواڵیی FARSی لە زاری مەجید میرئەحمەدی دەڵێت: "هەندێک کەس لە پێنج پارێزگا دەستگیرکراون و دەزگا پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەی تەواو ئەنجام دەدەن و هەر کە ئەنجامە ڕوونەکان بەدەست هات، (خەڵک) ئاگەدار دەکرێتەوە". ئەو دەستگیرکردنانەی کە بەپێی راپۆرتەکان باسکراون، یەکەم حاڵەتە کە ئێران لەسەر ئەو ژەهراویبوونانەی کە لە مانگی نۆڤەمبەرەوە وڵاتەکەیان گرتووە راگەیاندووە. سەدان قوتابخانە و هەزاران کچ کاریگەریی ژەهراویبوونیان لەسەر بووە. ئەو نیشانانەی کە لەلایەن خوێندکارانەوە باسکراون؛ بریتین لە سەرئێشە، لێدانی دڵ، بێهێزی و کەمی جووڵە. هەروەها هەندێکیان باسیان لە هەستکردن بە بۆی نائاسایی کردووە. محەمەد حەسان ئاسافاری، ئەندامی پەرلەمان، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، نزیکەی 230 قوتابخانە لە کۆی 31 پارێزگای ئێران کاریگەرییان لەسەر بووە و زیاتر لە 5000 قوتابی کچ و کوڕ ژەهراوی بوون. ئاماژەی بەوەشکردووە، تاقیکردنەوە جۆراوجۆرەکان ئەنجام دەدرێن بۆ دیاریکردنی جۆر و هۆکاری ژەهراویبوونەکان و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی تایبەت بەدەست نەهاتووە سەبارەت بەو جۆرە ژەهرەی بەکارهێنراوە”. ئاژانسی هەواڵی ISNA لە زاری سالهی دەڵێت: "ئەوانەی درۆ و دەنگۆیان بڵاوکردەوە … لە ژێر چاودێری دەزگاکانی ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسا و دادوەریدان، و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە و یاسایی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت". هەندێک لە ئێران پێشبینیان کردووە کە توندڕەوانی لایەنگری رژێم کە دژی خوێندنی ژنانن، رەنگە لە پشت ئەو هێرشە گوماناوییانەیەوە بن. عەلی خامنەیی سەرۆکی باڵا ڕۆژی دووشەممە لەبارەی ئەو پرسەوە لێدوانی لەسەر ئەو پرسە داوە و دەڵێت ئەگەر سەلمێنراوە کە ژەهراویبوونەکان هێرشی بە ئەنقەستن، ئەوا تاوانباران "دەبێت سزایان بەسەردا بسەپێنرێت". هەفتەی رابردوو، ئیبراهیم رەیسی ژەهراویبوونەکانی بە "پیلانگێڕی" وەسفکرد، کە "دوژمن"ی تارانی بە تاوانبار زانی بەبێ ئەوەی ناوی هیچ وڵاتێکی دیاریکراو بنێت، هەرچەندە زاراوەی "دوژمن" زۆرجار لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە بەکاردەهێنرێت بۆ ئاماژەکردن بە ئەمریکا و ئیسرائیل. ژینا ئەمینی لە 16ی ئەیلولدا دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی رەوشتی لە تاران بەهۆی ئەوەی گوایە یاسای توندی جل و بەرگی وڵاتەکەی بۆ ژنان پێشێل کردووە و بوهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی لە دژی، گیانی لەدەستدا. کچانی قوتابخانە و زانکۆکان لە سەرانسەری ئێران بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد، چەندین ڤیدیۆ لە سۆشیال میدیادا کە دەریدەخات سەردێڕەکانیان دەردەهێنن و دروشمی دژە حکومەتیان دەوتەوە، لەنێویاندا کچانی قوتابخانە و زانکۆکان.

