Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13766 بابەت
هەواڵ
20-04-2023

بنەماڵەیەکی دیاری شاری هەولێر چوونە نێو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردس...

بەئامادەبونی بەرپرسی لقی دوو کەسایەتی ناسراوی شاری هەولێر"عبدالواحید مجید عەیشێ" و سەدان کەس لەبنەماڵەکەی هاتنە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ ی نیسانی ٢٠٢٣، بنەماڵەی کەسایەتی ناسراوی شاری هەولێر "عبدالواحید مجید" خۆی و سەرجەم براو کوڕ و کەسوکار و خزمانیان بڕیاریاندا سەنگەری خۆیان لەناو یەکێتی بگوازنەوە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. جێی ئاماژەیە لەو بنەماڵەیە سەدان کەس ئەمڕۆ هاتنەڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بڕیاریاندا لەمەودوا لەسنوری لقی ٢ـــی پارتی درێژە بەکاری حیزبی بدەن لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک.

هەواڵ
20-04-2023

مەسرور بارزانی دەستخۆشی لە هەردوو یانەی هەولێر و دهۆک دەکات

رۆژی چوارشەمە لە یاریەکی خولی نایابی عێراق، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی هەردوو یانەی هەولێر و دهۆک روبەرووی یەکبوونەوە. ئەنجامی یاریەکەش بە بردنەوەی یانەی هەولێر بە گۆلێکی بێ بەرامبەر کۆتایی پێهات، کە تاکە گۆلەکەش لەلایەن یاریزان معمود خەلیل تۆمارکرا. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لەبارەی یارییەکە گوتی، “یارییەکی بەچێژیان پێشکەش کرد، خۆشحاڵبووم لەگەڵتان بووم.”

هەواڵ
20-04-2023

ئەمرۆ دابەشکردنی موچەی مانگی سێ کۆتایی پێ دێت

بەپێى خشتەکەى وەزارەتى دارایی ئەمڕۆ پێنجشەممە، موچەی سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم و خانەنیشنانى پێشمەرگە دابەش دەکرێت و کۆتایی بە دابەشکردنى موچەى مانگى سێی فەرمانبەرانى هەرێم دێت. وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم، سەرەتاى ئەم مانگە خشتەى موچەى مانگى سێی ئەمساڵی راگەیاند پڕۆسەی دابەشکردنی موچە دەستپێکرد و بەپێى خشتەکەیش دابەشکردنەکە ئەمڕۆ کۆتایی دێت.

هەواڵ
20-04-2023

لێژنەی بینینی مانگ یەکەم رۆژی جەژن دیاریدەکات

بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی" جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز " ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٩) ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٤ کۆچی بەرامبەر بە ٢٠⁄ ٤⁄ ٢٠٢٣، لێژنەی باڵای بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ھەروەھا بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکیەکانی پارێزگاکان و ئیدارەسەربەخۆکانی کوردستان کۆدەبێتەوە وبەپێی بنەما شەرعیەکان لەناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن وبڕیارلەسەردەستنیشانکردنی ڕۆژی جەژن دەدات. لێژنەی باڵای بینینی مانگوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی٢٠⁄٤⁄٢٠٢٣