هەواڵ
07-03-2023

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلەوە بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر پێشنیازی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە، بڕیارى تۆمارنەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەى دەرکرد کە بەردی ساڵنسەیان دەرهێنراوە. دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەى کاریگەریی دووکەڵ، بە نووسراوێک داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ كردووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەردی ساڵنسەیان دەرهێنراوە، لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ تۆمار نەكرێن. وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پێشنیازی دەستەکە، لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆوە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی ئاگادار كردووەتەوە كار بە نووسراوە گشتێنراوەکە بكرێت و هیچ ئۆتۆمبێلێك ئەگەر بەردی ساڵنسەیان دەرهێنرابێت، تۆمار نەکرێت. بەردی ساڵنسا (بەردی ژینگەدۆست) وەکو فلتەرێک کار بۆ هەڵمژینی دووکەڵی ئۆتۆمبێل دەکات و ژینگە لە گەرمی و گازە ژەهراوییەکان دەپارێزێت.

هەواڵ
07-03-2023

هەولێر.. ھەڵمەتێکی ھۆشیاریی ھاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت

دەزگای بنیاد و پێگەیاندنی نیشتمان، کە دەزگایەکی ڕێکخراوەییە (ھەڵمەتی ھۆشیاریی ھاتوچۆ لە ناوەندەکانی خوێندن) لە سنووری شاری ھەولێر و دەوروبەری لەژێر چاودێریی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ڕادەگەیەنێت. ھەڵمەتەکە بریتییە لە پێدانی ڕێنماییەکانی تایبەت بە بواری ھاتوچۆ بە مامۆستایان و قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن. هەڵمەتەکە لەڕێی سیمینار و چالاکیی ئەکادیمیی تایبەت بەو بوارە، تیایدا کەسانی بەئەزموون و شارەزا و پسپۆڕ لە بواری ھاتوچۆ، زانیاری لەوبارەیەوە بۆ بەشداران دەخەنە ڕوو. دەستپێکی ڕاگەیاندنی ھەڵمەتەکە، سبەی چوارشەممە لە قوتابخانەی (زین سیتی) لە کاتژمێر 10,00ی بەیانی لە شاری ھەولێر - گەڕەکی زین سیتی دەبێت.

هەواڵ
07-03-2023

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2023/3/6 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌. دەقی راگەیەندراوەکە: پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2023/3/7 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز لۆيد ئۆستن وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا و ‏شاندێكى ياوه‌رى كرد.‏ له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ جێگرانى سه‌رۆك و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى ‏پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان، دۆخى ئه‌منى و دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر، كێشه‌كانى ‏هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه‌ و ‏سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، تاوتوێ كران.‏ وه‌زيرى به‌رگريى ئەمەریكا‎ ‎وێڕاى ستايش و پێزانين بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ له‌ ‏تێكشاندنى داعشدا، به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات ‏كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى ‏پێشمه‌رگه‌ ده‌ڕوانن و هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ ‏پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له‌ چوارچێوه‌ى ياداشتى لێكگه‌يشتنى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ‏پێشمه‌رگه‌.‏ هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ تيرۆر و داعش هێشتا مه‌ترسين و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ن ‏له‌ عێراق و سووريا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كييان، عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان، هێشتا پێويستييان به‌ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى ‏نێوده‌وڵه‌تييه‌. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌ش له‌ ‏ناوچه‌كه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى.‏ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو ‏هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى تيمه‌ ‏سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌ پرۆسه‌ى ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ‏دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وێڕاى ته‌گه‌ره‌كانيش، پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌ى ‏پێشمه‌رگه‌ سه‌رده‌خه‌ن.‏ وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى ‏كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشان دا و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى ‏هان دا بۆ يه‌كڕيزى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان.‏ په‌وه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، تاوتوێكردنى ‏دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ‏ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‏

هەواڵ
07-03-2023

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا پێشوازی له‌ هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێز...

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دووپاتده‌كاته‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌2023/3/7 لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌. دوای ته‌وابوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌، هه‌ردوولا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه‌. لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "تیرۆریستانی داعش" دووپاتكرده‌وه‌. ئۆستن رایگەیاند، "له‌ عێراق ده‌مێنینه‌وه‌ و به‌رده‌وامده‌بین له‌ پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش. له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان شانبه‌شان كارمان كردووه‌". هەوەها وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له‌ هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی لیواكانی 70 و 80 ده‌ربڕی و گوتی، "ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له‌ هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات". له‌ی خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پاڵپشتیی به‌رده‌اومی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.

هەواڵ
07-03-2023

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچە بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە. دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتی تەندروستی لە رۆژی چوارشەممەوە دەستپێدەکات. دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان بەمشێوەیە دەبێت: - رۆژی چوارشەممە 8-3-2023  مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت  - رۆژی پێنجشەممە 9-3-2023  دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە + لیواکان دابەشدەکرێت  - رۆژی یەکشەممە 12-3-2023 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە [یەکەی 70 و 80 ] دابەشدەکرێت  - رۆژی 13-3-2023  وەزارەتی دارایی و ئابووری - رۆژی 15-3-2023  وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگە نەوتییەکان رەگەزنامە - رۆژی 16-3-2023  هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون زیندانی سیاسییەکان - رۆژی 19-3-2023  وەزارەتی پەروەردە - رۆژی 20-3-2023  ئەنجوومەن و دەزگەی ئاسایش کاروکاروباری کۆمەڵایەتی خاوەن پێداویستی تایبەت - رۆژی 22/23-3-2023  وەزارەتی داد ئەنجوومەنی دادوەری وەزارەتی ئەوقاف مافی مرۆڤ دەستەی دەستپاکی دەستەی وەبەرهێنان دەستەی ژینگە دەزگەی مین ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دیوانی چاودێری دارایی - رۆژی 26-3-2023  وەزارەتی پلاندانان وەزارەتی بازرگانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو - رۆژی 27-3-2023  خانەنشینی شارستانی - رۆژی 28-3-2023  وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان وەزارەتی کارەبا - رۆژی 29-3-2023  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار - رۆژانی 30-3-2023  سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی پەرلەمان سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران خانەنشینی پێشمەرگە.

هەواڵ
07-03-2023

مه‌سرور بارزانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی كرده‌وه‌

مەسرور بارزانی له‌ هه‌ولێر دووه‌مین نه‌خۆشخانه‌ی كرده‌وه‌. ئەمڕۆ سێشەممە 7/3/2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، (نەخۆشخانەی دوكتۆر دەخیل)ی کردەوە . سەرۆکی حکومەت دوای ئەوەی لەلایەن خاوەن و بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەکە د.خیل سەعید و کارمەندانەوە پێشوازیی لێکرا، بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەر کردەوە، کە یەکێکە لەو نەخۆشخانانەی پڕۆژەی ( هەژماری من ) و سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی تێدا جێبەجێ دەکرێت. هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و چاودێریی چڕی منداڵانی كرده‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی شێخ باز، دروست كرابوو.

هەواڵ
07-03-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 3/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد بە سەرۆکایەتی جان کریستۆف کارێ بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای بانکی جیهانی و شاندێکی یاوەری کرد.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژە هاوبەشەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری بنیاتنانی ژێرخان و ڕێگەوبان و کاروباری کۆمەڵایەتی و کارگێڕی دارایی کرا .جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی لە بواری کاراکردنی سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان کرا . لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەريمی کوردستان و پێویستی هاریکاریکردنی حکومەتی هەرێم لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە تاوتوێ کرا.

هەواڵ
07-03-2023

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆبوونەوەدان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان. لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، هەروەها شەڕی داعش و چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێ دەکەن.

هەواڵ
07-03-2023

پشووەکانی مانگی ئادار و نەورۆز راگەیەندرا

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پشوەکانی ئادار و نەورۆز لە 11/3/2023 دەستپێدەکات تاوەکو 24ی مانگ". ئاماژەی بەوەشکرد "لە رۆژی 25ی ئادار دەوامی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە، هەروەها رۆژی 29/4/2023 تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ قۆناغەکانی ناکۆتا دەستپێدەکات، بەڵام تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 و 12 لە 1ی نیسان دەستپێدەکات".