هەواڵ
20-04-2023

ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت پێشبینی دەكەین لە ڕۆژانی جەژندا ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران سەردانی هەولێر بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە چەندین لیژنەمان پێكهێناوە و لیژنەكانیش ئێستا كار دەكەن و ڕۆژانە لەگەڵ هۆتێل و مۆتێلەكان لەسەر هێڵن و خواردنگە و ئەو شوێنە گەشتیارییانە بەسەر دەكەنەوە كە خزمەتگوزاریی گەشتیاری پێشكەش دەكەن. دلێر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر گوتیشی: ساڵانە لە جەژنەكاندا ژمارەیەكی زۆر گەشتیار ڕوو لە پارێزگەی هەولێر دەكەن و بەهۆیەوە لۆدێكی زۆر دروست دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە ئێمە بۆ ئەمساڵ هەوڵمانداوە پەیوەندیی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ زۆربەی زۆری چێشتخانەكان هەبێت بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی جەژن چێشتخانەكانیان كراوە بن و بە باشی پێشوازی لە گەشتیاران و خزمەتگوزارییان پێشكەش بكەن. سەبارەت پێشبینی هاتنی ژمارەی گەشتیارانیش بۆ هەولێر، گوتی: ئێمە لە ماوەی مانگ و نیوی ڕابردوودا سەردانی شاری بەغدامان كرد و لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری عێراقی و زۆربەی كۆمپانیا گەشتیارییەكان كۆبووینەوە بۆ ئەوەی ژینگەیەكی ئارام بۆ گەشتیاران دروست بكەین، ئەمە جگە لەوەی ئێمە پەیوەندی و هەماهەنگی زۆر باشمان لەگەڵ بازگەكان هەیە بۆ ئەوەی زۆرترین ئاسانكاری بۆ ئەو گەشتیاران پێشكەش بكەن كە ڕۆژانی جەژن سەردانی هەولێر و هەرێمی كوردستان دەكەن. دلێر محەمەد گوتیشی: بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ جەژنی نەورۆز لەگەڵ مانگی ڕەمەزان هاوكات بوون، بۆیە پێشبینی دەكەین ئەمساڵ لۆدەكە زیاتر بێت و ژمارەیەكی زۆر گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن، چونكە خەڵێكی زۆر لە ناوچە جیاوازەكانی عێراقەوە دەیانەوێت پشووەكانیان لەناو سرووشتی جوانی كوردستان بەسەر ببەن. ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

هەواڵ
19-04-2023

روونکردنەوەی پۆلیسی هەولێر لەبارەی کوژرانی گەنجێک لە شەقامی 120 مەتری

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لەبارەی کوژرانی گەنجێک لە شەقامی 120 مەتری راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رۆژی 18-04-2023 کاژێر 09:00ی شەو رووداوێکی کوشتن روویدا لە شەقامی 120 مەتریی شاری ھەولێر و تۆمەتبار (م. ص. ع) لە ھەمان کاتدا خۆی رادەستی یاسا کرد و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

هەواڵ
19-04-2023

وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن چەند هەواڵێکی چەواشەکارانە سەبارەت بە سستی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێک لە سلێمانی بڵاوکراوەتەوە کە هۆکارەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە وەزارەتی دارایی پارەی پێویستی بۆ مووچە نەناردووە بەپێوستمان زانی ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینە ڕوو:- ١-هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی سلێمانی لە لایەن وەزارەتی داراییەوە نێردراوە بەچەند سلفەیەک کە کۆی گشتی ٢٨٩ ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار بووە کە دەکاتە زیاتر لە ٨٠ ٪ تێکڕای مووچەی مووچەخۆرانی ئەو سنورە . ٢-کۆی گشتی پارەی پێویست بۆ مووچە لە سنوری سلێمانی ٣٦٢ ملیارو ٣٠٠ ملیۆن دینارەو ئەو کورتهێنانەی دروست دەبێت لە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە هاوشێوەی هەولێرو دهۆک. ٣- وەک پێشتریش بلاومانکردەوە ڕێکەوتن لەسەر پشکی ( ٥٧ ٪ ) پشکی لە ( ٤٣ ٪ ) وەزارەتی دارایی لێی بەرپرسیار نییەو زۆر دژیەتی، کە پێشتر بۆ دابەشکردنی داهاتی نەوت ڕێکەوتنی لەسەر کراوە. ٤- کێشەی کورتهێنان و کەمبونەوەی نەختینە لە بانکەکانی سلێمانی نوێ نییەو لە ساڵی ٢٠٢١ وە دەستی پێکردووە، کورتهێنانیش لە بانکەکانی سلێمانی گەیشتە یەک ترلیۆن دینار . ٥- بەڕێز وەزیری دارایی هەموو هەوڵ و توانای خۆی بۆ چارەسەری کێشەو گرفتە داراییەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان خستۆتە گەڕو بەهەوڵی جەنابیان مانگی پێشووتر بڕی ٣٤ ملیار دینار زیاتر لە پشکی سلێمانی لەوەزارەتی داراییەوە ڕەوانەی بانکەکانی سلێمانی کراوەو لەمانگەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردووش جارێکی تر بڕی ٢٩ ملیار دینار لەدەرەوەی پشکی سلێمانی بۆ بانکەکانی سلێمانی نێردراوە. لە کۆتایدا پێویستە بوترێت کە کێشەی سلێمانی هەندێک کێشەی بابەتی و خۆییە کە دەکرێت بۆ چەند خاڵێک کورت بکرێتەوە. ١- کەمبونەوەی داهاتی ناوخۆیی پاریزگاکە. ٢-ڕێکەوتنی دابەشکردنی داهات بە ڕێژەی لە ( ٤٣ ٪ ) بە ( ٥٧ ٪ ).٣- نەمانی پارەی کاش ( سیولە لە بانکەکان ) .

هەواڵ
19-04-2023

هیندستان لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە پێش چین کەوت

بەپێی داتای نەتەوەیەکگرتووەکان، ئێستا هیندستان لە ڕیزبەندی زۆرترین ژمارەی دانیشتووان پێش چینی گرتووە و زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی هەیە، ئەمە لەوانەیە دووچاری کێشەی ئابوورییان بکاتەوە، بەڵام ئابوورییەکەشی بەردەوامە لە گەشەسەندن. ژمارەی دانیشتووانی هیندستان ملیارێک و 428 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە کە کەمێک زیاترە لە ژمارەی دانیشتووانی چین کە ملیارێک و 425 ملیۆن کەسە، بەپێی ڕیزبەندی جیهانیی دانیشتووانی نەتەوەیەکگرتووەکان. پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتووانی هیندستان لە بەرزبوونەوە بەردەوام بێت و بگاتە  ملیارێک و 668 کەس تاوەکو ساڵی 2050 لەکاتێکد ژمارەی دانیشتووانی چین بۆ نزیکەی  ملیارێک و 317 کەس کەم دەبێتەوە. هیندستان کە نیوەی دانیشتووانەکەی تەمەنیان لە خوار 30 ساڵەوەیە، فشارێکی زۆر لەسەر حکوومەتەکەی دروست دەکات بەهۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئەو ملیۆنەها کەسەی کە دەچنە ناو بازاڕی کارەوە، لەکاتێکدا هیندییەکان لە کارە کشتوکاڵییەکان دوور دەکەونەوە. چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵانی داهاتوو ئابووری هیندستان بەخێرایی گەشە بکات، ئەمە لەکاتێکدا کە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو میوانداری لووتکەی گرووپی 20 دەکات و پێشبینی دەکرێت ئابووری هیندستان لە ساڵی 2047ـدا بگاتە 40 تریلیۆن دۆلار. ئابووری هیندستان لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی 6.9% پەرەی سەندووە، ئەمەش بووەتە یەکێک لە خێراترین گەشەندنی ئابووری بەراورد بە وڵاتانی دیکە بەپێی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری. سەرچاوە: کوردستان تیڤی

هەواڵ
19-04-2023

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی موشەک لە سلێمانی راپۆرتی دایە ئەنج...

دوای کەوتنە خوارەوەی موشەکێک لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بۆ رووداوەکە پێکهێنا. لێژنەکە پێکهاتووە لە سامی جەلال، راوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ، بەمۆ عومەر، راوێژکار، هەستیار یەسعەد، راوێژکار لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و عەقید ئاسۆ عەلی، لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان. بەپێی زانیاریەکان، لیژنەکە سەردانی شوێنەکەیان کردووە و راپۆرتێکیان لەو بارەوە داوەتە ئەنجومەنی وەزیران.