هەواڵ
07-03-2023

مەسرور بارزانی نەخۆشخانەی دکتۆر سوبحی یەعقووبی بۆ منداڵان دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 7 ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، (نەخۆشخانەی دوكتۆر سوبحی یەعقووبی بۆ منداڵان) کردەوە کە تایبەتە بە فریاکەوتن و چاودێری چڕی منداڵان و لە سەر ئەرکی شێخ باز بەرزنجی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگرووپ دروست کراوە. سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە بەشە جۆراوجۆەکانی ئەم نەخۆشخانە نوێیەی بەسەر کردەوە کە یەکێکە لەو نەخۆشخانانەی پڕۆژەی (هەژماری من ) و پارەدانی دیجیتاڵی تێدا جێبەجێ کراوە .پاشان سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ئاماژەی بە پێشکەوتوویی نەخۆشخانەکە کرد کە دەتوانێن زۆرێک لە کێشەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکات. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت گوتی “ ئەمڕۆ سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن و چاودێریی چڕی منداڵانی هەولێرمان كرد كە بە سوپاسەوە كاكە شێخ باز لەسەر ئەركی خۆی دروستی كردووە. ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری تەندروستی بە تەمان تەسلیمی وەزارەتی بكەن بۆ ئەوەی بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتیانی خۆشەویست. هەرچەندە نەخۆشخانە شوێنێك نییە كە مرۆڤ تەمەننا بكات كەسێك پێویستی پێ بێت و سەردانی بكات، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم كە ئەم نەخۆشخانەیەی ئەمڕۆ بینیم، بەو كوالێتییە بەرزەی كە دروستیان كردووە، دەتوانێت زۆرێك لە كێشەكانی خەڵكی كوردستان چارەسەر بكات. ئینشائەڵا كەس پێویستی پێ نەبێت، بەڵام ئەگەر منداڵ یان هاووڵاتیان پێویستییان بەوە بوو سەردانی ئەم نەخۆشخانەیە بكەن، مرۆڤ بە شانازییەوە دەتوانێت بڵێت كە بە شێوازێكی زۆر سەردەمییانە دروست كراوە. هیوادارم هەروا بەردەوام بێت و بتوانێت لە خزمەتی خەڵكی كوردستاندا بێت“.سەرۆکی حکومەت هەروەها گوتی : هیوادارم كوردستان ببێت بەو شوێنەی كە هەموو پێداویستییەكانی خۆمانی تێدا بەدەست بهێنین و لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بین. من جارێكی تر دەمەوێ سوپاسێكی گەرمی كاكە شێخ باز بكەم بۆ ئەو ئەركە و ئەم كارە جوانەی كە كردوویانە، دەستخۆشی لێ دەكەم. داوا لە وەزیری تەندروستیش دەكەم، ئەوانیش بتوانن بەردەوامی بدەن بەوەی ئەم نەخۆشخانە پێشكەوتووە بە زووترین كات بخەنە خزمەتی هاووڵاتیان“.

هەواڵ
07-03-2023

هۆشداری لە دروستبونی لافاو درا

ئاراس جەبارى، شارەزاى بوارى کەشناسى رایگەیاند؛ سبەینێ چوارشەممە 2023/3/8، بارانبارینى تاو تاو و هەورەبروسکە لە ناوچە جیاجیاکانى سنورى ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە دەستپێدەکات و بەشێوەیەکى چڕ بەردەوام دەبێت. ئاراس جەباری لە پێشبینییەکانى کەشوهەواى رۆژى پێنجشەممە دا دەڵێت: لە کاتەکانی سبەی شەودا تا بەرەبەیانی پێنجشەمە کاریگەریی بەھێزی ئەم ناسەقامگیریە دەستپێدەکات و ئەگەری بارانی زۆر بەخوڕ و بەردەوام لەم ناوچانەدا دەبێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز و بارینی تەرزە. ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی دەشڵێت:"ھۆشداری لە دروستبونی لافاو دەدەین لەسەرجەم ناوچە نزمەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر لاواز دەبێت زیاتر ئەگەری نمە باران بۆ بارانێکی کەم دەبێت لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای کەرکوک و سنوری نێوان پارێزگای ھەولێر و کەرکوک لەم ناوچانەشدا. ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم شەپۆلە تا ئێوازەى رۆژى پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانى شەو کۆتایی دێت.

1 2 ... 411 412 413 ... 1147 1148