هەواڵ
19-04-2023

لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی لە مێژودا دابەزی

لیرەی تورکی ئەمڕۆ لە نزمترین ئاستیدا لە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی مامەلەی پێوەکرا. ئەمڕۆ بەهای لیرەی تورکی دابەزی و یەك دۆلار بە 19 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا و ئەمەش نزمترین ئاستی ئەو دراوەیە کە لەساڵی 2005ەوە وەکو دراوی چاپکراوە.بەهای لیرەی تورکی لە ساڵی 2021ەوە بەهۆی هەڵئاوسان و ڕۆشتنی سەرمایەدارەکان بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕوی لە دابەزین کرد. بەپێی ئامارەکان هەڵئاوسان لە ماوەی ساڵێکدا 50%ی تێپەڕاندوە و سیاسەتی نەقدی ئەو وڵاتە بەهای لیرەی دابەزاندوە.

هەواڵ
19-04-2023

سبەی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی دابەشدەکرێن

سبەی پێنجشەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی مانگی سێی ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی لە هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێن. ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی نیسانی 2023، عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراونەتەوە، سبەی پێنجشەممە 20ـی نیسانی 2023، شایستەی دارایی مانگی سێ (ئادار) 3ی 2023ـی مامۆستایانی وانەبێژی ئەم پەروەردانە دابەشدەکرێت: پەروەردەی بەردەڕەشپەروەردەی ئاکرێپەروەردەی سێمێلپەروەردەی شێخان پەروەردەی خەباتپەروەردەی شەقڵاوەپەروەردەی سۆرانپەروەردەی چۆمانپەروەردەی ڕواندزپەروەردەی زاخۆپەروەردەی ناوەند هەولێرپەروەردەی دەشتی هەولێر عەلی رەئووف مستەفا گوتیشی، "ئەو پەروەردانەی هەولێر و دهۆک ناویان تێدانیە بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان مانگی 3 لیستی وانەبێژیان ئامادە نییە و نەکراوەتەوە چەک بۆ پەروەردەکانی سنووری سلێمانی لە هەوڵداین دابەشبکرێت"

هەواڵ
19-04-2023

ناسا: ئەمشەو مانگێکی دەستکرد دەکەوێتە خوارەوە

ئاژانسی ناسای ئەمریكی ئاشكرای كردووە، ئەمشەو مانگێكی دەستكرد دەكەوێتە خوارەوە و ئەگەری بەریەككەوتنی لەگەڵ مرۆڤ كەمە. بەپێی زانیاریی ئاژانسی ناسای ئەمریكی، كاتژمێر 9 و 30 خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەولێر، مانگی دەستكردی (ڕیسی)ی ئاژانسی ناسای ئەمریكی، كە كێشەكەی 300 كیلۆگرامە، دەكەوێتە خوارەوە و شوێنی كەوتنەخوارەوەكەشی دیار نییە. بەرپرسانی ناسا ئاماژەیان بەوە داوە، زۆربەی بەشەكانی ئەو مانگە دەستكردە لەنێو بەرگی هەوادا دەسووتێن، بەڵام چەند پارچەیەكیشی لێ دەكەوێتە سەر زەوی. ڕوونیش كراوەتەوە، كە ئەگەری بەریەككەوتنی پاشماوەكانی مانگە دەستكردەكە لەگەڵ مرۆڤ كەمە. ساڵی 2002 مانگی دەستکردی (ڕیسی) بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەلایەن ئاژانسی ناساوە بەرەو بۆشایی ئاسمان هەڵدرا، بەڵام لە ساڵی 2018وە، بەهۆی نەمانی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی ئاژانسەکە، لەژێر كۆنترۆڵدا نەمابوو. سەرچاوە: باس نیوز

1 2 ... 378 379 380 ... 1147 1148